سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ژیانی پێغەمبەران
له‌ئه‌شکه‌وتى (حيراء)
ئه‌رکان صالح
زوَر جار ده‌چووه ئه‌شکه‌وتى (حيراء) ،شه‌وانى زوَر تیا ده‌مایه‌وه، خواردنى له‌گه‌ڵ خوَى ده‌هێنا،له‌وێدا له‌سه‌ر شێوه‌ى ئایینى ئیبراهیم خه‌ریکى خوا په‌رستى ده‌بوو.هه‌میشه بیرى ده‌کرده‌وه.هه‌تا جارێ له‌جاران ڕوَژى دیاریکراو گه‌یشت،له‌ڕوَژى حه‌ڤده‌ى ره‌مه‌زانى ساڵى چل و یه‌کى له‌دایک بوونى،به‌رامبه‌ر به(6)اغستس (610) زاینى،مه‌لائیکه‌ت هاته‌خزمه‌تى،جوبرائیل بوو،
پێغه‌مبه‌ر یوسف سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێ به‌شى دووه‌م
نوسینى:.م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى:.سانا حمده‌مین
گوتمان که ئاخرین قسه‌ى حه‌زره‌تى یوسف ئه‌وه بوو فه‌رمووى: نمه‌ک به حه‌رامى ناکه‌م عه‌زیز پیاوه‌تى له‌گه‌ڵ مندا کردوه. زوله‌یخا له جواب‌دا گوتى : هیچ له عه‌زیز مه‌ترسى من شه‌ربه‌تێکى واى ده‌ده‌مێ که تا ڕۆژى قیامه‌ت سه‌ر به‌رز نه‌کاته‌وه و تۆش ده‌که‌مه میۆات گرى عه‌زیز , گوتى :خۆ تۆ ده‌ڵێ ى خواى من که‌ریمه ئه‌گه‌ر به قسه‌م بکه‌ى له پاشان ته‌واوى گه‌نجینه و دوڕو گه‌وهه‌ر و له‌عل و مه‌رجان و زێرَ و زیو جه‌واهێراته‌که‌م له رێگاى خوادا ده‌که‌م به خێر و خێرات و ده‌ى ده‌م له که‌فاله‌تى گوناحه‌که‌ت و خوا عه‌فووت ده‌کا , یوسف له جواب‌دا گوتى :خواى من ڕیشوه و به‌رتیل وه‌رناگرێ(وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِ وَهَمَّ بِهَا لَوْلَا أَنْ رَأَى بُرْهَانَ رَبِّهِ) ئایه‌تى ٢٤
زوله‌یخا هه‌ر خه‌یاڵى کارى خه‌راپى ده‌کرد و یوسف خه‌یاڵى به قسه نه‌کردنى و خۆ پاراستن , تا خوا به‌ڵگه‌ى نه‌جات بوونى نیشان دا.
پێغه‌مبه‌ر یوسف سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێ به‌شى یه‌که‌م
نوسینى:.م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى:.سانا حمده‌مین
جوانترین چێرۆک باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى یوسفى کوڕى حه‌زره‌تى یه‌عقوبى کوڕى حه‌زره‌تى ئیسحاقى کوڕى حه‌زره‌تى ئیبراهیمى (خليل اللة)یه
ڕاوى ده‌ڵێ ڕۆژێک حه‌وت جووله‌که له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تى عومه‌ردا که‌وتنه گفت‌و و گۆ و گوتیان (تةوڕات )له (قوڕئان) گه‌وره‌تره چونکه ته‌وڕات باسى حه‌زره‌تى یوسفى تێدایه به‌ڵام تا ئێستا قوڕئانى ئێوه باسى نه‌کردووه حه‌زره‌تى عومه‌ر جوابى پێ نه‌درایه‌وه هات بۆ لاى پێخه‌مبه‌ر و گفت‌و گۆیه‌که‌ى گێرایه‌وه پێخه‌مبه‌ر تۆزێک ڕاما و زۆرى نه‌خایاند حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل هات و سوره‌تى حه‌زره‌تى یوسفى به خه‌ڵات بۆ پێخه‌مبه‌ر هێنا و خوا فه‌رمووى (نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ بِمَا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ هَذَا الْقُرْآَنَ وَإِنْ كُنْتَ مِنْ قَبْلِهِ لَمِنَ الْغَافِلِينَ) ئایه‌تى ٣
ئه‌ى پێخه‌مبه‌رى ئێمه جوانترین چێرۆک که باسى ژیانى به‌سه هاتى حه‌زره‌تى یوسفه بۆت ده‌گێڕینه‌وه هه‌ر چه‌ند تا ئیستا تۆ ئه‌و باسه‌ت به خه‌یاڵیشدا نه‌هاتوه و نه‌ت بیستوه .
پێغه‌مبه‌ر یه‌عقوب سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێ
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
براکانم ئه‌وه باسى حه‌زره‌تى (يةعقوب) پێغه‌مبه‌ره, با به دڵ په‌ند و عیبره‌ت و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین, ئه‌و زاته موباره‌که کوڕى حه‌زره‌تى (ئيسحاق)ى کوڕى حه‌زره‌تى ئیبراهیم (خليل الله)یه. دایکیشى ناوى (رةفقةت)ى کچى (بتوئيل)ى کورى (ناحور)ى براى حه‌زره‌تى ئیبراهیمه حه‌زره‌تى ئیسحاقى پێغه‌مبه‌ر که ره‌فقه‌ت ماره کرد له پاش بیست ساڵ ژن و مێردى خواى ته‌عالا به سکێک دوو ئه‌ولادى دانێ ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ى که ئیستا سه‌باره‌ت به‌و دوو کوڕه بۆتان ده‌گێڕمه‌وه و هه‌رچه‌ند له‌وانه نیه ڕاست بێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر واش بێ بۆ قودره‌تى خوا هه‌ر که‌مه‌و دور نیه. ده‌ڵێن کاتێک دایکى حه‌زره‌تى یه‌عقوب که‌وته ژان و منداڵ بوون دوو منداڵى له سگدا بوو ئه‌و دوو کۆرپه له سکى دایکیاندا لێیان بوو به شه‌ر یه‌عقوب ویستى له‌پێش عه‌یس دا له‌دیک بێ و ببێته سه‌ر دونیا به‌ڵام عه‌یس سوێندى خوارد و گوتى ئه‌گه‌ر تۆ له پێش مندا ببى من له سگى دایکمدا ده‌مێنمه‌وه تا دایکم ده‌مرێ یه‌عقوب خۆى دواخست و عه‌یس له‌پێشدا بوو ده‌ڵێن هه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به عه‌یس ده‌ڵێن عه‌یس چونکه عیسیانى کرد و به یه‌عقوب ده‌ڵێن چونکه له عه‌قه‌ب واته له دووایه هاته ده‌روه‌وه حه‌زره‌تى ئیسحاق عومرى شێست ساڵ بوو که خوا ئه‌و دوو کوڕه‌ى دانێ
ڕێبه‌ری ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص)
هێمن چۆمانی - سۆران
1- پێش هاتنی پێغه‌مبه‌ر: دورته‌ی عه‌ڕه‌بی تووشی قه‌یرانی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی و....هتد ببوو ، به‌تایبه‌ت شه‌ڕی نێوخۆیی ودزی وماڵ به‌تاڵان بردن و كچ زینده‌به‌چاڵ كردن و بازرتانی كردن به مرۆڤ وكردنیان به كۆیله و قڕی وپڕی له نێوان خه‌ڵكی وبت په‌رستی و....هتد,له‌و كات و ساته‌د خوای (سبحانه وتعالی)په‌یامبه‌رێك به‌خه‌ڵات ده‌نێرێت بۆ ڕزتاركردنی خه‌ڵكی له‌به‌ندایه‌تی به‌نده‌وه بۆ به‌ندایه‌تی خوای تاك وته‌نها وله تاریكی و نه‌زانی بۆ ڕووناكی و زانستی و ڕوو سووری دونیا و دواڕۆژ.
2-دواين پێغه‌مبه‌ر
3- ناوی : (محمد) ه دایكی ناوی ( ئامینه‌ی كچی وه‌هه‌ب) ه, باوكی ناوی (عبدالله) یه,باپیری ناوی (عبدالمتلب)ه.
4-- له‌قه‌بی : (ابوالقاسم)ه, له‌پێش دا نازناوی (صادق الامین) بووه, واته(ڕاستتۆی ده‌ست پاك).
پێغه‌مبه‌ر عیسا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى دووه‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
موسڵمانینه با له مه‌جلیسى ئه‌و ڕۆماندا بچینه‌وه خزمه‌ت حه‌زره‌تى عیسا و بزانین ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره چۆن ژیاوه و چى لێ به‌سه‌ر هات و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین حه‌زره‌تى عیسا وه‌کو هه‌موو منداڵێک گه‌وره بوو به‌ڵام له‌بیرو باوه‌ڕ و عه‌قڵ و شعور و خو ڕه‌وشتدا له هه‌موو منداڵیک جیاواز بوو له‌سه‌ر پشتى لانکه‌دا قسه‌ى ده‌کرد له ته‌مه‌نى منداڵی‌دا موعجیزه‌ى ده‌نواند. خواوه‌ندى گه‌وره به ئیلهام خستى یه دڵى دایکى یه‌وه که شام و فه‌له‌ستین به‌جێ بێڵى و بڕوا بۆ میسر ده‌نا (هيروس)کوڕه‌که‌ى ده‌کوژێ. حه‌زره‌تى مه‌ریه‌م به‌دزى خه‌ڵک ڕۆیشت بۆ میسر له‌پاش دوازده ساڵ که خه‌به‌رى زانى (هيروس)مردوه گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتى شام و چوونه شارى ناسیره و تا ته‌مه‌نى حه‌زره‌تى عیسا بوو به سێ ساڵ هه‌ر له‌وى مانه‌وه هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌یه به په‌یره‌وه‌کانى ده‌ڵێن نه‌سرانى ئینجا له ته‌مه‌نى سى ساڵیدا خواوه‌ندى گه‌وره ئینجیلى بۆ نارده خوارێ و ده‌ستى کرد به ئامۆژگارى کردنى خه‌ڵک.
بێغه‌مبه‌ر عیسا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى یه‌که‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
موسڵمانینه با له مه‌جلیسى ئه‌و ڕۆماندا بچینه خزمه‌ت حه‌زره‌تى عیسا و به ئه‌ده‌ب دانیشین و گوێ ڕاگرین بۆ باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته‌و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین. عیمرانى باوکى حه‌زره‌تى مه‌ریه‌م پیاوێکى زۆر گه‌وره و به ناوبانگ بوو ژنه‌که‌ى که خوشکى ژنى حه‌زره‌تى زه‌کریا بوو منداڵى نه‌ده‌بوون زۆرى ئاره‌زو له منداڵ بوو, ڕۆژێک چاوى له باڵنده‌یه‌ک بوو بێچووه‌که‌ى له‌بن خۆ نابوو, گه‌رمى داپۆشى بوو ئه‌وه‌نده‌ى دیش ئاره‌زووى منداڵى کرد و به‌زه‌یى به‌خۆیدا هاته‌وه هه‌ستا چۆ مزگه‌وتى (بيت المقد‌س) و ده‌ستى کرد به دوعا و پاڕانه‌وه له‌به‌ر خوا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ولادێکى بداتێ له‌پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ستى کرد که منداڵى وه‌سگى که‌وتووه له خۆشیان رووى کرده ئاسمان و گوتى: (رَبِّ إِنِّي نَذَرْتُ لَكَ مَا فِي بَطْنِي مُحَرَّرًا فَتَقَبَّلْ مِنِّي إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ) ئه‌ى خواى گه‌وره ئه‌وا من ئه‌و منداڵه‌ى له سکم دایه نه‌زرم کرد هیچى پێ نه‌که‌م و بیکه‌مه خزمه‌ت چى مزگه‌وتى (بيت المقد‌س)
پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى سێیه‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له‌ده‌رسه‌کانى پێشودا گوتمان که حه‌زره‌تى ئیبراهیم له میسڕ گه‌ڕایه‌وه بۆ فه‌ڵه‌ستین و به‌قسه‌ى سارا خاتون هاجه‌ره خاتونى ماره کرد و کوڕێکى جوانى بوو ناویان نا ئیسماعیل له‌پاشان سارا خاتوون زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو داواى له‌حه‌زره‌تى ئیبراهیم کرد که هاجه‌ره خاتوون به‌خۆى و به کۆرپه‌که‌یه‌وه له فه‌له‌ستین دوور بخاته‌وه حه‌زره‌تى ئیبراهیمیش به وه‌حى له‌لایه‌ن خواوه به‌قسه‌ى سارا خاتوون هاجه‌ره خاتوون و ئیسماعیلى کوڕى برد بۆ وڵاتى حیجاز و له‌و جێگایه که ئێستا ماڵى به‌یت و (كعبة الله)یه به جێ هێشتن و بۆ خۆى گه‌ڕایه‌وه بۆ فه‌ڵه‌ستین جا با له مه‌جلسى ئه‌وڕۆشماندا به ئه‌ده‌ب دانیشین و گوێ ڕاگرین بۆ باسى به سه‌رهاتى حه‌زره‌تى ئیسماعیل و دڵ په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین. ڕاوى ده‌ڵێ که حه‌زره‌تى ئیبراهیم گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و فه‌ڵه‌ستین هاجه‌ره خاتوون وه‌دواى که‌وت و زۆرى بانگ کرد به‌ڵام حه‌زره‌تى ئیبراهیم جوابى نه‌دایه‌وه تا هاجه‌ره خاتوون گوتى:
پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى دووه‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمد شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
گوێ گرینه با بچینه‌وه سه‌ر باسى به سه‌رهاتى حه‌زره‌تى ئیبراهیم. (قَالُوا ابْنُوا لَهُ بُنْيَانًا فَأَلْقُوهُ فِي الْجَحِيمِ)الصافات/٩٧ کاتێک حه‌زره‌تى ئیبراهیمیان هێنا بۆ لاى نه‌مرود بۆ سوتاندن هه‌موو ڕه‌ئیان هاته سه‌ر ئه‌وه گوتیان بینایه‌کى زۆر گه‌وره بکه‌ین له دار‌و بۆ په‌ند و عیبره‌ت ئیبراهیمى تێدا بسوتێنین به‌ئه‌مرى نه‌مرود جاڕیاندا که ته‌واوى خه‌ڵک ده‌ست بکه‌ن به بینا دروست کردن و دار کۆکردنه‌وه, به‌ماوه‌ى چه‌ند مانگ بیناێیکى زۆر گه‌وره‌یان دروست کرد و دارى زۆریان کۆکرده‌وه. ته‌نانه‌ت ژنى نه‌خۆش له‌سه‌ر خۆى نه‌زر ده‌کرد ئه‌گه‌ر چاک وه‌بێ بچێ کۆڵه دارێک بێنێ بۆ مه‌نجه‌نیقى حه‌زره‌تى ئیبراهیم. ژنى حامیله ده‌یگوت: ئه‌گه‌ر حه‌مله‌که‌م کوڕ بێ شه‌رت بێ کۆڵه دارێک بێنم. ئینجا به ئه‌مرى نه‌مرود ڕۆژێک جارچى جاڕى دا ته‌واوى خه‌ڵکى ووڵات کۆ بوونه‌وه و ئه‌و هه‌موو داره‌یان له‌ناو بیناکه‌دا له لیژنه دا و ئاگریان تێ به‌ردا و بڵێسه‌ى ده‌چۆ ئاسمان.
پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى یه‌که‌م
نوسینى:م.مه‌لا محدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى:سانا حمدامین
ئه‌وه باسى به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى ئیبراهیم خلیل الله یه ئه‌و زاته به‌رز و پیرۆزه به نۆ پشت ده‌چێته‌وه سه‌ر حه‌زره‌تى (نوح) پێغه‌مبه‌ر و دوو هه‌زار و سه‌د ساڵ دووا تۆفانى حه‌زره‌تى نوح له دایک بووه قسه‌ى ڕاستیش ئه‌وه‌یه که له باکورى عیراقى ئێستادا واته له شارى (فدارام) له کوردستان له‌دایک بووه هه‌ر چه‌ند قوڕئان به ئاشکرا باسى جێگه و کاتى له‌دایک بونى نه‌کردووه, به‌ڵام مێژوونوس و عوله‌ماى ته‌فسیر هێندێکیان ده‌ڵێن له‌کاتیکدا دنیا پڕ ببوو له بت په‌رستى, و کوفر و گومراهى په‌ره‌ى سه‌ندبوو, خواپه‌رستى نه‌مابوو (نمرود) که پاشاى ئه‌و وڵاته بوو داواى خوایه‌تى ده‌کرد, هه‌زاران بت ده‌په‌رسترا, به ئه‌مر و ئیراده‌ى خوا ڕۆژێک (نمرود) له‌سه‌ر ته‌ختى جه‌واهێر دانیشتبوو, سه‌ده‌ها زانا و مونه‌ججم و ڕاهیب و ئه‌ستێره ناس کوڕنوشیان بۆ بردبوو, له ده‌ورى به چۆکدا هاتبون و به غه‌مناکى سه‌ریان به‌ردابۆوه,
پێغه‌مبه‌ر ساڵح سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت
نوسینى: م.مه‌لا محمدى شه‌لماشى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
حه‌زره‌تى ساڵح پێغه‌مبه‌ر له یه‌کێ له تائیفه‌کانى قه‌ومى سه‌موود و له ئه‌ولادى سامى کوڕى حه‌زره‌تى نوحه. خواوه‌ندى گه‌وره کردى به پێغه‌مبه‌ر و ناردى بۆ سه‌رقه‌ومى سه‌موود که له‌به‌ینى شارى مه‌دینه و شامدا نیشته‌جێ بوون و ئێستاش عه‌لامه‌ت و نیشانه‌ى خانوه‌که‌یان ماوه و به ووڵاته‌که‌یان ده‌ڵێن (فج الناقة) قه‌ومى سه‌موود بت په‌رست بوون زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوون مه‌ڕو ماڵاتیان زۆر بوو باغ و باغاتیان زۆر خاوه‌ن به‌ر بوو, ده‌غڵ و دانیان زۆر باشى ده‌بڕى زۆربه‌ى خانوه‌کانیان له به‌رد هه‌ڵکه‌ندرا بوو, زۆریان حه‌ز له خواردن و خواردنه‌وه‌و لییباسى جوان بوو زۆر شه‌هوه‌ت په‌رست و هه‌وس باز بوون خواى ته‌عالا حه‌زره‌تى ساڵحى کرده پێغه‌مبه‌رو ناردیه سه‌ریان (وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا ۚ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّـهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُ‌هُ)هود\٦١
پێغه‌مبه‌ر هوود سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت
نوسینى: م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى:سانا حمدامین
با له‌باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى هوود پێغه‌مبه‌ر و به‌سه‌رهاتى قه‌ومى عاد که حه‌زره‌تى هود کرا به پێغه‌مبه‌ر و ڕوانه کرا بۆ سه‌ریان په‌ند و ئامۆژگارى زۆر وه‌رگرین ئه‌و زاته موباره‌که به حه‌وت پشت ده‌چێته سه‌ر سامى کوڕى حه‌زره‌تى نوح خواى ته‌عالا کردى به پێغه‌مبه‌ر و ڕوانه‌ى کرد بۆ سه‌ر قه‌ومى عاد که تائیفه‌یه‌ک بوون له به‌ینى (عوممان)و (حةزرةموت)دا نیشته‌جێ بوون و به‌ناوى باپیره گه‌وره‌یان که ناوى عاد بوو ناونران به‌لآم ئێستا وو‌ڵاتى قه‌ومى عاد هه‌ر زیخ و چه‌ور ڕمله و ئاوه‌دانى لێ نیه خواى گه‌وره ئه‌وه‌نده‌ى ناز و نیعمه‌ت به‌سه‌ردا ڕشتبون مه‌گه‌ر خوا بزانى! سه‌رچاوه و کانیاو و جۆ و جۆبارى باشیان هه‌بوو خه‌له و خه‌رمانیان زۆر باش و به‌پیت و به‌ره‌که‌ت بوو, باغ و باغاتیان زۆر باره‌وه‌ر بوو له‌به‌ردى تاشراو به‌ردى مه‌ڕمه‌ڕ قه‌سر و خانوو و بیناى باشیان دروست کردبوو
پێغه‌مبه‌ر مووسا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى پێنجه‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
با ئیمڕۆ بچینه‌وه خزمه‌ت حه‌زره‌تى مووسا و حه‌زره‌تى خضر و بزانین چیان کرد و چیان چاو پێ که‌وت و چۆن لێک جیا بوونه‌وه؟ له ئامۆژگارى دوێنێدا گوتمان حه‌زره‌تى مووسا به‌ڵێنى دا هه‌رچى چاوى پێ که‌وت سه‌بر بگرێ و ده‌نگ نه‌کا یوشه‌عى کوڕى نونیان به‌جێ هێشت و دو به‌دو که‌وتنه ڕێ. به‌گوێ به‌حردا ڕۆیشتن. (فَانْطَلَقَا حَتَّى إِذَا رَكِبَا فِي السَّفِينَةِ خَرَقَهَا قَالَ أَخَرَقْتَهَا لِتُغْڕقَ أَهْلَهَا لَقَدْ جِئْتَ شَيْئًا إِمْرًا)الکهف/٧١ به‌قه‌راغ به‌حردا ڕۆیشتن تا تووشى که‌شتى یه‌ک بوون له‌دوا سه‌لام کردن وبه‌خێر هاتن به‌که‌شتى یه‌وانیان گوت: سوارمان ناکه‌ى؟ کابراى که‌شتى یه‌وان که ته‌ماشاى ناو چاوانى کردن گوتى دیاره ئه‌وانه زۆر خانه‌دان و نه‌جیب و پیاو چاکه‌ن, گوتى: فه‌رموون سوار بن و هیچ پاره‌شى لێ وه‌ر نه‌گرتن و زۆریشى حوڕمه‌ت لێ گرتن له نه‌خافڵ حه‌زره‌تى خضر دوو ته‌خته‌ى له‌که‌شتى یه‌که ده‌رهێنان و که‌شتى یه‌که‌ى کوون کرد و عه‌یب دارى کرد.
پێغه‌مبه‌ر مووسا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى چواره‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
با بۆ باسى هێندێکى دیش گوێ ڕاگرین له‌ژیان و به‌سه‌رهاتى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره گه‌وره که حه‌زره‌تى مووسایه و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین حه‌زره‌تى مووسا هه‌ر له میسر موژده‌ى دابوو به به‌نى ئیسرائیلیه‌کان که به‌و زوانه فیرعه‌ون له‌به‌ین ده‌چێ و خواى گه‌وره کتێبێکى بۆ ده‌نێرێ ده‌بێ په‌یره‌وى له یاسا و به‌نده‌کانى بکه‌ن. جا له دوا ئه‌وه که فیرعه‌ون غه‌رق بوو ئه‌وانیش به‌ره‌و فه‌له‌ستین که‌وتنه ڕێ. حه‌زره‌تى مووسا داواى له خوا کرد که کیتابه ئاسمانیه‌که‌ى بۆ بنێرێ. (وَوَاعَدْنَا مُوسَى ثَلَاثِينَ لَيْلَةً)الاعراف/١٤٢ خوا ده‌فه‌رموێ ئێمه وه‌عده‌مان بۆ حه‌زره‌تى مووسا دانا که بچێته سه‌ر کێوى توورو سى ڕۆژ له‌وى وه‌مێنێ و به ڕۆژو بێ. حه‌زره‌تى مووسا به ئه‌مرى خوا چۆ بۆ کێوى توور و سى ڕۆژ له‌وێ به ڕۆژو بوو خه‌ریکى خوا په‌رستى بوو. (وَأَتْمَمْنَاهَا بِعَشْرٍ فَتَمَّ مِيقَاتُ رَبِّهِ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً)الاعراف/١٤٢ خوا ده‌فه‌رموێ: ده ڕۆژى دیشمان بۆ زیاد کرد چل ڕۆژ به ڕۆژو بوو.
پێغه‌مبه‌ر مووسا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى سێیه‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
با گوى بگرینه‌وه بۆ باسى به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى مووسا و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین. له مه‌وعیزه‌ى دوێنێ دا گوتمان فیرعه‌ون ڕووى کرده خه‌ڵکه‌که و گوتى ته‌گبیر چیه؟ (قَالُوا أَرْجِهْ وَأَخَاهُ وَابْعَثْ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِڕينَ)الشعراْ /٣٦ گوتیان مۆڵه‌تێک بۆ مووسا و هارون دانێ و پیاو بۆ شاره‌کان بنێره. (يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٍ)الشعراْ /٣٧ با هه‌ر جادوگه‌ر و سیحربازێک هه‌یه بانگیان که‌ن و به سیحر مووسا بۆڕ ده‌ن. (فَجُمِعَ السَّحَرَةُ لِمِيقَاتِ يَوْمٍ مَعْلُومٍ)الشعراْ /٣٨ فیرعه‌ون پیاوى نارد هه‌رچى سیحرباز بوو کۆیان کرده‌وه له ڕۆژى دیارى کراودا فیرعه‌ونیش به وه‌زیر وزه‌ڕا و لشکر و سپاوه و ته‌واوى خه‌ڵکى شارى میسر له مه‌یدانى دیارى کراودا کۆبونه‌وه حه‌زره‌تى موساش له‌گه‌ڵ هارونى براى دا هاتنه ناویان جادوگه‌ره‌کان ڕوویان کرده فیرعه‌ون و گوتیان ئه‌گه‌ر ئێمه به‌سه‌ر مووسادا سه‌رکه‌وتین خه‌لآتمان ده‌که‌ى؟















