سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر ئاده‌م سه‌لامى خواى لێ بێ
نوسینى/ م.مه‌لا محمد شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/ سانا حمدامین
باسى به‌سه‌ر هات و په‌یدا بونى باپیره گه‌وره‌ى خۆمان که حه‌زره‌تى ئاده‌مه ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بزانین که خواوه‌ندى گه‌وره ئینسانى چۆن دروست کردوه و چ به‌هره‌یه‌کى داوه به ئاده‌میزاد؟
(لان اول من قص الله سبحانة و تعالى علينا قصصهم فى القرا‌ن الكريم من الانبياْ ا‌دم ابوالبشر علية و على نبينا افضل الصلاة والسلام) وه چونکه خواوه‌ندى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا باسى به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى ئاده‌مى له پێش هه‌موو پێغه‌مبه‌راندا بۆ پێغه‌مبه‌ر گێڕاوه‌ته‌وه. حه‌زره‌تى ئاده‌م ئه‌و وه‌ڵ که‌س و ئه‌وه‌لأَ پێغه‌مبه‌ره, بۆیه له‌پێشدا به‌سه‌رهاتى ئه‌و به‌یان ده‌که‌ین.
(اخوانى و ان لم يذكر القرا‌ن لفظ النبوة بازاْ ا‌دم كما ذكر بازاْ غيره من الانبياْ ) براکانم هه‌رچه‌ند خوا له قورئاندا حه‌زره‌تى ئاده‌مى به ئاشکرا به پێغه‌مبه‌ر ناو بردووه وه‌کو پێغه‌مبه‌ره‌کانى تر‌ى بردووه.
(ولكن الله خاطبه بلا واسطه) به‌لآم خواى ته‌عالا قسه‌ى له‌گه‌ڵ کردووه به‌بێ واسیته.
(فامره و نهاه) ئه‌مر و نه‌هى پێ کردووه.
(واحل له و حرم عليه) شتى بۆ حه‌لآل کردوه و شتى لێ حه‌رام کردوه.
(وهذا هو معنى النبوة) ئه‌وه‌ش مه‌عناى پێغه‌مبه‌رى حه‌زره‌تى ئاده‌م ده‌گه‌یه‌نێ. وه قوڕئان له نۆ سوره‌تدا له بیست و پێنج ئایه‌تدا ناوى حه‌زره‌تى ئاده‌مى بردوه.
(تبدا قصة خلق ا‌دم فى سورة (البقرة) بتلک المحاوره بین الله و الملائکه) چیرۆک و به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى ئاده‌م له‌کاتى دروست کردنى ڕا به شێوه‌ى گفتوو گۆ له به‌ینى خوا‌و مه‌لائیکه‌دا له سوره‌ى (البقرة)دا ده‌ست پێ ده‌کرێ.
(وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً)البقره/٣٠ (فالله سبحانة يخبر الملائكة بانة سيجعل فى الارض خليفة هو ا‌دم و ذريتة) چیرۆک و به سه‌رهاتى خواى ته‌عالا خه‌به‌ر ده‌دا به فریشتان که لێره به دواوه جێ نشینێک دروست ده‌که‌م له سه‌ر زه‌وى.
(وانة سيمكنهم فى الارض و يجعلهم اصحاب السلطان فيها).
وه خوا قوه‌ت و قودره‌ت و توانایان ده‌داتێ.
(ليكشفوا ما فى هذة الارض من قوى و طاقات و كنوز و خامات) تا ئاوه‌دانى بکه‌نه‌وه و ده‌ستور و باوى جیهان بدۆزنه‌وه و هه‌رچى له‌ناوى دایه له کان و که‌ره‌سه‌ى خاو ده‌رى بێنن.
(ولكن الملائكة تعجبوا من هذه النباْ ) به‌لآم مه‌لائیکه له‌و خه‌به‌ره سه‌رسام مان.
(قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ)البقره/٣٠ گوتیان: ئه‌ى خواى گه‌وره ئایا که‌سێکى واى تێدا دروست ده‌که‌ى که به‌دکردارى تێدا بکاو خوێنى تێدا بڕێژى؟
(وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ)البقره/٣٠ له کاتێکدا که ئێمه هه‌میشه یادت ئه‌که‌ین و ستایشت ده‌که‌ین و پاکت ڕائه‌گرین و بێ ئه‌مریت ناکه‌ین. مه‌لائیکه بۆیه ئه‌و قسه‌یان کرد چونکه لایان وابوو ئه‌وان له ئاده‌میزاد باشتر و گه‌وره‌تر و زاناتر و لایق ترن به‌و خه‌لافه‌ته. نه‌ک به شێوه‌ى ناڕازى بوون به کارى خوا.
(ولكن الله اجابهم بالسر المغيب عنهم والحكمة التى اختص بها فى خلق ا‌دم و هي انة يعلم ما لا يعلمون)به‌لآم خواوه‌ندى گه‌وره جوابى دانه‌وه به‌و نه‌هێنیه که هه‌ر خۆى ده‌یزانى.
(قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ)البقره/٣٠ فه‌رموى ئه‌وه‌ى من له‌باره‌ى ئاده‌میزاده‌وه ده‌یزانم ئێوه نایزانن و په‌ى پێ نابه‌ن, چونکه له دروست کردنى ئاده‌میزاد هه‌زاران نه‌هێنى ئه‌رز و ئاسمان ئه‌دۆزێته‌وه و عیباده‌تى خوا زۆرتر ئه‌کرێ و گه‌وره‌یى خوا ئاشکراتر ئه‌بێ, جگه له‌وه‌ش بۆ دادگه‌رى و میهره‌بانى خوا شایسته نیه که ئه‌م ئاده‌مى یه بلیمه‌ته نه‌هێنێته ڕوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که هه‌ندێ جار به‌دى و خوێن ڕێژى تێدا ده‌کات. ئینجا مه‌لائیکه که زانیان خوا ئاده‌مى دروست کردیه به ڕیوایه‌تێک ده‌ڵێن گوتیان: جا خۆ لاى خواوه‌ندى گه‌وره هه‌ر ئێمه گه‌وره‌ترین و ئه‌وه‌ى ئێمه دیومانه که‌س نایبینێ.
(فاراد الله ان يرى الملائكة راى العين ان هذا الكائن الجديد الذى صغروا من شأنه هو اكثر منهم علما و واسع معرفة)
جا خواى ته‌عالا ویستى که به مه‌لائیکه نیشاندا که ئه‌و ئاده‌میزاده‌ى به که‌مى ده‌زانن زۆر له‌وان زاناتر و شایسته‌تره بۆ ئه‌و خه‌لافه‌ته. (وَعَلَّمَ آَدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا)البقره/٣١ خواى ته‌عالا هه‌موو شتێکى فێرى ئاده‌م کرد. واته به سروشت ئاماده‌یى یه‌کى واى دا به ئاده‌مى که بتوانێ هه‌موو شتێک بدۆزێته‌وه و ناوى تایبه‌تى بۆ دانێ و بى ناسنه‌وه.
(وَعَلَّمَ آَدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا)البقره/٣١ له‌پاشان خوا ئه‌و شتانه‌ى هه‌موو نیشانى فریشته‌کان دا.
(فَقَالَ أَنْبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَؤُلَاءِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ)البقره/٣١ فه‌رموى: ناوى ئه‌مانه‌م پێ بڵێن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن که ئێوه له ئاده‌مى باشتر و زاناترن.
(ولكن الملائيكة عجزوا عن الاجابة و خاطبوا ربهم معتذرين). به‌لآم لێره‌دا فریشته‌کان هه‌موو تێگه‌یشتن که شایسته‌ى ئه‌و جێ نشیى نیه نین و دانیان به زه‌بوونى و دانانى خۆیاندا نا به‌رامبه‌ر به ئاده‌مى.
(قَالُوا سُبْحَانَكَ لَا عِلْمَ لَنَا إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنْتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ)البقره/٣٢ گوتیان: خوایه تۆ پاکیت له هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ک و هه‌رگیز کارى بێ که‌ڵک ناکه‌ى و ئێمه هیچ نازانین ئه‌وه نه‌بێ که تۆ فێرت کردوین. به‌ڕاستى هه‌ر تۆ زاناى به به‌نده‌گان و داناى له کرده‌وه‌ى خۆتدا. جا که فریشته‌کان دانیان به نادانى خۆیاندا هێنا
(دعى الله سبحانة وتعالى ا‌دم ليكون معلما للملائكة).
(قَالَ يَا آَدَمُ أَنْبِئْهُمْ بِأَسْمَائِهِمْ)البقره/٣٢ خواوه‌ندى گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ى ئاده‌مى و بلیمه‌تى ئاده‌مى نیشاندا بانگى حه‌زره‌تى ئاده‌مى کرد و فه‌رمووى: ئه‌ى ئاده‌م ناوى ئه‌و شتانه‌یان پێ بڵێ. حه‌زره‌تى ئاده‌م جوابى فه‌رمانى خواى دایه‌وه و ناوى شته‌کانى به‌یان کرد ئینجا خوا ڕووى کرده مه‌لائیکه‌تان و فه‌رمووى:
(أَلَمْ أَقُلْ لَكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنْتُمْ تَكْتُمُونَ)البقره/٣٣ مه‌گه‌ر پێم نه‌گوتن که من ئاگادارم به نهێنى ئاسمانان و زه‌وى و به‌وه‌ى که ئاشکرای ده‌که‌ن و به‌وه‌ى که ده‌ى شارنه‌وه؟ جا له دواى ئه‌وه که خوا فریشته‌کانى تێگه‌یاند له نرخ و پایه‌ى ئاده‌مى و له دووا ئه‌وه‌ى که زانیان ئاده‌مى به سروشت زور ئاماده‌ن بۆ جێ نشینى سه‌ر زه‌وى. خوا فه‌رمانى پێدان به کوڕنوش بردن بۆ ئاده‌م. وه‌کو ده‌فه‌رموێ:
(وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآَدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَى وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِڕينَ)البقره/ ٣٤ واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر یادى ئه‌و کاته بکه‌وه که گوتمان: به فریشته‌کان کوڕنوش به‌رنه به‌ر ئاده‌م. هه‌موو کوڕنوشیان برد. شه‌یتان نه‌بێ, خۆى به زل زانى کوڕنۆشى نه‌برد له فه‌رمانى خوا ده‌رچوو. خواى ته‌عالا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ده‌یزانى بۆچى شه‌یتان بێ ئه‌مرى کردوه پرسیارى لێ کرد:
(قَالَ يَا إِبْلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَنْ تَسْجُدَ لِمَا خَلَقْتُ بِيَدَيَّ أَسْتَكْبَرْتَ أَمْ كُنْتَ مِنَ الْعَالِينَ)ص/٧٥ فه‌رمووى: ئه‌ى ئیبلیس چ بوو به هۆى ئه‌وه که کوڕنۆشت نه‌برد بۆ ئه‌و ئاده‌مه که به گه‌وره‌یى خۆم دروستم کردوه, ته‌که‌بورت کرد یان خۆت به زل زانى؟
(قَالَ أَنَا خَيْرٌ مِنْهُ خَلَقْتَنِي مِنْ نَارٍ وَخَلَقْتَهُ مِنْ طِينٍ)ص/٧٦ شه‌یتان گوتى ئه‌ى خوایه من له ئاده‌م چاکترم ئاده‌م له خاکه و من له ئاگرم ئاگریش له قوڕ و خاک باشتره.
(قَالَ فَاخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌ)ص/٧٧ (وَإِنَّ عَلَيْكَ لَعْنَتِي إِلَى يَوْمِ الدِّينِ)ص//٧٨ جا خواى گه‌وره فه‌رمووى: ئه‌ى شه‌یتان تۆ له به‌هشت بڕۆ ده‌ره‌وه تازه تۆ له ڕه‌حمه‌تى من به‌رى و تا ڕۆژى قیامه‌ت به له‌عنه‌ت بى. شه‌یتان زانى له قاپى ڕه‌حمه‌تى خوا ده‌رکرا.
(قَالَ رَبِّ فَأَنْظِرْنِي إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ)ص/٧٩ گوتى: ئه‌ى خواى گه‌وره مۆڵه‌تم بده تا ڕۆژى قیامه‌ت نه‌مرم.
(قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنْظَڕينَ)ص/٨٠ (إِلَى يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ)ص/٨١ خوا فه‌رموى: ئه‌وا مۆڵه‌تم داى تا ڕۆژى خۆى.
(قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ)ص/٨٢ (إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ)ص/٨٣ شه‌یتان زانى خوا مۆڵه‌تى دا سوێندى خوارد و گوتى قه‌سه‌م به گه‌وره‌یى تۆ ئاده‌م و ئه‌ولاده‌کانى به سه‌هوو ده‌به‌م ئه‌وانه نه‌بێ که به‌ڕاستى تۆ ده‌په‌رستن.
(قَالَ اذْهَبْ فَمَنْ تَبِعَكَ مِنْهُمْ فَإِنَّ جَهَنَّمَ جَزَاؤُكُمْ جَزَاءً مَوْفُورًا)الاسراْ /٦٣ خوا فه‌رموى بڕۆ به له‌عنه‌ت به که‌سێک دوواى تۆ که‌وێ به قسه‌ى تۆ بکا ئه‌وه دۆزه‌خم بۆ تۆش و ئه‌و که‌سه‌ش داناوه. ئینجا کاتێک شه‌یتان له به‌هه‌شت ده‌رکرا حه‌زره‌تى ئاده‌م به ته‌نها مایه‌وه, که‌س نه‌بوو هاوڕێ بێ, قودره‌تى خوا خه‌وى لێ که‌وت خواى ته‌عالا له په‌راسوى چه‌پى حه‌زره‌تى حه‌وواى دروست کرد, که حه‌زره‌تى ئاده‌م و خه‌به‌ر هات و چاوى به دایکه حه‌ووا که‌وت پرسى تۆ کێ؟ دایکه حه‌وا گوتى من حه‌وام, بۆ ئه‌وه دروست کراوم پێکه‌وه ڕابوێرین. ئینجا خوا ده‌فه‌رموێ:
(وَقُلْنَا يَا آَدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ)البقره/٣٥ گوتمان: ئه‌ى ئاده‌م خۆت و ژنه‌که‌ت له‌م به هه‌شته‌دا دانیشن.
(وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا)البقره/٣٥ له هه‌موو خواردمه‌نى یه‌کى بخۆن به تێر و ته‌سه‌لى.
(وَلَا تَقْرَبَا هَذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ)البقره/٣٥ شه‌یتان که خه‌به‌رى زانى خوا مه‌نعى کردوون له خواردنى به‌رى ئه‌و داره زۆر که‌یف خۆش بوو.
(فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا)البقره/٦٣ به‌هه‌ر نه‌وعێ بوو خۆى گه‌یاندنێ و سوێندى زۆرى به درۆ خواردن و به‌سه‌هوى بردن. ئه‌وانیش نه‌یان ده‌زانى که‌س هه‌یه بتوانێ سوێند به درۆ بخوا باوه‌ڕیان کرد و چون به‌رى ئه‌و داره‌یان هێنا و خواردیان. ئاده‌م و حه‌ووا له‌بیریان چوو بۆوه که شه‌یتان دوژمنیانه
(فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ)البقره/٣٦ به‌هۆى خواردنى به‌رى ئه‌و داره شه‌یتان ئاده‌م و حه‌وواى له‌و خۆشى یه ده‌رهێنا که تێدابوون. عه‌وڕه‌تیان ئاشکرا بوو. زۆر خه‌جاڵه‌ت بوون. ئینجا خوا ده‌فه‌رموێ:
(وَقُلْنَا اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَى حِينٍ)البقره/٣٦ به ئاده‌م و حه‌ووا و شه‌یتانمان گوت. بچنه خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وى بۆ ئیش‌کردن بۆ دوژمنایه‌تى له‌گه‌ڵ شه‌یتان و نه‌وه‌که‌یدا و له‌سه‌ر زه‌وى ئارام ده‌گرن و ده‌مێننه‌وه تا ماوه‌ى ژیانتان ته‌واو ده‌بێ.
حه‌زره‌تى ئاده‌م که زانى خوا له به‌هه‌شت ده‌ریان ده‌کا و زانى که گوناهێکى زۆر زلى کردوه, ده‌ستى کرد به گریان و پاڕانه‌وه و توبه و په‌شیمان بوونه‌وه.
(فَتَلَقَّى آَدَمُ مِنْ رَبِّهِ كَلِمَاتٍ فَتَابَ عَلَيْهِ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ)البقره/٣٧ خوا چه‌ند ووته‌یه‌کى پاڕانه‌وه‌ى خسته دڵى ئاده‌مه‌وه و حه‌زره‌تى ئاده‌م پڕ به دڵ ڕووى کرده باره‌گاى خوا‌و گوتى:
(قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِڕينَ)الاعراف/٢٣ ئینجا خواى گه‌وره دووعا و پاڕانه‌وه‌که‌ى گیرا کرد و لێیان خۆش بوو, جا ئاده‌م و حه‌ووا که هاتنه زه‌وى لێک دور که‌وتنه‌وه تا پاش ماوه‌یه‌کى زۆر له کێوى عه‌ڕه‌فات یه‌کتریان دۆزیه‌وه و به یه‌کتر شاد بوونه‌وه و له‌و ڕۆژه‌وه به‌و ڕۆژه ده‌ڵێن ڕۆژى عه‌ڕه‌فه و به‌و کێوه‌ش ده‌ڵێن کێوى عه‌ره‌فات ئینجا دووا ئه‌وه‌ى که چل هه‌زار کوڕ و کچ و کوڕه‌زا و کچه‌زاى خۆى چاو پێکه‌وت له عومرى نۆسه‌ت و سى ساڵیدا وه‌فاتى کردوه به ڕیوایه‌تێک ده‌ڵێن له کێوى ئه‌بو قوبه‌یس نێژراوه.
له باسى به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى ئاده‌م ئه‌و په‌ند و ئامۆژگاریه‌مان بۆ ده‌ر ئه‌که‌وێ که ئینسان له دووا خواپه‌رستى بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ى زه‌وى دروست کردوه. ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌ر ده‌که‌وێ که خۆشه‌ویسترین که‌س لاى خوا که‌م وایه له هه‌زاران ئه‌سڕارو ونه‌هێنى غه‌یبى یه‌کى بزانێ. ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌گه‌ر خواى ته‌عالا ئاره‌زوو بکا شتێکى زۆر بچوکیش گه‌وره ده‌کا هه‌ر وه‌کو قوڕى حه‌زره‌تى ئاده‌مى کرده ئه‌و ئینسانه و ئه‌وه‌نده‌ى زانیارى دایه مه‌لائیکه له زانینى عاجز بوون. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که ئینسان هه‌رچه‌ند دانا و زانا بێ نابێ له خۆى بایى بێ و به قسه‌ى شه‌ییتان به سه‌هوو بچێ. ده‌بێ ئه‌گه‌ر گوناهى کرد تۆبه بکا وه‌ک حه‌زره‌تى ئاده‌م. جا داواتان لێ ده‌که‌م به ماڵ و سه‌روه‌تى دونیا و زانیارى له خۆتان بایى مه‌بن و له گوناه تۆبه بکه‌ن به‌ڵکو خوا ڕه‌حمتان پێ بکا.

