سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر مووسا سه‌لامى خوداى له‌سه‌ر بێت به‌شى یه‌که‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
با بۆ باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى مووساى پێغه‌مبه‌ر گوێ ڕاگرین و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین. حه‌زره‌تى مووسا کوڕى عیمڕانى فاهیتى کوڕى لاوى کورى حه‌زره‌تى یه‌عقووبى کوڕى حه‌زره‌تى ئیسحاقى کوڕى حه‌زره‌تى ئیبراهیم "خلیل الله"یه دایکیشى ناوى یوکان یان یوحانژى کچى لاویه, له زۆر سوڕه‌تى قورئاندا باسى به‌سه‌رهاتى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره گه‌وره‌یه کراوه, بۆ وێنه له سوره‌ى (القصص)دا فه‌رموویه‌تى: (نَتْلُوا عَلَيْكَ مِنْ نَبَإِ مُوسَى وَفِرْعَوْنَ بِالْحَقِّ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ)القصص/٣ ده‌خۆێنینه‌وه به‌هۆى حه‌زره‌تى جوبره‌ئیله‌وه به‌سه‌ر تۆدا ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر باسى حه‌زره‌تى مووسا و فیرعه‌ون به ڕاستى و بێ موباله‌غه, بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى موسڵمانن په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین. (إِنَّ فِرْ‌عَوْنَ عَلَا فِي الْأَرْضِ وَجَعَلَ أَهْلَهَا شِيَعًا يَسْتَضْعِفُ طَائِفَةً مِنْهُمْ)القصص/٤ ده‌فه‌رموێ به‌ڕاستى فیرعه‌ون خۆى به‌زاڵ زانى و ته‌که‌بوورى کرد و جیاوازى خسته ناو خه‌ڵکه‌وه و به‌چاوى سوک ته‌ماشاى به‌نى ئیسرائیله‌کانى ده‌کرد و زۆرى ناڕه‌حه‌ت ده‌کردن.
(أَبْنَاءَهُمْ وَيَسْتَحْيِي نِسَاءَهُمْ إِنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ)القصص/٤ کوڕه‌کانى سه‌ر ده‌بڕین و کچه‌کانى ده‌هێشته‌وه به‌ڕاستى فیرعه‌ون یه‌کێک بوو له پیاو خه‌راپان ڕاوى ده‌ڵێ فیرعه‌ونى میسر ناوى وه‌لیدى کوڕى مه‌سعه‌ب بوو, زۆر کافر و بێ دین بوو داواى خوایه‌تى ده‌کرد, جوانترین ئافره‌تى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى که ئاسیه‌ى کچى مزاحیم بوو به تۆبزى له‌باوکى ستاند به‌لآم چونکه خوا ئیراده‌ى له‌سه‌ر نه‌بوو کاتێک به‌لایه‌وه ده‌چوو پیاوه‌تى نه‌ده‌ما و له‌پیاو ده‌که‌وت, تا واى لێ هات هه‌ر به ته‌ماشاکردنى ڕ‌ازى بوو فیرعه‌ون شه‌وێک خه‌وى دى له خه‌وه‌که‌یدا ئاگرێک له (بيت المقد‌س)وه هات و قیبتیه‌کانى به خاوه‌وه سوتاند به‌لآم خۆى ده‌به‌نى ئیسرائیله‌کان نه‌ده‌گه‌یاند, که له خه‌وه‌که‌ى ڕاست بۆوه زۆر ترسا بۆ به‌یانیش به ئاشکرا گوێ له ده‌نگێک بوو ده‌ى گوت ئه‌ى خاکت به‌سه‌ر زۆرى نه‌ماوه سه‌ر و ماڵى خۆت و هه‌موو قیبتیه‌کان به هۆى پێغه‌مبه‌رێکى به‌نى ئیسرائیله‌وه له‌به‌ین بچێ ئه‌وه‌نده‌ى دیش له ده‌نگه‌که ترسا بۆ به‌یانى هه‌موو کاهینى و ساحیر و موعه‌بیر و مونه‌جیم و ئه‌ستێره‌ناسى بانگ کردن و خه‌ونه‌که‌ى بۆ گێڕانه‌وه گوتیان ئه‌ى فیرعه‌ون ئه‌و خه‌ونه مه‌عناى وایه له تائیفه‌ى به‌نى ئیسرائیلیان کوڕێک له دایک ده‌بێ داواى پێغه‌مبه‌رى ده‌کا و له‌سه‌ر ده‌ستى وى به هیلاک ده‌چى ئینجا هات به قسه‌ى زاناکان هه‌ر ژنێک له به‌نیئسرائیلیه‌کان که منداڵى ده‌بوو کوڕ بوایه سه‌ریان ده‌بڕى و ئه‌گه‌ر کچ بوایه لاقه‌یان نه‌ده‌کرد ڕۆژێک پیاو ماقووڵى قیبتیه‌کان چوونه لاى فیرعه‌ون گوتیان: ئه‌ى پاشا تۆ کوڕه‌کانیان ده‌کوژى و پیره‌کانیشیان به‌ره به‌ره ده‌مرن تا دوو سێ ساڵى دى که‌سیان نامێنێ خزمه‌تى خۆمانى پێ بکه‌ین فیرعه‌ون گوتى: باشه هه‌ر ساڵه نا ساڵێک کوڕه‌کانیان سه‌ر ده‌بڕین ئه‌و ساڵه دایکى حه‌زره‌تى مووسا حه‌زره‌تى هاڕوونى بوو ڕاوى ده‌ڵى فیرعه‌ون دووازده هه‌زار کوڕى بنى ئیسرائیلى کوشت له‌و ساڵانه‌دا مه‌لائیکه‌ى ئه‌رز و ئاسمان ده‌ستیان کرد به گریان و له‌به‌ر خوا ده‌پاڕانه‌وه ئه‌و زوڵمه قبوڵ نه‌کا خوا فه‌رموى ئه‌ى مه‌لائیکه سه‌برتان بێ. (لِكُلِّ أَجَلٍ كِتَابٌ)الرعد/٣٨ هه‌مووشتێک وه‌ختى خۆى هه‌یه و کاتى دیارى کراوه نه‌ک زوڵمى فیرعه‌ون زوڵمى هیچ زاڵمێک تا سه‌ر نابێ فه‌رمووى مزگێنى بێ به‌و زوانه مووسا پێغه‌مبه‌ر له‌دایک ده‌بێ و زوڵمى فیرعه‌ون له‌به‌ین ده‌با ئینجا خواوه‌ندى گه‌وره ئیراده‌ى کرد ته‌خت و به‌ختى فیرعه‌ون له به‌ین به‌رێ شه‌وێک خستیه دڵى دایکى حه‌زره‌تى موساوه که هه‌ستێ و بچێ بۆ لاى عیمڕانى مێردى له کۆشکى فیرعه‌ون دا له‌وکاته‌دا عیمران حه‌ره‌سى تایبه‌تى فیرعه‌ون بوو له‌فه‌رشى فیرعه‌ون وێک که‌وتن و نوتفه‌ى حه‌زره‌تى مووسا له‌و شه‌وه‌دا له ڕه‌حمى دایکى دا قه‌رارى گرت و له‌پاش نۆ مانگ و نۆ ڕۆژ له‌دایک بوو نورى پێغه‌مبه‌رى له‌ناو چاواندا ده‌دره‌وشایه‌وه دایکى له پیاوه‌کانى فیرعه‌ون ده‌ترسا وه‌ى دۆزن و سه‌رى ببڕن خواى ته‌عالا فه‌رمووى. (وَأَوْحَيْنَا إِلَى أُمِّ مُوسَى أَنْ أَرْضِعِيهِ)القصص/٧ وه‌حیمان کرد بۆ دایکى شیرى دایه له‌و ماوه‌یه‌ش دا باوکى مرد و دایکى ئه‌وه‌نده‌ى دیش خۆفى ڕێ نیشت خوا فه‌رمووى: (فَإِذَا خِفْتِ عَلَيْهِ فَأَلْقِيهِ فِي الْيَمِّ وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحْزَنِي إِنَّا رَادُّوهُ إِلَيْكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ الْمُرْسَلِينَ)القصص/٧ ئه‌ى دایکى مووسا هه‌رکاتێ زانیت پیاوه‌کانى فیرعه‌ون مالآن ده‌پشکنن و له‌وه‌ى ترساى کوڕه‌که‌ت بۆزنه‌وه سندوقێک دروست بکه و کوڕه بخه‌ره ناوى فڕێ ده ناو به‌حرى نیله‌وه و مه‌ترسه و په‌رۆشت نه‌بێ به‌و زوانه ده‌ى نێرینه‌وه لاى خۆت و ده‌شیکه‌ین به پێغه‌مبه‌ر. دایکى هه‌ستا تابووتێکى دروست کرد و به قورقوشم قه‌ڵشته‌کانى پڕ کرده‌وه و له‌گه‌ڵ که‌لسومى کچیدا بردیان خستیانه ناو به‌حرى نیله‌وه به که‌لسومى گوت: من ده‌ڕۆمه‌وه بۆ ماڵه‌وه به‌لآم تۆ دوور و نزیک وه‌دواى که‌وه بزانه ئاوه‌که بۆ کوێ ده‌با دایکى به دڵى بریانه‌وه به چاوى پڕ له گریانه‌وه به‌ره‌و ماڵ گه‌ڕایه‌وه و که‌لسومیش به گوێ به‌حره‌که‌دا وه‌دواى که‌وت له نیله‌وه جۆگه ئاوێک هه‌ڵگیرا بوو بۆ ناو کۆشکى فیرعه‌ون قه‌زاى ڕه‌ببانى ئاوه‌که ڕووى به‌تابووته‌که کرده جۆگه‌که و به جۆگه‌که‌دا بردى تا چۆ ناو حه‌وزى حه‌وشى قه‌سره‌که‌وه. (فَالْتَقَطَهُ آلُ فِرْ‌عَوْنَ لِيَكُونَ لَهُمْ عَدُوًّا وَحَزَنًا)القصص/٨ ماڵ و خێزانى فیرعه‌ون که چاویان به سندوقه‌که که‌وت په‌لاماریان دا و هێنایانه ده‌رو و سه‌ریان هه‌ڵپچرى ته‌ماشایان کرد کوڕێکى ساواى ئه‌وه‌نده جوانى تێدایه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌بێ نه بکه‌ى نه‌بخۆى هه‌ر ته‌ماشاى سایه‌ى گه‌ردنى بکه‌ى, ئاسیه خان ڕه‌حمى په‌ریه سه‌ر و پڕ به دڵ خۆشى ویست, نه‌یان ده‌زانى ده‌بێته دوژمنیان و هۆى غه‌مباریان به‌لآم که بردیان بۆ لاى فیرعه‌ون و کاره‌ساته‌که‌یان بۆ گێڕایه‌وه و چاوى پێ که‌وت موچورکێکى له‌به‌رى پێ ڕاهات له تۆقى سه‌رى ده‌رچوو زۆرى لێ ترسا گوتى: به‌رن بیکوژن ئه‌وه ده‌بێته دوژمنى من. (وَقَالَتِ امْرَ‌أَتُ فِرْ‌عَوْنَ قُرَّ‌تُ عَيْنٍ لِّي وَلَكَ لَا تَقْتُلُوهُ عَسَىٰ أَن يَنفَعَنَا أَوْ نَتَّخِذَهُ وَلَدًا وَهُمْ لَا يَشْعُرُ‌ونَ)القصص/٩ ئاسیه خانى ژنى گوتى: نابێ بیکوژن ڕوناکى چاوى من و تۆیه گه‌وره بێ خزمه‌تمان ده‌کا هه‌ر کاتێکیش بیکوژى ده‌سه‌لآتت هه‌یه, فیرعه‌ون به قسه‌ى کرد و نه‌ى کوشت نه‌یان ده‌زانى کێیه و ده‌بێته چى. (وَأَصْبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَىٰ فَاڕ‌غًا إِن كَادَتْ لَتُبْدِي بِهِ لَوْلَا أَن رَّ‌بَطْنَا عَلَىٰ قَلْبِهَا لِتَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ)القصص/١٠ دایکیشى که زانى سندوقه‌که چۆته کۆشکى فیرعه‌ونه‌وه له‌تاوانى قه‌رارى نه‌ما و ئارامى لێ هه‌ڵگیرا و هۆشى نه‌ما ئه‌گه‌ر له‌به‌ر وه‌عده‌که‌ى خوا نه‌بوایه خۆى بۆ ڕانه‌ده‌گیرا. (وَقَالَتْ لِأُخْتِهِ قُصِّيهِ فَبَصُرَ‌تْ بِهِ عَن جُنُبٍ وَهُمْ لَا يَشْعُرُ‌ونَ)القصص/١١ ئینجا دایکى حه‌زره‌تى مووسا که‌لسومى خوشکى حه‌زره‌تى مووساى گوت: بچۆ بزانه چ له کوڕه‌که ده‌که‌ن و چیان لێ کردووه؟ که‌لسوم چوو له دوره‌وه‌ڕا, ته‌ماشاى کرد ئه‌وه مووساى براى له‌سه‌ر کۆشى ئاسیه‌ى ژنى فیرعه‌ونه و نه‌یان ناسى که ئه‌و کچه خوشکى ئه‌و منداڵه‌یه.( وَحَرَّ‌مْنَا عَلَيْهِ الْمَرَ‌اضِعَ مِن قَبْلُ)القصص/١٢ خواى ته‌عالا له قورئاندا ده‌فه‌رموێ له پێش چوونى خوشکه‌که‌ى دا شیرى هه‌موو ژنێکمان لێ حه‌رام کرد و مه‌مکى که‌سى نه‌ده‌مژى و شیرى هیچ ئافره‌تێکى نه‌خوارد. زۆریان پێ ناخۆش بوو. (فَقَالَتْ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰ أَهْلِ بَيْتٍ يَكْفُلُونَهُ لَكُمْ وَهُمْ لَهُ نَاصِحُونَ)القصص/١٢ که‌لسوم چۆ پێشه‌وه و گوتى: ماڵێکتان نیشان بده‌م که ئه‌و منداڵه‌تان بۆ به‌خێو بکه‌ن و له شیر پێ دانى و گه‌وره‌کردنیدا درێغى نه‌که‌ن گوتیان زۆرمان پێ خۆشه بچۆ ژنى ئه‌و ماڵه‌مان بۆ بانگ که, که‌لسوم به په‌له چۆوه بۆ ماڵ وکاره‌ساتى بۆ دایکى گێڕایه‌وه و چوون بۆ ماڵى فیرعه‌ون که چوونه ژوره‌وه ئاسیه‌ى ژنى فیرعه‌ون زانى که ئه‌و ئافره‌ته خێزانى عیمرانى مامیه‌تى زۆرى پێ خۆش بوو ده‌نگى نه‌کرد منداڵه‌که‌ى دایه که بردییه سه‌ر باوه‌ش و مه‌مکى ده‌زارى نا به پێکه‌نینه‌وه گورج مه‌مکه‌که‌ى مژى و زۆر به ئاره‌زووه قومى لێ ده‌دا. فیرعه‌ون زۆرى لا سه‌یر بوو گوتى: دیاره شیرت زۆر تێدایه منداڵت له به‌ره ئه‌ویش له جواب‌دا گوتى: جا پیاوه‌کانى تۆ منداڵى که‌سیان هێشتۆته‌وه نه‌ى کوژن؟ فیرعه‌ون گوتى: ئه‌ى باشه زیاد له هه‌موو ژنى میسر بۆ مه‌مکى تۆى گرت؟ ئاخر من ژنێکى پاک و خاوێن و بۆن خۆشم و شیره‌که‌م زۆر به‌تام و شیرینه تا ئێستا هیچ منداڵێک نه‌بووه مه‌مکى بده‌مێ و نه‌ى مژێ فیرعه‌ون ده‌نگى نه‌کرد. (فَرَ‌دَدْنَاهُ إِلَىٰ أُمِّهِ كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ وَلِتَعْلَمَ أَنَّ وَعْدَ اللَّـهِ حَقٌّ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ‌هُمْ لَا يَعْلَمُونَ)القصص/١٣ خوا ده‌فه‌رمووێ: دامانه‌وه به دایکى تا چاوى پێ رووناک وه‌بێ و له‌دورى خه‌فه‌ت نه‌خوا و له‌باوه‌شى گه‌رمى خۆیدا و به شیرى خۆى به‌خێوى بکا و بزانێ وه‌عده‌ى خوا ڕاسته به‌لآم زۆر به‌داخه‌وه زۆربه‌ى خه‌ڵک وا نازانن ئینجا له پاش دوو ساڵ دایکى کوڕه‌که‌ى برده‌وه بۆ ماڵى فیرعه‌ون و وه‌کو کوڕى ماڵى لێ هات. ده‌ڵێن حه‌زره‌تى مووسا له عومرى سێ ساڵیدا بوو ڕۆژێک فیرعه‌ون بانگى کرد و له سه‌ر باوه‌شى خۆى دانا یارى له‌گه‌ڵ ده‌کرد. مووسا به‌ده‌ستێک ڕیشى فیرعه‌ونى گرت و به‌ده‌سته‌که‌ى دیشى وه‌رگه‌ڕایه سه‌ر و گوێلاکى فیرعه‌ون زۆرى لێ توڕه بوو ئه‌مرى کرد بیکوژن ئاسیه خانى ژنى گورج په‌لامارى دایه و ده‌باوه‌شێ گرت و گوتى: ئاخر تۆ نازانى مندالآن ئه‌گه‌ر یاریان ده‌گه‌لأ بکه‌ى ئه‌و جۆره حه‌ڕه‌کاته و ده‌ست بزێویه‌یان هه‌ر هه‌یه و بێ ئه‌ده‌ب ده‌بن؟ فیرعه‌ون گوتى ئاسیه لێم گه‌ڕێ ئاخرى ده‌بینى ئه‌و هه‌تیوه ده‌بێته دوژمنى من ئاسیه خان گوتى به‌سه زمانه عه‌قڵى نیه و فامى نه‌کردۆته‌وه ده‌با بۆ درۆ و ڕاستى تاقى بکه‌مه‌وه ته‌شتێکى ئاڵتونى هێنا و پڕى کرد له پشکۆ و خورما و بانگى موساى کرد و گوتى کوڕم وه‌ره له‌وه‌دووانه کامه‌یان هه‌ڵده‌گرى هه‌ڵگره حه‌زره‌تى مو‌سا ده‌ستى درێژ کرد بۆ لاى خورماکان ڕاوى ده‌ڵێ له‌و کاته‌دا حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل به فه‌رمانى ره‌بى جه‌لیل له غه‌یبه‌وه هات و ده‌ستى حه‌زره‌تى مووساى گرت و بردى یه سه‌ر پشکۆیه‌کان و پشکۆێیکى پێ هه‌ڵگرت و خستیه ناو ده‌میه‌وه و زمانى سووتاند و به گریانه‌وه فڕى دایه‌وه ئاسیه خان گوتى نه‌م گوت نافامێ ئه‌گه‌ر عه‌قڵى بووایه خورماکه‌ى هه‌ڵ نه‌ده‌گرت؟ فیرعه‌ون ده‌نگى نه‌کرد جا ده‌ڵێن زمان پسکى حه‌زره‌تى مو‌سا له‌و پشکۆیه‌ڕا بووه.( وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَاسْتَوَىٰ آتَيْنَاهُ حُكْمًا وَعِلْمًا)القصص/١٤ ئینجا خواوه‌ندى گه‌وره ده‌فه‌رموێ کاتێک مووسا ته‌مه‌نى گه‌ییه سى چل ساڵ به جیسم و عه‌قڵ ته‌واو بوو کردمان به پێغه‌مبه‌ر و ده‌سه‌لآت و زانیاریمان دایه, له‌و ته‌مه‌نه‌دا زۆر به که‌مى له کۆشکى فیرعه‌ون ده‌هاته ده‌ره‌وه. (وَدَخَلَ الْمَدِينَةَ عَلَىٰ حِينِ غَفْلَةٍ مِّنْ أَهْلِهَا فَوَجَدَ فِيهَا رَ‌جُلَيْنِ يَقْتَتِلَانِ هَـٰذَا مِن شِيعَتِهِ وَهَـٰذَا مِنْ عَدُوِّهِ)القصص/١٥ ڕۆژێک بێ ئه‌وه‌ى که‌س ئاگاى لێ بێ چوو بۆ ناو شار توشى دووکه‌س بوو شه‌ڕیان ده‌کرد, یه‌کیان به‌نى ئیسرائیلى بوو ئه‌وه‌ى دیان قیبتى. (فَاسْتَغَاثَهُ الَّذِي مِن شِيعَتِهِ عَلَى الَّذِي مِنْ عَدُوِّهِ فَوَكَزَهُ مُوسَىٰ فَقَضَىٰ عَلَيْهِ)القصص/١٥ کابراى به‌نى ئیسرائیلى هاوارى کرد و گوتى یا مووسا فریام که‌وه حه‌زره‌تى مووسا چونکه ده‌ى زانى قیبتیه‌کان زوڵم له به‌نى ئیسرائیله‌کان ده‌که‌ن چوو مشتێکى له کابراى قیبتى دا و کوشتى به‌لآم له‌پاشان زۆر په‌شیمان بۆوه. (قَالَ هَـٰذَا مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ عَدُوٌّ مُّضِلٌّ مُّبِي)القصص/١٥ گوتى ئه‌وه کارى شه‌یتان بوو پێ کردم به‌ڕاستى شه‌یتان دوژمنه و به‌ئاشکرا خه‌ڵک له رێگاى ڕاست لاده‌دا (قَالَ رَ‌بِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي فَغَفَرَ لَهُ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّ‌حِيمُ)القصص/١٦ گوتى ئه‌ى خواى گه‌وره من زوڵمم له نه‌فسى خۆم کرد و عه‌فووم که خوا عه‌فووى کرد چونکه به‌ڕاستى هه‌ر خوایه که به‌خشنده و به‌ڕه‌حمه. (فَأَصْبَحَ فِي الْمَدِينَةِ خَائِفًا يَتَرَ‌قَّبُ فَإِذَا الَّذِي اسْتَنصَرَ‌هُ بِالْأَمْسِ يَسْتَصْڕ‌خُهُ قَالَ لَهُ مُوسَىٰ إِنَّكَ لَغَوِيٌّ مُّبِي)القصص/١٨ بۆ به‌یانى هاته‌وه ناو شار زۆریش له‌وه ده‌ترسا که بزانن ئه‌و کابراى کوشتوه دووباره تووشى کابراى به‌نى ئیسرائیل بۆوه له‌گه‌ڵ قیبتێکى دى ده‌ستیان ده ئێخه‌ى یه‌کتر نابوو کابراکه چاوى به حه‌زره‌تى مووسا که‌وت گوتى ئه‌ى مووسا فریام که‌وه ئه‌و قیبتى یه ده‌ڵێ دوێنێ ئامۆزاکه‌مت کوشتوه حه‌زره‌تى مووسا له کابراى به‌نى ئیسرائیلى توڕه بوو گوتى دیاره تۆ زۆر شه‌ڕانى !چوو به‌لایانه‌وه لێکیان بکاته‌وه کابراى ئیسرائیلى واى زانى له‌سه‌رى ناکاته‌وه ده‌ى کوژێ له ترسان گوتى (أَتُڕ‌يدُ أَن تَقْتُلَنِي كَمَا قَتَلْتَ نَفْسًا بِالْأَمْسِ)القصص/١٩ ده‌ت هه‌وێ منیش وه‌ک کابراى دوێنێ بکوژى؟ حه‌زره‌تى مووسا قسه‌ى کابراى زۆر له دڵى گران بوو به‌لآم هیچ قسه‌ى نه‌کرد و لێکى کردنه‌وه کابراى قیبتى چوو به فیرعه‌ون و خه‌ڵکه‌که‌ى گوت که مووسا کوڕه مامه‌که‌ى کوشتوه فیرعه‌ون گوتى بچن بى کوژنه‌وه. (وَجَاءَ رَ‌جُلٌ مِّنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ يَسْعَىٰ قَالَ يَا مُوسَىٰ إِنَّ الْمَلَأَ يَأْتَمِرُ‌ونَ بِكَ لِيَقْتُلُوكَ فَاخْرُ‌جْ إِنِّي لَكَ مِنَ النَّاصِحِينَ)القصص/٢٠ له‌م لاشه‌وه حه‌زره‌تى مووسا چوو بۆوه ماڵى دایکى چونکه له قسه‌ى کابرا ده‌ترسا ده‌یگوت فیرعه‌ون زۆر کافره به‌لآم ئه‌گه‌ر خزمى خۆشى خه‌راپه بکا به سه‌ریه‌وه ناچێ له‌و کاته‌دا یه‌کێک له خزمانى فیرعه‌ون که زۆر دۆستى مووسا بوو له‌و په‌ڕى شارا به دزیه‌وه هات بۆلاى حه‌زره‌تى مووسا و گوتى فیرعه‌ون زانیویه‌تى تۆ دوێنێ کابرات کوشتوه ئه‌مرى کردووه له تۆڵه‌یدا بت کوژنه‌وه ئێستا لێت ده‌گه‌ڕێن سه‌رى خۆت هه‌ڵگره و میسر به‌جێ بێڵه به‌ڕاستى من ئامۆژگاریت ده‌که‌م و درۆ ناکه‌م. (فَخَرَ‌جَ مِنْهَا خَائِفًا يَتَرَ‌قَّبُ قَالَ رَ‌بِّ نَجِّنِي مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ)القصص/٢١ حه‌زره‌تى مووسا به‌قسه‌ى کابرا باوه‌ڕى کرد وه خواحافیزى له دایکى کرد و به‌دزیه‌وه و به‌ترس و له‌رزه‌وه له‌شار وه‌ده‌ر که‌وت و به‌ره‌و مه‌دیه‌ن که‌وته ڕێ که هه‌شت ڕۆژ ڕێ له میسر دوور بوو, که‌وت بۆ به‌ینى شام و حیجازه‌وه لاى خه‌لیجى عه‌قه‌به و له‌ڕێگادا هه‌ر دوعاى ده‌کردن و له‌به‌ر خوا ده‌پاڕایه‌وه و ده‌یگوت ئه‌ى خواى گه‌وره له به‌لآى ئه‌و قه‌ومه زاڵمه‌م رزگار بکه له پاش حه‌وت ڕۆژ له‌گه‌ڵ ماندوو بونێکى زۆر و برسى یه‌تى و تینوایه‌تى زۆردا نه هاورێ له‌گه‌ڵ بوو نه خوارده‌مه‌نى نه پێڵاوى له‌پێدا بوو نه شاره‌زاى ڕێگا بوو گه‌یشته وولآتى مه‌دیه‌ن به‌لآم نوورى ئیمان و پشت به‌ستن به‌خوا جێگاى ئه‌و هه‌موو شتانه‌ى پڕ کردبۆوه. (وَلَمَّا تَوَجَّهَ تِلْقَاءَ مَدْيَنَ قَالَ عَسَىٰ رَ‌بِّي أَن يَهْدِيَنِي سَوَاءَ السَّبِيلِ)القصص/٢٢ کاتێک گه‌ییه وولآتى مه‌دیه‌ن و له دوره‌وه شارى مه‌دیه‌نى وه چاو کرد فه‌رمووى ئومێدم وایه خوا هیدایه‌تم بدا و له ناخۆشى رزگارم بم تۆزێک سێ بوورى هات و دڵى خۆش بوو جا با لێره‌دا حه‌زره‌تى مو‌سا و هه‌موو لایه‌ک به‌خوا بسپێرین و ئه‌گه‌ر عومر وه‌فاى کرد و ماین له مه‌جلیسى به‌یانى دا ده‌چینه‌وه خزمه‌تى و له هێندێکى دى له ژیانى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئاگادار ده‌بین و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رده‌گرین.

