سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ژیانی پێغه‌مبه‌ر (داوود) سه‌لامى خوداى له‌سه‌ر بێت
نوسینى:م.مه‌لا موحه‌ممه‌دى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
به‌شى یه‌که‌م
موسولمانێنه ئه‌وه باسى حه‌زره‌تى داووده ,جا با گوێ ڕاگرین بۆ باسى به‌سه‌ر هاتى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ده‌نگ خۆشه و په‌ند و عیبره‌تى لى وه‌رگرین.
له پاش وه‌فاتى حه‌زره‌تى مووسا یوشه‌عى کورٍى نوون بوو به گه‌وره و جێ نشینى حه‌زره‌تى مووسا جوله‌که‌کانى برده خاکى فه‌له‌ستین .یه‌که‌م شار که داگیریان کرد شارى ئه‌ریحا یا ئۆر شه‌لیم بوو.هه‌روه‌کو قورئان له سوره‌ى ((البقرة)) ده‌فه‌رمووێ
(وَإِذْ قُلْنَا ادْخُلُوا هَـٰذِهِ الْقَرْ‌يَةَ فَكُلُوا مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ رَ‌غَدًا وَادْخُلُوا الْبَابَ سُجَّدًا وَقُولُوا حِطَّةٌ نَّغْفِرْ لَكُمْ خَطَايَاكُمْ وَسَنَزِيدُ الْمُحْسِنِي)ئایه‌ت ٥٨ ئه‌ى پێخه‌مبه‌ر تۆ بۆ موسولمانه‌کان وه‌گێڕه که ئێمه به جوله‌که‌کانمان گوت: بچنه ناو شارى ئۆرشه‌لیم و به ئاره‌زووى خۆتان چتان پێ خۆش بوو بیخۆن هه‌موو شتێکتان به زۆرى ده‌ست ده‌که‌وى!
به‌ڵام ده‌بێ که چونه ناو شار کوڕنووش بۆ خوا به‌رن و خواتان له‌یاد نه‌چێت و داواى لێ خۆش بوونتان لو خوا بکه‌ن خوا له گوناحتان خۆش ده‌بێ و پاداشتى زۆریش ده‌داته‌وه به‌و که‌سانه‌ى چاکه ده‌که‌ن (فَبَدَّلَ الَّذِينَ ظَلَمُوا قَوْلًا غَيْرَ الَّذِي قِيلَ لَهُمْ)سوره البقره ئایه‌تى ٥٩ به‌ڵام چونکه ته‌بیعه‌تى جوله‌که هه‌روا بووه,زۆربه‌یان بێ ئه‌مرى خوایان کرد‌و به ته‌که‌بوره‌وه چوونه ناو شار و له باتى تۆبه خراپه‌یان کرد (فَأَنزَلْنَا عَلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا ڕ‌جْزًا مِّنَ السَّمَاءِ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ)سوره البقره ئایه‌تى ٥٩ خوا ده‌فه‌رمووێ:به هۆى زۆڵمیانه‌وه به‌ڵاى ئاسمانیان بۆ ناردن و له ماوه‌ى شه‌و و ڕۆژێکدا به هۆى نه‌خۆشى تاعونه‌وه زۆریان مردن ,له پاش وه‌فاتى حه‌زره‌تى یوشه‌ع ماوه‌ى ٣٤٦ ساڵ بێ پاشا بوون و چه‌ند قازی‌یان دانا بوون به سه‌ریان رچا ده‌گه‌یشتن ,به‌ڵام فه‌له‌ستینیه‌کان و عه‌مالیقه و ئارامیه‌کان زۆریان زوڵم لێ ده‌کردن و ته‌نانه‌ت له شه‌ڕێکدا به خراپى شکان و ماڵ و منداڵیان به ئه‌سیر گیرا. ئه‌و تابووته‌ى که ته‌وڕاتى تێدا بوو,پێان ده‌گووت :تابووتى عه‌هد,عاده‌تیان وابوو بۆ هه‌موو غه‌زایه‌کیان ده‌بردو پێیان وا بوو که به‌هۆى به‌ره‌که‌تى وىیه‌وه سه‌ر ده‌که‌ون,دوژمنه‌کانیان ئه‌ویشیان به تاڵان گرت, جوله‌که‌کان زۆر تاڕه‌حه‌ت بوون له ساڵى ١٠٤٠ ى پێش له دایک بوونى حه‌زره‌تى عیسا دا پیاو ماقوڵه‌کانیان چوون بۆ لاى سموئیلى پێخه‌مبه‌ر و عه‌رزیان کرد قوربان ده‌بێ گه‌وره‌ێیکمان بۆ دیارى بکه‌ى ,تا هه‌موومان به قسه‌ى بکه‌ین و وه‌دوواى که‌وین بۆ غه‌زا ,هه‌روه‌کو دوباره قورئان ئه‌و باسه‌مان بۆ به‌یان ده‌کا و ده‌فه‌رمووی: (أَلَمْ تَرَ إِلَى الْمَلَإِ مِن بَنِي إِسْرَ‌ائِيلَ مِن بَعْدِ مُوسَىٰ إِذْ قَالُوا لِنَبِيٍّ لَّهُمُ ابْعَثْ لَنَا مَلِكًا نُّقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ)سوره البقره ئایه‌تى ٢٤٦ ئایا تۆ ئه‌زانى که کۆمه‌لێک له جوله‌که‌کان له دوا حه‌زره‌تى مووسا چوونه لاى پێخه‌مبه‌ر ه‌که‌یان و گووتیان :تۆ گه‌وره‌یه‌کمان بۆ دیارى بکه تا وه دواى که‌وین و غه‌زا بکه‌ین (هَلْ عَسَيْتُمْ إِن كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ أَلَّا تُقَاتِلُوا)سوره البقره ئایه‌تى ٢٤٦ پێخه‌مبه‌ره‌که‌یان گوتى:ئاخر لام وایه ئه‌گه‌ر غه‌زاتان له‌سه‌ر واجب یکرێ ناچن()سوره البقره ئایه‌تى ٢٤٦ گوتیان جا چۆن شه‌ڕ ناکه‌ین له کاتێکدا ژن و ماڵ منداڵمان به ئه‌سیر گیراون! (فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقِتَالُ تَوَلَّوْا إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ وَاللَّـهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ) سوره البقره ئایه‌تى ٢٤٦ به‌ڵام کاتێک خوا غه‌زاى له‌سه‌ر واجب کردن ٣١٣ که‌سیان نه‌بێ هه‌مووانیان سه‌ر پێچیان کرد(وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللَّـهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا)سوره البقره ئایه‌تى ٢٤٧ کاتیچک پێخه‌مبه‌ره‌که‌یان پێی گوتن :خواوه‌ندى گه‌وره تالوت ناوێکى دیارى کردووه که ببێ به مه‌لیک له سه‌ر ئێوه(قَالُوا أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِّنَ الْمَالِ)سوره البقره ئایه‌تى ٢٤٧ جوله‌که‌کان گوتیان:قوربان جا چۆن تالوت ده‌بێته مه‌لیک له سه‌ر ئێمه ؟ ئێمه له‌و لایق ترین ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین ئه‌و فه‌قیره ,پاشا و مه‌لیک ده‌بێ له ئه‌ولادى یه‌هوزا بن ئه‌و له ئه‌ولادى بنیامینه! (قَالَ إِنَّ اللَّـهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ وَاللَّـهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَن يَشَاءُ وَاللَّـهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ) سوره البقره ئایه‌تى ٢٤٧ گوتى :پێتان خۆش بێ و پێتان ناخۆش بێ خوا ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردووه و زانیاریى و توانایى شه‌ڕى داوه‌تێ . خوا پایه‌و مه‌قام وماڵ و مڵک به ئاره‌زووى خۆى ده‌دا به هه‌ر که‌سێک ویستى بیداتێ, خوا زانیارى فراوانه .که زانیان تازه هه‌ر ده‌بێ گوتیان: باشه عه‌لامه‌ت و نیشانه‌ى بوونى به مه‌لێک له لایه‌ن خواوه چیه؟ (وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ آيَةَ مُلْكِهِ أَن يَأْتِيَكُمُ التَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٌ مِّن رَّ‌بِّكُمْ وَبَقِيَّةٌ مِّمَّا تَرَ‌كَ آلُ مُوسَىٰ وَآلُ هَارُ‌ونَ تَحْمِلُهُ الْمَلَائِكَةُ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ)سوره البقره ئایه‌تى ٢٤٨ گوتى: نیشانه‌ى مه‌لێکى تالوت ئه‌وه‌یه که تابووتى عه‌هد چه‌ند ساڵه وون بووه ,به هۆى مه‌لائیکه‌وه بۆتان دێته‌وه و دڵتان ئاسوده ده‌بێ , ته‌واوى ئامۆژگارییه‌کانى تێدایه که له شار چوونه ده‌ره‌وه تابووته‌که‌یان دۆزییه‌وه و چوون له سه‌ر ده‌ستى تالوت به‌یعه‌تیان کرد, تالوت له‌شکرێکه زۆرى کۆکرده‌وه و به‌ره‌و فه‌له‌ستین بۆ شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ عه‌مالیقه‌کان که‌وته ڕێ . ئه‌وانیش که زانیان تالوت به له‌شکر و سپاییکى زۆره‌وه ئه‌وا هاته سه‌ریان ,به سه‌رکردایه‌تى جالوت ناوێک کو زۆر پاڵه‌وان بوو, خۆیان بۆ شه‌ر ئاماده کرد (فَلَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِالْجُنُودِ قَالَ إِنَّ اللَّـهَ مُبْتَلِيكُم بِنَهَرٍ فَمَن شَڕ‌بَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّي وَمَن لَّمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُ مِنِّي إِلَّا مَنِ اغْتَرَ‌فَ غُرْ‌فَةً بِيَدِهِ)سوره البقره ئایه‌تى ٢٤٩ کاتێک تالوت وه‌ڕێ که‌وت و له دوژمن نزیک بۆوه, ویستى سپاکه‌ى به تاقى بکاته‌وه و بزانێ داخوا خۆیان بۆ شه‌ڕ و تینوایه‌تى ڕاده‌گرن؟ ڕووى کرده خه‌ڵکه‌که و گوتى : تووشى چومێک ده‌بین خوا تاقیتان ده‌کاته‌وه ,ئه‌وه‌ى له ئاوى ئه‌و چۆمه وه‌خوا ئه‌وه له جه‌ماعه‌تى من نیه و ئه‌وه‌ى نه‌شخواته‌وه له ئێمه‌یه ,مه‌گه‌ر به مستى خۆتان سه‌رو مشت وه‌خۆن ئه‌وه قه‌یدى نیه
(فَشَڕ‌بُوا مِنْهُ إِلَّا قَلِيلًا)سوره البقره ئایه‌تى ٢٤٩ به‌ڵام که چوونه سه‌ر ئاوه‌که هێندێکیان نه‌بێ هه‌مووانیان تیر‌و پڕ ئاویان خوادوه‌وه و له تاقى کردنه‌وه ده‌ر نه‌چوون.( فَلَمَّا جَاوَزَهُ هُوَ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ قَالُوا لَا طَاقَةَ لَنَا الْيَوْمَ بِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ) سوره البقره ئایه‌تى ٢٤٩ وه‌ختێک تالوت و موسوڵمانه‌کان له ئاوه‌که په‌ڕینه‌وه به‌عزیکیان گوتیان: ئه‌وڕو ئێمه ناوێرینه جالوت و سوپاکه‌ى با به گژیاندا نه‌چین و شه‌ڕ نه‌که‌ین! (قَالَ الَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَاقُو اللَّـهِ كَم مِّن فِئَةٍ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةً كَثِيرَ‌ةً بِإِذْنِ اللَّـهِ وَاللَّـهُ مَعَ الصَّابِڕ‌ينَ)سوره البقره ئایه‌تى ٢٤٩ به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌وانه‌ى که به‌ڕاستى موسوڵمان بوون.ئیمانیان به دوا ڕۆژ و موحاسه‌به هه‌بوو, له زۆرى دوژمن نه‌ترسان و گوتیان :هه‌ر به گژیان دا ده‌چین.( وَلَمَّا بَرَ‌زُوا لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ قَالُوا رَ‌بَّنَا أَفْڕ‌غْ عَلَيْنَا صَبْرً‌ا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانصُرْ‌نَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِڕ‌ينَ) سوره البقره ئایه‌تى ٢٥٠ که چوونه مه‌یدانى موباره‌زه ,ڕوویان کرده ئاسمان و دوعایان کرد‌و گوتیان:ئه‌ى خواى گه‌وره ,سه‌برمان به سه‌ردا بڕژێنه و خۆ ڕاگرین له مه‌یدانى شه‌ڕدا و به سه‌ر دوژمن دا سه‌رمان بخه (فَهَزَمُوهُم بِإِذْنِ اللَّـهِ وَقَتَلَ دَاوُودُ جَالُوتَ وَآتَاهُ اللَّـهُ الْمُلْكَ وَالْحِكْمَةَ وَعَلَّمَهُ مِمَّا يَشَاءُ)سوره البقره ئایه‌تى ٢٥١ خواى گه‌وره دوعاکه‌ى گیرا کردن و داود جالوتى پاڵه‌وانى کوشت و خوا مڵک و مالچ و پێخه‌مبه‌رایه‌تى و له هه‌ر زانیارییه‌ک خوا ئاره‌زووى کرد داى به داوود. جا کوشتنى جالوت به‌و جۆره بوو. وه پاشایه‌تى و پێخه‌مبه‌راییه‌تى حه‌زره‌تى داوود لێره ڕا ده‌ست پێ ده‌کا. قورئان به درێژى باسى ئه‌وه‌ى نه‌کردووه که حه‌زره‌تى داوود چۆنى جالوت کوشتووه, به‌ڵام زانایانى مێژوو زان و عوله‌ماى ته‌فسیر ده‌ڵێن کاتێک له‌شکرى جووله‌که‌کان به سه‌رکردایه‌تى تالوت و له‌شکرى عه‌مالیقه به سه‌رکردایه‌تى جالوت به‌رامبه‌ر وه‌ستان, تا چه‌ند شه‌و و ڕۆژ هیچ کامیان نه‌چوونه مه‌یدان , تا ڕۆژێک له له‌شکرى عه‌مالیقه‌کان پاڵه‌وانێک به ناوى جالوت که سه‌رکرده‌ى سوپاکه بوو هاته مه‌یدان داواى کرد کێ ده‌خۆڕا ده‌بێنێ بۆم بێته مه‌یدان تا دۆزه‌خى نیشان بده‌م؟ پڕ به دۆڵه‌که ده‌ى نه‌ڕاند و جنێوى ده‌دان و ده‌یگوت :کێ پیاوه بابێ؟ ئه‌گه‌ر له عه‌رزى دام ئه‌وه خۆم و سوپاکه‌م ده‌بینه عه‌بد و به‌نده‌ى ئێوه,ئه‌گه‌ر منیش به‌زاندم ببنه به‌ندوى ئێمه چه‌ند ڕۆژ له به‌یاتى ڕا تا ئێواره ده‌ى نه‌ڕاند که‌س نه‌بوو جوابى وه‌دا , تالوت زۆرى خه‌فه‌ت ده‌خوارد, وه‌عدى دابوو که‌سێک بۆى بچێته مه‌یدان و بى کوژێ بیکا به سه‌ر له‌شکرى و کچه‌که‌ى خۆشى بداتێ. ڕاوى ده‌ڵێ له شارى به‌یت له‌حم جووله‌که‌یه‌ک بوو ناوى یسى بوو, سێ کوڕى له‌گه‌ڵ تالوت بوون,ده‌مێک بوو لێیان بێ خه‌به‌ر بوو, ڕۆژێک کوڕه بچوکه‌که‌ى که ناوى داوود بوو شوانى مه‌ڕ و ماڵه‌که‌ى بوو, ناردى تا خه‌به‌رى براکانى بۆ باوکى بێنێته‌وه , داوود رۆێشت تا چۆ ناو له‌شکرى تالوت, له‌و کاته‌دا جالوتى کافر ئه‌وا له مه‌یداندا ده‌نه‌ڕێنى و پیاو نیه جوابى وه‌دا, زۆرى پێ ناخۆش بوو, غیره‌تى بزوت و گوتى: ئه‌رێ گه‌وره‌ى موسوڵمانه‌کان کامه‌یه؟ گوتیان: فڵان چوو بۆ لاى تالوت و گوتى : قوربان ئه‌گه‌ر ئیجازه‌م بده‌ى من بۆ ئه‌و کافره ده‌چمه مه‌یدان , تالوت که ته‌ماشاى کرد زۆرى وه به‌ر دڵى که‌وت, به‌ڵام به سه‌رو سیماى ڕا زانى که تا ئێستا شه‌ڕى نه‌دیوه,گوتى: کوڕم وادیاره تۆ پاڵه‌وان بازیت نه‌کردووه و شه‌ڕت نه‌دیون؟ چون ده‌توانى بچیه مه‌یدانى ئه‌و کافره؟ گوتى: قوربان به ئومێدى خوا ده‌یکوژم. دووباره تالوت گوتى: ناوت چیه و کوڕى کێ ى و کارت چیه؟ عه‌رزى کرد قوربان ناوم داووده و کوڕى یسییى م و شوانى بزن و مه‌ڕى باوکم ده‌که‌م . گوتى :قوربان من شێر و گورگ ورچم کوشتووه. تالوت گوتى:ده ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌چى وه‌ره ئه‌و کراسه زرێ پۆشه له به‌رکه و ئه‌و گورز و شیره هه‌ڵگره جا بچۆ مه‌یدان , داوود کراسى زرێ ى له به‌ر کرد هه‌رچه‌ند کردى و کراندى نه‌ى زانى پێیه‌وه بڕوا ,داى نایه‌وه گورز و شیرى فڕێدان و ده‌ستى دایه قۆچه‌قانێ شوانیه‌که‌ى و چه‌ند به‌ردى هه‌ڵ گرتن و ڕووى کرده مه‌یدان تالوت گوتى:ئه‌گه‌ر بیکوژى کچه‌که‌مت لێ ماره ده‌که‌م و ده‌ت که‌م به سه‌ر له‌شکر . جالوت که چاوی پێ که‌وت ده‌ستى کرد به پێکه‌نین و گوتى : که‌س نه‌بوو بۆم بێته مه‌یدان شوانێکى قۆچه‌قانى به ده‌ست نه‌بێ؟ داوود گوتى: ئه‌ى کافر تۆ وه‌ک سه‌گ واى و سه‌گیش ده‌بێ به‌ردى پێ دادرێ. جالوت ڕقى هه‌ستا و ده‌ستى دایه شیر و په‌لامارى دایه, به‌ڵام حه‌زره‌تى داوود گورج بوردێکى خسته ناو قۆچه‌قانیه‌که‌ى و هاویشتى ڕاست له ناو چاوانى جالوتى کافر ى دا‌و خستى , پیاوانه رَاماڵى کردێ و شیره‌که‌ى له ده‌ست ده‌رهینا و سه‌ری بڕى , کافره‌کان له ترسان ڕایان کرد و شکان , تالوت زۆر که‌یف خۆش بوو , کچه‌که‌ى خۆى لێ ماره کرد و کردشى به سه‌ر له‌شکر , رۆژ له دوایى رۆژ ئاوازه‌ى پیاوه‌تى و لێ هاتوویى داوود زیاتر په‌ڕه‌ى ده‌ستاند و خۆشه‌ویستر ده‌بوو ,زۆرتر ده‌که‌وته سه‌رزاران ,به‌ڵام تۆ له چه‌رخى ڕۆژگار گه‌ڕێ . که‌س نازانێ چۆن ده‌گه‌رێ؟یان چ بکه‌ین له‌گه‌ڵ دڵ پارچه گۆشتێکه و هه‌ر تاوه له سه‌ر مه‌جازێکه , له پاش ماوه‌یه‌ک تالوت فکری گۆڕا ده‌رباره‌ى داوود, که زانى له ناو خه‌ڵکدا باس هه‌ر باسى پیاوه‌تى داووده,ڕۆژێک داوود چوو بۆ باره‌گاى تالوت , زۆر به گرژ و ناو چاوان تاڵى هاته پێش چاو, ڕۆژان که له دووره‌وه ,چاوى پێ ده‌که‌وت ڕوو خۆش و ده‌م به پیّ که‌نینه‌وه بوو به‌ڵام ئه‌و ڕۆژ خوێن تاڵ و ڕوو گرژه ,به تۆبزیش پێکه‌نینى نایه‌تێ, له دڵى خۆیدا ده‌یگووت : ده‌بێ چ ڕووى دابێ؟ خه‌ڵک چ خه‌راپه‌یه‌کیان گوتبێ؟ بۆ ده‌بێ ئه‌و ڕۆژ له‌گه‌ڵ مندا وا ڕوو گرژ بێ؟ هه‌ستا چۆوه بۆ ماڵ و کاره‌ساتى بۆ میکالى خێزانى گێڕایه‌وه مکیال هه‌ناسه‌ێیکى هه‌ڵکێشا و فرمێسکى هه‌ڵ وه‌راندن و گوتى : جا چت لێ وه‌شێرم ؟ له‌و ڕۆژه‌وه باوکم زانیویه‌تى خه‌ڵک ئه‌وه‌ندیان تۆ خۆش ده‌وێ و باس باسى چاکه و پیاوه‌تى تۆیه؟ زۆرت لێ ده‌ترسێ , ده‌ترسێ رَۆژێک بێ به ته‌واوى تۆ ده‌سه‌ڵاتى له مست ده‌رهێنى؟ به‌و بۆنه‌وه‌یه ده‌ی هه‌وێ به هه‌ر قیمه‌تێک بێ له به‌ینت به‌رێ , ڕاوى ده‌ڵێ ئاخرى حه‌زره‌تى داوود مه‌جبوور بوو به خۆى و خێزانى بڕوا و چوو بۆ کێوێک و له ناو ئه‌شکه‌وتێکدا ده‌ستى کرد بو خواپه‌رستى و به‌ره‌به‌ره خواپه‌رسته‌کان ده‌وریان دا و قه‌ره‌باڵخ له ده‌ورى په‌یدا بوو له‌م لا شه‌وه له ماوه‌ێیکى زۆر که‌مدا به هۆى ئه‌وه‌وه که تالوت زۆلم و زۆرى په‌یدا کرد ,ده‌ورى چۆڵ بوو, ناچار بوو ده‌ست به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ناحه‌زه‌کانى و هه‌روه‌ها به گژ فه‌له‌ستینه‌کانیشدا بچێ. به‌ڵام له شه‌ڕدا شکاو کوژرا,ئنجا ته‌واوى خه‌ڵکى وڵاتى شام و فه‌له‌ستین حه‌زره‌تى داوودیان کرده مه‌لیک و له عومرى چل ساڵیدا خواوه‌ندى گه‌وره‌ش کردى به پێخه‌مبه‌ر و زه‌بورى به خه‌لات بۆ نارده خوره‌وه. ده‌ستى کرده پاشایه‌تى و پێخه‌مبه‌رى و روتبه‌ى دین و دنیاى ده‌ست که‌وت و ئاوازه‌ى زانیارى و عه‌قڵ و ده‌وڵه‌مه‌ندى به دنیا بڵاو بۆوه و ڕۆژ له دوایى ڕۆژ خه‌ڵک زیاتر ئیمانى پێ دێنا و زۆرتر موسوڵمان ده‌بوون. خواوه‌ندى گه‌وره ئه‌وه‌نده‌ى موعجیزه و نازو نیعمه‌ت دابوو به حه‌زره‌تى داوود مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێ , یه‌کێ له موعجیزه گه‌وره‌کانى زه‌بوور بوو, یه‌کى دى ده‌نگه خۆشه‌که‌ى و هه‌روه‌ها چه‌ند شتى تریش هه‌روه‌کو خوا له قورئاندا ده‌فه‌رمووێ: (وَلَقَدْ آتَيْنَا دَاوُودَ مِنَّا فَضْلًا يَا جِبَالُ أَوِّبِي مَعَهُ وَالطَّيْرَ وَأَلَنَّا لَهُ الْحَدِيدَ)سوره‌تى سبا ئایه‌تى ١٠ (أَنِ اعْمَلْ سَابِغَاتٍ وَقَدِّرْ فِي السَّرْ‌دِ) سوره‌تى سبا ئایه‌تى١١ به ڕاستى ئێمه زیاتر له پیچخه‌مبه‌ران و خه‌ڵک نازو نبعمه‌تیان دا به داوود , بو کێو و باڵندانمان گووت: کو داوود ته‌سبیحاتى کرد و خوێندنى و گریا له‌گه‌ڵى بخوێنن و بگرین. هه‌روه‌ها ئاسنمان وه‌ک مێو لێ کرد له به‌ر ده‌ستیدا , بێ ئاور و کوتان بۆى نه‌رم ده‌بوو, بۆ ئه‌وه‌ى زرێ ى لێ ى دروست کا و زنجیره‌کانى نه زۆربا باریک بن نه درشت. چاکى بچنى وپڕ یه یه‌ر خه‌ڵک بن ,سه‌به‌ب و هۆى زرێ دروست کردنیشداى ئه‌وه بوو به رۆژ ده‌گه‌ڕا له غه‌رێبان و نه‌ناسیاوانى ده‌پرسى. ده‌یگوت:داوود چۆن پیاوێکه , تا ڕۆژێک پیاوێک گوتى: هیچ عه‌یبى نیه ئه‌وه نه‌بى له به‌یتى ماڵ مه‌سره‌ف ده‌کا حه‌زره‌تى داوود له دڵى خۆیدا گوتى :ڕاست ده‌کا ,دوعاى کرد و خوا خێرى زرێ دروست کردنى کرد و ده‌ى فرۆشتن و خه‌رجى ماڵ و منداڵى لێ ده‌کرد. جا با لێره حه‌زره‌تى داوود له ژیانێکى خۆش دا به جێ بیڵێن و تا سبه‌ینى ئه‌و کاته هه‌موولایه‌ک به‌خوا بسپێرین .

