سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ژیانی پێغەمبەران
ژیانى پێغه‌مبه‌ر مووسا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێَت به‌شى دووه‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
بابچینه‌وه سه‌ر باسى حه‌زره‌تى مووسا و بزانین قه‌زا و قه‌ده‌ر چى به‌سه‌ر دێنێ و له‌و کۆچه‌دا تووشى چ به‌سه‌ر هاتێک ده‌بێ؟ (وَلَمَّا وَرَدَ مَاءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةً مِنَ النَّاسِ يَسْقُونَ وَوَجَدَ مِنْ دُونِهِمُ امْرَأتَيْنِ تَذُودَانِ)القصص/٢٣ له‌کاتێکدا له‌شارى مه‌دیه‌ن نزیک بووه ڕوانى خه‌ڵکێکى زۆر کۆمه‌ڵه‌یان کردووه و مه‌ڕ و مالآتێکى زۆریان له ده‌ره‌وه‌یه لاى دا بۆ لایان سه‌رنجى دا هه‌موویان شوانى مێگه‌ل بوون له ده‌ورى بیراوێک کۆ بونه‌وه به نۆره مه‌ڕ و مالآته‌که‌یان ئاو ده‌ده‌ن به‌لآم هه‌رچى به تاقه‌ت تر بوایه زوتر نۆره‌ى ده‌پچڕى حه‌زره‌تى مووساش ماندو و مردو بوو زۆرى تین‌و و بوو چوو ئاوى خوارده‌وه له‌به‌ر سێبه‌رێک پاڵى لێ دایه‌وه و به دیاریانه‌وه دانیشت به‌لآم که ڕوانى دوو ئافره‌ت مه‌ڕ و بزنێکى زۆریان پێیه و دوور له‌بیر و خه‌ڵکه‌که وه‌ستاون و ناهێڵن مێگه‌له‌که‌یان تو خونى ئاوه‌که بێ حه‌زره‌تى مووسا زۆرى لا سه‌یر بوو هه‌ستا چوو بۆ لایان و گوتى: (قَالَ مَا خَطْبُكُمَا قَالَتَا لَا نَسْقِي حَتَّى يُصْدِرَ الرِّعَاءُ وَأَبُونَا شَيْخٌ كَبِيرٌ)القصص/٢٣
پێغه‌مبه‌ر مووسا سه‌لامى خوداى له‌سه‌ر بێت به‌شى یه‌که‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
با بۆ باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى مووساى پێغه‌مبه‌ر گوێ ڕاگرین و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین. حه‌زره‌تى مووسا کوڕى عیمڕانى فاهیتى کوڕى لاوى کورى حه‌زره‌تى یه‌عقووبى کوڕى حه‌زره‌تى ئیسحاقى کوڕى حه‌زره‌تى ئیبراهیم "خلیل الله"یه دایکیشى ناوى یوکان یان یوحانژى کچى لاویه, له زۆر سوڕه‌تى قورئاندا باسى به‌سه‌رهاتى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره گه‌وره‌یه کراوه, بۆ وێنه له سوره‌ى (القصص)دا فه‌رموویه‌تى: (نَتْلُوا عَلَيْكَ مِنْ نَبَإِ مُوسَى وَفِرْعَوْنَ بِالْحَقِّ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ)القصص/٣ ده‌خۆێنینه‌وه به‌هۆى حه‌زره‌تى جوبره‌ئیله‌وه به‌سه‌ر تۆدا ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر باسى حه‌زره‌تى مووسا و فیرعه‌ون به ڕاستى و بێ موباله‌غه, بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى موسڵمانن په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین. (إِنَّ فِرْعَوْنَ عَلَا فِي الْأَرْ‌ضِ وَجَعَلَ أَهْلَهَا شِيَعًا يَسْتَضْعِفُ طَائِفَةً مِنْهُمْ)القصص/٤ ده‌فه‌رموێ به‌ڕاستى فیرعه‌ون خۆى به‌زاڵ زانى و ته‌که‌بوورى کرد و جیاوازى خسته ناو خه‌ڵکه‌وه و به‌چاوى سوک ته‌ماشاى به‌نى ئیسرائیله‌کانى ده‌کرد و زۆرى ناڕه‌حه‌ت ده‌کردن.
پێغه‌مبه‌ر یونس سه‌لامى سه‌لامى خواى لێ بێ
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
با سه‌رێک له‌شارى موسڵ بده‌ین و بچینه خزمه‌ت حه‌زره‌تى یونسى پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێ و بزانین چى به‌سه‌رهات و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین. خواوه‌ندى گه‌وره له سوره‌ى (الصافات)دا فه‌رموویه‌تى: (وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ الْمُرْ‌سَلِينَ)الصافات/١٣٩ به‌ڕاستى ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر یونس یه‌کێک بوو له پێغه‌مبه‌ران. له‌شه‌ش ئایه‌ت له قورئاندا باسى حه‌زره‌تى یونس کراوه و سوره‌تێکیش له قورئان ناو نراوه سوره‌ى یونس. به‌سه‌رهاتى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره‌ش له کاتێکدا ڕ‌وى داوه که شارى موسڵ پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى ئاشوور بوه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى که زۆربه‌ى ولآتى ئاساى له ژیر فه‌رماندا بوو. گه‌وره‌ترین و خۆش ترین شارى ئه‌و سه‌رده‌مه موسڵ بوو, خه‌ڵکى موسڵ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوون, به‌هۆى ده‌وڵه‌مه‌ندى یه‌وه له خۆییان بایى ببون توغیانیان کردبوو, ئیمانیان به‌خوا نه‌بوو, بتیان ده‌په‌رستن, زوڵمیان له داماوان ده‌کرد, له گوناح نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه, خواوه‌ندى گه‌وره حه‌زره‌تى یونسى کوڕى مه‌تاى کرده پێغه‌مبه‌ر و بانگى کردن بۆ خواپه‌رستى و ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌بتپه‌رستى.
پێغه‌مبه‌ر هود سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
با له باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى هود پێغه‌مبه‌ر و به‌سه‌رهاتى قه‌ومى عاد که حه‌زره‌تى هود کرا به پێغه‌مبه‌ر و ڕوانه کرا بۆ سه‌ریان, په‌ند و ئامۆژگارى زۆر وه‌رگرین ئه‌و زاته موباره‌که به حه‌وت پشت ده‌چێته سه‌ر سامى کوڕى حه‌زره‌تى نووح. خواى ته‌عالا کردى به پێغه‌مبه‌ر و ڕه‌وانه‌ى کرد بۆ سه‌ر قه‌ومى عاد که تائیفه‌یه‌ک بوون له‌به‌ینى "عوممان" و (حةزرةموت)دا نیشته‌جێ بوون و به‌ناوى بز و اپیره گه‌وره‌یان که ناوى عاد بوو ناونران. به‌لآم ئێستا وولآتى قه‌ومى عاد هه‌ر زیخ و چه‌وو ڕمله و ئاوه‌دانى لێ نیه.
پێغه‌مبه‌ر ئیلیاس سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێت
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
موسڵمانینه هه‌ر چه‌ند حه‌زره‌تى هاڕون و حه‌زره‌تى زیلکه‌فل له قورئاندا به پێغه‌مبه‌ر ناوبراون, به‌لآم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قورئان زۆر به کورتى باسى کردوون ئێمه ناتوانین به درێژى باسیان بکه‌ین. جا با بچینه سه‌ر باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى ئیلیاس و حه‌زره‌تى ئیلیه‌سه‌ع و به گوێره‌ى خۆیان په‌ند و ئامۆژگاریان لێ وه‌رگرین خواوه‌ندى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا له سوره‌ى (الصافات)دا فه‌رمووى (وَإِنَّ إِلْيَاسَ لَمِنَ الْمُرْ‌سَلِينَ)الصافات/١٢٣ واته به‌ڕاستى ئیلیاس یه‌کێک بوو له پێغه‌مبه‌ران و له ئه‌ولادى حه‌زره‌تى هاڕونى پێغه‌مبه‌ر, براى حه‌زره‌تى ئیبراهیمى خلیل الله.
پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى دووه‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
با بچینه‌وه خزمه‌ت حه‌زره‌تى سوله‌یمان و بزانین به‌ڵقیساى مه‌له‌که‌ى سه‌با و وه‌زیر و پیاو ماقوڵه‌کانى چیان له جوابى نامه‌ى حه‌زره‌تى سوله‌یمانى نوسى یه‌وه و دوایى چى ڕووى دا و چۆن وه‌فاتى کرد؟ (قَالَتْ إِنَّ الْمُلُوكَ إِذَا دَخَلُوا قَرْ‌يَةً أَفْسَدُوهَا وَجَعَلُوا أَعِزَّةَ أَهْلِهَا أَذِلَّةً وَكَذَٰلِكَ يَفْعَلُونَ)النمل/٣٤ به‌ڵقیسا زانى که خه‌ڵکه‌که ده‌یان هه‌وێ شه‌ڕ بکه‌ن, به‌لآم ئه‌و زۆر عاقڵ بوو له دڵى خۆیدا گوتى: جا خۆ سوله‌یمان داواى شتى خه‌راپى نه‌کردوه, ده‌ڵێ له باتى ڕۆژ خوا بپه‌رستن, ویستى به به‌ڵگه پێیان بسه‌لمێنێ که شه‌ڕ کردن زۆر خه‌راپه. ڕووى کرده خه‌ڵکه‌که و گوتى: ئاخر خه‌ڵکینه عاده‌تى پاشایان وایه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌س و هه‌ر وولآتێکدا بکه‌ن و بیگرن ئه‌و وولآته وێران ده‌که‌ن و پیاو ماقوڵ و گه‌وره‌کانیان بێ حوڕمه‌ت ده‌که‌ن.
پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى یه‌که‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
موسڵمانینه به له کۆڕ و مه‌جلیسى ئه‌و ڕۆماندا بچینه خزمه‌ت سوله‌یمانى پێغه‌مبه‌ر و به ئه‌ده‌ب دانیشین و گوێ ڕاگرین بۆ باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین, حه‌زره‌تى سوله‌یمان کوڕى حه‌زره‌تى داوود بووه. هه‌ر وه‌کو خواى گه‌وره له سوره‌ى(ص)دا فه‌رمویه‌تى (وَوَهَبْنَا لِدَاوُودَ سُلَيْمَانَ نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّهُ أَوَّابٌ)ص/٣٠ ئێمه دامان به دبوود و سوله‌یمان که باشترین عه‌بد بوو و زۆر له خوا ده‌ترسى, کاتێک حه‌زره‌تى داوود وه‌فاتى کرد, حه‌زره‌تى سوله‌یممان بوو به جێ نشین. (وَوَڕثَ سُلَيْمَانُ دَاوُودَ)النمل/١٦
حه‌زره‌تى سوله‌یمان بوو به واریس و به‌جێ نشینى حه‌زره‌تى داوودى باوکى له پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا و له پاشایه‌تیدا. ئه‌و ڕۆژه‌ى له‌سه‌ر ته‌ختى سه‌ڵته‌نه‌ت دانیش ته‌واوى وه‌زیر و وزه‌را و پیاو ماقوڵ و زۆربه‌ى خه‌ڵکى بانگ کرد و گوتى: (وَقَالَ يَا أَيُّهَا النَّاسُ عُلِّمْنَا مَنْطِقَ الطَّيْڕ وَأُوتِينَا مِنْ كُلِّ شَيْءٍ إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْفَضْلُ الْمُبِينُ)النمل/١٦ خه‌ڵکینه سوپاس بۆ خوا زیاد له ناز و نیعمه‌ت و پێغه‌مبه‌رى و پاشایى وڕوتبه و مه‌قام و هه‌ر شتێک پێغه‌مبه‌ران و پاشایان و خه‌ڵک هه‌یانه, خوا فێرى زمانى باڵندانیشى کردم, که به‌ڕاستى ئه‌وه‌ش لوتف و که‌ره‌مێکى ئاشکرایه خوا دگه‌ڵ منى کردوه.
پێغه‌مبه‌ر داوود سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
بةشى دووةم
گوێ گرینه با بچینه‌وه سه‌ر باسى حه‌زره‌تى داوودى نه‌غمه خوان و گوێ ڕاگرینه‌وه بۆ پاش ماوه‌ى ژیانى و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین, حه‌زره‌تى داوود داوود کات و وه‌خت و سه‌عاتى خۆى کردبوو به چوار به‌ش, ڕۆژێک خه‌ریکى عیباده‌ت و خواپه‌رستى ده‌بوو, رۆژێکى دی دادگه‌رى و قه‌زاوه‌تى ده‌کرد, رۆژى سێ هه‌م ئامۆژگارى خه‌ڵکى ده‌کرد, ڕۆژى چواره‌م خه‌ریکى ئیسراحه‌ت و ڕابواردن ده‌بوو,( يَا دَاوُودُ إِنَّا جَعَلْنَاكَ خَلِيفَةً فِي الْأَرْ‌ضِ فَاحْكُم بَيْنَ النَّاسِ بِالْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ الْهَوَىٰ فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ اللَّـهِ)ص/٢٦ له سوره‌ى (ص)دا خواوه‌ندى گه‌وره له باره‌ى دادگه‌رى حه‌زره‌تى داووده‌وه ده‌فه‌رمووێ: ئه‌ى داوود ئێمه تۆمان کردوه به خه‌لیفه له‌سه‌ر ئه‌رز,
ژیانی پێغه‌مبه‌ر (داوود) سه‌لامى خوداى له‌سه‌ر بێت
نوسینى:م.مه‌لا موحه‌ممه‌دى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
به‌شى یه‌که‌م
موسولمانێنه ئه‌وه باسى حه‌زره‌تى داووده ,جا با گوێ ڕاگرین بۆ باسى به‌سه‌ر هاتى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ده‌نگ خۆشه و په‌ند و عیبره‌تى لى وه‌رگرین.
له پاش وه‌فاتى حه‌زره‌تى مووسا یوشه‌عى کورٍى نوون بوو به گه‌وره و جێ نشینى حه‌زره‌تى مووسا جوله‌که‌کانى برده خاکى فه‌له‌ستین .یه‌که‌م شار که داگیریان کرد شارى ئه‌ریحا یا ئۆر شه‌لیم بوو.هه‌روه‌کو قورئان له سوره‌ى ((البقرة)) ده‌فه‌رمووێ
(وَإِذْ قُلْنَا ادْخُلُوا هَـٰذِهِ الْقَرْ‌يَةَ فَكُلُوا مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ رَ‌غَدًا وَادْخُلُوا الْبَابَ سُجَّدًا وَقُولُوا حِطَّةٌ نَّغْفِرْ لَكُمْ خَطَايَاكُمْ وَسَنَزِيدُ الْمُحْسِنِي)ئایه‌ت ٥٨ ئه‌ى پێخه‌مبه‌ر تۆ بۆ موسولمانه‌کان وه‌گێڕه که ئێمه به جوله‌که‌کانمان گوت: بچنه ناو شارى ئۆرشه‌لیم و به ئاره‌زووى خۆتان چتان پێ خۆش بوو بیخۆن هه‌موو شتێکتان به زۆرى ده‌ست ده‌که‌وى!
پێغه‌مبه‌ر یه‌حیا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت
نوسینى:م.مه‌لا موحه‌ممه‌دى شه‌لماشى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
موسولمَانینه با گوێ ڕاگرین بۆ باسى ژیانى حه‌زره‌تى یه‌حیا و په‌ندو ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین .
له باسى ژیانى حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا دا گوتمان که حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا ته‌مه‌نى گه‌یشتبوو سه‌دو بیست ساڵ ئه‌ولادیان نه‌بو بو ,وه‌جاخ کوێر بوون ,زۆرى پێ ناخۆش بوو که له پاش وه‌فاتى ,گه‌له‌که‌ى بێ سه‌ر په‌رشت وه‌مێنى و ڕو بکه‌نه بێ دینى و به‌دئه‌خلاق بن .ئه‌وه بوو دوعاى کرد و له به‌ر خوا پاڕایه‌وه بۆ ئه‌ولاد هه‌روه‌کو خواى گه‌وره لى سوره‌تى ((مريم))
دا باسى ده‌کا ده‌فه‌رموی:زه‌که‌ریا له دوعاکه‌ى دا گوتى
(فَهَبْ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيًّا) سوره‌تى مریم /٥
ژیانى پێغه‌مبه‌ر زه‌که‌ریا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت
نوسینى:م.مه‌لا موحه‌ممه‌دى شه‌لماشى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
گوێگرینه با بچینه خزمه‌ت حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا ى پێغه‌مبه‌ر و گوێ ڕاگرین بۆ باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى ئوه پێغه‌مبه‌ره زوڵم لێ کراوه و په‌ندو ئامۆژگاری لێوه‌رگرین
خواوه‌ندى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا له هه‌شت ئایه‌تدا ناوى حه‌زره‌تى زه‌که‌ریاى بردووه و باسى کردووه.بۆنمونه له سوره‌تى مریم خوا ده‌فه‌رمویت(ذِكْرُ رَ‌حْمَتِ رَ‌بِّكَ عَبْدَهُ زَكَڕ‌يَّا)مریم/٢
واته‌ئه‌و نوسراوه و ئه‌و خوێندراوه‌یه یان ئه‌و سوره‌ته باسى ره‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تى خواى تۆیه که داى به عه‌بدو به‌نده‌ى خۆى حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا(على نبينا وعليه الصلاة والسلام)
خه‌زره‌تى زه‌که‌ریا پێغه‌مبه‌ر له ئه‌ولادى حه‌زره‌تى سوله‌یمانى کوڕى حه‌زره‌تى داووده.
ژیانى پێغه‌مبه‌ر ئیسحاق سه‌لامى خواى له سه‌ر بێ
نوسینى/م.مه‌لا محمد شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
گوێ ڕاگرن بۆ باسى له‌دایک بوون و ژیان و به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى ئیسحاق پێغه‌مبه‌ر و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین. له‌ئامۆگارى پێشوماندا گوتمان: که حه‌زره‌تى ئیبراهیم (خليل الله) خوا حافیزى له هاجه‌ره خاتون و حه‌زره‌تى ئیسماعیلى کوڕى کرد و گه‌ڕایه‌وه بۆ فه‌ڵه‌ستین با ئه‌وه‌ش زانین که حه‌زره‌تى ئیبراهیم عاده‌تى وا بوو, قه‌ت به‌ته‌نێ نانى نه‌خواردووه و زۆر نان بده بووه, واڕێکه‌وت که ڕیوایه‌تێک پازده ڕۆژ و به قه‌ولێک حه‌وت شه‌و و حه‌وت ڕۆژ میوانى نه‌هاتن, زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو, ڕۆژێک له ڕۆژان له ماڵ هاتبو ده‌ره‌وه چاوه‌ڕوانى میوانانى ده‌کرد, که‌ڕوانى کۆمه‌ڵێک میوان به‌ره‌و ماڵى ئه‌وان دێن, زۆر پێ خۆشحاڵ بوو, له دووره‌وه به پیلیانه‌وه چوو, زۆرى به‌خێر هاتن کردن وه‌پێشان که‌وت بۆ ماڵه‌وه و له میوانخانه‌که‌دا دانیشتن, جا ئه‌وه‌یه که خواوه‌ندى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا له سوره‌ى (هود)دا ئه‌و باسه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێ:
پێغه‌مبه‌ر ئیدریس سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێ
نوسینى/م.مه‌لا محمد شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
باسى ژیان و به‌سه‌ر هاتى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره پایه‌به‌رزه که حه‌زره‌تى ئیدریسه ئه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى په‌ند و عیبره‌ت و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین.
(لانة من الانبياْ الذين ورد ذكرهم فى القرا‌ن بعد ا‌دم) چونکه حه‌زره‌تى ئیدریس له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌یه که خواى گه‌وره له قوڕئانى پیرۆزدا ناوى بردوون و له دووا حه‌زره‌تى ئاده‌م ئه‌و بوو به پێغه‌مبه‌ر.
(وهو اول من نزل علية الملك جبريل بالوحى) حه‌زره‌تى ئیدریس یه‌که‌م پێغه‌مبه‌ر و ئه‌وه‌ڵ که‌سه که له لایه‌ن خواوه حه‌زره‌تى جبریل به وه‌حى سى(30) سه‌حیفه‌ى بۆ هێناوه. بۆ ئیڕشاد و هیدایه‌تى ئه‌ولادى قابیلى کوڕى حه‌زره‌تى ئاده‌م. (ليرجعوا عن غيهم و كفريهم و يتوبوا الى الله و يسيروا حسب شريعته)
پێغه‌مبه‌ر ئاده‌م سه‌لامى خواى لێ بێ
نوسینى/ م.مه‌لا محمد شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
باسى به‌سه‌ر هات و په‌یدا بونى باپیره گه‌وره‌ى خۆمان که حه‌زره‌تى ئاده‌مه ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بزانین که خواوه‌ندى گه‌وره ئینسانى چۆن دروست کردوه و چ به‌هره‌یه‌کى داوه به ئاده‌میزاد؟
(لان اول من قص الله سبحانة و تعالى علينا قصصهم فى القرا‌ن الكريم من الانبياْ ا‌دم ابوالبشر علية و على نبينا افضل الصلاة والسلام) وه چونکه خواوه‌ندى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا باسى به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى ئاده‌مى له پێش هه‌موو پێغه‌مبه‌راندا بۆ پێغه‌مبه‌ر گێڕاوه‌ته‌وه. حه‌زره‌تى ئاده‌م ئه‌و وه‌ڵ که‌س و ئه‌وه‌لأَ پێغه‌مبه‌ره, بۆیه له‌پێشدا به‌سه‌رهاتى ئه‌و به‌یان ده‌که‌ین.
(اخوانى و ان لم يذكر القرا‌ن لفظ النبوة بازاْ ا‌دم كما ذكر بازاْ غيره من الانبياْ ) براکانم هه‌رچه‌ند خوا له قورئاندا حه‌زره‌تى ئاده‌مى به ئاشکرا به پێغه‌مبه‌ر ناو بردووه وه‌کو پێغه‌مبه‌ره‌کانى تر‌ى بردووه.
پێغه‌مبه‌ر نوح سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێ
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
موسڵمانینه گوێ راگرن بۆ ماناى ئه‌و ئایه‌تانه که باسى حه‌زره‌تى (نوح) ده‌که‌ن و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرن و شوکرانه‌ى خواوه‌ندى گه‌وره بکه‌ن.
ڕاوى ده‌ڵێ له دووا ئه‌وه‌ى که حه‌زره‌تى ئیدریس نه‌ما شه‌یتان دووباره به ده‌رفه‌تى زانى هه‌ستا و خۆى برده سه‌ر شکڵى پیاوێکى به دین و چوو بۆ لاى نه‌وه و نه‌تیجه‌کانى حه‌زره‌تى ئیدریس و گوتى: نامه‌ردونه‌که‌م! ئه‌وه بۆ حه‌زره‌تى ئیدریستان فه‌رامۆش کردوه و له‌بیر خۆتان بردۆته‌وه؟ وه‌رن با وێنه‌یه‌کتان بۆ دروست که‌م که وه‌ک ئه‌و بچێ و قسه‌کردن نه‌بێ هیچ جیاوازیان نه‌بێ. شه‌یتان وێنه‌یه‌کى حه‌زره‌تى ئیدریسى بۆ دروست کردن و خه‌ڵکه‌که زۆریان حورمه‌ت لێ ده‌گرت,















