سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئيمان
رةوشت
ئەخلاق و ئەدەب و مرۆڤ بوون پەیوەندیان بە پلە و پایە و ئاست و رۆشەنبیری مرۆڤەوە نیە
باشترین ئیمان ئه‌وه‌یه که بزانى خوا له‌گه‌ڵته له هه‌رکوێیه‌ک بی
ئه‌ندازیار عوسمان......حه‌زره‌ت (ص) ده‌فه‌رموێت: (ثلاث من فعله‌ن فقد طعم طعم الإيمان: من عبد الله وحده فإنه لا إله إلا الله وأعطى زكاة ماله طيبة بها نفسه، وزكى عبد نفسه، فقال رجل وما تزكية المر‌ء نفسه يا رسول الله؟؟ قال يعلم أن الله معه حيث ما كان) .
دۆزينه‌وه‌ى ئيمان ...
بۆ بينى ئه‌م بابه‌ته ئه‌م لينكه‌ى خواره‌وه دابگره ///
گەورەترین ئەزموونی ئیمانیی..ئيمان
جۆره‌کانى هاوبه‌شدانان.....ئیمان
هاوبش دانان دوو جۆره: هاوبه‌ش دانانى گه‌وره (الاكبر) و هاوبه‌ش دانانى بچوک (الاصغر) ٠هه‌ریه‌ک له‌م دوو جۆره ده‌چێته چوار چێوه‌ى خاڵه‌کانى پێشوه‌وه, به‌لام حوکمى هه‌ر یه‌کیان به پێى ده‌رئه‌نجامه‌که‌ى جیاوازه و قوڵ بونه‌وه‌ى زیاترى تێدایه,
به‌ندى سێیه‌م: هاوبه‌ش دانان(الشرك)........ئیمان
ئاماده‌کردنی : کاوان کوردی......پێویسته بزانین هاوبه‌ش دانان شیرک به شێوه‌یه‌کى گشتى له چ ڕویه‌که‌وه دروست ده‌بێت ئنجا خۆمانى لێ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌که‌وینه هاوبه‌ش دانانه‌که‌وه‌٠
ڕاڤه‌ى هه‌ندێک له ناوه پیرۆزه‌کانى خوا:
کاوان کوردی .....ئاماده‌کردنی : دلاوه‌ر کوردی.....بۆ ئه‌وه‌ى ئاشناییه‌ک ده‌رباره‌ى گوڵزارى ناوه جوانه‌کانى خواى گه‌وره په‌یدا بکه‌ین, لێره‌دا به پێویستى ده‌زانین تیشک بخه‌ینه سه‌ر چه‌ند ناوێکى پیرۆزى, که کاریگه‌رى ڕاسته و خۆ وسه‌ره‌کى یان له‌سه‌ر ژیانى مرۆ
مه‌به‌ست له ناسینى خواى گه‌وره به ناوه‌کانى:
کاوان کوردی .....ئاماده‌کردنی : دلاوه‌ر کوردی....هه‌ر وه‌ک له باسى ژماردنى ناوه‌کانى خواى گه‌وره‌دا باسى خاڵێکمان کرد, لێره‌شدا ئاماژه به‌م دو خاڵه ده‌که‌ین سه‌باره‌ت به مه‌به‌ست له ناسینى خواى گه‌وره به ناوه‌کانى
(15) جیاوازی نێوان ترس له‌خوداو ترس له‌غه‌یری خودا
1 – ترس له‌خودا : له‌ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه له‌حه‌قیقه‌ت و دووربینی و ووردبینىیه‌وه دێته کایه‌وه به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق له‌ئه‌نجامی بێئاگایی له‌حه‌قیقه‌ت و خۆپه‌رستی وته‌سک بینىیه‌وه دێته کایه‌وه .
به‌رهه‌مى ناسینى خواى گه‌وره به ناوه جوانه‌کانى:
کاوان کوردى
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
ناسینى خواى گه‌وره به ناوه‌کانى, پێویستییه‌کانى حاشا هه‌ڵنه‌گره و چه‌ند به‌رهه‌مێکى به نرخیش لێ ده‌که‌وێته‌وه له‌وانه:
یه‌که‌م: هێنانه‌دى یه‌کخواپه‌رستى ڕاسته‌قینه به‌وه‌ى موسوڵمان خواست و هیواى نابه‌ستێته‌وه به غه‌یرى خواوه و له که‌سى تر ناترسێت و به‌ندایه‌تى بۆ که‌س ناکات ٠
ناسینى خواى گه‌وره به ناوه‌کانى:
کاوان کوردی
ئاماده‌کردنى: دلاوه‌ر کوردى
ناسینى خواى په‌روه‌ردگار له سه‌روى هه‌مو پێویستییه‌که‌وه‌یه, چونکه به‌خته‌وه‌رى و کامه‌رانى ئاده‌میزاد به‌نده به ناسین و په‌رستنى خواى گه‌وره‌وه, و په‌رستنى خواى گه‌وره‌ش وه‌ک پێویست به تێر‌و ته‌سه‌لى و تامه‌زۆیییه‌وه نابێت هه‌تا ناسینى خواى گه‌وره به شێوه‌یه‌کى قوڵ و دامه‌زراو نه‌بێت, ئاشکرایه ناسینێکى ئاواش ده‌سته‌به‌ر نابێت, هه‌تا موسوڵمان به ته‌واوى شاره‌زاى ناو و سیفه‌ته‌کانى خواى په‌روه‌ردگار نه‌بێت ٠
ناوه جوانه‌کانى خواى گه‌وره (اسماء الله الحسنى)..
خواى گه‌وره گه‌لێک ناوى جوان و پیرۆزى هه‌یه ئه‌و ناوانه وه‌کو ناوى به‌نده‌کان نین, چونکه ناونانى به‌نده و دروست کراوانى خوا بۆ دو مه‌به‌سته:
١- ناسرانه‌وه‌ى له نێوان هاوڕه‌گه‌زه‌کانى دا ٠
٢- جیاکرانه‌وه‌ى له غه‌یرى خۆى ٠
به‌ڵام خواى گه‌وره بۆ ئه‌وه خۆى ناونه‌ناوه‌بناسرێته‌وه نه‌گۆرێت, چونکه هیچ هاوتایه‌کى نییه نازناویشى له‌خۆى نه‌ناوه بۆ ئه‌وه‌ى له غه‌یرى خۆى جیا بکرێته‌وه, چونکه هیچ کام له دروست کراوان له خواى گه‌وره ناچن خواى گه‌وره هاوشێوه‌ى نییه به‌ڵکو هه‌ر ناوێک له ناوه‌کانى, که له چاوگه‌یه‌که‌وه وه‌رگیراوه واتاى سیفه‌تێک, یان چه‌ند سیفه‌تێکى خواى گه‌ور ده‌گه‌یه‌نێت بۆ نمونه ناوى (العليم) واته: زانا له چاوگى (علم)ه‌وه وه‌رگیراوه واته: زانین یاخود (القدير) واته: توانا له چاوگى (قدرة)ه‌وه وه‌رگیراوه واته: (توانين) که‌واته هه‌ر ناوێک به‌دیهاتنى (تحقيق)ى سیفه‌ته‌که‌یه‌تى, ئنجا ناوێکى گشتى که واتاى هه‌مو ناوه‌کانى تر بگه‌یه‌نێت , ناوى پیرۆزى (الله)یه هه‌ندێک له زانایان گوتویانه له بنه‌ڕه‌تدا (الإله) بوه‌و (همزة)ى ناوه‌ڕاستى لابراوه و دو (لام)ه که‌ى لێکدراون و بون به (لام)ێکى گه‌وره, خواى گه‌وره ده‌رباره‌ى ناوه جوانه‌کانى ده‌فه‌رموێت:( وَلِلّهِ الأَسْمَاء الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا )[الأعراف : 180] واته: خوا خاوه‌نى ناوه جوانه‌کانه, به‌و ناوانه لێى بپاڕێنه‌وه‌٠ هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت (إنَّ للهِ تِسعَةٌ وَتِسعِينَ اسمَاََ مِائةٌ الا وَاحِدَاََ, مَن أحصَاهَا دَخَلَ الجَنَة, إنَهُ وِترٌ يُحِبُّ الوِترَ) البخاری و مسلم واته: خوا نه‌وه‌دونۆ ناوى هه‌یه له‌سه‌د یه‌کێکى که‌مه, هه‌رکه‌س بیانژمێرێت ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه , خۆى تاکه‌و تاکیشى خۆش ده‌وێت ٠
مه‌به‌ست له ژماردنى ناوه جوانه‌کان, که موسوڵمانى پێ ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه:
سه‌رچاوه‌کانی هێز لای باوه‌ڕداران باوه‌ڕ به حه‌قیقه‌ت
نووسینی/د.یوسف ئه‌لقه‌رزاوى
وه‌رگێڕانی/محه‌مه‌د حه‌سه‌ن عه‌بدوڵلآ
باوه‌ڕدار هێزی خۆی له‌و حه‌قیقه‌ته‌وه وه‌رده‌گرێت که ده‌ستی له ملی کردووه. ئه‌و نه کار بۆ شه‌هوه‌تێکی به‌رهه‌ڵستکار و نه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی و نه بۆ کۆمه‌ڵێکی نه‌زان و نه بۆ سته‌مکردن له مرۆڤێک ده‌کات، به‌ڵکو کارده‌کات بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌ویی له‌سه‌ر دروست بووه و هه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌شه ده‌بێت سه‌ربکه‌وێت و ناڕه‌واییش ده‌بێت ژێر بکه‌وێت، [بَلْ نَقْذِفُ بِالْحَقِّ عَلَى الْبَاطِل فَيَدْمَغُهُ فَإِذَا هُوَ زَاهِقٌ وَلَكُمُ الْوَيْلُ مِمَّا تَصِفُونَ ] (الأنبياء)(18)،واته:"جا ئه‌وه له ئێمه ناوه‌شێته‌وه، به‌ڵکو حه‌ق ده‌ماڵین به‌سه‌ر به‌تاڵ و ناحه‌قیدا و ده‌ستبه‌جێ داغانی ده‌که‌ین، هاوار و واوه‌یلا له ئێوه بۆ ئه‌و بوختان و قسه نابه‌جێیانه‌ی ده‌یکه‌ن".
یه‌کخواپه‌رستى ناو وسیفه‌ته‌کان (توحيد ألأسماء والصفات )
ئاماده‌کرنى : دلاوه‌رکوردى.....واته: ئیمان بون به‌وه‌ى, که خواى گه‌وره خاوه‌نى هه‌مو سیفه‌تێکى ته‌واوه ودوره له هه‌مو سیفه‌تێکى ناته‌واوى و که‌م کوڕییه‌وه, هه‌روه‌ها به ته‌نها ناسینى خوا له‌و ناوانه‌دا, که خۆى پێ ناوناون و له‌و سیفه‌تانه‌دا, که له قورئاندا یان له زمانى پێغه‌مبه‌ره‌وه درودى خواى له‌سه‌ر بێت خۆى پێ وه‌سف کردون, ئه‌وه‌ش به چه‌سپاندنیان و سه‌لماندنیان ده‌بێت به شیوه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان, واته: به بێ شێواندن (تحريف) و مانا گۆڕکێ (تأويل) و به‌بێ له‌کارخستن (تعطيل) و چۆنایه‌تى (تكييف) و به‌بێ لێچواندن (تشبه) ٠
که‌وته هه‌تا ڕه‌چاوى ئه‌م خاڵانه نه‌کرێت, یه‌کخواپه‌رستى ناو و سیفه‌ته‌کان نایه‌ته دى:
١- به دور گرتنى خواى گه‌وره له هه‌مو له‌که‌و ناته‌واوى و که‌م و کوڕییه‌ک, ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت که:
أ-خواى گه‌وره به پاک ڕاگرین له هاوسه‌ر و هاوبه‌ش و هاوتا وپشتیوان و تکاکار ( به‌بێ مۆڵه‌تى خۆى ) دۆست (له لاوازییه‌وه) ٠
ده‌ست به‌رداربون و خۆ به‌رى کردن له (طاغوت )
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردی
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ ) [النحل : 36] واته: له هه‌مو ئوممه‌تێکدا پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه کردوه, که پێیان ڕابگه‌یه‌نێت خوا بپه‌رستن و توخنى تاغوت مه‌که‌ون ٠ یان ده‌فه‌رموێت: ( فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىَ لاَ انفِصَامَ لَهَا وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ )[البقرة : 256] واته:














