سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى دووه‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
با بچینه‌وه خزمه‌ت حه‌زره‌تى سوله‌یمان و بزانین به‌ڵقیساى مه‌له‌که‌ى سه‌با و وه‌زیر و پیاو ماقوڵه‌کانى چیان له جوابى نامه‌ى حه‌زره‌تى سوله‌یمانى نوسى یه‌وه و دوایى چى ڕووى دا و چۆن وه‌فاتى کرد؟ (قَالَتْ إِنَّ الْمُلُوكَ إِذَا دَخَلُوا قَرْ‌يَةً أَفْسَدُوهَا وَجَعَلُوا أَعِزَّةَ أَهْلِهَا أَذِلَّةً وَكَذَٰلِكَ يَفْعَلُونَ)النمل/٣٤ به‌ڵقیسا زانى که خه‌ڵکه‌که ده‌یان هه‌وێ شه‌ڕ بکه‌ن, به‌لآم ئه‌و زۆر عاقڵ بوو له دڵى خۆیدا گوتى: جا خۆ سوله‌یمان داواى شتى خه‌راپى نه‌کردوه, ده‌ڵێ له باتى ڕۆژ خوا بپه‌رستن, ویستى به به‌ڵگه پێیان بسه‌لمێنێ که شه‌ڕ کردن زۆر خه‌راپه. ڕووى کرده خه‌ڵکه‌که و گوتى: ئاخر خه‌ڵکینه عاده‌تى پاشایان وایه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌س و هه‌ر وولآتێکدا بکه‌ن و بیگرن ئه‌و وولآته وێران ده‌که‌ن و پیاو ماقوڵ و گه‌وره‌کانیان بێ حوڕمه‌ت ده‌که‌ن.
جا ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بکه‌ین و سوله‌یمانیش زاڵ بێ به‌سه‌رماندا وولآته‌که‌مان کاول ده‌کا و خۆشمان بێ حورمه‌ت ده‌کا. ()النمل/٣٥ گوتى: جارێ من شه‌ڕم باش نیه دیاریه‌کى گه‌وره‌یان بۆ ده‌نێرم بزانم پیاوه‌کانم که گه‌ڕانه‌وه چ ده‌گێرنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر سوله‌یمان پاشا بێ ئه‌وه به‌دیایه‌که‌که زۆر دڵ خۆش ده‌بێ و بێ ده‌نگ ده‌بێ به‌لآم ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر بێ ئه‌وه گوێ ناداته دیارى و ده‌ستمان لێ هه‌ڵََ ناگرێ تا ئیمانى پێ نه‌هێنین. هات مه‌نزه‌رى کوڕى عه‌مر که پێاوێکى عاقڵ و به ناوبانگ بوو له یه‌مه‌ندا له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سى دی‌دا به نوێنه‌رى ئاماده‌ى کردن که بیان نێرێ بۆ لاى حه‌زره‌تى سوله‌یمان, هێناى چل کوڕ و کچ که هه‌موویان یه‌ک ته‌مه‌نیان هه‌بوو یه‌ک جۆره لیباسى له‌به‌رکردن, پێنسه‌د خشتى زێڕ و پێنسه‌دى زیو له‌گه‌ڵ چه‌ند دووڕو و گه‌وهه‌ر و له‌عل و مه‌راجاندا بار کرد, دوڕێیکى کون نه‌کراوى له‌گه‌ڵ یاقۆوتێکى کون کراوى خوار و خێچ خسته ناو صندوقێکه‌وه قفڵى دا و سه‌رى مۆر کرد. نامه‌یه‌کیشى نوسى و له‌نامه‌که‌دا نوسى ئه‌ى سوله‌یمان ئه‌گه‌ر زانیت له‌و هه‌شتا که‌سه چه‌ندیان کوڕن و چه‌ندیان کچن و پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و سندوقه هه‌ڵپچڕى زانیت چى تێدایه و ئه‌وه‌ى کون نه‌کراوه کونى بکه‌یت و ئه‌وه‌ى کون کراوه هه‌ودایه‌کى تێ ڕاکه‌ى ئه‌وه ده‌زانم پێغه‌مبه‌رى و ئیمانت پێ دێنین, ده‌نا هه‌رچى له ده‌ستت دێ خۆت موختار به. به مه‌نزه‌ریشى گوت. ئه‌گه‌ر گه‌یشتیه لاى سوله‌یمان و توڕه بوو هیچ لێ مه‌ترسه ئه‌وه پاشایه, ئه‌گه‌ر ڕوو خۆشیش بوو ئه‌وه بزانه پێغه‌مبه‌ره و گوێ بۆ ڕاگره. قافڵه‌که‌ى نوێنه‌ره‌کانى به‌ڵقیس که‌وته ڕێ و هودهود هه‌ڵفڕى و هاته‌وه ته‌واوى گفتوگۆى به‌ڵقیسى بۆ حه‌زره‌تى سوله‌یمان گیرایه‌وه. حه‌زره‌تى سوله‌یمان که ئه‌وه‌ى زانى ته‌واوى ئه‌جیننه و بنیاده‌م و شه‌یاتینى بانگ کردن و گوتى: ده‌م هه‌وێ باره‌گایه‌کم بۆ دروست بکه‌ن هه‌ر خشتێکى له زێر بێ و خشتێکى له زیوى. مه‌یدانێکیش پڕ فه‌رش بکه‌ن به‌خشتى زیو. ئه‌جیننه و ئینسان و شه‌یاتینى و حه‌یوانات به سه‌ف ڕاوه‌ستن. فه‌رمووىک چ حه‌یواناتێک هه‌یه زۆر عه‌جایب بێ؟ گوتیان: حه‌یوانێک و گیان له‌به‌رێک له‌فلآن به‌حره‌دا هه‌یه زۆر عه‌جایبه. ئه‌مرى کرد شه‌یاتینى چۆن هێنایان فه‌رمووى: له‌ده‌وره‌ى شوره‌ى مه‌یدانه‌که زنجیریان بکه‌ن, ئینجا خۆى چوو له‌سه‌ر ته‌ختى سه‌ڵته‌نه‌ت دانیشت و باڵندان سێبه‌ریان له‌سه‌ر سه‌رى کرد. کاتێک پیاوه‌کانى به‌ڵقیسا نزیک بونه‌وه و چاویان به‌و ده‌زگایه که‌وت سه‌رسام بوون و زۆر ترسان. به ڕیوایه‌تێک ده‌ڵێن باره دیارىیه‌که‌یان له‌وێ هه‌ڵه‌ڕشتن و گوتیان: مه‌بادا بڵێن دزیوتانن, گه‌وره‌ى شه‌یاتینه‌کان زانى ده‌ترسن خه‌ریکن وه‌گه‌ڕێن, چۆ پێشه‌وه و گوتى مه‌ترسن وه‌رن بڕۆن بۆ خزمه‌ت حه‌زره‌تى سوله‌یمان. چوونه خزمه‌تى و سه‌لامیان کرد. حه‌زره‌تى سوله‌یمان فه‌رمووى: چۆنه هاتوون؟ مه‌نزه‌ر چۆنیه‌تى هاتنه‌که‌ى بۆ گیرایه‌وه و کاغه‌زه‌که‌ى مه‌له‌که‌ى سه‌باى دایه. که کاغه‌زه‌که‌ى خوێنده‌وه فه‌رمووى: کوا سندوقه‌که؟ چون هێنایان. له‌و کاته‌دا حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل به فه‌رمانى خوا هات و گوتى: فلآن شت و فلآن شتى دتێدایه, گوتیان ڕاست ده‌که‌ى, به‌لآم گه‌وهه‌ره‌که کون بکه‌ى به بێ ئه‌وه‌ى ده‌ستى بنیاده‌مانى تێدا بێ و به ئاسن و ئه‌ڵماسیش کون نه‌کرێ! ده‌بێ ده‌زوویه‌کیش له له‌عله کون کراوه‌که ڕاکه‌ى. ده‌بێ بزانى له‌و هه‌شتا نه‌فه‌ره‌ش کامیان کوڕه و کامیان کچه! بانگى مۆرانه‌یان کرد تا ده‌ڵێ یه‌ک و دوو گه‌وهه‌ره‌که‌ى سمى. کرمێکى سپى شیان بانگ کرد تاڵه ده‌زوویه‌کى به ده‌مه‌وه گرت و له‌م سه‌ر خۆى به کونى له‌عله‌که‌دا کرد و له‌وسه‌ر هاته‌ده‌رێ. ئه‌مریشى کرد ته‌شتێکى زۆر گه‌وره‌یان هێنا و پڕیان کرد له ئاو و فه‌رمووى: ئه‌و هه‌شتا که‌سه یه‌ک یه‌ک هاتن ده‌م و چاویان له ئاوى ته‌شته‌که‌دا شت. هه‌رچى کوڕ بوو به هه‌ردوو ده‌ستان ئاوه‌که‌ى هه‌ڵده‌گرت و به چاوانیه‌وه ده‌دا. به‌لآم ئه‌وه‌ى کچ بوو به ده‌ستێک ئاوه‌که‌ى هه‌ڵ دێنجا و به‌ده‌م و چاوى هه‌ڵ ده‌پڕژاندو به‌و هۆیه‌وه ئه‌وانیشى لێک جیاکرده‌وه.( فَلَمَّا جَاءَ سُلَيْمَانَ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٍ فَمَا آَتَانِيَ اللَّهُ خَيْرٌ مِمَّا آَتَاكُمْ بَلْ أَنْتُمْ بِهَدِيَّتِكُمْ تَفْرَحُونَ)النمل/٣٦ ئینجا حه‌زره‌تى سوله‌یمان رووى کرده پیاوه‌کانى به‌ڵقیسا و فه‌رمووى: ئێوه دیارى بۆ من دێنن؟ من زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندم, ئه‌وه‌ى خوا داویه‌تى به‌من زۆرتر‌و باشتره له ئى ئێوه,, من پێغه‌مبه‌رم و پاشاى ئه‌جیننه و ئینسان و شه‌یاتینى و حه‌یوانات و باڵنده و بام له ژێر فه‌رمان دایه. ئێوه به ماڵى دنا دڵخۆشن لاى من هیچ نیه. (ارْجِعْ إِلَيْهِمْ فَلَنَأْتِيَنَّهُمْ بِجُنُودٍ لَا قِبَلَ لَهُمْ بِهَا وَلَنُخْڕجَنَّهُمْ مِنْهَا أَذِلَّةً وَهُمْ صَاغِرُونَ)النمل/٣٧ ڕووى کرده گه‌وره پیاوه‌کانى به‌ڵقیس و گوتى: بچۆوه بۆ لاى مه‌له‌که و سه‌رداره‌کان و دیارى یه‌که‌یان بۆ به‌ره‌وه و چیت چاو پێ که‌وتوه بۆیان وه‌گێڕه و پێیان بڵێ: سوله‌یمان ده‌یگوت ئه‌گه‌ر به‌خۆشى دێن و موسڵمان ده‌بن ئه‌وه باشه. ده‌نا سوێند به خوا لشکریکى وایان سه‌ر ده‌گێڕم عه‌رز هه‌ڵ نه‌گرى و خۆى بۆ ڕانه‌گرن. ئه‌و کاته له‌شارى سه‌با وولآتى یه‌مه‌نیشیان ده‌ر ده‌که‌م و ئه‌سیریان ده‌که‌م, پیاوه‌کانى به‌ڵقیس گه‌ڕانه‌وه چیان دى بوو چیان چاو پێ که‌وتبو چى یان له حه‌زره‌تى سوله‌یمان هه‌ر پاشا نیه و پێغه‌مبه‌ریشه ڕووى کرده سه‌رداران و پیاو ماقۆڵان و گوتى هیچ چارمان نیه ده‌بێ به قسه‌ى بکه‌ین, ئینجا خۆیى و چه‌ند سه‌رلشکر و پیاو ماقووڵ و ده‌ست و پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ خۆى بردن و به‌ره‌و فه‌له‌ستین که‌وتنه ڕێ. حه‌زره‌تى سوله‌یمان که هه‌واڵى هاتنى ئىوانى زانى بۆ ئه‌وه‌ى موعجیزه‌ى گه‌وره و ده‌سه‌ڵاتى خۆى نیشانى به‌ڵقیسا بدا ڕووى کرده خه‌ڵکه‌که و گوت(قَالَ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَيُّكُمْ يَأْتِينِي بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَنْ يَأْتُونِي مُسْلِمِينَ)النمل/٣٨ ئه‌ى کۆمه‌ڵى دانیشتوان کێ ده‌توانى ته‌ختى به‌ڵقیسم بۆ بێنێ له‌پێش ئه‌وه‌ى دا بگاته لاى من و موسڵمان ببێ؟ (قَالَ عِفْريتٌ مِنَ الْجِنِّ أَنَا آَتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَنْ تَقُومَ مِنْ مَقَامِكَ وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ)النمل/٣٩ عیفریتێک له ئه‌جیننه‌کان ڕاست بۆو و گوتى: من ده‌چم بۆت دێنم له پێش ئه‌وه‌ى له جێگاى خۆت هه‌ڵستى, زۆریش به تاقه‌تم ده‌توانم به ته‌نێ هه‌ڵى گرم و خه‌یانه‌تیشى لێ ناکه‌م. (قَالَ الَّذِي عِنْدَهُ عِلْمٌ مِنَ الْكِتَابِ أَنَا آَتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَنْ يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ)النمل/٤٠ یه‌کى دى له‌وانه‌ى عیلمى غه‌یبى و ئیسمى ئه‌عزه‌میان ده‌زانى که زۆربه‌ى زانایان ده‌ڵێن ئاسه‌فى وه‌زیر بووه, گوتى بۆت دێنم له پێش ئه‌وه‌ى ته‌ماشاى شتێک بکه‌ى و چاو له‌سه‌رێک نێنه‌وه. (فَلَمَّا رَآَهُ مُسْتَقِرًّا عِنْدَهُ قَالَ هَذَا مِنْ فَضْلِ رَبِّي لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ)النمل/٤٠ حه‌زره‌تى سوله‌یمان که چاوى به ته‌ختى به‌ڵقیس که‌وت له‌و دووره‌ڕا, له‌و ماوه‌که‌مه‌دا له لاى دانراوه زۆر دڵخۆش بوو و گوتى: ئه‌وه له گه‌وره‌یى خواوه‌یه و بۆ تاقى کردنه‌وه‌ى منه داخوا شوکرانه‌ى نیعمه‌تى خوا ده‌که‌م یان نا؟ فه‌رمووى خوایه زۆر شاکیرم که‌سێک شوکرانه‌ى نیعمه‌تى تۆ بکا بۆ خۆى قازانجه و ئه‌وه‌ى نه‌ى کا خۆى زه‌ره‌ر ده‌کا. (قَالَ نَكِّرُوا لَهَا عَرْشَهَا نَنْظُرْ أَتَهْتَدِي أَمْ تَكُونُ مِنَ الَّذِينَ لَا يَهْتَدُونَ)النمل/٤١ ڕاوى ده‌ڵێ ئه‌جینان زۆریان پێ ناخۆش بوو به‌ڵقیسا موسڵمان ببێ ببێته ژنى حه‌زره‌تى سوله‌یمان زۆریان غه‌یبه‌تى به‌ڵقیس کردبوو. ده‌یان گوت زۆر بێ عه‌قڵه و زۆر توکاویه و مووى زۆرن جا بۆ تاقى کردنه‌وه‌ى حه‌زره‌تى سوله‌یمان فه‌رمووى ته‌خته‌که‌ى لێ بگۆڕن و گه‌وهه‌ره‌کانى به پێچه‌وانه لێ بنێنه‌وه و سه‌ره و بنى که‌ن بزانین ده‌ى ناسێته‌وه؟ (فَلَمَّا جَاءَتْ قِيلَ أَهَكَذَا عَرْشُكِ قَالَتْ كَأَنَّهُ هُوَ وَأُوتِينَا الْعِلْمَ مِنْ قَبْلِهَا وَكُنَّا مُسْلِمِينَ)النمل/٤٢ کاتێک گه‌یشته خزمه‌ت حه‌زره‌تى سوله‌یمان به‌خێر هاتنیان کرد, گوتیان: ئه‌رێ ئه‌وه ته‌خته‌که‌ى تۆ نیه؟ ته‌ماشاى کرد و تۆزێک ڕاما و زانى که ئه‌وه,به‌لآم گوتى: ده‌ڵێ هه‌وه! ئه‌ى حه‌زره‌تى سوله‌یمان له پێش ئه‌و موعجیزه‌ش زانیومه خوا گه‌وره‌یه و تۆ پێغه‌مبه‌رى و موسڵمان بووم. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن حه‌زره‌تى سوله‌یمان بۆ ئه‌وه‌ى بزانێ داخوا ئه‌جیننه ڕاست ده‌که‌ن که ده‌ڵێن به‌ده‌نى به‌ڵقیسا توکنه ئه‌مرى کرد خانوێکى زۆر بێ وێنه‌یان بۆ دروست کرد, ته‌واوى حه‌وشه‌که‌یان به شوشه‌ى سپى دانا بوو, له‌بنه‌وه‌ش به ئه‌ندازه‌ى مه‌ترێک ئاوى تێدا بوو, پڕ بوو له ماسى بۆ خۆى ڕۆژێک چوو له‌سه‌ره‌وه‌ى حه‌وشه‌که کورسى دانا و له‌سه‌رى دانیشت, فه‌رمووى به‌ڵقیسم بۆ بانگ بکه‌ن که مه‌له‌که به‌ڵقیس هات گوتیان(قِيلَ لَهَا ادْخُلِي الصَّرْحَ)النمل/٤٤ فه‌رمووى بچۆره ژوره‌وه. (رَأَتْهُ حَسِبَتْهُ لُجَّةً وَكَشَفَتْ عَنْ سَاقَيْهَا)النمل/٤٤ که له ده‌روازه چۆ ژووره‌وه واى زانى حه‌وشه‌که پڕه له ئاو, ده‌لینگى هه‌ڵکردن و به‌له‌کى ده‌رکه‌وتن. (قَالَ إِنَّهُ صَرْحٌ مُمَرَّدٌ مِنْ قَوَاڕيرَ)النمل/ حه‌زره‌تى سوله‌یمان به ئاوات گه‌یشت و گوتى ئه‌وه ئاو نیه مه‌ترسه وه‌ره ژووره‌وه ئه‌وه شوشه‌ى سپى یه. به‌ڵقیسا چوو له لاى حه‌زره‌تى سوله‌یمان دانیشت‌و، (قَالَتْ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَانَ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ)النمل/٤٤ به‌ڵقیسا که ئه‌و موعجیزه گه‌ورانه‌ى دى و چاوى به‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و ماڵه و گه‌وره‌یى یه که‌وت و ئه‌و حوڕمه‌ته‌ى دى گوتى: ئه‌ى خواى گه‌وره من تا ئێستا زوڵمم له نه‌فسى خۆم کردوه که تۆم نه‌په‌رستووه ئه‌وا ئیمانم پێ هێناى و چوومه سه‌ر دینى حه‌زره‌تى سوله‌یمان به ئاشکرایى. ئینجا حه‌زره‌تى سوله‌یمان به‌ڵقیسى ماره‌کرد و له‌پاش ماوه‌یه‌ک ناردى یه‌وه بۆ یه‌مه‌ن و زوو زوو سه‌رى ده‌دا, ده‌ڵێن: هه‌وه‌ڵ حه‌مامێک له‌سه‌ر دونیا دروست کرا ئه‌و حه‌مامه بوو که حه‌زره‌تى سوله‌یمان بۆ به‌ڵقیسى دروست کرد.( وَلَقَدْ فَتَنَّا سُلَيْمَانَ وَأَلْقَيْنَا عَلَى كُرْسِيِّهِ جَسَدًا ثُمَّ أَنَابَ)ص/٣٤ زانایان له‌سه‌ر ئه‌و ئایاته زۆریان قسه کردوه, هێندێک گوتویانه ئه‌و فیتنه‌یه نه‌خۆشى بوو تووشى بوو به‌عزێک ده‌ڵێن چۆ لاى چه‌ند ژنى و گوتى: هه‌موانیان کوڕیان ده‌بێ و له‌گه‌ڵم سوارد ده‌بن نه‌یگوت ان شاالله ئاخرى کوڕێکى سه‌قه‌تى بوو به‌ڕیوایه‌تێک و به حه‌دیسێک ده‌ڵێن حه‌زره‌تى سوله‌یمان چوو شارى سه‌یدون له جه‌زائیر گرت و کچى پاشاى ئه‌سیر کرد و ماره‌ى کرد زۆرى خۆش ده‌ویست به‌لآم کچه‌که زۆر په‌رۆشى باوکى بوو, شه‌و وڕۆژ هه‌ر ده‌گریا. حه‌زره‌تى سوله‌یمان زۆرى خۆش ده‌ویست ڕۆژێک پرسیارى لێ کرد که بۆ ئه‌وه‌نده ده‌گرى؟ گوتى بۆ باوکم ده‌گریم ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌کى باوکم دروست بکه‌ى و چاوم لێ بێ سێ بوریم پێ دى. ئه‌مرى کرد شه‌یاتینان وێنه‌یه‌کى باوکیان بۆ دروست کرد ئێواره و به‌یانیان کچه‌که له‌گه‌ڵ قه‌ره‌واشه‌کانى سوجده‌یان بۆ ده‌برد. تا چل شه‌و و ڕۆژێک ئاسه‌فى وه‌زیر به‌و خه‌به‌ره‌ى زانى عه‌رزى حه‌زره‌تى سوله‌یمانى کر قوربان ئه‌گه‌ر ئیجازه بفه‌رمووى ئامۆژگارى یه‌کى ئه‌و خه‌ڵکه بکه‌م خۆم ته‌قاعود ده‌که‌م حه‌زره‌تى سوله‌یمان ئه‌مرى کرد خه‌ڵکه‌که هه‌مووى کۆ بۆوه, ئاسه‌فى وه‌زیر ڕووى کرده خه‌ڵکه‌که و حه‌مد و سه‌ناى خواى کرد و باسى هه‌موو پێغه‌مبه‌رانى کرد وه‌هاته سه‌ر باسى حه‌زره‌تى سوله‌یمان و گوتى به‌لآم حه‌زره‌تى سوله‌یمان تا ئێستا زۆر باش بوو حه‌زره‌تى سوله‌یمان زۆرى پێ ناخۆش بوو که گوتى تا ئێستا بانگى کرد و گوتى بۆچى گوتت تا ئێستا بۆ ئێستا خه‌راپم؟ گوتى به‌ڵێ مه‌گه‌ر جه‌نابت نازانى ئه‌و چل ڕۆژه له ماڵى تۆدا بت په‌رستى ده‌کرێ!؟ حه‌زره‌تى سوله‌یمان چو وێنه‌ى خێزانه‌که‌ى شکاند و به‌و هۆیه‌وه تووشىئه‌و به‌سه‌رهاته بوو که ئێستا بۆتان ده‌گێرمه‌وه. سه‌ڵته‌نه‌تى حه‌زره‌تى سوله‌یمان به‌هۆى ئه‌نگوستیله‌که‌یه‌وه بوو عاده‌تى وا بوو که ده‌چۆ حه‌مام داى دا به ئه‌مین ناوێک تا له حه‌مام ده‌هاته‌وه رۆژێک سه‌خرى جینى خۆى برده سه‌ر شکڵى حه‌زره‌تى سوله‌یمان و چوو ئه‌نگوستیله‌که‌ى له ئه‌مینه وه‌رگرت و له سه‌ر ته‌ختى حه‌زره‌تى سوله‌یمان دانیشتوو و ده‌ستى کرد به حوکمات حه‌زره‌تى سوله‌یمانیش که هاته ده‌رێ و زانى سه‌خرى جینى ئه‌و کاره‌ى کردووه و تازه خه‌ڵک باوه‌ڕى پێ ناکا ناچار بوو شارى به‌جێ هێشتو و چۆ له لاى کابرایه‌کى ماسى گر دامه‌زرا. ڕۆژى به دوو ماسى ئێواره‌یه‌کى ده‌فرۆشت یه‌کیشى ده‌برژاند. ڕۆژێک ئاسه‌فى وه‌زیر خه‌ڵکه‌که‌ى کۆکرده‌وه و گوتى ئێوه ده‌زانن ره‌نگ و ڕوخسار و حوکمى سوله‌یمان گۆڕاوه؟ لام وایه ئه‌وه حه‌زره‌تى سوله‌یمان نیه! خه‌ڵکه‌که که گوتیان ڕاست ده‌که‌ى به کۆمه‌ڵ هه‌ستان چوون بۆ باره‌گاى حه‌زره‌تى سوله‌یمان. سه‌خرى جینى که چاوى به خه‌ڵکه‌که که‌وت زۆر ترسا له ترسان ڕاى کرد و له‌سه‌ر به‌حر ئه‌نگوستیله‌که‌ى لێ به‌ر بۆوه و ماسى یه‌ک قوتى دا حه‌زره‌تى سوله‌یمان که دوو ماسىیه‌که‌ى وه‌رگرتن یه‌کیانى فرۆشت و ئه‌وى دى هه‌ڵدرێ ته‌ماشاى کرد ئه‌نگوستیله‌که‌ى له‌ناو سگى ماسى یه‌که‌دایه کردى یه‌وه ده‌ستى بۆوه به پاشا و حه‌زره‌تى سوله‌یمانى جاران ئێنجا تۆبه و ئیستغفاریکى زۆر به دڵى کرد و هاته‌وه سه‌ر ته‌ختى سه‌ڵته‌نه‌ت جا له پاش ئه‌وه بوو ده‌ستى کرد به دروست کردنى مزگه‌وتى(بيت المقد‌س)دا کاریان ده‌کرد و لاى بنیاده‌میان ده‌گوت ئێمه عیلمى غه‌یبمان هه‌یه! تا حه‌زره‌تى سوله‌یمان وه‌فاتى کرد. (فَلَمَّا قَضَيْنَا عَلَيْهِ الْمَوْتَ مَا دَلَّهُمْ عَلَى مَوْتِهِ إِلَّا دَابَّةُ الْأَرْضِ تَأْكُلُ مِنْسَأَتَهُ فَلَمَّا خَرَّ تَبَيَّنَتِ الْجِنُّ أَنْ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ الْغَيْبَ مَا لَبِثُوا فِي الْعَذَابِ الْمُهِينِ)سبأ/١٤ ئینجا چۆنیه‌تى وه‌فاتى حه‌زره‌تى سوله‌یمان به ته‌واوى ڕووناک نیه و له ته‌فسیرى ئه‌و ئایه‌ته‌شدا زانایان چه‌ند بیر و ڕایان هه‌یه. کۆمه‌ڵێک ده‌ڵێن وه‌فاتى کرد و نێژرا و ئه‌جیننه تا مزگه‌وتى(بيت المقد‌س)یان ته‌واو کرد نه‌یان زانى! هێندێک ده‌ڵێن حه‌زره‌تى سوله‌یمان وه‌ک عاده‌تى جارانى چوو بۆ میحرابه‌که‌ى بۆ عیباده‌ت. گه‌یشته ژورى مزگه‌وته‌که‌ى حه‌زره‌تى ئیزرائیل سه‌لامى لێ کرد و له‌پاش جوابى سه‌لامه‌که‌ى حه‌زره‌تى سوله‌یمان فه‌رمووى بۆ مولاقات هاتووى یان بۆ گیان کێشان؟ گوتى بۆ گیان کێشان! فه‌رمووى مۆڵه‌تم بده قومێک ئاو وه‌خۆم گوتى ئیجازه نیه حه‌زره‌تى سوله‌یمان خۆى هاویشته سه‌ر عه‌ساکه‌ى و گیانى کێشا! تا پاش ساڵێک مۆرانه عه‌ساکه‌ى نه‌خوارد نه‌یانزانى که وه‌فاتى کردووه. جا ئه‌وه‌یه که خواى گه‌وره له‌و ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێ: کاتێک ئه‌جه‌ل بوو به میوانى حه‌زره‌تى سوله‌یمان وه‌فاتى کرد نه‌یانزانى تا مۆرانه عه‌ساکه‌ى نه‌خوارد و به‌لادا نه‌هات جا ئه‌و کاته ئه‌جیننان بۆیان ئاشکرا بوو ئه‌گه‌ر عیلمى غه‌یبیان بزانیایه ئه‌و ساڵه له عه‌زابى کارکردن‌دا نه‌ده‌مانه‌وه. حه‌زره‌تى سوله‌یمان له ته‌مه‌نى په‌نجا و سێ ساڵیدا وه‌فاتى کرد و له‌فه‌له‌ستین واته له (بيت المقد‌س)دا نێژرا

