سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مه‌ترسى كاته‌كانى ده‌ست به‌تاڵى
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: {فَإِذَا فَرَغْتَ فَانصَبْ} الأنشراح:7 واته: كه له كارێك بویته‌وه خۆت ماندو بكه به خه‌ریك بون به كارێكی تره‌وه.هه‌روا ده‌فه‌رموێ: { وَإِذَا مَرُّوا بِاللَّغْوِ مَرُّوا كِرَامًا}سورة الفرقان: 72 واته: هه‌ر كه‌به‌لاى كارى ناله‌باردا رابوردن، مه‌ردانه خۆى لێ لاده‌ده‌ن. ێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تی:((دونكم يا بني أرفدة لتعلم اليهود أن في ديننا فسحة)) رواه البخاري ومسلم وغيرهما. واته: ئه‌ی به‌نی ئه‌رفه‌ده! وه‌ریگرن با جوله‌كه بزانن دینه‌كه‌مان كراوه‌یی تێدایه.(2) هه‌روا فه‌رمویه‌تى:((كل شيءٍ ليس من ذكر الله فهو لغو ولعب إلا أن يكون أربعة: مشي الرجل بين الغرضين وتأديبه فرسه، وملاعبته أهله، وتعلم الرجل السباحة)). رواه النسائي (حديث صحيح). واته: جگه له چوار شت، گه‌ر یادى خواى له‌گه‌ڵ نه‌بێ، ئه‌وا پوچ و بێ مانا و بێ هوده‌یه: یه‌كێك له‌نێوان دو نیشان بێ و بڕوا، یه‌كێك مه‌شق به ماینه‌كه‌ى بكات، پیاو كه یارى و ده‌ستبازى له‌گه‌ڵ خێزانى ده‌كات، پیاو خۆى فێرى مه‌له‌وانى بكات. هه‌روا ده‌فه‌رموێ: ((لا تزول قدما عبد يوم القيامة حتى يسأل عن أربع: عن عمره فيما أفناه، وعن جسمه فيما أبلاه، وعن علمه ماذا عمل به، وعن ماله أين أكتسبه، وكيف أنفقه!)) حديث صحيح لشواهد. واته: له رۆژی قیامه‌ت هه‌ردو قاچی عه‌بد تێ ناپه‌ڕێ، تاوه‌كو چوار پرسیاری لێ نه‌كرێ: ده‌رباره‌ی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه‌به‌سه‌ری برد، ده‌رباره‌ی جه‌سته‌ی، كه بۆچی به‌كاری هێناوه، ده‌رباره‌ی زانیارىیه‌كه‌ی، كه چۆن كاری پێ كردوه، ده‌رباره‌ی ماڵ و سامانه‌كه‌ی له كوێ ی به ده‌ست كه‌وتوه، چۆنی سه‌رف كردوه. ------------------------------------------------------------ (1)كاتی به‌تاڵ چه‌ند ترسناكه، شاعیریش گوتویه‌تی: إن الشباب و الفراغ و الجدة مفسدة للمرء أي مفسدة! زۆربه‌ی سه‌ره‌تاییه‌كانی داڕوخانی خێزان به به‌سه‌ر بردنی كاته به‌تاڵه‌كانه‌وه دروست ده‌بێ، ئه‌ویش به روانینی فلیمه روت و تاوانكاریه‌كان كه هه‌ر یه‌كێك له ژن و مێرد به‌ره‌و فجور ده‌بات و منداڵه‌كان فێری تاوانكاری ده‌كات! خێزان ئه‌و كاتانه به شه‌وانه (سه‌هرات)ی تێكه‌ڵاوی، كه پێی ده‌ڵێن: (خێزانی) ده‌به‌نه سه‌ر، كه به‌راستی پاچی روخێنه‌ری كیانی خێزانه. چه‌ند روداوی دڵته‌زێن له ئاكامی ئه‌و سه‌هراتانه رو ده‌دات، ته‌نانه‌ت بۆته مایه‌ی ژه‌هراوی كردنی مێرد، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عاشقه‌كه‌ى راببوێرێ، واته: هاورێی خێزان، جا ئایا په‌ند وه‌رده‌گیرێ؟!! یان كات به‌سه‌ر بردن له چایخانه‌كان، له نێو زریكه‌ی گه‌رسۆن و ژاوه‌ژاوی زاری تاوڵه و دوكه‌ڵی نه‌رگیله و جگه‌ره‌ی زیانبه‌خش به ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سه‌ش، كه نایكێشێ، به‌ڵام له رێگه‌ی هه‌ناسه دان و مژینی پێسته‌وه زیانی پێ ده‌گات. هه‌روا كات به‌سه‌ر بردن له‌و پێشوازىیه بێ مانا و پوچانه‌ى، كه ته‌نها قسه‌ی بێ سود و باسى جل و به‌رگی ئافره‌ته تێك ده‌ره‌كانی بێگانه‌ى تێدایه. (منكرات الأفراح) له نێو چایخانه و ئه‌و جۆره مه‌جلیسه بێ هودانه، منداڵان په‌رته‌وازه ده‌بن و له جاده و سینه‌ماكاندا فێری تاوانكاری و خراپه ده‌بن. (منكرات الأفراح) ئافره‌تی هۆشیار، ئه‌و ئافره‌ته زیره‌كه‌یه، كه به ژیری ته‌واو و گیان به‌رزی خۆی ماڵه‌وه ده‌كاته به‌هه‌شت، كه مێرده‌كه‌ی و منداڵه‌كانی راده‌كێشێ و وایان لێ ده‌كات جار ناجار بچن بۆ ره‌ز و باخه‌كانی ده‌وروبه‌ریان، بۆ هه‌ڵمژینی هه‌وای پاك و ئه‌نجام دانی هه‌ندێك وه‌رزش. هه‌روه‌ها له ماڵه‌كه‌یدا په‌رتوكخانه‌یه‌كی جوان و به‌سود دروست ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كاته به‌تاڵه‌كانی خێزان به شتی به‌سود و چاك ببه‌نه سه‌ر. (كتاب نحو أسرة إسلامية)ى نوسه‌ر (2) له‌و كاته‌ى حه‌به‌شیه‌كان له رۆژى جه‌ژندا له‌ناو مزگه‌وت به‌نێزه‌كانیان یاریان ده‌كرد، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پێى فه‌رمون: ((دونكم يا بني أرفدة لتعلم اليهود أن في ديننا فسحة)). ئه‌م فه‌رموده‌یه له كوێ له به‌رامبه‌ر ئه‌و فه‌رموده (ضعيف) و (موضوع)انه‌ی، كه چونی منداڵ بۆ مزگه‌وت حه‌رام ده‌كات، وه‌ك كه قسه‌ی موباحی حه‌رام كردوه، ته‌نانه‌ت نه‌فام و نه‌زانان، مزگه‌وت به گرتوخانه دێته پێش چاویان، به‌ڵكو ئه‌مه له گرتوخانه‌ش ناخۆشتره، چونكه به‌ندكراو له گرتوخانه‌دا ئازادی قسه‌ی پێ دراوه. به‌ڕاستی پێویسته مزگه‌وته‌كانمان له ژێر تیشكی فه‌رموده‌ی یاریكردنی حه‌به‌شى یه‌كان له مزگه‌وتدا هێڵێكی نوێ بگرێته به‌ر!! گه‌ر شتێكم به‌ده‌ست بایه، له‌سه‌ر تیشكی ده‌قی ئه‌م فه‌رموده‌یه، له نهۆمی دوه‌می مزگه‌وتدا مه‌له‌وانگه و یانه‌ی تیر هاوێژی و وه‌رزشه جۆراوجۆره‌كانم دروست ده‌كرد، سه‌ره‌ڕای نوێژكردن تێیدا، مزگه‌وتم ده‌كرده ناوه‌ندێكی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی ووه‌رزشی، كه له چه‌ند نهۆمێك پێك بێت، نه‌ك یه‌ك نهۆم، دیاره كه ئه‌مه نه‌كراوه زیانێكی گه‌وره‌یه و نیشانه‌ى كه‌م هۆشیارى یه!!

