سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ژیانى پێغه‌مبه‌ر مووسا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێَت به‌شى دووه‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
بابچینه‌وه سه‌ر باسى حه‌زره‌تى مووسا و بزانین قه‌زا و قه‌ده‌ر چى به‌سه‌ر دێنێ و له‌و کۆچه‌دا تووشى چ به‌سه‌ر هاتێک ده‌بێ؟ (وَلَمَّا وَرَدَ مَاءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةً مِنَ النَّاسِ يَسْقُونَ وَوَجَدَ مِنْ دُونِهِمُ امْرَأتَيْنِ تَذُودَانِ)القصص/٢٣ له‌کاتێکدا له‌شارى مه‌دیه‌ن نزیک بووه ڕوانى خه‌ڵکێکى زۆر کۆمه‌ڵه‌یان کردووه و مه‌ڕ و مالآتێکى زۆریان له ده‌ره‌وه‌یه لاى دا بۆ لایان سه‌رنجى دا هه‌موویان شوانى مێگه‌ل بوون له ده‌ورى بیراوێک کۆ بونه‌وه به نۆره مه‌ڕ و مالآته‌که‌یان ئاو ده‌ده‌ن به‌لآم هه‌رچى به تاقه‌ت تر بوایه زوتر نۆره‌ى ده‌پچڕى حه‌زره‌تى مووساش ماندو و مردو بوو زۆرى تین‌و و بوو چوو ئاوى خوارده‌وه له‌به‌ر سێبه‌رێک پاڵى لێ دایه‌وه و به دیاریانه‌وه دانیشت به‌لآم که ڕوانى دوو ئافره‌ت مه‌ڕ و بزنێکى زۆریان پێیه و دوور له‌بیر و خه‌ڵکه‌که وه‌ستاون و ناهێڵن مێگه‌له‌که‌یان تو خونى ئاوه‌که بێ حه‌زره‌تى مووسا زۆرى لا سه‌یر بوو هه‌ستا چوو بۆ لایان و گوتى: (قَالَ مَا خَطْبُكُمَا قَالَتَا لَا نَسْقِي حَتَّى يُصْدِرَ الرِّعَاءُ وَأَبُونَا شَيْخٌ كَبِيرٌ)القصص/٢٣
ئه‌وه بۆ ناهێڵن حه‌یوانه‌که‌تان بچنه سه‌ر بیره‌که و ئاو وه‌خۆن؟ گوتیان: والله ئێمه‌ش هه‌ر بۆ مه‌ڕ ئاو دان هاتوین به‌لآم نامان هه‌وێ تێکه‌ڵ به‌و پیاوانه ببین با ئه‌وان لێ وه‌بن جا ئێمه‌ش ئاویان ده‌ده‌ین باوکیشمان زۆر پیره ناتوانێ خۆى بێ ئاویان بدا بۆیه ئێمه به‌ناچارى هاتووین به ڕیوایه‌تێکیش ده‌ڵێن شوانه‌کان که لێ ده‌بوونه‌وه به‌ردێکى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر زارى بیره‌که داده‌نا به‌شه‌ش حه‌وت که‌س نه‌بوایه ئه‌و به‌رده لانه‌ده‌چوو به‌رده‌که‌یان له‌سه‌ر بیره‌که دانا ڕۆیشتن حه‌زره‌تى مووسا زۆرى به‌زه‌یى به ئافره‌ته‌کان دا هاته‌وه. (فَسَقَى لَهُمَا ثُمَّ تَوَلَّى إِلَى الظِّلِّ فَقَالَ رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنْزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ)القصص/٢٤ که شوانه‌کان ڕۆیشتن حه‌زره‌تى مووسا چوو به‌رده‌که‌ى لابرد و ئاوى بۆ هه‌ڵکێشان تا مێگه‌له‌که‌یان ئاوى خوارده‌وه و ئافره‌ته‌کان گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ و حه‌زره‌تى مووساش چۆ به‌ر سێبه‌رى دارێک و ڕووى کرده ئاسمان گوتى ئه‌ى خواى گه‌وره زۆرم برسىیه چاوه‌ڕوانى خێر و که‌ره‌مى تۆم ئافره‌ته‌کان که چوونه‌وه کاره‌ساتیان بۆ باوکیان گێرایه‌وه و خواى گه‌وره دووعاى حه‌زره‌تى مووساى گیرا کرد و دڵى حه‌زره‌تى شوعه‌یبى بۆ نه‌رم کرد به کچێکى گوت بچۆ ئه‌و پیاوه بانگ بکه بۆ ماڵى خۆمان (فَجَاءَتْهُ إِحْدَاهُمَا تَمْشِي عَلَى اسْتِحْيَاءٍ قَالَتْ إِنَّ أَبِي يَدْعُوكَ لِيَجْزِيَكَ أَجْرَ مَا سَقَيْتَ لَنَا)القصص/٢٥ یه‌کێک له کچه‌کان زۆر به حه‌یا و شه‌رمه‌وه هات بۆ لاى حه‌زره‌تى مووسا و گوتى باوکم ده‌ڵێ بێ بۆ ماڵى ئێمه پاداشتى ئه‌و چاکه‌ى بده‌مه‌وه که له‌گه‌ڵى کردووین هه‌ستا له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌که‌دا چوو بۆ ماڵى حه‌زره‌تى شوعه‌یب. (فَلَمَّا جَاءَهُ وَقَصَّ عَلَيْهِ الْقَصَصَ)القصص/٢٥ کاتێک چۆ خزمه‌ت حه‌زره‌تى شوعه‌یب و سه‌لامى کرد و دانیشت نان و مان خواردن ته‌واو بوو ئینجا حه‌زره‌تى شوعه‌یب لێ ى پرسى له کوێ‌ڕا هاتووى؟ ئه‌ویش به ته‌واوى به‌سه‌رهاتى خۆى بۆ گێڕایه‌وه. (قَالَ لَا تَخَفْ نَجَوْتَ مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ)القصص/٢٥ حه‌زره‌تى شوعه‌یب دڵ خۆشى دایه‌وه و فه‌رمووى مه‌ترسه له ده‌ست ئه‌و قه‌ومه زاڵمه رزگارت بووه. (قَالَتْ إِحْدَاهُمَا يَا أَبَتِ اسْتَأْجِرْهُ إِنَّ خَيْرَ مَنِ اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الْأَمِينُ)القصص/٢٦ یه‌کێک له کچه‌کان عه‌رزى بابى کرد ئه‌ى باوکه ئه‌و پیاوه ڕاگره به شوان چاکترین که‌سێکه به‌کرێ بگرى زۆر به‌تاقه‌ته و زۆر ئه‌مینه حه‌زره‌تى شوعه‌یب تۆزێک ڕاما و له‌پاشان سه‌رى به‌رز کرده‌وه و فه‌رمووى: (قَالَ إِنِّي أُڕيدُ أَنْ أُنْكِحَكَ إِحْدَى ابْنَتَيَّ هَاتَيْنِ عَلَى أَنْ تَأْجُرَنِي ثَمَانِيَ حِجَجٍ فَإِنْ أَتْمَمْتَ عَشْرًا فَمِنْ عِنْدِكَ وَمَا أُڕيدُ أَنْ أَشُقَّ عَلَيْكَ سَتَجِدُنِي إِنْ شَاءَ اللَّهُ مِنَ الصَّالِحِينَ)القصص/٢٧ من ده‌مه‌وێ یه‌کێک له‌و دوو کچانه‌ت لێ ماره‌که‌م به‌و شه‌رته هه‌شت ساڵ شوانیم بۆ بکه‌ى ئه‌گه‌ر ده ساڵیشت ته‌واو کرد ئه‌وه پیاوه‌تى خۆته من تۆبزیت لێ ناکه‌م به ئومێدى خوا زۆریشت له‌گه‌ڵ باش ده‌بم.( قَالَ ذَلِكَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ أَيَّمَا الْأَجَلَيْنِ قَضَيْتُ فَلَا عُدْوَانَ عَلَيَّ وَاللَّهُ عَلَى مَا نَقُولُ وَكِيلٌ)القصص/٢٨ حه‌زره‌تى مو‌سا فه‌رموى زۆر باشه به‌لآم با ئه‌و قسه هه‌ر له‌به‌ینى خۆمان دا بێ خوا شاهید بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ى ڵێین سه‌ر و نه‌هێشینم هه‌شت ساڵ شوانى بۆ حه‌زره‌تى شوعه‌یب کرد و کچه‌که‌ى ماره کرد و ماوه‌یه‌کش مایه‌وه ئینجا ئاره‌زووى وولآتى میسرى که‌وته سه‌ر و چۆ خزمه‌ت حه‌زره‌ت شوعه‌یب گوتى ده‌بێ روخسه‌تمان بده‌ى بچینه‌وه بۆ میسر حه‌زره‌تى شوعه‌یب گریا و فه‌رمووى من پیر بووم بۆ به جێم دێڵى؟ گوتى ئاخر زۆر غه‌ریبى دایکم و هاڕونى برام و که‌لسومى خوشکم ده‌که‌م و ده‌مێکه لێیان بێ خه‌به‌رم حه‌زره‌تى شوعه‌یب فه‌رمووى دا بچن ئه‌و عه‌سایه‌ى که به میرات له باب و باپیرانم بۆ ماوه‌ته‌وه بۆم بێنن که هێنایان داى به حه‌زره‌تى مووسا و گوتى ئه‌و عه‌سایه هه‌ڵگره میراتى پێغه‌مبه‌رانه ئومێدم وایه خوا بت کا به پێغه‌مبه‌ر. (قَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا إِنِّي آَنَسْتُ نَارًا لَعَلِّي آَتِيكُمْ مِنْهَا بِخَبَرٍ أَوْ جَذْوَةٍ مِنَ النَّاڕ لَعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ)القصص/٢٩ کاتێک ماوه‌که‌ى ته‌واو کرد و روخسه‌تى وه‌رگرت و به خۆ و خێزانى خوا حافیزیان له حه‌زره‌تى شوعه‌یب کرد و به‌ره‌و میسر که‌وتنه ڕێ. ئه‌و ڕۆژه تا ئێواره رۆیشتن له ئێواره‌دا ئاسمان ده‌ستى کرد به شریخو و هۆڕى هه‌وران و دنیا تاریک بوو چاو چاوى نه‌ده‌دى داى دایه به‌فر و باران و ڕێگایان لێ وون بوو حه‌زره‌تى مووسا که ڕووانى له لاى کێوى توورى سینا ڕا ئاوڕێک دیار بو تروسکه‌ى ده‌هات. (فَلَمَّا قَضَى مُوسَى الْأَجَلَ وَسَارَ بِأَهْلِهِ آَنَسَ مِنْ جَانِبِ الطُّوڕ نَارًا)القصص/٢٩ به ژنه‌که‌ى گوت ئێوه لێره دانیشن من چاوم له ئاگرێکه ده‌چم خه‌به‌رى ڕێگا له خاوه‌ن ئاگره‌که ده‌پرسم یان ده‌سته چیلێکى لێ دێنم و خۆى پێ گه‌رم ده‌که‌ینه‌وه. (فَلَمَّا أَتَاهَا نُودِيَ مِنْ شَاطِئِ الْوَادِ الْأَيْمَنِ فِي الْبُقْعَةِ الْمُبَارَكَةِ مِنَ الشَّجَرَةِ أَنْ يَا مُوسَى إِنِّي أَنَا اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ)القصص/٣٠ کاتێک نزیک بۆوه ته‌ماشاى کرد نورێک له ئاسمان‌ڕا هاتووه له دارێکى داوه زۆر ترسا و خۆفى ڕێ نیشت له‌لاى ڕاستى یه‌وه له‌و جێگا موباره‌که له شیوه‌که‌ى نزیک کێوى توور ده‌نگێک له غه‌یبه‌وه بانگى کرد و فه‌رمووى مه‌ترسه من خواى هه‌موو عاله‌مم. (إِنِّي أَنَا رَبُّكَ فَاخْلَعْ نَعْلَيْكَ إِنَّكَ بِالْوَادِ الْمُقَدَّسِ طُوًى)طه/١٢ فه‌رمووى من خواى تۆم پێڵاوه کانت داکه‌نه تۆ له‌شیوى "توواى" زۆر گه‌وره‌یه.( وَأَنَا اخْتَرْتُكَ فَاسْتَمِعْ لِمَا يُوحَى)طه/١٣ من تۆم کرد به پێغه‌مبه‌ر گوێ ڕاگره بۆ و ئامۆژگاریانه و ئه‌و قسانه‌ى پێت ده‌ڵێم. (إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدْنِي وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْڕي)طه/١٤ به‌ڕاستى هه‌ر من خوام عیباده‌ت بۆ من بکه و نوێژ به یادى منه‌وه بکه. (إِنَّ السَّاعَةَ آَتِيَةٌ أَكَادُ أُخْفِيهَا لِتُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا تَسْعَى)گه/١٥ به‌ڕاستى ڕۆژى قیامه‌ت هه‌ر دێ, گومانت نه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو که‌س حیسابى کرده‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بکرێ.( فَلَا يَصُدَّنَّكَ عَنْهَا مَنْ لَا يُؤْمِنُ بِهَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ فَتَرْدَى)طه/١٦ به‌قسه‌ى ئه‌وانه به سه‌هو نه‌چى که باوه‌ڕیان به دوا ڕۆژ نیه و خۆت به هیلاک به‌رى, ئینجا که خواى ته‌عالا حه‌زره‌تى مووساى کرده پێغه‌مبه‌ر ویستى چه‌ند موعجیزه‌ى نیشان بدا, بۆ ئه‌وه‌ى ئومێدى زیاتر بێ و نه‌ترسێ فه‌رموو: (وَمَا تِلْكَ بِيَمِينِكَ يَا مُوسَى)طه/١٧ ئه‌وه چیه به ده‌ستى ڕاسته‌وه‌یه؟ عه‌قڵ و بیرى ئاده‌میزاد و به‌شه‌رى له جوابى ئه‌و پرسیاره سه‌رسام ده‌بێ هه‌ر ده‌بێ به گوێره‌ى بیرى ئینسانى جواب وه‌دا. (قَالَ هِيَ عَصَايَ أَتَوَكَّأُ عَلَيْهَا وَأَهُشُّ بِهَا عَلَى غَنَمِي وَلِيَ فِيهَا مَآَڕبُ أُخْرَى)طه/١٨ ناچار گوتى ئه‌ى خواى گه‌وره بڵێم چى؟ ئه‌وه عه‌ساکه‌مه ماندوو بوم له ڕێگادا و له‌به‌ر مه‌ڕ خۆى داوێمه سه‌ر, گه‌لآى دارانیشى بۆ مه‌ڕه‌کان پێ ده‌کوتم و هه‌ڵده‌وه‌رێنم, چه‌ند ئیشى دیشى پێ ده‌که‌م. (قَالَ أَلْقِهَا يَا مُوسَى)طه/١٩ (فَأَلْقَاهَا فَإِذَا هِيَ حَيَّةٌ تَسْعَى)گه/٢٠ خوا فه‌رمووى: یا مووسا عه‌ساکه‌ت فڕێ ده, فڕى دا‌و بوو به ئه‌ژدیهایه‌کى وا زه‌لام نه‌ده‌وێرا پڕ به چاوان ته‌ماشاى کا, حه‌زره‌تى مووسا له‌ترسانى ڕاى کرد.( قَالَ خُذْهَا وَلَا تَخَفْ سَنُعِيدُهَا سِيرَتَهَا الْأُولَى)گه/٢١ فه‌رمووى: هه‌ڵى گره و مه‌ترسه وه‌ک ئه‌وه‌ڵ جارى لێ ده‌که‌ینه‌وه که ده‌ستى بۆ برد‌و هه‌ڵى گرت بۆ وه به عه‌ساکه‌ى جاران دوباره خوا فه‌رمووى: (وَاضْمُمْ يَدَكَ إِلَى جَنَاحِكَ تَخْرُجْ بَيْضَاءَ مِنْ غَيْڕ سُوءٍ آَيَةً أُخْرَى)طه/٢٢ ده‌ستى ڕاستت ده‌باخه‌ڵێنێ و بیهێنه ده‌ره‌وه سپى ده‌بێ و به‌ڵه‌ک نابێ و عه‌یب دار نابێ, حه‌زره‌تى مووسا که ده‌ستى ڕاستى خسته باخه‌ڵه‌وه و هێنایه ده‌ره‌وه, وه‌ک ڕۆژ دنیاى ڕووناک کرد و ئه‌ویش بوو به موعجیزه‌یێکى دى, ئینجا خوا فه‌رمووى: (اذْهَبْ إِلَى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَى)طه/٢٤ بڕۆ بۆ میسر بۆ لاى فیرعه‌ون بانگى که بۆ خواپه‌رستى زۆرى تووغیان کردوه.( قَالَ رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْڕي).( وَيَسِّرْ لِي أَمْڕي).( وَاحْلُلْ عُقْدَةً مِنْ لِسَانِي).( يَفْقَهُوا قَوْلِي).( وَاجْعَلْ لِي وَزِيرًا مِنْ أَهْلِي).( هَارُونَ أَخِي)طه/٢٥-٣٠ حه‌زره‌تى مووسا گوتى ئه‌ى خواى گه‌وره هه‌رچى ده‌فه‌رمووى به سه‌ر سه‌ر, به‌لام ده‌بێ ئه‌و چوار داوایانه‌م بۆ جێ به‌جێ بکه‌ى سینگ و دڵم فراوان و گوشاد بکه‌ى تابارى پێغه‌مبه‌رى هه‌ڵ گرێ و لاى گران نه‌بێ. ئه‌وه‌ى پێم ده‌سپێرى بۆم ئاسان بکه‌ى زمانم تۆزێک ڕه‌وان و فه‌صیح بکه‌ى ئه‌و له‌نگىیه‌م نه‌مێنێ تا تێم بگه‌ن هارونى براشم بکه به وه‌زیر و شه‌ریکم. (قَالَ قَدْ أُوتِيتَ سُؤْلَكَ يَا مُوسَى)طه/٣٦ خوا فه‌رمووى ئه‌وا هه‌ر چوار داواکاریه‌تم جێ به‌جێ کرد. (قَالَ رَبِّ إِنِّي قَتَلْتُ مِنْهُمْ نَفْسًا فَأَخَافُ أَنْ يَقْتُلُونِ )القصص/٣٣ دووباره حه‌زره‌تى مووسا گوتى ئاخر من نه‌فه‌رێکم له قه‌ومى فیرعه‌ون کوشتوه ده‌ترسم بمکوژنه‌وه! فه‌رمووى یا مووسا مه‌ترسه زۆر جارم تۆ خه‌لاس کردووه تۆ له بیرت نایه به دایکتمان گوت بتخاته تابوته‌وه و فڕێ داته ناو به‌حره‌وه! به به‌حریشمان گوت هه‌ڵت گرێ و بت باته ماڵى دوژمنى من و تۆ. خۆشه‌ویستم خسته دڵى فیرعه‌ون و ماڵ و خێزانیه‌وه و خۆشیان ویستى خوشکه‌که‌تم, نارده ماڵى فیرعه‌ون دایکتى نیشان دان تا شیرت بداتێ و بت باته‌وه لاى خۆى و چاوى پێت ڕووناک وه‌بێ و په‌رۆشى نه‌بێ و خه‌فه‌ت نه‌خوا که کاراشت کوشت هه‌ر نه‌جاتمان داى و چووى بۆ مه‌دیه‌ن چه‌ند ساڵ مایه‌وه و ژنت هێنا و ده‌وڵه‌مه‌ند بووى هه‌روه‌ها له زۆر ناره‌حه‌تى خه‌لاسمان کردووى. (اذْهَبْ أَنْتَ وَأَخُوكَ بِآَيَاتِي وَلَا تَنِيَا فِي ذِكْڕي (42) اژْهَبَا إِڵى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ گَغَى (43) فَقُوڵا ڵهُ قَوْلا ڵیِّنا ڵعَلَّهُ ێتَژَکَّرُ أَوْ ێخْشَى)طه/٤٢-٤٤ خوا فه‌رمووى بڕۆ له‌گه‌ڵ هارونى برات بۆ لاى فیرعه‌ون ئه‌و موعجیزانه بنوێنه و درێغى مه‌که‌ن چونکه فیرعه‌ون توغیانى کردووه به‌لآم به‌له‌سه‌ر خۆى و به هێواشى قسه‌ى له‌گه‌ڵ بکه‌ن به‌ڵکو بگه‌ڕێته‌وه یان بترسێ حه‌زره‌تى مووسا هاته‌وه بۆ لاى ژن و مه‌ڕ و ماڵه‌که‌ى و به‌یانى به‌ره‌و میسر وه‌ڕێ که‌وتن له قه‌راغ شار ژن و ماڵه‌که‌ى به‌جێ هێشتوو چو بۆ ماڵى دایکى ده‌رگایان لێ کرده‌وه به‌لام دایکى نه‌ى ناسیه‌وه هارونى براى هاته‌وه به خێر هاتنى کرد و زوو ناسیه‌وه ئینجا ئه‌و دایک و کوڕ پێک شاد بوونه‌وه یه‌کتریان زۆر ماچ کرد و حه‌زره‌تى مووسا ته‌واو به‌سه‌رهاتى خۆى و کاره‌ساتى بۆ گێڕانه‌وه زۆریان پێ خۆش بوو چوون ژن و ماڵه‌که‌شیان هێنا بۆ شار ئینجا پاش دوو سێ ڕۆژ حه‌سانه‌وه به جووته چوونه باره‌گاى فیرعه‌ون گوتیان ئێمه پێغه‌مبه‌رى خواین ئه‌و خوایه‌ى که تۆ یه‌کێکى له عه‌بد و به‌نده‌کانى و تۆ خوا نى و ده‌بێ له‌و ڕۆ به دواوه کارت به سه‌ر به‌نى ئیسرائیلیانه‌وه نه‌بێ و عه‌بدى تۆ نین فیرعه‌ون که حه‌زره‌تى مووساى ناسیه‌وه و ئه‌و قسانه‌ى لێ بیستن غه‌زه‌بى گرت و زۆر توڕه بوو گوتى ئه‌ى مووسا ده‌بوو هه‌موو که‌س قسه بکا تۆ قسه نه‌که‌ى! (قَالَ أَلَمْ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدًا وَلَبِثْتَ فِينَا مِنْ عُمُڕكَ سِنِينَ)الشعراْ /١٨ ئایا من تۆم به منداڵى گه‌وره نه‌کرد و سى ساڵ له ماڵى من دا نه‌بووى؟ چۆن ده‌بێ ئه‌وه‌نده بێ وه‌فا بى؟! (وَفَعَلْتَ فَعْلَتَكَ الَّتِي فَعَلْتَ وَأَنْتَ مِنَ الْكَافِڕينَ)الشعراْ /١٩ گوتى تۆ هه‌ر ئه‌و که‌سه نى پیاوێکت به ناحه‌ق کوشت؟ تۆ چۆن ده‌بیته پێغه‌مبه‌ر؟! تۆ کوفرانى نیعمه‌تى منت کرد ئه‌و هه‌موو چاکه و پیاوه‌تیه‌ت چاو لێ نه‌بوو؟ واش خزمێکى منت کوشت و ڕات کرد! حه‌زره‌تى مووسا فه‌رمووى من ئه‌و پیاوه‌م به عه‌مدى نه‌کوشت نه‌ده‌بوو ئێوه خه‌ریکى کوشتنه‌وه‌ى من بن؟ من له‌ترسى ئێوه ڕام کرد به‌لام خواى گه‌وره به گه‌وره‌یى خۆى منى کردوه به پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووى ئه‌ى فیرعه‌ون ڕاست ده‌که‌ى چاکه‌ت له‌گه‌ڵ من کردوه به‌لآم هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ى چاکه‌که به ئازار دانى به‌نى ئیسرائیلیه‌کان تۆڵه‌ت لێ کردمه‌وه و ناڕه‌حه‌تت کردم. (قَالَ فِرْعَوْنُ وَمَا رَبُّ الْعَالَمِينَ)الشعراْ /٢٣ فیرعه‌ون به گاڵته‌وه گوتى خواى هه‌موو عاله‌م کێیه؟ (قَالَ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا إِنْ كُنْتُمْ مُوقِنِينَ)الشعراْ /٢٤ گوتى خواى هه‌موو کوراتى ئاسمانى و زه‌وى و هه‌رچى له به‌ینیاندا هه‌یه خواى ئه‌وانیش و هه‌موو عاله‌مه ئه‌گه‌ر بزانن و باوه‌ڕتان هه‌بێ. (قَالَ لِمَنْ حَوْلَهُ أَلَا تَسْتَمِعُونَ)الشعراْ /٢٥ فیرعه‌ون ڕووى کرده خه‌ڵکه‌که و گوتى گوێتان لێ یه چ جواب ده‌داته‌وه؟ من له‌خواى لێ ده‌پرسم ئه‌و باسى ئیشه‌کانى ده‌کا حه‌زره‌تى مو‌سا گوێ نه‌دایه و گوتى: (قَالَ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آَبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ)الشعرْ /٢٦ خواى ئێوه و خواى باب و باپیرانتان هه‌ر یه‌که. (قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ الَّذِي أُرْسِلَ إِلَيْكُمْ لَمَجْنُونٌ)الشعراْ /٢٧ فیرعه‌ون گوتى خه‌ڵکینه پێغه‌مبه‌ره‌که‌تان شێته من له چى پرسیار لێ ده‌که‌م و ئه‌و چیم جواب ده‌داته‌وه؟ (قَالَ رَبُّ الْمَشْڕقِ وَالْمَغْڕبِ وَمَا بَيْنَهُمَا إِنْ كُنْتُمْ تَعْقِلُونَ)الشعراْ /٢٨ حه‌زره‌تى مووسا خۆى هه‌ڵه کرد و گوتى خواى ڕۆژهه‌لآت و ڕۆژئاوا و هه‌رچى چاوتان پێده‌که‌وێ هه‌ر یه‌که ئه‌گه‌ر عه‌قڵتان هه‌بێ. (قَالَ لَئِنِ اتَّخَذْتَ إِلَهًا غَيْڕي لَأَجْعَلَنَّكَ مِنَ الْمَسْجُونِينَ)الشعراْ /٢٩ فیرعه‌ون هه‌ڕه‌شه‌ى کرد و گوتى ئه‌ى مووسا ئه‌گه‌ر غه‌یرى من به خوا بزانى زیندانیت ده‌که‌م حه‌زره‌تى مووسا له‌سه‌ر خۆ فه‌رمووى: (قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكَ بِشَيْءٍ مُبِينٍ)الشعراْ /٣٠ ئه‌گه‌ر موعجیزه‌شت نیشان بده‌م هه‌ر زیندانیم ده‌که‌ى؟ (قَالَ فَأْتِ بِهِ إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ)الشعراْ /٣١ فیرعه‌ون گوتى ده‌ده‌ى ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ى (فَأَلْقَى عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعْبَانٌ مُبِينٌ)الشعراْ /٣٢ (وَنَزَعَ يَدَهُ فَإِذَا هِيَ بَيْضَاءُ لِلنَّاظِڕينَ)الشعراْ /٣٣ حه‌زره‌تى مووسا عه‌ساکه‌ى فڕێ دا و بوو به هه‌ژدیهایه‌ک و ده‌ستى کرد یه قۆرت و پێچ و حه‌زره‌تى مووسا ده‌ستى ده‌شه‌ویلان کرده‌وه و بۆیه به عه‌ساکه‌ى جاران ده‌ستیشى ده باخه‌ڵ نا و هێنایه‌وه ده‌رێ چاوى له‌به‌ر هه‌ڵ نه‌ده‌هات له‌به‌ر سپیانى (قَالَ لِلْمَلَإِ حَوْلَهُ إِنَّ هَذَا لَسَاحِرٌ عَلِيمٌ)الشعراْ /٣٧ فیرعه‌ون ڕووى کرده خه‌ڵکه‌که و گوتى به‌ڕاستى مووسا ساحیرێکى زۆر گه‌وره‌یه (يُڕيدُ أَنْ يُخْڕجَكُمْ مِنْ أَرْضِكُمْ بِسِحْڕهِ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ)الشعراْ /٣٥ مووسا ده‌ى هه‌وێ به سیحر له وولآتى میسر ده‌رتان کا جا چ ته‌گبیرێک ده‌که‌ن و ده‌ڵێن چى؟ جا با لێره‌دا هه‌موو لایه‌ک به‌خوا بسپێرین و ئه‌گه‌ر عومر وه‌فاى کرد سبه‌ینێ دێینه‌وه خزمه‌ت حه‌زره‌تى مووسا و گوێ ده‌گرینه‌وه له هێندێکى دى له باسى به سه‌ر هاتى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره گه‌وره‌یه و خۆشه‌ویسته.

