سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ناوه جوانه‌کانى خواى گه‌وره (اسماء الله الحسنى)..
خواى گه‌وره گه‌لێک ناوى جوان و پیرۆزى هه‌یه ئه‌و ناوانه وه‌کو ناوى به‌نده‌کان نین, چونکه ناونانى به‌نده و دروست کراوانى خوا بۆ دو مه‌به‌سته:
١- ناسرانه‌وه‌ى له نێوان هاوڕه‌گه‌زه‌کانى دا ٠
٢- جیاکرانه‌وه‌ى له غه‌یرى خۆى ٠
به‌ڵام خواى گه‌وره بۆ ئه‌وه خۆى ناونه‌ناوه‌بناسرێته‌وه نه‌گۆرێت, چونکه هیچ هاوتایه‌کى نییه نازناویشى له‌خۆى نه‌ناوه بۆ ئه‌وه‌ى له غه‌یرى خۆى جیا بکرێته‌وه, چونکه هیچ کام له دروست کراوان له خواى گه‌وره ناچن خواى گه‌وره هاوشێوه‌ى نییه به‌ڵکو هه‌ر ناوێک له ناوه‌کانى, که له چاوگه‌یه‌که‌وه وه‌رگیراوه واتاى سیفه‌تێک, یان چه‌ند سیفه‌تێکى خواى گه‌ور ده‌گه‌یه‌نێت بۆ نمونه ناوى (العليم) واته: زانا له چاوگى (علم)ه‌وه وه‌رگیراوه واته: زانین یاخود (القدير) واته: توانا له چاوگى (قدرة)ه‌وه وه‌رگیراوه واته: (توانين) که‌واته هه‌ر ناوێک به‌دیهاتنى (تحقيق)ى سیفه‌ته‌که‌یه‌تى, ئنجا ناوێکى گشتى که واتاى هه‌مو ناوه‌کانى تر بگه‌یه‌نێت , ناوى پیرۆزى (الله)یه هه‌ندێک له زانایان گوتویانه له بنه‌ڕه‌تدا (الإله) بوه‌و (همزة)ى ناوه‌ڕاستى لابراوه و دو (لام)ه که‌ى لێکدراون و بون به (لام)ێکى گه‌وره, خواى گه‌وره ده‌رباره‌ى ناوه جوانه‌کانى ده‌فه‌رموێت:( وَلِلّهِ الأَسْمَاء الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا )[الأعراف : 180] واته: خوا خاوه‌نى ناوه جوانه‌کانه, به‌و ناوانه لێى بپاڕێنه‌وه‌٠ هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت (إنَّ للهِ تِسعَةٌ وَتِسعِينَ اسمَاََ مِائةٌ الا وَاحِدَاََ, مَن أحصَاهَا دَخَلَ الجَنَة, إنَهُ وِترٌ يُحِبُّ الوِترَ) البخاری و مسلم واته: خوا نه‌وه‌دونۆ ناوى هه‌یه له‌سه‌د یه‌کێکى که‌مه, هه‌رکه‌س بیانژمێرێت ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه , خۆى تاکه‌و تاکیشى خۆش ده‌وێت ٠
مه‌به‌ست له ژماردنى ناوه جوانه‌کان, که موسوڵمانى پێ ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه:
یه‌که‌م: له‌به‌رکردنیان: به‌ڵام پێویسته پێش ئه‌وه‌ى له‌به‌ریان بکات ساغیان بکاته‌وه وبزانێت ئه‌و ناوانه کامانه‌ن, که له قورئان و سوننه‌تدا هاتون ٠
دووه‌م: تێگه‌یشتن له واتاکه‌یان , وابێت, که ناوه‌ڕۆکه‌که‌یان تێبگات, ڕاستترین ڕاڤه و لێکدانه‌وه‌ش بۆ بینینى ناوه جوانه‌کانى خواى گه‌وره له سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت و تێگه‌یشتنى هاوه‌ڵان و سه‌رچاوه‌ى ئیمان پێکراوى زمانى عه‌ره‌بییه‌وه ده‌ست ده‌که‌وێت ٠
سێیه‌م: پاڕانه‌وه‌ى له خواى گه‌وره پێیان: پاڕانه‌وه به ناوه جوانه‌کانى خوا به دو مه‌به‌ست ده‌کرێت:
أ-پاڕانه‌وه‌ى ستایش (ثناء) وه‌ک پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت: ( اللهُمَّ أنتَ الآوَّلُ فلَيسَ قَبلَكَ شَيءٌ , وَأنتَ الاخِرُ فَلَيسَ بَعدَكَ شَيءٌ ) (صحيح الكلم الطيب: حديث/34) واته: خوایه گیان تۆ یه‌که‌میت و هیچ شتێک له پێشته‌وه نه‌بوه, تۆ دواهه‌میت و هیچ شتێک له دواته‌وه نییه ٠
ب- پاڕانه‌وه‌ى داخوازى (طلب): وه‌ک پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت:(ياحَيُّ يا قَيّومُ, برَحمَتِكَ أسْتغِيثُ ) (خرجه الترمذي وهو حسن )
واته: ئه‌ى خواى زیندوى ڕاگیرکار به‌به‌زه‌یى و به‌خشنده‌ییت داواى فریاد ڕه‌سى ده‌که‌م٠٠
چواره‌م: به ئاگابون لێیان: به‌و واتایه‌ى :
أ- کاتێک موسوڵمان به زمان ده‌یانڵێت بیریان لێ بکاته‌وه و لێیان ورد ببێته‌وه و بچێته قوڵایى واتاى هه‌ر ناوێکه‌وه, که له‌سه‌ر زمانیه‌تى٠
ب- چاودێرى چاکى ناوه‌ڕۆکه‌که‌یان بکات و پارێزگارى سنوره‌کانیان بکات له کاتى مامه‌ڵه کردنى له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌دا٠
بۆ نمونه کاتێک موسوڵمان ده‌ڵێت: خوا ڕۆزى ده‌ره نابێت که‌س به ڕۆزیده‌ر بزانێت و چاوه‌ڕێى بژێوى له هیچ که‌سێکى تره‌وه بکات,بێجگه له خواى گه‌وره نابێت ته‌نگاو بێ تاقه‌ت ببێ و به‌و به‌شه‌ى خوا پێى ده‌دات, هه‌ر چه‌نده زۆر که‌میش بێت و له هیچ دروستکراو به‌نده‌یه‌ک نه‌ترسێت, که رۆزى لێ ببڕێت ٠ هه‌رکه‌س بیه‌وێت به چاکى له ناوه جوانه‌کانى خواى گه‌وره تێ بگات و شاره‌زا ببێت, پێویسته سه‌رنج له نیشانه و به‌ڵگه‌کانى ده‌سه‌ڵاتى خوا بدات له بونه‌وه و ژیاندا, وه‌ک پێشه‌وا فه‌خرى الرازى ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ده‌فه‌رموێت : ڕێگه‌ى ناسینى خواى گه‌وره بریتییه له شاره‌زا بون, له کار وفرمانه‌کانى, ئنجا هه‌ر که‌س زیاتر له نهێنى حیکه‌ته‌کانى خوا ڕامێنێت له دروستکراوه‌کانیدا, زۆر تر شاره‌زایى و زانیارى ده‌رباره‌ى ناوه‌کانى خوا په‌یدا ده‌کات ٠

