سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ژیانى پێغه‌مبه‌ر زه‌که‌ریا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت
نوسینى:م.مه‌لا موحه‌ممه‌دى شه‌لماشى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
گوێگرینه با بچینه خزمه‌ت حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا ى پێغه‌مبه‌ر و گوێ ڕاگرین بۆ باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى ئوه پێغه‌مبه‌ره زوڵم لێ کراوه و په‌ندو ئامۆژگاری لێوه‌رگرین
خواوه‌ندى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا له هه‌شت ئایه‌تدا ناوى حه‌زره‌تى زه‌که‌ریاى بردووه و باسى کردووه.بۆنمونه له سوره‌تى مریم خوا ده‌فه‌رمویت(ذِكْرُ رَ‌حْمَتِ رَ‌بِّكَ عَبْدَهُ زَكَڕ‌يَّا)مریم/٢
واته‌ئه‌و نوسراوه و ئه‌و خوێندراوه‌یه یان ئه‌و سوره‌ته باسى ره‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تى خواى تۆیه که داى به عه‌بدو به‌نده‌ى خۆى حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا(على نبينا وعليه الصلاة والسلام)
خه‌زره‌تى زه‌که‌ریا پێغه‌مبه‌ر له ئه‌ولادى حه‌زره‌تى سوله‌یمانى کوڕى حه‌زره‌تى داووده.
خواوه‌ندى گه‌وره کردى به پێغه‌مبه‌ر له سه‌ربه‌نى ئیسرائیلیه‌کان و به ته‌وڕات و دین و شه‌ریعه‌تى حه‌زره‌تى مو‌سا ئامۆژگارى خه‌ڵکه‌که‌ى ده‌کردن وبۆ خواپه‌رستى.
به‌هۆى دارتاشیشه‌وه خۆى ده‌ژیاند.خوشکى دایکى حه‌زره‌تى مه‌ریه‌مه ناوى ئیساع بوو,که ده‌بێته پورى حه‌زره‌تى مه‌ریه‌مى دایکى حه‌زره‌تى عیسا دروودى خواى له‌سه‌ر بێت.
تا حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا عومرى گه‌یشته نزیکه‌ى نه‌وه‌د سال نه‌و ئه‌و نه ئیساع ئه‌ولادى بوو,نه عیمران له‌حنه‌ى خوشکى ئیساع کورٍى بوو,ڕۆژى یه‌ک دوو سه‌عات ده‌چۆ دوکانه‌که‌ى و دارتاشى ده‌کردو باقیه‌که‌ى ده‌چۆ مزگه‌وتى((بيت المقد‌س))خزمه‌تى هه‌یکه‌لى ده‌کردو عیباده‌تى خواى ده‌کردو شوه دره‌نگانێ ده‌چۆوه ماله‌وه لای خێزانه‌که‌ى .
تا حه‌زره‌تى مه‌ریه‌مه حامیله بوو به حه‌زره‌تى عیسا و حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا بو به که‌فیلى ,وه‌کو له‌باس و ژیان و به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى عیسا اِنشالله به‌ته‌واوى باسى ده‌که‌ین.
ڕۆژێک که حه‌زره‌تى چۆ بۆ لاى حه‌زره‌تى مه‌ریه‌مه ته‌ماشاى کردخوا له غه‌یبه‌وه رٍزقى بۆ ناردووه‌و خوا هه‌رچى ئاره‌زوو بکا ده‌یکا و بیرى له‌وه‌ش کرده‌وه که ئه‌و پیر بووه وه‌جاخ کوێره و له پاش مردنى ئه‌و که‌س نیه ئامۆژگارى خه‌ڵکه‌که بکات .
ده‌ستى کرد به گریان و ڕووى کرده ئاسمان و ده‌گریا و لبه‌ر خوا پاڕایه‌وه هه‌روه‌کو خودا ده‌فه‌رموێت()سوره‌تى مریم ئایه‌ت ٣
واته ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه ڕه‌حمه‌تى خوا بوو که له‌گه‌ل زه‌که‌ریاى داکرد له‌و کاته‌دا دووعاى کردوو به نهێنى له‌به‌ر خوا پاڕایه‌وه(قَالَ رَ‌بِّ إِنِّي وَهَنَ الْعَظْمُ مِنِّي وَاشْتَعَلَ الرَّ‌أْسُ شَيْبًا وَلَمْ أَكُن بِدُعَائِكَ رَ‌بِّ شَقِيًّا)سوره‌تى مریم/ ٤
گوتى ئه‌ى خواى گه‌وره خۆت زانا و ئاگادارى که من پیربووم ئێسقانه‌کانم سست بوون ,سه‌رم سپى بووه‌و قه‌تیش له دوعا کردن نا ئومێدت نه‌کردووم و هه‌ر دوعایه‌ک تا ئێستا کردبیتم گیرا ببوه()سوره‌تى مریم ئایه‌ت ٥
هه‌روه‌ها فه‌رموى :ئه‌ى خوداى گه‌وره من که له به‌رت ده‌پاڕێمه‌وه و دوعا ده‌که‌م بۆ مالى دونیا ناپارٍێمه‌وه
ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ش ناپاڕێمه‌وه که ئه‌ولادم ببێ وه‌جاخ کوێر نه‌بم ,به‌ڵکو من له‌وه ده‌ترسم له‌پاش مردنى من یه‌کێکى نائه‌هل ببێته گه‌وره به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌وه له دیه لایاندا,هه‌ر چه‌ند خێزانه‌که‌شم نه‌زۆکه‌و منداڵى نابێت,به‌ڵام داوا ده‌که‌م به‌که‌ره‌م و ڕه‌حمه‌ى خۆت کورێکمان بده‌ێتى .( يَڕ‌ثُنِي وَيَڕ‌ثُ مِنْ آلِ يَعْقُوبَ وَاجْعَلْهُ رَ‌بِّ رَ‌ضِيًّا) سوره‌تى مریم /٦
له عێلم و زانیارىودین و دیانه‌تدا میرات گرى خۆم بێ و له مڵک داریشدا جێگرى ئه‌ولادى حه‌زره‌تى یه‌عقوب بێ.فه‌رمووى:ئه‌ى خوداى گه‌وره داوا ده‌که‌م ئه‌ولادێکى وابێ خۆت له قسه‌و کرده‌وه‌ى ڕ‌ازى بى.
زۆرى نه‌خه‌یاند خواى گه‌وره وه‌ک جاره‌کان دووعاى گیرا کرد ,حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل له‌گه‌ل چه‌ند مه‌لائیکه‌دا هاتن و فه‌رموویان (يَا زَكَڕ‌يَّا إِنَّا نُبَشِّرُ‌كَ بِغُلَامٍ اسْمُهُ يَحْيَىٰ لَمْ نَجْعَل لَّهُ مِن قَبْلُ سَمِيًّا)سوره‌تى مریم/ ٧
ئه‌ى زه‌که‌ریا ئێمه له‌لایه‌ن خواوه هاتووین موژده‌ت بده‌ێنى که لێره به دواوه له ئیساعى خێزانت کوڕێکتان ده‌بێ و خواش ناوى ناوه یه‌حیا که ئێستا که‌س ئه‌و ناوى نه‌بووه‌و نه‌بیستراوه .حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا که ئه‌و ده‌نگه‌ى بیست زۆر پێ خۆشحال بوو له خۆشیان.( قَالَ رَ‌بِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَكَانَتِ امْرَ‌أَتِي عَاقِرً‌ا وَقَدْ بَلَغْتُ مِنَ الْكِبَڕ عِتِيًّا) سوره‌تى مریم/ ٨
فه‌رمووى:ئه‌ى خوداى گه‌وره جا کوا تازه من کوڕم ده‌بێ که ژنه‌که‌م نه‌زۆکه و منداڵی هه‌ر نه‌بووه و خۆشم له‌به‌ر پیریان په‌کم که‌وتووه(قَالَ كَذَٰلِكَ قَالَ رَ‌بُّكَ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٌ وَقَدْ خَلَقْتُكَ مِن قَبْلُ وَلَمْ تَكُ شَيْئًا)سوره‌تى مریم /٩
مه‌لائیکه‌ته‌کان گوتیان:خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:ئه‌وه لاى من ئاسانه ,ئه‌ى بۆ بیر له حالى خۆت ناکه‌یته‌وه خۆ تۆش له پێشدا نه‌بووى دروستم کردى(قَالَ رَ‌بِّ اجْعَل لِّي آيَةً قَالَ آيَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ النَّاسَ ثَلَاثَ لَيَالٍ سَوِيًّا)سوره‌تى مریم/ ١٠
ئنجا حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا له به‌رخوا پارایه‌وه عه‌لامه‌ت و نیشانه‌یه‌کى بۆ دیاری بکا بۆ کاتى نزیک بونه‌وه‌ى مندڵه‌که‌یان
خواى گه‌وره فه‌رمووى:ئه‌ى جوبره‌ئیل پێ ى بڵێ عه‌لامه‌ت و نیشانه‌ى منداڵ بوونه‌که‌یان ئه‌وه‌یه که سێ شه‌و و ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ک زمانت لاڵ ده‌بێت به ئیشاره‌ى ده‌ست و چاوو سه‌ر نه‌بێ جوابى خه‌ڵکت پێ نادرێته‌وه,به‌ڵام به قودره‌تى خوا بۆ ته‌ورات خوێندن و زکر کردن و دووعا و عیباده‌ت زمانى هه‌ر وه‌ک فه‌سیخ و ڕه‌وان بوو
(فَخَرَ‌جَ عَلَىٰ قَوْمِهِ مِنَ الْمِحْرَ‌ابِ فَأَوْحَىٰ إِلَيْهِمْ أَن سَبِّحُوا بُكْرَ‌ةً وَعَشِيًّا)سوره‌تى مریم/ ١١
ڕۆژى له میحرابى مزگه‌وت هاته ده‌رێ به ئه‌مرى خوا زمانى لاڵ بوو به ئیشاره به خه‌ڵکه‌که‌ى گوت:ئێواره‌و به‌یانیان نوێژبکه‌ن و عیباده‌ت و زکرى خوا بکه‌ن. جا که ئه‌و حاڵه‌ته‌ى دى زانى خێزانه‌که‌ى به سه‌رى پیرى و نه‌خۆشى له عومری سه‌دو بیست ساڵیدا منداڵیان ده‌بێ.
له پاش نۆ مانگ و نۆ ڕۆژدا واته به شه‌ش مانگ پێش له دایک بوونى حه‌زره‌تى عیسا((على نبينا و علية الصلاة والسلام)) حه‌زره‌تى یه‌حیا له دایک بوو.
له کاتى له دایک بوونى حه‌زره‌تى یه‌حیا دا جووله‌که‌کان ده‌ستیان کرد به به‌دئه‌خلاقى .هه‌ر چه‌ند حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا ئامۆژگارى ده‌کردن فائیده‌ى نه‌بوو.
ئینجا کاتێک خواوه‌ندى گه‌وره ئیراده‌ى کرد به‌سه‌ر هاتێکى سه‌یر و دوا رۆژێکى چاوه‌ڕوان نه‌کراو نیشانى حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا بدا ئه‌مرى کرد به حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل که بچێ فویه‌ک له سه‌رو چاوو ده‌مى حه‌زره‌تى مه‌ریه‌مه بکا فه‌رمووى: حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل به فه‌رمانى ڕه‌بیى جه‌لیل هات و فوى کرده ناو ده‌مى حه‌زره‌تى مه‌ریه‌م و حامیله بوو به حه‌زره‌تى عیسا و پاش نۆ مانگ و نۆ ڕۆژ له دایک بوو.
به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ى حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا ئاگادارى حه‌زره‌تى مه‌ریه‌مى ده‌کردو ئه‌و نه‌بێ که‌س مافى ئه‌وه‌ى نه‌بوو هاتۆ چۆى بکات جووله‌که‌کان بوختانیان بۆ حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا دروست کرد و له ناو خۆیاندا ده‌یان گوت:چۆن ئافره‌ت پیاوى نه‌چێته لا منداڵى ده‌بێت؟
ئاخرى بڕیاریان دا که بچن حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا بکوژن,حه‌زره‌تى زه‌که‌ریاش که خه‌به‌رى زانى هه‌موویان قسه‌یان گه‌یوه‌ته یه‌ک بۆ کوشتنى ,ڕاى کرد جووله‌که‌کان هه‌واڵیان زانى ڕاى کردووه و دواى که‌وتن تا گه‌یشته بن داڕێک به ئه‌مرى داره‌که وه ده‌نگ هات و گوتى:وه‌ره ناوم ,ڕاوى ده‌ڵى :داره‌که لى نکاوێک لێک بۆوه‌وه حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا چووه ناوى و وێک که‌وته‌وه ,
خه‌ڵکه‌که زۆرى لێ گه‌ران نه‌یان دیوه ,شه‌یتان خۆى برده سه‌ر شکڵى پێره‌مێردێک و گوتى :ئه‌وه نازانن زه‌که‌ریا ساحره به سیحر چووته ناو ئه‌و داره‌وه خۆى شاردوته‌وه؟موشارێک بێننبۆ دڕۆ و ڕاستیان داره‌که داهێنن به‌تان ئاشکرا ده‌بێت داخوا ڕاست ده‌که‌م یان درۆ؟ چوون موشارێان هێنا و داره‌که‌یان داهێنا ,کاتێک ده‌دانه‌ى موشاره‌که گه‌یشتنه سه‌ر سه‌رى هه‌ناسه‌یه‌کى هه‌ڵکێشا و هاوارى کرد .له‌و کاته‌دا به ئه‌مرى خواى گه‌وره حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل نازڵ بوو فه‌رمووى :ئه‌ى زه‌که‌ریا خواوه‌ندى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:قه‌سه‌م به گه‌وره‌یى خۆم ئه‌گه‌ر هه‌ناسه‌یێکى دى هه‌ڵکێشێ و هاوارى کى دى بکا ناوى له دیوانى پێخه‌مبه‌راندا ڕه‌ش ده‌که‌مه‌وه .بۆ ئه‌و نه‌ى ده‌زانى که من په‌نا ده‌هه‌ندى هه‌موو عاله‌مم؟ بۆ په‌ناى بۆ ئه‌و داره برد که هیچى به ده‌ست نیه ؟
حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا که ئه‌و نیدانه‌ى بیست دانى به خۆیدا گرت تا له‌گه‌ل داره‌که به موشار دوو له‌ت یان نه‌کردو دایان نه‌هێنا نه‌یگووت:وه‌ى.
ئینجا له عومرى سه‌دو سى ساڵیدا به ڕیواتێک عومرى درێژى دا به حازریان و وه‌فاتى فه‌رموو
ئه‌وه بوو باسى ژیان و به‌سه‌ر هاتى حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا ئومێد ده‌که‌م په‌ندى لێ وه‌رگرن تا له دنیا‌و قیامه‌ت خوا له به‌ڵا و موسیبه‌ت لاتان دا

