سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر داوود سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
بةشى دووةم
گوێ گرینه با بچینه‌وه سه‌ر باسى حه‌زره‌تى داوودى نه‌غمه خوان و گوێ ڕاگرینه‌وه بۆ پاش ماوه‌ى ژیانى و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین, حه‌زره‌تى داوود داوود کات و وه‌خت و سه‌عاتى خۆى کردبوو به چوار به‌ش, ڕۆژێک خه‌ریکى عیباده‌ت و خواپه‌رستى ده‌بوو, رۆژێکى دی دادگه‌رى و قه‌زاوه‌تى ده‌کرد, رۆژى سێ هه‌م ئامۆژگارى خه‌ڵکى ده‌کرد, ڕۆژى چواره‌م خه‌ریکى ئیسراحه‌ت و ڕابواردن ده‌بوو,( يَا دَاوُودُ إِنَّا جَعَلْنَاكَ خَلِيفَةً فِي الْأَرْ‌ضِ فَاحْكُم بَيْنَ النَّاسِ بِالْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ الْهَوَىٰ فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ اللَّـهِ)ص/٢٦ له سوره‌ى (ص)دا خواوه‌ندى گه‌وره له باره‌ى دادگه‌رى حه‌زره‌تى داووده‌وه ده‌فه‌رمووێ: ئه‌ى داوود ئێمه تۆمان کردوه به خه‌لیفه له‌سه‌ر ئه‌رز,
تا قه‌زاوه‌ت و دادگه‌رى له‌به‌ینى خه‌ڵکدا بکه‌ى, به‌لآم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سروشت و ته‌بیعه‌تى به‌شه‌رى زۆرى وایه به هۆى ڕوتبه و مه‌قام و ماڵى دنیاوه ده‌گۆڕێ و له خۆبایى ده‌بێ, خوا حه‌زره‌تى داوود ئاگادار ده‌کاته‌وه ده‌فه‌رموَ: یا داوود ئاگات له خۆت بێ, حوکم له به‌ینى خه‌ڵکدا به ڕاستى بکه و له حه‌ق لا نه‌ده‌ى و به‌قسه‌ى نه‌فس و شه‌یتان نه‌که‌ى له‌و ڕێگایه لات ده‌ن که خوا دایناوه.
(وَدَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ إِذْ يَحْكُمَانِ فِي الْحَرْ‌ثِ إِذْ نَفَشَتْ فِيهِ غَنَمُ الْقَوْمِ وَكُنَّا لِحُكْمِهِمْ شَاهِدِينَ)الانبیاْ /٧٨ (فَفَهَّمْنَاهَا سُلَيْمَانَ وَكُلًّا آتَيْنَا حُكْمًا وَعِلْمًا)الانبیاْ /٧٩ هه‌ر وه‌کو حه‌زره‌تى داوود دادگه‌ر و زانا بوو, حه‌زره‌تى سوله‌یمانى کوڕیشى وه‌ها زانا بووه. زانایانى داوود و یه‌کیان عه‌رزى ده‌کا قوربان, مه‌ڕى ئه‌و پیاوه به شه‌و که‌وتۆته ناو ده‌غڵ و دانه‌که‌م ئه‌وى خواردویه خواردویه‌تى ده‌نا له به‌ینى بردووه. حه‌زره‌تى داوو ڕ‌وى کرده خاوه‌ن مه‌ڕه‌که و فه‌رمووى: ئه‌و پیاوه ڕاست ده‌کا؟ گوتى: به‌لێ قوربان, ئینجا ڕووى کرده خاوه‌ن زه‌راعه‌ته‌که و فه‌رمووى: زه‌راعه‌ته‌که‌ت بایى چه‌ند ده‌بوو؟ کابرا مه‌بله‌غێکى گوت: به خاوه‌ن مه‌ڕه‌کانیش گوت: ئه‌ى مه‌ڕه‌کانى تۆ بایى چه‌ندن؟ ئه‌ویش مقدارێکى گوت. چى واى له‌گه‌ڵ قیمه‌تى ده‌غڵ و دانى کابرا فه‌ڕق نه‌بوو. به خاوه‌ن مه‌ڕه‌که‌ى گوت: ده‌بێ تۆ مه‌ڕه‌کانت بده‌ى به‌و پیاوه له باتى خه‌له خه‌رمانه‌که‌ى, حه‌زره‌تى سولیمان فه‌رمووى: ئه‌و خاوه‌ن مه‌ڕه مه‌ڕه‌کانى بدا به‌و پیاوه له خورى و به‌رگن و شیر و ماست و به‌رهه‌میان ئیستفاده بکا. ئه‌میش زه‌وى ئه‌م دابچێنێ و ئاوى بدا و ئاگادارى بکا تا پێ ده‌گاته‌وه, جا ئه‌و کاته زه‌راعه‌ته‌که ته‌سلیم به خاوه‌ن زه‌وى بکاته‌وه و مه‌ڕه‌کانى وه‌رگرێته‌وه. حه‌زره‌تى داود فه‌رمووى: به ڕاستى کوڕى خۆشه‌ویستم حوکمه‌که‌ت زۆر جوانه و حوکمى به قسه‌ى ئه‌و کرد. جا ئه‌وه‌یه که خواى گه‌وره له سوره‌ى (الانبياْ )دا ده‌فه‌رموێ: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر تۆ باسى داوود و سولیمان بۆ ئوممه‌ته‌که‌ت بگێڕه‌وه که چۆن حوکمیان کرد ده‌رحه‌ق به‌و مه‌ڕانه که شه‌و چوو بوونه ناو زه‌راعه‌تى کابرا و ئێمه ئاگامان له حوکمه‌که‌ى سولیمان جوانتر بوو. جا با بێنه سه‌ر باسى موبته‌لا بوونى حه‌زره‌تى داوود ڕاجیع به فیتنه‌ى حه‌زره‌تى داوود قسه‌ى زۆر کراون. یه‌کێ له‌وانه ده‌ڵێ ڕۆژیک باسى گه‌وره‌یى حه‌زره‌تى ئیبراهیم و حه‌زره‌تى ئیسحاق و حه‌زره‌تى یه‌عقووبى ده‌خوێنده‌وه, له دڵى خۆیدا گوتى: ده‌بێ چ تاعه‌ت و عیباده‌تێکیان زیاتر له ئێمه کردبێ خوا ئاواى گه‌وره کردوون؟ خواى گه‌وره به‌و هۆیه‌وه عیتابى لێ گرت و وه‌حى بۆ نازڵ کرد و فه‌رمووى: یا داوود ئاخر ئه‌وانم تووشى هه‌زار ده‌رد و به‌لآ کرد و سه‌بریان له‌سه‌ر گرت بۆیه وام گه‌وره کردوون. حه‌زره‌تى داوود گوتى, ئه‌ى خواى گه‌وره ئه‌منیش سابیر ده‌بم, حه‌زره‌تى داوود ئه‌وه‌ى گوت و حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل نازڵ بوو و گوتى: یا داوود زۆر ئاسوده بوى, به‌لآم خۆت خسته ناڕه‌حه‌تیه‌وه خۆت بۆ موسیبه‌ت ئاماده بکه. یه‌کى تر ده‌ڵێ داوود ژنى زۆر هێناون, به قه‌ولێک نه‌وه‌د و نۆ ژنى هێناوه, کوڕێک که ناوى ئه‌وریاى کوڕى حه‌نان بوو, هه‌ڕه‌دى لاوى بوو, زۆرى حه‌ز ده‌کرد هاوسه‌رێکى جوان و باش و نه‌جیبى ده‌ست که‌وێ و دڵى پێ خۆش کا. شه‌وو رۆژ چاوى ده‌گێڕا, تا رۆژێک چاوى به سابغى کچى شائع که‌وت و دڵى چۆه سه‌ر, خۆى بۆ ڕانه‌گیرا ناردى یه خوازبێنیان و داواى کرد و به‌لێنیان پێدا. ئه‌وریا شه‌و و ڕۆژ له خه‌یاڵى ئه‌وه‌دا بوو چۆن ماڵێک پێکه‌وه نێ و ژن بێنێ و ژیانێکى خۆش ڕابوێرێ. ئه‌وریا لاو بوو, لاوه‌کانیش ده‌بێ تا گه‌نج و لاون واجبى سه‌رشانیان به جێ بێنن. بچنه سه‌ربازى و خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمان بکه‌ن, وا ڕێکه‌وت له‌و سه‌روبه‌نه‌دا حه‌زره‌تى داوود لشکرێکى گه‌وره‌ى بۆ غه‌زا ئاماده کرد, ئه‌وریاش نه‌ى توانى ئه‌رکى سه‌رشانى به‌جێ نه‌هێنێ, چوو بوو به پێشمه‌رگه و چۆ ڕێزى سه‌ربازه‌که‌نه‌وه. به ئومێدى ئه‌وه‌ى که غه‌زاى ته‌واو کرد بگه‌ڕێته‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌که‌ى زه‌ماوه‌ند بکا. به‌لآم به‌نده ده‌کا خه‌یالآن خودا ده‌کا به تالآن, چه‌رخ به نه‌وعێکى تر گه‌ڕا, شه‌ڕ درێژه‌ى کێشا, ئه‌وریا ئاگاى له ئومێد و ئاواته‌که‌ى بڕا, حه‌زره‌تى داوود دڵى چۆ سه‌ر سابغ. ناردى بۆ خوازبێنیان و دایانێ. چونکه لایان وا بوو ئه‌وریا هه‌ر نه‌ش ماوه ئه‌گه‌ر ماشبێ خۆ ماره‌ى نه‌کردووه,حه‌زره‌تى داوود ماره‌ى کرد و گواستى یه‌وه, ده‌ڵێن حه‌زره‌تى سوله‌یمان له‌و ئافره‌ته‌یه. جا به‌و هۆیه‌وه خوا ئاگادارى کرده‌وه عیتابى لێ گرت: هه‌ر وه‌ک خواى گه‌وره له سوره‌ى ص دا چۆننیه‌تى ئه‌و به‌سه‌رهاته‌مان بۆ به‌یان ده‌کا و ده‌فه‌رموێ: (وَهَلْ أَتَاكَ نَبَأُ الْخَصْمِ إِذْ تَسَوَّرُ‌وا الْمِحْرَ‌ابَ)ص/٢١ ئایا ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر تۆ خه‌به‌رى ئه‌و دوو داواکه‌ر و داوا لێ کراوت نه‌زانى وه‌که له نکاو له کاتێکدا حه‌زره‌تى داوود له میحرابد بوو لێ وه‌ژوو که‌وتن؟ (إِذْ دَخَلُوا عَلَىٰ دَاوُودَ فَفَزِعَ مِنْهُمْ قَالُوا لَا تَخَفْ خَصْمَانِ بَغَىٰ بَعْضُنَا عَلَىٰ بَعْضٍ فَاحْكُم بَيْنَنَا بِالْحَقِّ وَلَا تُشْطِطْ وَاهْدِنَا إِلَىٰ سَوَاءِ الصِّرَ‌اطِ)ص/٢٢ چوونه لاى داوود بێ ئه‌وه‌ى ده‌رکه‌وان ئاگایان لێ بێ, هه‌ر چه‌ند به زاهیرى وه‌ک خه‌ڵک ده‌چوون, به‌لآم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حه‌زره‌تى داوود ده‌ى زانى ئه‌و ڕۆژه‌ى حه‌ره‌س و ده‌رکه‌وان ڕێگا ناده‌ن که‌س بچێته خزمه‌تى, خه‌ڵکیش بێ ئه‌مرى ناکه‌ن, به‌بێ پرس بچنه ژووره‌وه زۆریان لێ ترسا, میوانه‌کان حاڵى بوون که حه‌زره‌تى داوود خۆفێکى ڕێ نیشت و ده‌ترسێ, گوتیان: مه‌ترسه ئێمه هاتوین بۆ شه‌رع یه‌کمان غه‌درى له‌وى تر کردووه, به ڕاستى شه‌رعمان بکه و زوڵم مه‌که و ڕێگاى ڕاستمان نیشان بده. (إِنَّ هَـٰذَا أَخِي لَهُ تِسْعٌ وَتِسْعُونَ نَعْجَةً وَلِيَ نَعْجَةٌ وَاحِدَةٌ فَقَالَ أَكْفِلْنِيهَا وَعَزَّنِي فِي الْخِطَابِ)ص/٢٣ یه‌کێکیان ڕووى کرده حه‌زره‌تى داوود و گوتى: قوربان ئه‌وه براى دینیمه نه‌وه‌د و نۆ مه‌ڕى هه‌یه, من هه‌ر مه‌ڕێکم هه‌یه که‌چى ته‌ماعى ده مه‌ڕه‌که‌ى من کردووه و ده‌ڵێ ده‌بێ بیده‌ى به‌من به قسه و ده‌لیل و به‌ڵگه‌ش ناى وێرمێ. حه‌زره‌تى داوود ڕ‌وى کرده ئه‌وى تر و فه‌رمووى: ڕاست ده‌کا؟ گوتى. به‌ڵێ (قَالَ لَقَدْ ظَلَمَكَ بِسُؤَالِ نَعْجَتِكَ إِلَىٰ نِعَاجِهِ)ص/٢٤ حه‌زره‌تى داوود ڕ‌وى کرده‌وه زوڵم لێ کراوه‌که که و گوتى: به‌ڕاستى زوڵمى لێ کردوه که داواى مه‌ڕه‌که‌ى تۆى کردوه.( وَإِنَّ كَثِيرً‌ا مِّنَ الْخُلَطَاءِ لَيَبْغِي بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ)ص/٢٤ فه‌رموو به‌ڕاستى زۆر له دۆست و براده‌رمان هه‌وڵ ده‌ده‌ن زوڵم له یه‌کتر بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پێویسته ئینسافمان هه‌بێ, ئه‌و زوڵم کردنه‌ش سروشتى زۆربه‌ى خه‌ڵکه, مه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌بێ که موسڵمانن و کارى باش ده‌که‌ن.
(إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَقَلِيلٌ مَّا هُمْ)ئه‌وانیش زۆر که‌من له‌ناو کۆمه‌ڵى ئاده‌میزاددا. ئینجا به ڕیوایه‌تێک ده‌ڵێن ئه‌و دوو نه‌فه‌ره هه‌ستان خوا حافیزیان کرد و گوتیان: حه‌زره‌تى داوود حوکمى به‌سه‌ر خۆى دا کرد. (وَظَنَّ دَاوُودُ أَنَّمَا فَتَنَّاهُ فَاسْتَغْفَرَ رَ‌بَّهُ وَخَرَّ رَ‌اكِعًا وَأَنَابَ)ص/٢٤ حه‌زره‌تى داوود که ئه‌و قسه‌ى بیست به برینى خۆى زانى و بۆى ده‌رکه‌وت که ئه‌وانه بۆ تاقى کردنه‌وه‌ى ئه‌و هاتون. ده‌ستى کرد به گریان و پاڕانه‌وه و به سوجده‌دا که‌وت داواى لێ بووردنى له خوا ده‌کرد شه‌و و ڕۆژ وه‌ک شێتان له کێو و بیابان و ده‌شت و دۆڵ ده‌گه‌ڕا و ته‌سبیحاتى خواى ده‌کرد ده‌گریا, به ئه‌مر و قودره‌تى خوا ته‌واوى دار و به‌رد و کێکو و شاه و گوڵ و گێا و باڵنده له‌گه‌ڵى ده‌گریان و جوابیان ده‌دایه‌وه (إِنَّا سَخَّرْ‌نَا الْجِبَالَ مَعَهُ يُسَبِّحْنَ بِالْعَشِيِّ وَالْإِشْرَ‌اقِ)ص/١٨ هه‌ر وه‌ک خواوه‌ندى گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رموێ: ئێمه کێوه‌کانمان حاڵى کردن که ئێواره و به‌یانى له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تى داوود ته‌سبیحات بکه‌ن و جوابى ده‌نگه خۆشه‌که‌ى بده‌نه‌وه. (وَالطَّيْرَ مَحْشُورَ‌ةً كُلٌّ لَّهُ أَوَّابٌ)ص/١٩ ته‌واوى ته‌یر و باڵنده له ده‌وره‌ى کۆ بونه‌وه و له‌گه‌ڵى ده‌گریان به زمانى خۆیان. خوا ده‌فه‌رموێ: (فَغَفَرْ‌نَا لَهُ ذَٰلِكَ وَإِنَّ لَهُ عِندَنَا لَزُلْفَىٰ وَحُسْنَ مَآبٍ)ص/٢٥ له داوود خۆش بووین له‌لاى ئێمه زۆر خۆشه‌ویسته و جێگاى به‌هه‌شته. جا موسڵمانینه ئه‌گه‌ر ئێمه به وردى له باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى داوود حاڵى بین ده‌زانین که ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره لاى خواوه‌ندى گه‌وره چه‌ند گه‌وره بوه و خوا زۆرى خۆش ویستوه. زه‌بوورى بۆ نازڵ کردوه, هه‌ر وه‌ک پێغه‌مبه‌ر بووه پاشاش بووه, ئاسنى بۆ نه‌رم کردوه به بێ کوتان له‌به‌ر ده‌ستى دا وه‌ک مێو وا بوو زرێ ى لێ دروست ده‌کرد. ده‌نگ خۆشى یه‌که‌ى موعجیزه‌یه‌کى زۆر گه‌وره بوو, زمانى باڵندانى ده‌زانى, کوڕى وه‌ک حه‌زره‌تى سوله‌یمانى هه‌بوو. به‌لآم ئینسان نابێ به ماڵ و سه‌روه‌ت و کوڕ و ڕوتبه و مه‌قام بنازێ. حه‌زره‌تى داوود له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێ خه‌فه‌ت نه‌بوو, تووشى عیتابى خوا بوو, له ترسى خوا شه‌و و ڕۆژ ده‌گریا. له‌به‌رامبه‌ر بێ ئه‌مرى خودادا پێغه‌مبه‌ر و شا‌و گه‌دا وه‌ک یه‌کن, هه‌موویان ده‌مرن و حیسابیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ. ئه‌و پێغه‌مبه‌ره که پاشاش بوو کاتێک نۆره‌ى گه‌یشته سه‌رێ هیچ مۆڵه‌ت نه‌درا. ئه‌و ده‌رکه‌وانه‌ى که هه‌موو شه‌وێک وه‌ختى نووستنى ده‌رگاى داده‌خست و کلیله‌کانى ده‌دا به حه‌زره‌تى داوود, ئه‌و شه‌وه ده‌رگاى باره‌گاى حه‌زره‌تى داوودى داخست, به‌لآم ته‌ماشاى کرد زه‌لامێک له‌ناو حه‌وشه‌دایه, به توڕه‌یى یه‌وه گوتى: ئه‌رێ کابرا تۆ چ که‌سه‌ى به‌و دره‌نگ وه‌ختى یه هاتوویه ئێره؟ مه‌گه‌ر نازانى ئێره باره‌گاى حه‌زره‌تى داووده که‌س ناتوانێ بێ ئیجازه بێته ئێره؟ حه‌زره‌تى داوود له ژووره‌وه ڕاگوێ ى له‌و ده‌نگه ده‌نگه بوو. فه‌رمووى کێ یه به بێ هێنه ژوره‌وه که بردى یه ژوره‌وه فه‌رموى: بۆیه بێ ئیزن هاتویه ئێره کابرا له وه‌لآمدا گوتى: من تا ئیستا چوبمه هه‌ر ماڵێک پرسم نه‌کردوه, حه‌زره‌تى داوود فه‌رمووى: بۆ خۆ حه‌زره‌تى ئیزرائیل نى؟ گوتى: به‌ڵێ هه‌وم حه‌زره‌تى داوود ره‌نگێکى هێنا و برد و گوتى: ئه‌ى بۆ تا ئێستا ئاگادارت نه‌ده‌کردم تا خۆم ئاماده بکه‌م بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره؟ فه‌رمووى: زۆر جارم پێ ڕاگه‌یاندى به قسه‌ت نه‌کردم و گوێت نه‌دامێ. گوتى: که‌ى پێت ڕاگه‌یاندم فه‌رمووى ئه‌ى حه‌زره‌تى داوود باوکت مرد, دایکت مرد, برات مرد, برازات مرد, ژنت مرد, کوڕه‌که‌ت مرد, دراوسێت مرد, نه‌ت ده‌زانى نۆره‌ى تۆش دادێ؟ ئه‌وه‌ى گوت و له شه‌وى شه‌ممه‌ى ٥٣٥ ساڵ دوا وه‌فاتى حه‌زره‌تى مووسادا له ته‌مه‌نى سه‌د ساڵیدا گیانى کێشا و وه‌فاتى کرد و گۆڕى موباره‌کى ئه‌وا له شامه ئه‌وه بوو باسى به‌سه‌ر هاتى حه‌زره‌تى داوودى نه‌غمه خوان و ده‌نگ خۆش, ئومێد ده‌که‌م سودى لێ وه‌رگرنز
پێغه‌مبه‌ر داوود سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت

