سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى یه‌که‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
موسڵمانینه به له کۆڕ و مه‌جلیسى ئه‌و ڕۆماندا بچینه خزمه‌ت سوله‌یمانى پێغه‌مبه‌ر و به ئه‌ده‌ب دانیشین و گوێ ڕاگرین بۆ باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین, حه‌زره‌تى سوله‌یمان کوڕى حه‌زره‌تى داوود بووه. هه‌ر وه‌کو خواى گه‌وره له سوره‌ى(ص)دا فه‌رمویه‌تى (وَوَهَبْنَا لِدَاوُودَ سُلَيْمَانَ نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّهُ أَوَّابٌ)ص/٣٠ ئێمه دامان به دبوود و سوله‌یمان که باشترین عه‌بد بوو و زۆر له خوا ده‌ترسى, کاتێک حه‌زره‌تى داوود وه‌فاتى کرد, حه‌زره‌تى سوله‌یممان بوو به جێ نشین. (وَوَڕثَ سُلَيْمَانُ دَاوُودَ)النمل/١٦
حه‌زره‌تى سوله‌یمان بوو به واریس و به‌جێ نشینى حه‌زره‌تى داوودى باوکى له پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا و له پاشایه‌تیدا. ئه‌و ڕۆژه‌ى له‌سه‌ر ته‌ختى سه‌ڵته‌نه‌ت دانیش ته‌واوى وه‌زیر و وزه‌را و پیاو ماقوڵ و زۆربه‌ى خه‌ڵکى بانگ کرد و گوتى: (وَقَالَ يَا أَيُّهَا النَّاسُ عُلِّمْنَا مَنْطِقَ الطَّيْڕ وَأُوتِينَا مِنْ كُلِّ شَيْءٍ إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْفَضْلُ الْمُبِينُ)النمل/١٦ خه‌ڵکینه سوپاس بۆ خوا زیاد له ناز و نیعمه‌ت و پێغه‌مبه‌رى و پاشایى وڕوتبه و مه‌قام و هه‌ر شتێک پێغه‌مبه‌ران و پاشایان و خه‌ڵک هه‌یانه, خوا فێرى زمانى باڵندانیشى کردم, که به‌ڕاستى ئه‌وه‌ش لوتف و که‌ره‌مێکى ئاشکرایه خوا دگه‌ڵ منى کردوه.
ده‌ڵێن له پاش ئه‌وه‌ى حه‌زره‌تى سوله‌یمان بو به جێ نشینى باوکى هه‌روه‌کو له سوره‌ى (ص)دا ده‌فه‌رمووێ (قَالَ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَهَبْ لِي مُلْكًا لَا يَنْبَغِي لِأَحَدٍ مِنْ بَعْدِي إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ)ص/٣٥ دووعاى کرد و فه‌رمووى: ئه‌ى خواى گه‌وره عه‌فوم که‌و ڕوتبه و مه‌قامێکى وام بده‌یه که له پاش من نه‌یده‌ى به‌که‌سى دى. خۆت به‌خشنده‌ى که‌یفى خۆته. ئینجا خواوه‌ندى گه‌وره دوعاکه‌ى گیرا کرد و هه‌رچى ئاره‌زوى بو دایه و نگینى پێ عه‌تا کرد که ده‌ڵێن: ته‌واوى حوکم و سه‌ڵته‌نه‌تى حه‌زره‌تى سوله‌یمان به هۆى نه‌قیمى ئه‌و ئه‌نگوستیله‌وه بووه. خواوه‌ندى گه‌وره ئه‌مرى کرد به با له‌فه‌رمانى حه‌زره‌تى سوله‌یمان ده‌ر نه‌چى! (فَسَخَّرْنَا لَهُ الرِّيحَ تَجْڕي بِأَمْڕهِ رُخَاءً حَيْثُ أَصَابَ)ص/٣٦ واته به بامان گوت: له فه‌رمانى حه‌زره‌تى سوله‌یمان ده‌رنه‌چێ و نه‌رم بێ و به‌قسه‌ى بکا بۆ هه‌ر جێگایه‌ک حه‌زره‌تى سوله‌یمان ویستى بچێ له‌قسه‌ى ده‌رنه‌چێ (وَالشَّيَاطِينَ كُلَّ بَنَّاءٍ وَغَوَّاصٍ)ص/٣٧ (وَآَخَڕينَ مُقَرَّنِينَ فِي الْأَصْفَادِ)ص/٣٨ هه‌روه‌ها به شه‌یاتینمان گوت: ئیتاعه‌ى بکه‌ن, هێندێک بیناى به‌رز و کۆشکى علیى و به‌رزیان بۆ دروست ده‌کرد. هه‌ندێکیان له ژێر ده‌ریا ده‌ریادا دوڕ و گه‌وهه‌ر و مه‌رجانیان بۆ دێنایه ده‌رێ, ئه‌وه‌ى کافر بوو له شه‌یاتینان زنجیرى کردبوون. (هَذَا عَطَاؤُنَا فَامْنُنْ أَوْ أَمْسِكْ بِغَيْڕ حِسَابٍ)ص/٣٩ گوتمان: ئه‌وه‌یه عه‌تا و به‌خششى ئێمه چى لێ ده‌به‌خشى ببه‌خشه و ناى به‌خشى مه‌ى به خشه. پرسینه‌وه‌ت له‌سه‌ر نیه ماڵى خۆته. هه‌روه‌ها له سوره‌ى (سبأ)دا ده‌فه‌رموێ: بامان له ئختیارى حه‌زره‌تى سوله‌یمان نابوو, (وَلِسُلَيْمَانَ الرِّيحَ غُدُوُّهَا شَهْرٌ وَرَوَاحُهَا شَهْرٌ وَأَسَلْنَا لَهُ عَيْنَ الْقِطْڕ)سبأ/١٢ به‌یانیان مانگه‌رێیکى ده‌برد و ئێواران مانگه‌رێیکى ده‌بڕى و ده‌ى هێنایه‌وه, دورى ده‌خسته‌وه سه‌رچاوه‌ى مسى تواوه‌مان بۆ له ژێر ئه‌رز هێنایه ده‌رێ و دامانێ(وَمِنَ الْجِنِّ مَنْ يَعْمَلُ بَيْنَ يَدَيْهِ بِإِذْنِ رَبِّهِ)سبأ/١٢ هه‌زاران ئه‌جیننه له ژێر فه‌رمانى دا بوون, کارى یان ده‌کرد به ئه‌مرى خوا بۆ حه‌زره‌تى سوله‌یمان. (وَمَنْ يَزِغْ مِنْهُمْ عَنْ أَمْڕنَا نُذِقْهُ مِنْ عَذَابِ السَّعِيڕ)سبأ/١٢ هه‌ر کام له‌وانیش له ئه‌مرى دربچوبایه و به قسه‌ى حه‌زره‌تى سوله‌یمان نه‌کردایه ئه‌وه به ئاگرى جه‌هه‌ننه‌م عه‌زابى ده‌ده‌ین. (يَعْمَلُونَ لَهُ مَا يَشَاءُ مِنْ مَحَاڕيبَ وَتَمَاثِيلَ وَجِفَانٍ كَالْجَوَابِ وَقُدُورٍ رَاسِيَاتٍ)سبأ/١٣ هه‌رچى حه‌زره‌تى سوله‌یمان ئاره‌زووى بکردایه بۆیان دروست ده‌کرد له میحراب و خانوو و قه‌سر و بیناى چاک. له وێنه‌ى جوان و هه‌یکه‌ڵى نایاب. له جام و کاسه‌ى گه‌وره‌ى وه‌ک حه‌وز, له مه‌نجه‌ڵ و دیزه‌ى گه‌وره‌ى وا که له جێگاى خۆیان نه‌ده‌بزێوران. ڕاوى ده‌ڵێ ڕۆژێک حه‌زره‌تى سوله‌یمان گوتى: ئه‌ى خواى گه‌وره ده‌م هه‌وێ ڕۆژێک هه‌موو گیان له به‌ران میواندارى بکه‌م. بانگ کرا که ئه‌ى سوله‌یمان ڕۆژى ده‌هنده‌ى مه‌خلوقات هه‌ر منم, به تۆ نان نادرێن گوتى: ئه‌ى خواى گه‌وره زۆرت داوه به من و زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندم. خوا ئیجازه‌ى دا حه‌زره‌تى سوله‌یمان ئه‌مرى کرد دێوان له قه‌راغ به‌حر جێگایان خۆش کرد, له ڕۆژهه‌لآت بۆ ڕۆژ ئاوا و له ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهه‌لآت خوارده‌مه‌نى یان کۆ کرده‌وه و سه‌د هه‌زار مه‌نجه‌ڵى گه‌وره‌یان دروست کرد, ته‌واوى ئه‌جیننه و ئینسان و دیو و درنج و حه‌یوانات و باڵنده و مار و مێرویان بانگ هێشتن کرد. حه‌زره‌تى سوله‌یمان ئه‌مرى کرد با ته‌ختى سوله‌یمانى هه‌ڵ گرت و بردى له‌سه‌ر به‌حرێ ڕاگرت, له‌و کاته‌داگیان له به‌رێک هات و گوتى: پاشا من برسیمه, فه‌رمووى تۆزێک سه‌بر بگره با میوانه‌کان کۆ وه‌بن, گوتى: ئاخر زۆرم برسیه خۆم بۆ ڕاناگیرێ, فه‌رمووى: ده چه‌ند ده‌خۆى بخۆ, که ده‌ستى کرد به خواردن هه‌موو نان و چێشته‌که‌ى خوارد و گوتى تێرم نه‌خواردوه. گوتیان: جا خۆ هیچ نه‌ماوه, گوتى ئه‌گه‌ر خه‌ڵکت بۆ تێر ناکرێ بۆ خه‌ڵک بانگ هێشتن ده‌که‌ى؟ حه‌زره‌تى سوله‌یمان که ئه‌وه‌ى بیست بێ هۆش بوو, به سوجده‌دا که‌وت و ده‌ستى کرد به گریان و پاڕانه‌وه و گوتى: ئه‌ى خواى گه‌وره تۆبه عه‌فوم بکه, هه‌ر تۆ ڕۆژى ده‌هه‌نده‌ى من گه‌داى باره‌گاى تۆم.( وَحُشِرَ لِسُلَيْمَانَ جُنُودُهُ مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ وَالطَّيْڕ فَهُمْ يُوزَعُونَ)النمل/١٧ هه‌روه‌ها له سوره‌ى (النمل)دا ده‌فه‌رموێ ڕۆژێک لشکرى حه‌زره‌تى سوله‌یمان به ئه‌مرى حه‌زره‌تى سوله‌یمان کۆ کرایه‌وه, که بریتى بوو له ئه‌جیننه و ئینسان و باڵنده ڕێزیان به‌ست تا ئاخر نه‌فه‌ر یان هات ئینجا لشکرى وه‌ڕى که‌وت.( حَتَّى إِذَا أَتَوْا عَلَى وَادِ النَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ)النمل/١٨ تا گه‌یشته نزیک شیوێک پڕ بوو له‌شاره مێو و شاى مێروان که چاوى به‌و هه‌موو لشکر و سپایه که‌وت, به مێروه‌کانى گوت: ده‌خیلتان بم زوو بچینه‌وه ناو کونه‌کانتانه‌وه تا حه‌زره‌تى سوله‌یمان و سوپاکه‌ى له ڕووى بێ موبالاتى یه‌وه وه‌به‌ر پێیان و نه‌ده‌ن و له به‌ینو نه‌به‌ن, حه‌زره‌تى سوله‌یمان گوێ له‌و قسه‌ى شاى مێروان بوو,( فَتَبَسَّمَ ضَاحِكًا مِنْ قَوْلِهَا وَقَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَى وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَدْخِلْنِي بِرَحْمَتِكَ فِي عِبَادِكَ الصَّالِحِينَ)النمل/١٩ به قسه‌ى شاى مێروان زۆر پێ خۆشحاڵ بوو, قاقا پێ که‌نى و فه‌رمووى: ئه‌ى خواى گه‌وره توانام بده‌ى شوکرانه‌ى ئه‌و ناز و نیعه‌ته بکه‌م که داوته به خۆم و باوکم, هه‌روه‌ها تاکارى باش بکه‌م تا خوام لێ ڕ‌ازى بێ و بم به ڕێزى پیاو چاکانه‌وه ڕاوى ده‌ڵێ: ئینجا حه‌زره‌تى سوله‌یمان شاى مێرووانى بانگ کرد و له سه‌ر به‌رى ده‌ستى دانا و فه‌رمووى: ئه‌ى شاى مێرووان بۆچى به مێرووه‌کانت گوت: له‌به‌ر سوله‌یمان هه‌ڵێن؟ چ خه‌راپێکت له من دیوه؟ گوتى: قوربان هیچى خه‌راپم له جه‌نابت نه‌دیوه, به‌لآم گوتم مه‌بادا وه‌به‌رسمى ئه‌سپه‌کان بکه‌ون, فه‌رمووى: بۆ ئه‌ى شاى مێرووان ئه‌وه‌نده‌ت ئاگا له مێرووه‌کان هه‌یه؟ گوتى به‌ڵێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مێروویه‌ک له ده‌ره‌وه‌ى شاره مێرووه‌که بمرێ و بزانم ده‌نێرم بى هێننه‌وه, شاره مێرووه‌که. فه‌رمووى: باشه پاشایه‌تى من گه‌وره‌تره یان ئى تۆ؟ گوتى: قوربان ئى من، چونکه با ته‌خته‌که‌ت هه‌ڵده‌گرێ و ته‌خته‌که‌ت فه‌رشه‌که‌ت هه‌ڵده‌گرى و فه‌رشه‌که تۆى هه‌ڵگرتووه و تۆش منت هه‌ڵگرتووه. حه‌زره‌تى سوله‌یمان ده‌ستى کرد به پێکه‌نین و فه‌رمووى ئه‌و زانیاریه‌ت له کوێ بوو؟ گوتى: قوربان خۆ زانیارى هه‌ر ئه‌وه نیه تۆ ده‌ى زانى! خوا به‌شى ئێمه‌شى داوه. ئینجا له ساڵى چواره‌مى پاشایه‌تیدا, له‌مانگى ئه‌یارى ساڵى ٥٥٩ دوا وه‌فاتى حه‌زره‌تى مووسا ده‌ستى کرد به چاک کردن و ته‌عمیرى شارى (بيت المقد‌س)و مزگه‌وتى قودس. هه‌زاران ئینسان و ئه‌جیننه و شه‌یاتینى ئیشیان تێدا ده‌کرد, تا له ساڵى یازده‌ى سه‌ڵته‌نه‌تیدا, واته له ماوه‌ى حه‌وت ساڵه ته‌واوى کردن. ئینجا ویستى بچى بۆ زیاره‌تى ماڵى به‌یت, هه‌موو وه‌زیر و وزه‌را و پیاو ماقوڵى بانگ کردن, هه‌زاران ئه‌جیننه و شه‌یاتینى و حه‌یوانات و باڵنده‌ى کۆ کرده‌وه, لشکرێکى زۆر گه‌وره‌ى پێکه‌وه نا و به‌ره‌وه مه‌ککه که‌وته ڕێ, هه‌زاران باڵدار سێبه‌رى له‌سه‌ر سه‌ر کردبوو تا گه‌یشته ماڵى به‌یت, حه‌ج و ته‌وافى کرد و ماوه‌یه‌ک له به‌یت ماوه. ڕۆژێک ڕ‌وى کرده خه‌ڵکه‌که و فه‌رمووى: ئێره جێگاى له دایک بونى پێغه‌مبه‌رێکى عه‌ره‌بى ده‌بێ, به‌سه‌ر کافر و دین دوژمن‌دا سه‌ر ده‌که‌وێ, له به‌رامبه‌ر حه‌قدا خزم و بێگانه‌ى لا وه‌ک یه‌ک ده‌بێ. فه‌رمووى خۆزگه‌م به‌و که‌یه به‌خزمه‌تى ده‌گا و ئیمانى پێ دێنێ. ئینجا به‌یانیه‌ک ئه‌مرى کرد به‌ره‌و وولآتى یه‌مه‌ن که‌وتنه ڕێ, ڕۆیشتن و نیوه‌ڕۆ گه‌ینه خاکى سه‌نعا, حه‌زره‌تى سوله‌یمان زۆر دڵگیرى هاته پێش چاو, ئه‌مرى کرد فه‌رمووى با لیره دابه‌زین ئیسراحه‌تێک بکه‌ین و نان و ئاوێک بخۆین, به‌لآم کاتێک بار‌و بارگه‌یان به ئه‌رزێ دادا, ته‌ماشایان کرد ئاوى لێ نیه.( وَتَفَقَّدَ الطَّيْرَ فَقَالَ مَا لِيَ لَا أَرَى الْهُدْهُدَ أَمْ كَانَ مِنَ الْغَائِبِينَ)النمل/٢٠ هودهود که په‌پۆسلێمانه‌یه ته‌ماشا هه‌ر جێگایه‌کى بکردایه دى زانى داخوا به چه‌ند مه‌تر ئاوه‌که‌ى سه‌رده‌که‌وى. ئینجا نیشانى دێ‌و و عیفریت و شه‌یاتینانى ده‌دا خێرا و هه‌ڵیان ده‌که‌ند و ئاویان حازر ده‌کرد. حه‌زره‌تى سوله‌یمان فه‌رموى کوا هودهود بانگى بکه‌ن, گه‌ڕان دیار نه‌بوو, فه‌رمووى: بۆ هودهود نابینم یا ده‌مێکه وونه, (لَأُعَذِّبَنَّهُ عَذَابًا شَدِيدًا أَوْ لَأَذْبَحَنَّهُ أَوْ لَيَأْتِيَنِّي بِسُلْطَانٍ مُبِينٍ)النمل/٢١ ڕقى هه‌ستا فه‌رمووى: با بێته‌وه یان توکى پێوه ناهێڵم, یان ده‌ى خه‌مه قه‌فه‌سه‌وه, یان سه‌رى ده‌بڕم, یان ده‌بێ هۆى وون بونه‌که‌ى بڵێ و ده‌لیلى به قوه‌ت بێنێته‌وه. (فَمَكَثَ غَيْرَ بَعِيدٍ فَقَالَ أَحَطتُ بِمَا لَمْ تُحِطْ بِهِ وَجِئْتُكَ مِنْ سَبَإٍ بِنَبَإٍ يَقِينٍ)النمل/٢٢ زۆرى نه‌خایاند په‌یدا بۆوه, پاڵى له‌سه‌ر ئه‌رزێ دانان و هاته خزمه‌ت حه‌زره‌تى سوله‌یمان, حه‌زره‌تى سوله‌یمان, حه‌زره‌تى سوله‌یمان به توڕه‌ییه‌وه فه‌رمووى له‌کوێ بوى؟ گوتى قوربان توڕه مه‌به که جه‌نابت فه‌رمووى لشکرى دابه‌زى من گوتم با ته‌ماشایه‌کى وولآتى یه‌مه‌ن بکه‌م, چاوم به باغ و باغاتێک که‌وت زۆرم پێ جوان بوو گوتم وه چاکه هه‌تا ئه‌وان بار و بارگه ده‌خه‌ن بچم بزانم چۆنه, چومه شارى سه‌با ئه‌وه‌ى من دیومه تا ئێستا نه‌ت دیوه و خه‌به‌رێکى زۆر خۆشم بۆ هێناوى, فه‌رمووى: بڵێ بزانم ئه‌و خه‌به‌ره خۆشه چیه؟ گوتى: (إِنِّي وَجَدْتُ امْرَأَةً تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌ)النمل/٢٣ قوربان چوومه شارى سه‌با ته‌ماشام کرد شارى سه‌با زۆر خۆشه, ژنێک پاشایانه و زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده. هه‌رچى نه‌فس ئاره‌زووى بکا هه‌یه‌تى, به تایبه‌تى ته‌ختێکى هه‌یه تا ئێستا هیچ چاوێک شتى واى نه‌دیوه و به‌زمان ته‌عریفى ناکرێ و به‌قه‌ڵه‌م نانوسرێ. (وَجَدْتُهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ فَهُمْ لَا يَهْتَدُونَ)النمل/٢٤ به‌لآم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوا ناناسن و ئیمانیان به‌خوا نیه, به‌ڵکو ڕۆژپه‌رستن و شه‌یتان په‌رستن و کرده‌وه‌ى ناشیرینى له پێش چاو شیرین کردوون و ڕێگاى ڕاستى لێ گرتون و نایان هێڵى سوجده بۆ خوا به‌رن. (قَالَ سَنَنْظُرُ أَصَدَقْتَ أَمْ كُنْتَ مِنَ الْكَاذِبِينَ)النمل/٢٧ حه‌زره‌تى سوله‌یمان فه‌رمووى: زۆر باشه با بزانین ڕاست ده‌که‌ى یان درۆ. (اذْهَبْ بِكِتَابِي هَذَا فَأَلْقِهِ إِلَيْهِمْ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ فَانْظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ)النمل/٢٨ جا بۆ ئه‌وه‌ى ڕاستى قسه‌ى هودهود ده‌رکه‌وێ نامه‌یه‌کى نووسى و داى به هودهود و فه‌رمووى: ئه‌و نامه به‌ره و بڕۆ هه‌ر جۆرێک بێ وابکه بگاته ده‌ست ئه‌و ئافره‌ته و له پاشان خۆت مات که وگوێ بگره بزانه جوابى نامه‌که چۆن ده‌ده‌نه‌وه؟ هودهود نامه‌ى حه‌زره‌تى سوله‌یمانى به ده‌ندوکه‌وه گرت و به‌ره و شارى سه‌با هه‌ڵفڕى, ڕۆیى تا چۆ کۆشکى مه‌له‌که‌ى شارى سه‌باکه ئافره‌تێک بوو ناوى به‌ڵقیس بوو. هودهود که له کوره‌خانه و ڕۆژانه‌ڕا ڕوانى, ئه‌و به‌ڵقیس له‌سه‌ر گیزى پشت ڕاکشاوه, له کونه ڕۆژانه‌ڕا نامه‌که‌ى به‌ردایه‌وه سه‌ر سنگى, له‌خه‌و ڕاپه‌ڕى ته‌ماشاى کرد نامه‌یه‌ک له غه‌یبه‌وه به‌ر بۆوه سه‌ر سنگى زۆرى لا سه‌یر بوو, که خوێندى یه‌وه ئه‌وه‌نده‌ى دى سه‌رسام بوو, هه‌ستا چۆ باره‌گا و کۆشکى پاشایه‌تى وه‌زیر و وزه‌را و سه‌رلشکر و پیاو ماقوڵى بانگ کردن. (قَالَتْ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ إِنِّي أُلْقِيَ إِلَيَّ كِتَابٌ كَڕيمٌ)النمل/٢٩ گوتى: ئه‌ى سه‌رداران و پیاو ماقولآن نامه‌یه‌کى زۆر جوانم بۆ هاتوه ئه‌و نامه‌یه له لایه‌ن سوله‌یمان پاشاوه هاتووه له ئه‌وه‌ڵى نامه‌که‌دا نووسراوه. (إِنَّهُ مِنْ سُلَيْمَانَ وَإِنَّهُ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ)النمل/٣٠ به‌ناوى خواى به‌خشنده و میهره‌بان و بگا به‌ده‌ست مه‌له‌که‌ى سه‌با. (أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ وَأْتُونِي مُسْلِمِينَ)النمل/٣١ ئینجا نووسراوه که خۆتان به زل نه‌گرن و ته‌که‌بورتان نه‌بێ و بێن ئیمان به خوا بێنن و موسڵمان بن و ده‌ست له ڕۆژپه‌رستى هه‌ڵگرن.( قَالَتْ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَفْتُونِي فِي أَمْڕي مَا كُنْتُ قَاطِعَةً أَمْرًا حَتَّى تَشْهَدُونِ)النمل/٣٢ ئینجا که به‌ڵقیس که نامه‌که‌ى خوێنده‌وه ڕووى کرده خه‌ڵکه‌که و گوتى ئه‌ى سه‌رلشکر و سه‌رداران جوابم بده‌نه‌وه چۆن جوابى ئه‌و نامه بده‌ینه‌وه، من بێ پرسى ئێوه هیچ کارێک ناکه‌م. (قَالُوا نَحْنُ أُولُو قُوَّةٍ وَأُولُو بَأْسٍ شَدِيدٍ وَالْأَمْرُ إِلَيْكِ فَانْظُڕي مَاذَا تَأْمُڕينَ)النمل/٣٣ گوتیان: ئه‌ى مه‌له‌که ئێمه له ماڵ و سه‌روه‌ت و دارایى و سه‌ربازدا زۆر به قوه‌تین و ئه‌سبابى شه‌ڕمان ته‌واوه. ئینجا ئه‌مر ئه‌مرى تۆیه چى بڵێ له قسه‌ت ده‌رناچین که‌یفى خۆته, شه‌ڕده‌که‌ى, ڕێک ده‌که‌وى له‌گه‌ڵى. جا با لێره‌دا خوا حافیزى له حه‌زره‌تى سوله‌یمان بکه‌ین و تا سبه‌ینێ ئه‌و کاته هه‌موو لایه‌ک به‌خوا بسپێرین.

