سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر ئیلیاس سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێت
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
موسڵمانینه هه‌ر چه‌ند حه‌زره‌تى هاڕون و حه‌زره‌تى زیلکه‌فل له قورئاندا به پێغه‌مبه‌ر ناوبراون, به‌لآم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قورئان زۆر به کورتى باسى کردوون ئێمه ناتوانین به درێژى باسیان بکه‌ین. جا با بچینه سه‌ر باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى ئیلیاس و حه‌زره‌تى ئیلیه‌سه‌ع و به گوێره‌ى خۆیان په‌ند و ئامۆژگاریان لێ وه‌رگرین خواوه‌ندى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا له سوره‌ى (الصافات)دا فه‌رمووى (وَإِنَّ إِلْيَاسَ لَمِنَ الْمُرْ‌سَلِينَ)الصافات/١٢٣ واته به‌ڕاستى ئیلیاس یه‌کێک بوو له پێغه‌مبه‌ران و له ئه‌ولادى حه‌زره‌تى هاڕونى پێغه‌مبه‌ر, براى حه‌زره‌تى ئیبراهیمى خلیل الله.
خواوه‌ندى گه‌وره کردى به پێغه‌مبه‌ر و ڕوانه‌ى کرد بۆ سه‌ر خه‌ڵکى شارى به‌عله‌به‌ک که له‌و کاته‌دا بوتێکیان ده‌په‌رست به ناوى به‌عل و له‌و کاته‌وه به‌و شاره ده‌ڵێن شارى به‌عله‌به‌ک. (إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَلَا تَتَّقُونَ)الصافات/١٢٤ خواى گه‌وره له قورئاندا به پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ ئه‌ى محمد تۆ یادى حه‌زره‌تى ئیلیاس بکه‌وه که ڕووى کرده قه‌ومه‌که‌ى و گوتى بۆ له‌خوا ناترسن و ته‌قواى خوا ناکه‌ن؟ نازانن که خوا غه‌زه‌بى زۆره! (أَتَدْعُونَ بَعْلًا وَتَذَرُ‌ونَ أَحْسَنَ الْخَالِقِينَ)الصافات/١٢٥ فه‌رمووى بۆ هاوارى ئه‌و بته ده‌که‌ن که ناوتان ناوه به‌عل و ده‌ى په‌رستن؟ یۆ عیباده‌ت بۆ ئه‌و خوایه ناکه‌ن که عاله‌مى له‌سه‌ر جوانترین یاسا و نیزام دروست کردووه؟ (اللَّـهَ رَ‌بَّكُمْ وَرَ‌بَّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ)الصافات/١٢٦ ئه‌و خوایه شایانى عیباده‌ت و په‌رستشه که خواى ئێوه و باب و باپیرانتانیشه. (فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمْ لَمُحْضَرُ‌ونَ)الصافات/١٢٧ (إِلَّا عِبَادَ اللَّـهِ الْمُخْلَصِي)الصافات/١٢٨ به‌لآم خه‌ڵکه‌که زۆر له له خۆیان بایى ببون, به ماڵى دنیا زۆر مه‌غرور ببوون خوایان نه‌ده‌ناسى له باتى باوه‌ڕ پێ کردن حه‌زره‌تى ئیلیاس یان به درۆ ده‌خسته‌وه, به‌و هۆیه‌وه ده‌چنه جه‌هه‌ننه‌م. ئه‌وانه‌یان نه‌بێ که به‌ڕاستى ئیمانیان هێنا بوو عه‌بدى خوا بوون. ڕاوى ده‌ڵێ که حه‌زره‌تى ئیلیاس ده‌ستى کرد به بانگ کردنى خه‌ڵکى شارى به‌عله‌به‌ک بۆ خوا په‌رستى له‌و کاته‌دا پاشایه‌کیان هه‌بوو به ناوى لاجب ئیمانى به حه‌زره‌تى ئیلیاس هێنا. پاشا زۆر خاوه‌ن ده‌سه‌لآت بوو, ژنێکى هه‌بوو زۆر له خۆى به ده‌سه‌لآت تر بوو, پاشا زۆر لێ ده‌ترسا هه‌ر کاتێک پاشا بچوبایه بۆ سه‌فه‌رێک ژنه‌که‌ى ده‌بوو به جێ نشینى ژنى پاشا کاتبى هه‌بوو به‌دزى ئیمانى به حه‌زره‌تى ئیلیاس هێنابوو, ئه‌و کاتبه باغێکى زۆر جوان و دڵگیر و خۆشى بوو, له ته‌نیشت کۆشکى پاشاوه بوو, ژنى پاشا زۆر دڵى چوبۆ سه‌ر باغه‌که. زۆر له‌گه‌ڵ کاتبه‌که‌ى خه‌ریک بوو پێى نه‌فرۆشتن, ژنى پاشا غه‌ره‌زى لێ هه‌ڵگرتوو و چاوه‌ڕوانى هه‌ل و فرسه‌تێکى ده‌کرد وه‌ک مار به‌کاتبه‌که‌یه‌وه بدا, پاشا چۆ سه‌فه‌ر و ژنى پاشا شاهیدى به درۆى ئاماده کرد‌و لاى به‌ڕێوه‌به‌رى دادگا شاهیدى یان دا که کاتب جنێوى به پاشا داون. یاس و قانونى ئه‌و کاته‌ش وا بوو که هه‌ر که‌سێک جنێو به پاشا بدا ده‌بێ بکوژرێ نووسه‌ریان کوشت و ژنى پاشا باغه‌که‌ى داگیرکرد. پاشا له سه‌فه‌ر گه‌ڕایه‌وه شاژن کاره‌ساتى بۆ گێڕایه‌وه پاشا زۆرى پێ ناخۆش بوو, زۆر به‌سه‌ر شاژندا هات و خۆى لێ توڕه کرد و گوتى تازه ئێمه خۆشى له خۆمان نابینین, شاژن گوتى له‌به‌ر خاترى تۆم کوشت, چونکه جنێوى به تۆدا: تازه له‌سه‌رى مه‌ڕۆ ئه‌وه‌ى کراکرا. خواوه‌ندى گه‌وره وه‌حى کرد بۆ لاى حه‌زره‌تى ئیلیاس و فه‌رمووى بچۆ با پاشا بڵێ ئه‌گه‌ر تۆبه نه‌که‌ن و باغه‌که نه‌ده‌نه‌وه به واریس و میرات گرى نووسه‌ره‌که, خوا غه‌زه‌بتان لێ ده‌گرێ و له‌ناو باغه‌که‌دا به ناشیرینى ده‌مردن. حه‌زره‌تى ئیلیاس ئه‌و وه‌حى یه به پاشا ڕاگه‌یاند. پاشا زۆر تێک چوو, زۆر توڕه بوو خۆى کافر کرده‌وه و گوتى: ئه‌ى ئیلیاس دیاره هه‌رچى ده‌ڵێ درۆ ده‌که‌ى! خوا چۆن غه‌زه‌ب له ئێمه ده‌گرێ فلآن مه‌لیک هه‌ر بت په‌رست بوون هیچیشیان به‌سه‌ر نه‌هات و خوا غه‌زه‌بى لێ نه‌گرتن. ئاخرى پاشا خه‌ریک بوو حه‌زره‌تى ئیلیاس بکوژێ. حه‌زره‌تى ئیلیاس به ناچارى له شار ڕاى کرد و چۆ له شاخ و له‌ناو ئه‌شکه‌وت حه‌شارى گرت. تا ماوه‌ى حه‌وت ساڵ له گژ و گیا و به‌رى داران خۆى تێر ده‌کرد. کافره‌کان شه‌و و رۆژ هه‌ر لێ ده‌گه‌ڕان به‌لآم خواوه‌ندى گه‌وره ئاگادارى کرد و پاراستى له پاش حه‌وت ساڵ مانه‌وه له کێو و ئه‌شکه‌وتاندا زۆر مه‌حزوون بوو, زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو ڕۆژێک خواوه‌ندى گه‌وره وه‌حى کرد فه‌رمووى: یا ئیلیاس ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده غه‌مبار و ناڕه‌حه‌تى؟ چى داوا ده‌که‌ى داوا بکه تا بۆت جێ به جێ بکه‌م من خاوه‌نى ڕه‌حم و که‌ره‌مم. حه‌زره‌تى ئیلیاس فه‌رمووى: ئه‌ى خواى گه‌وره داوا ده‌که‌م هه‌ر ئێستا گیانم بکێشى و بمرم بچمه رێزى باب و باپیرانم, خوا فه‌رمووى یا ئیلیاس ئه‌و ڕۆ ڕۆژى مردنى تۆ نیه دنیا به هۆى چه‌ند که‌سى وه‌ک تۆوه ڕاوه‌ستاوه, مردن نه‌بێ چى داوا ده‌که‌ى بیکه, حه‌زره‌تى ئیلیاس فه‌رمووى داوا ده‌که‌م که حه‌وت سالآن هه‌ور و باران بده‌یه ده‌ست من به دووعاى من نه‌بێ هه‌ور نه‌ێته سه‌ر خاکى به‌عله‌به‌ک و به شه‌فاعه‌تى منیش نه‌بێ باران نه‌بارێ خوا فه‌رمووى یا ئیلیاس من زۆر به ره‌حمم ده‌رحه‌ق به گیان له‌به‌ران. حه‌وت زۆرن به‌لآم ئه‌وا تا سێ ساڵ هه‌ور و بارانم دایه ده‌ست تۆ. خولاسه‌ى که‌لام سێ ساڵ نه هه‌ور هاته سه‌ر شارى به‌عله‌به‌ک نه‌باران بارى خه‌ڵک تینیان بۆ هات, گرانى و قات و قریان که‌وته ناو ,مه‌ڕ و مالآتیان قڕى کرد له‌پاش سێ ساڵ رۆژێک حه‌زره‌تى ئیلیاس چۆ ماڵى پیرێژنێک و فه‌رمووى: هیچ خوارده‌مه‌نیت لایه؟ گوتى: به‌ڵێ هێندێک ئارد و به‌عزێکم ڕۆن هه‌یه فه‌رمووى بیان هێنه پیرێژن هێنانیه پێشه‌وه و حه‌زره‌تى ئیلیاس دووعاى به‌سه‌ردا خوێندن و جه‌واڵه‌که‌ى پڕ بوو له ئارد و دێزه‌که‌ى پڕ بوو له ڕۆن خه‌ڵک به‌و خه‌به‌ره‌یان زانى پیرێژن باسى میوانه‌که و دووعاکه‌ى بۆ به‌یان کردن خه‌ڵکه‌که زانیان که ئه‌وه حه‌زره‌تى ئیلیاس بووه رۆژێکى دى حه‌زره‌تى ئیلیاس چۆ ماڵى ژنێک ژنه‌که زۆر به‌خێر هاتنى کرد و حه‌شارى دا ئه‌و ژنه کوڕێکى هه‌بوو نه‌خۆش و ده‌رده دار حه‌زره‌تى ئیلیاس دووعایێکى به‌سه‌ردا خوێند فه‌ورى خوا شیفاى دا کوره‌که ناوى ئیلیه‌سه‌ع بوو, ئیمانى به حه‌زره‌تى ئیلیاس هێنا و دواى که‌وت. حه‌زره‌تى ئیلیاس پیر ببوو به‌لآم ئیلیه‌سه‌ع تازه ده‌گه‌یشێ و گه‌نج بوو خواوه‌ندى گه‌وره وه‌حى کرد بۆ لاى حه‌زره‌تى ئیلیاس فه‌رمووى وه‌ختێ که خۆت ئاشکرا بکه‌ى حه‌زره‌تى ئیلیاس چۆ بۆ شارى به‌عله‌به‌ک و خه‌ڵکه‌که‌ى کۆ کرده‌وه و گوتى خه‌ڵکینه ئه‌وه چه‌ند ساڵه له ناڕه‌حه‌تى دان خۆتان و ماڵانتان به هیلاک چوو ئێستاش وه‌رن با په‌یمانێک ببه‌ستین ئێوه هه‌موو بته‌کانتان و ده‌چینه ئه‌و ده‌شته له‌به‌ریان وه‌پاڕێن ئه‌گه‌ر جوابیان دانه‌وه و بارانیان بۆ باراندن ئه‌وه باشه ده‌نا دیاره له‌سه‌ر به‌تاڵن منیش له به‌ر خواى خۆم ده‌پاڕێمه‌وه ئه‌گه‌ر دووعاى گیرا کردم و باران بارى ئیمانم پێ بێنن گوتیان زۆر باشه! چوونه سه‌حرا هه‌ر چه‌ند له‌به‌ر بته‌کانیان پاڕانه‌وه هیچ فائیده‌ى نه‌بوو به‌لآم که حه‌زره‌تى ئیلیاس دوو رکات نوێژى کرد و له‌به‌ر خوا پاڕایه‌وه به ئه‌مرى خوا هه‌ورێک هات هه‌موو ئاسمانى داگیر کرد ده‌سى کرد به باران و به‌راو و دێمه‌کارى پاراوى کرد و خۆشى و شادى که‌وته‌وه ناو خه‌ڵک به‌لآم ئه‌گه‌ر که‌سێک خوا ڕێگاى لێ گۆرى به هیچ ئیمان ناهێنێ ئه‌وانیش ڕۆژ له دواى ڕۆژ خه‌رابتر ده‌بوون حه‌زره‌تى ئیلیاس که زانى تازه ئیمانى پێ پێ ناهێنن دووعاى کرد و فه‌رمووى: ئه‌ى خواى گه‌وره له‌ناو ئه‌و میلله‌ته نه‌جاتم بده! خواوه‌ندى گه‌وره وه‌حى کرد و فه‌رمووى فلآن ڕۆژ له فلآن جێگا ڕاوه‌سته هه‌رچى هات سوارى به‌و ده‌نگ مه‌که له کاتى دیارى کراودا چۆ جێگایه‌که ئه‌سپى په‌یدا بوو هاته پێش حه‌زره‌تى ئیلیاس ڕاوه‌ستا سوار بوو ئه‌سپ به‌ره‌و بیابان که‌وته ڕێ ئیلیه‌سه‌ع که له خزمه‌تى دابوو هاوارى کرد و گوتى: بۆ کوێ ده‌چێ؟ بۆ به جێم دێڵى؟ حه‌زره‌تى ئیلیاس عه‌باکه‌ى بۆ هاویشت و گوتى: تۆ خه‌لیفه‌ى من به له‌سه‌ربه‌نى ئیسرائیلیان له‌و کاته‌وه تا ئێستا حه‌زره‌تى ئیلیاس بێ سه‌رو شوێنه. زۆر له زانایان ده‌ڵێن هه‌ر ماوه و تا ڕۆژى قیامه‌ت هه‌ر ده‌مێنێ هه‌موو ساڵێک ڕه‌مه‌زان له (بيت المقد‌س)ده‌بێ و هه‌موو ساڵێک له حه‌ج له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تى خدر وێک ده‌که‌ون و یه‌کتر ده‌بینن خواوه‌ندى گه‌وره‌ش دوژمنێکى زۆر به قوه‌تى نارده سه‌ر لاجب وه‌قه‌ومه‌که‌ى و له ناو باغه غه‌سب کراوه‌که‌دا به‌خۆى و به ژنه‌که‌یه‌وه سه‌ریان بڕین و له‌ناو باغه‌که‌دا بۆ گه‌نیان کرد و تۆپین ئینجا خواوه‌ندى گه‌وره ئیلیه‌سه‌عى کرده پێغه‌مبه‌ریان و خه‌ڵکه‌که ئیمانیان پێ هێنا تا وه‌فاتى کرد ئه‌وه بوو به کورتى باسى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره

