سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر هود سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
با له باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى هود پێغه‌مبه‌ر و به‌سه‌رهاتى قه‌ومى عاد که حه‌زره‌تى هود کرا به پێغه‌مبه‌ر و ڕوانه کرا بۆ سه‌ریان, په‌ند و ئامۆژگارى زۆر وه‌رگرین ئه‌و زاته موباره‌که به حه‌وت پشت ده‌چێته سه‌ر سامى کوڕى حه‌زره‌تى نووح. خواى ته‌عالا کردى به پێغه‌مبه‌ر و ڕه‌وانه‌ى کرد بۆ سه‌ر قه‌ومى عاد که تائیفه‌یه‌ک بوون له‌به‌ینى "عوممان" و (حةزرةموت)دا نیشته‌جێ بوون و به‌ناوى بز و اپیره گه‌وره‌یان که ناوى عاد بوو ناونران. به‌لآم ئێستا وولآتى قه‌ومى عاد هه‌ر زیخ و چه‌وو ڕمله و ئاوه‌دانى لێ نیه.
خواى گه‌وره ئه‌وه‌نده‌ى ناز و نیعمه‌ت به‌سه‌ردا ڕشتبون مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێ! سه‌رچاوه و کانیاو و جۆ و جۆبارى باشیان هه‌بوو, خه‌له و خه‌رمانیان زۆر باش و به پیت و به‌ره‌که‌ت بوو, باغ و باغاتیان زۆر باره‌وه‌ر بوو, له‌به‌ردى تاشراو به‌ردى مه‌ڕ مه‌ڕ قه‌سر و خان‌و و بینایى باشیان درووست کردبوو, به ده‌نێکى که‌ڵه‌گه‌ت ڕه‌نگ و ڕوخساریکى سوور و سپى و جوانیان هه‌بوو, له خه‌ڵکى ئه‌و زه‌مانه زۆر به خۆه‌تر بوون و ساغتر و بالآ به‌رزتر بوون, ئه‌وه‌ى خودا دابووى به‌وان نه‌ى دابوو به که‌س به‌لآم سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو ناز و نیعمه‌ته هیچ کاتێ بیریان له‌وه نه‌ده‌کرده‌وه داخوا ئه‌و هه‌موو به‌هره‌یه‌یانه له کێوه پێ گه‌یشتوه, نه‌یان ده‌زانى خوایه‌ک هه‌یه بالآده‌ستى هه‌موو که‌سێکه, هاتبوون به ده‌ستى خۆیان چه‌ند به‌ردیان تاشى بوو کردبویانن به بت و ده‌یان په‌رستن له کاتى خۆشى و شادىدا ده‌چوون کوڕ نوشیان بۆ ده‌بردن و له‌کاتى ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌شدا داواى یارمه‌تیان لێ ده‌کردن. تا به ته‌واوى مه‌غرور بوون و ده‌ستیان کرد به به‌د ئه‌خلاقى جا ئه‌وه بوو خواى گه‌وره حه‌زره‌تى هودى کرده پێغه‌مبه‌ر و بانگى کردن بۆ خواپه‌رستى هه‌روه‌کو خواى ته‌عالا له چه‌ند سوره‌تى قوڕئان‌دا به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى هود و قه‌ومى عادمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه به تایبه‌تى له قورئان به ناوى سوره‌ى (هود)ناو بردوه. (وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّـهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُ‌هُ)هود/٥٠ خوا ده‌فه‌رموێ ئێمه برایه‌کى خۆیانمان به ناوى هوده‌وه کرده پێغه‌مبه‌ر و ڕه‌وانه‌مان کرد بۆ سه‌ر قه‌ومى عاد ده‌عوه‌تى کردن و گوتى قه‌ومى من رو بکه‌نه عیباده‌ت و خوا په‌رستى و ده‌ست له بت په‌رستى هه‌ڵگرن, چونکه خوا نه‌بێ که‌س شایانى ئه‌وه نیه کوڕنوشى بۆ ببرێ و من پێغه‌مبه‌رى خوام. (قَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُ‌وا مِن قَوْمِهِ إِنَّا لَنَرَ‌اكَ فِي سَفَاهَةٍ وَإِنَّا لَنَظُنُّكَ مِنَ الْكَاذِبِينَ)الاعراف/٦٦ پیاو ماقووڵه‌کانیان گوتیان ئێمه لامان وایه تۆ ئه‌قڵ سووکى و درۆ ده‌که‌ى پێغه‌مبه‌ر نى. (قَالَ يَا قَوْمِ لَيْسَ بِي سَفَاهَةٌ وَلَـٰكِنِّي رَ‌سُولٌ مِّن رَّ‌بِّ الْعَالَمِي)الاعراف/٦٧ حه‌زره‌تى هود زۆر به نه‌رم و زۆر له‌سه‌ر خۆ‌و به ئه‌ده‌به‌وه جوابى دانه‌وه و فه‌رموى: ئه‌ى گه‌لى من من ئه‌قڵ سووک نیم و درۆزن نیم به‌ڵکو پێغه‌مبه‌رم له لایه‌ن خواوه. (أُبَلِّغُكُمْ ڕ‌سَالَاتِ رَ‌بِّي وَأَنَا لَكُمْ نَاصِحٌ أَمِينٌ)الاعراف/٦٨ ده‌ستور و یاساى خوایتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم و ئامۆژگارى که‌رێکى ئه‌مینم بۆ ئێوه ئه‌وه بۆلاتان سه‌یره که خوا یه‌کێک له خۆتان بکا به پێغه‌مبه‌ر و ده‌عوه‌تتان بکا بۆ خوا په‌رستى له غه‌زه‌بى خوا بتان ترسێنێ؟ بۆ شوکرى ئه‌و خوایه ناکه‌ن که ئێوه‌ى له جێگاى قه‌ومى نوح داناوه و به‌ده‌ن و له‌شى ساغ و مڵکێکى زۆرى داونێ؟ به‌لآم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوا ناپه‌رستن. که‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئامۆژگارییه‌شدا گه‌له‌که‌ى هه‌ر زیاتر بێ ئه‌مریان ده‌کرد و زۆرتر خه‌ریکى بت په‌رستى و دنیا په‌رستى ده‌بوون. ئه‌وه‌نده به ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانى دنیا و ره‌تبه و مه‌قام مه‌غرور بوون لایان وابوو که هه‌تا هه‌تایه ئه‌و ماڵ و سه‌روه‌ته‌یان ده‌بێ و قه‌ت نامرن زۆر به داخه‌وه زۆربه‌ى خه‌ڵکى ئێستاش وایه وابیر ده‌که‌نه‌وه. حه‌زره‌تى هود ڕۆژێک ڕووى کرده گه‌له‌که‌ى و فه‌رمووى: (أَتَبْنُونَ بِكُلِّ ڕ‌يعٍ آيَةً تَعْبَثُونَ)الشعراْ /١٢٨ (وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمْ تَخْلُدُونَ)الشعراْ /١٢٩ئه‌ى گه‌لى من ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده غافڵن له‌سه‌ر هه‌ر ته‌پۆڵ که‌یه‌ک قه‌سرێک به‌رز ده‌که‌نه‌وه؟ (وَإِذَا بَطَشْتُم بَطَشْتُمْ جَبَّاڕ‌ينَ)الشعراْ /١٢٩ کاتێک ڕقیشتان هه‌ستا ده‌ستتان به‌سه‌ر فه‌قیرێک دا ڕۆیشت وه‌ک زاڵمى خه‌راپ وان. (فَاتَّقُوا اللَّـهَ وَأَطِيعُونِ)الشعراْ /١٣٠ ته‌قواى خوا بکه‌ن و به قسه‌ى من بکه‌ن ئه‌و هه‌مووکانى و جۆگه و کارخانه و دروست کردون. لاتان وایه قه‌ت نامرن و دنیا هه‌ر بۆ ئێوه‌یه و هه‌ر بۆ ئێوه ده‌بێ؟ (وَاتَّقُوا الَّذِي أَمَدَّكُم بِمَا تَعْلَمُونَ)الشعراْ /١٣١ (أَمَدَّكُم بِأَنْعَامٍ وَبَنِي)الشعراْ /١٣٢ -١٣٤ (وَجَنَّاتٍ وَعُيُونٍ)الشعراْ /١٣٥ فه‌رمووى من زۆر ده‌ترسم ڕۆژێک خوا تووشى عه‌زابێکى زۆر گه‌وره‌تان بکا. (قَالُوا يَا هُودُ مَا جِئْتَنَا بِبَيِّنَةٍ وَمَا نَحْنُ بِتَاڕ‌كِي آلِهَتِنَا عَن قَوْلِكَ وَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِي)هود/٥٣ کافره‌کان گوتیان خۆ تۆ به‌ڵگه و ده‌لیلى ئاشکرات نیه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌عوایه ئێمه ده‌ست له‌بت په‌رستى و خوایه‌کمان هه‌ڵ ناگرین و به قسه‌ى تۆ و ئیمانت پێ ناهێنین. (إِن نَّقُولُ إِلَّا اعْتَرَ‌اكَ بَعْضُ آلِهَتِنَا بِسُوءٍ)هود/٥٤ گوتیان ئێمه لامان وایه هێندێک له خوایه‌کانى ئێمه ده‌ستیان لێ وه‌شاندووى و شێت بووى بۆیه ئه‌و قسه پڕ‌و پوچ و به‌تاڵانه ده‌که‌ى. (قَالَ إِنِّي أُشْهِدُ اللَّـهَ وَاشْهَدُوا أَنِّي بَڕ‌يءٌ مِّمَّا تُشْڕ‌كُونَ)هود/٥٤ (مِن دُونِهِ فَكِيدُونِي جَمِيعًا ثُمَّ لَا تُنظِرُ‌ونِ)هود/٥٥ حه‌زره‌تى هود جوابى دانه‌وه و فه‌رمووى خوا شاهیده له‌سه‌ر ڕاستى ئه‌وه‌ى من ده‌ى ڵێم و درۆناکه‌م ئێوه‌ش شاهید بن که من به‌ریم له کوفرى ئێوه جا که‌یفى خۆتانه هه‌رچى له ده‌ستان دێ له‌گه‌ڵ خوایه‌کانتان بیکه‌ن و ده‌قیقه‌یه‌ک ڕامه‌وه‌ستن.( إِنِّي تَوَكَّلْتُ عَلَى اللَّـهِ رَ‌بِّي وَرَ‌بِّكُم)هود/٥٦ من هیچ له ئێوه ناترسم و موبالات و پێ ناکه‌م چونکه من ئومێدم به‌و خوایه‌یه که هه‌ست و خواستى منیش و ئێوه‌شى به ده‌سته, به‌ڵکو، (مَّا مِن دَابَّةٍ إِلَّا هُوَ آخِذٌ بِنَاصِيَتِهَا)هود/٥٦ هه‌ر گیان له به‌رێک که له ئه‌رز و ئاسماندا هه‌یه ناو چاوانى به ده‌ست خوایه و هه‌رچى له گه‌ڵیان بکا ده‌سه‌لآتى هه‌یه.( إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ)الشعراْ /١٣٦ کافره‌کان گوتیان ئێمه ئه‌و قسانه‌مان پێ هیچ نین, ئامۆژگاریمان بکه‌ى و ئامۆژگاریمان نه‌که‌ى هه‌ر پێمان یه‌ک وایه. ئینجا غه‌زه‌بى خوا وه جۆش هات و نیشانه‌ى به هیلاک چوویان ئه‌وه بوو خواى ته‌عالا سێ ساڵ بارانى بۆ نه‌باراند و قاتى و گرانیان که‌وته ناو حه‌زره‌تى هوود ڕۆژێک پیاو ماقوڵه‌کانى کۆکردنه‌وه و فه‌رمووى: (وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُ‌وا رَ‌بَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُرْ‌سِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُم مِّدْرَ‌ارً‌ا)هود/٥٢ ئه‌ى قه‌ومى من وه‌رن داواى لێ بوردنتان له خوا بکه‌ن و توبه له گوناح بکه‌ن خوا بارانتان بۆ ده‌بارێنێ. له جواب‌دا گوتیان ده‌ست له خوایه‌کانمان هه‌ڵ ناگرین چه‌ند که‌س ده‌نێرین بۆ شارى مه‌ککه داواى بارانمان بۆ بکه‌ن, چه‌ند که‌سێکیان نارد بۆ مه‌ککه و پاش چه‌ند ڕۆژ خوا وه‌حى کرد بۆ حه‌زره‌تى هود که کاتى به هیلاک دانیان هاتووه و په‌ڵه هه‌ورێکى چڵکنى نارده سه‌ریان. (فَلَمَّا رَ‌أَوْهُ عَاڕ‌ضًا مُّسْتَقْبِلَ أَوْدِيَتِهِمْ قَالُوا هَـٰذَا عَاڕ‌ضٌ مُّمْطِرُ‌نَا)الاحقف/٢٤ کاتێ کافره‌کان چاویان به هه‌وره‌که که‌وت زۆر دڵخۆش بوون گوتیان ئه‌و هه‌وره ڕ‌وى له ئێمه‌یه و بارانمان بۆ ده‌بارێنێ دیاره دوعاى پیاوه‌کانمان قبوڵ بووه به‌ڵا حه‌زره‌تى هوود فه‌رمووى (بَلْ هُوَ مَا اسْتَعْجَلْتُم بِهِ ڕ‌يحٌ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٌ)الاحقاف/٢٤ دڵخۆش مه‌بن ئه‌وه هه‌ور نیه تا بارانتان بۆ ببارێنێ ئه‌وه بایه کۆڵه‌که‌ى به‌ستووه و به غه‌زه‌به‌وه ناردویه‌تى خه‌ڵکه‌که گوتى ئه‌ى هود خۆ تۆ گوتت بایه و باش فێنکمان ده‌کاته‌وه حه‌زره‌تى هود فه‌رمووى ئاخر ئه‌و بایه باى غه‌زه‌به. (تُدَمِّرُ كُلَّ شَيْءٍ بِأَمْڕ رَ‌بِّهَا)الاحقاف/٢٥ به ئه‌مرى خوا هه‌موو شتێک وێران ده‌کا ئینجا خوا ئه‌مرى کرد به حه‌زره‌تى هود که خۆى و موسڵمانه‌کان له ئاوایى دور که‌ونه‌وه هه‌ر وه‌کو خوا له قورئاندا ده‌فه‌رموێ (وَلَمَّا جَاءَ أَمْرُ‌نَا نَجَّيْنَا هُودًا وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ)هود/٥٨ له کاتى هاتنى به‌ڵا و غه‌زه‌ب بۆ سه‌ر قه‌ومى عاد ئێمه حه‌زره‌تى هود و موسڵمانه‌کانمان نه‌جات دا.( وَأَمَّا عَادٌ فَأُهْلِكُوا بِڕ‌يحٍ صَرْ‌صَرٍ عَاتِيَةٍ)الحاقه/٦ (سَخَّرَ‌هَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍ وَثَمَانِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومًا)الحاقه/٧ به‌لآم قه‌ومى عاد ته‌ماشایان کرد باى غه‌زه‌ب گاگه‌ل و مه‌ڕه‌که‌ى له‌سه‌حرا به ورد و درشته‌وه پێش خۆ داوه هاتن ژن و ماڵ و منداڵ و پاته‌ڵه‌که‌یان هه‌رچى مابوو کرده ژوورانه‌وه, لایان وابوو تازه با ناتوانێ زه‌فه‌ریان پێ به‌رێ به‌لآم کاتێ به خۆیان زانى باى سه‌ڕ سه‌ڕ به خۆیان کۆشک و ته‌لار و ماڵ و منداڵیانه‌وه به هیلاکى بردن که حه‌وت شه‌و هه‌شت ڕۆژى خایاند. (فَتَرَ‌ى الْقَوْمَ فِيهَا صَرْ‌عَىٰ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍ)الحاقه/٧ ئه‌گه‌ر چاوتان لێ بووایه ده‌ت دى که وه‌ک دار خورما به‌ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵ که‌نى ئاوا به‌لادا ده‌هاتن و ئاسارى خۆیان و وه‌لآتیان نه‌ما.ئینجا به ڕیوایه‌تێک ده‌ڵێن حه‌زره‌تى هود له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌کان چوه(حةزةرةموت) تا وه‌فاتى کرد به ڕیوایه‌تێکى که‌ش ده‌ڵێن چوو بۆ مه‌ککه و له‌عومرى"١٥٠" ساڵیدا له‌وێ وه‌فاتى کرد و قه‌برى موباره‌کى لاى حیجرى حه‌زره‌تى ئیسماعیله. جا له باسى به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى هود و قه‌ومى عاد ئه‌و په‌ند و ئامۆژگارى یه ده‌بێ وه‌رگرین که موسڵمانى ڕاسته‌قینه ده‌بێ وه‌ک حه‌زره‌تى هود بێ و کافره‌کان به شێت و بێ عه‌قڵیان ناو ده‌برد, که‌چى ئه‌و به زمانى خۆش جوابى ده‌دانه‌وه نابێ وه‌ک قه‌ومى عاد به ماڵ و دارایى بنازین و له خوا و غه‌زه‌بى خوا غافڵ بین و بیزانین خوا هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه و هه‌ر کاتێ ئاره‌زوو بکا هه‌رچى ئاره‌زووى لێ بێ ده‌یکا. موسڵمانینه بۆیه خوا له سوره‌ى (يوسف)دا فه‌رمویه‌تى: (لَقَدْ كَانَ فِي قَصَصِهِمْ عِبْرَ‌ةٌ لِّأُولِي الْأَلْبَابِ)یوسف/١١١ واته له باسى به‌سه‌رهاتى پێغه‌مبه‌راندا په‌ند و ئامۆژگارى و عیبره‌ت هه‌یه بۆ ئینسانى ژیر که په‌ندیان لێ وه‌رگرێ هه‌روه‌ها له باسى قه‌ومى عاد و حه‌زره‌تى هودا ئه‌وه‌شمان ده‌ست ده‌که‌وێ که نابێ ئینسان مالێ خۆى بۆ چاو لێ که‌رى خه‌رج کا و ده‌بێ وه‌زعى ئابورى و ئیقتسادى موڕاعات بکا. ئومێد ده‌که‌م ڕوو بکه‌نه خوا‌و په‌ند له ژیانى ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه وه‌رگرین به‌ڵکو خواى ته‌عالا بۆ خاترى گه‌وره‌یى خۆیى و حورمه‌تى ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه لێمان خۆش بێ.

