سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر یه‌حیا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت
نوسینى:م.مه‌لا موحه‌ممه‌دى شه‌لماشى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
موسولمَانینه با گوێ ڕاگرین بۆ باسى ژیانى حه‌زره‌تى یه‌حیا و په‌ندو ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین .
له باسى ژیانى حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا دا گوتمان که حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا ته‌مه‌نى گه‌یشتبوو سه‌دو بیست ساڵ ئه‌ولادیان نه‌بو بو ,وه‌جاخ کوێر بوون ,زۆرى پێ ناخۆش بوو که له پاش وه‌فاتى ,گه‌له‌که‌ى بێ سه‌ر په‌رشت وه‌مێنى و ڕو بکه‌نه بێ دینى و به‌دئه‌خلاق بن .ئه‌وه بوو دوعاى کرد و له به‌ر خوا پاڕایه‌وه بۆ ئه‌ولاد هه‌روه‌کو خواى گه‌وره لى سوره‌تى ((مريم))
دا باسى ده‌کا ده‌فه‌رموی:زه‌که‌ریا له دوعاکه‌ى دا گوتى
(فَهَبْ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيًّا) سوره‌تى مریم /٥
(يَڕ‌ثُنِي وَيَڕ‌ثُ مِنْ آلِ يَعْقُوبَ وَاجْعَلْهُ رَ‌بِّ رَ‌ضِيًّا) سوره‌تى مریم/6
ئه‌ى خواى گه‌وره کوڕێکم پێ ببه‌خشه به گه‌وره‌یى خۆت که ببێته جێ نشینى من له پێخه‌مبه‌رایه‌تى دا‌و له به‌دینى دا جێ گرى ئه‌ولادى حه‌زره‌تى یه‌عقوبیش بێ له مڵک و دارایى دا ,ئه‌وه‌نده باش بێ خۆت لێ ى ڕ‌ازى بى,خواوه‌ندى گه‌وره دوعا و پاڕانه‌وه‌که‌ى گیرا کرد هه‌روه‌کو له سوره‌تى (ال عمران ))ده‌فه‌رمووى:
(فَنَادَتْهُ الْمَلَائِكَةُ وَهُوَ قَائِمٌ يُصَلِّي فِي الْمِحْرَابِ أَنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَى مُصَدِّقًا بِكَلِمَةٍ مِنَ اللَّهِ وَسَيِّدًا وَحَصُورًا وَنَبِيًّا مِنَ الصَّالِحِينَ)ئایه‌تى ٣٩
له کاتێکدا که حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا له میحرابدا نوێژى ده‌کرد ,حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل هات بۆ لاى و بانگى کرد و فه‌رمووى :خواوه‌ندى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ:موژده بده به زه‌که‌ریا که خوا دوعاکه‌ى گیرا کرد ,کوڕێکى ده‌بێت به ناوى یه‌حیا و ئێمان دێنێ به حه‌زره‌تى عیسا که‌لیم الله و ده‌بێته گه‌وره‌ى گه‌له‌که‌ى و خۆى له شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووى نه‌فس ده‌پارێزى و ده‌بێته پێخه‌مبه‌ر و زۆز پیاوى چاک ده‌بێ :به ڕیوایه‌تێک ده‌ڵێن :ئه‌وه‌نده پیاوى چاک و ساڵح بووه پێخه‌مبه‌رى ئێمه حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌دى موسته‌فا سه‌لات و سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت له حه‌دیسێکدا فه‌رموویه‌تى(ما من نبى الا و قد عصى او هم بمعصية غير يحيى فانة لم يعص ولم يهم)
هیچ پێخه‌مبه‌رێک نه‌بووه که یان گوناهى نه‌کردبێ ,یان ئه‌گه‌ر گوناهیشى نه‌کردبێ خه‌یاڵى گوناهى کردووه ,حه‌زره‌تى یه‌حیا نه‌بێ که قه‌ت گوناحى به خه‌یاڵیشدا نه‌هاتووه.
ئیمام فه‌خرى رازى خواى لێ بێ ڕ‌ازى ده‌فه‌رمووى:ڕۆژێک دایکى حه‌زره‌تى یه‌حیا توشه حه‌زره‌تى مه‌ریه‌م بوو له‌و کاته‌دا که حه‌زره‌تى مه‌ریه‌م حامیله بوو به ه حه‌زره‌تى عیساوه.گوتى یا مه‌ریه‌م تۆ ده‌زانى منداڵم له سکى دایه و کوڕه و هه‌ست ده‌که‌م که سوجده ده‌با بۆ حه‌مله‌که‌ى تۆ؟ چونکه دایکى موژده‌ى له مه‌لائیکه ووه‌رگرتبوو که حه‌مله‌که‌ى ناوى یه‌حیا یه و ئیمان به حه‌زره‌تى عیسا دێنێ .ئینجا که حه‌زره‌تى یه‌حیا له دایک بوو هاته سه‌رو به‌ندى بلوغ بوونى ,زۆر ڕو خۆش و خوێن گه‌رم و عاقڵ و تێگه‌یشتوو بوو,خواوه‌ندى گه‌وره کردى به پێخه‌مبه‌ر هه‌روه‌ک له سوره‌تى ((مريم)) دا ده‌فه‌رمووێ(يَا يَحْيَى خُذِ الْكِتَابَ بِقُوَّةٍ وَآَتَيْنَاهُ الْحُكْمَ صَبِيًّا)ئایه‌ت١٢
یا یه‌حیا ئه‌وا تۆمان کرده پێخه‌مبه‌ر ئه‌و کتێبه که ته‌وراته ,یان کتێبێکى تایبه‌تیه هه‌ڵگره‌و بێ خوێنه‌وه و عه‌مه‌ڵى پێ بکه و زۆر به دیقه‌ت له مه‌عناکه‌ى فکره‌و بیزانه.
خواى گه‌وره هه‌ر له‌و ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رمووێ:هه‌ر به مندالێ قووه‌ت و قودره‌ت و توانا و فه‌هم و زه‌کاوه‌ت و حیکمه‌تمان دا به یه‌حیا بۆ ئه‌وه‌ى مه‌عناى ئه‌و کتێبه بزانێ و زوو شاره‌زاى دین بێ(وَحَنَانًا مِنْ لَدُنَّا وَزَكَاةً وَكَانَ تَقِيًّا)سوره‌تى مریم ئایه‌تى ١٣
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:ئێمه به‌ره‌حمى خۆمان دڵێکى پڕ له ره‌حم و میهره‌بانیمان دایه,پاک بوو له هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کى خراپ و زۆر په‌ر هێزگار بوو.( وَبَرًّا بِوَالِدَيْهِ وَلَمْ يَكُنْ جَبَّارًا عَصِيًّا) سوره‌تى مریم ئایه‌تى ١٤
له‌گه‌ل دایک وباوکى زۆر باش بوو,قه‌ت بێ ئه‌مرى نه‌ده‌کردن و دڵى نه‌ده‌هێشاندن و خۆى به زل نه‌ده‌زانى ,فیزو ده‌مارو ته‌که‌بوورى نه‌بوو,به حیاتى گوناحى به خه‌یاڵدا نه‌ده‌هات ,زۆر روو خۆش و زمان شیرین و ده‌م به پێکه‌نین بوو,شه‌وو رۆژ خه‌ریکى عیباده‌ت و ئامۆژگارى خه‌ڵک بوو به ته‌واوى مه‌عنا ئاگاى له ته‌وڕات و دینى حه‌زره‌تى مووسا بوو
(وَسَلَامٌ عَلَيْهِ يَوْمَ وُلِدَ وَيَوْمَ يَمُوتُ وَيَوْمَ يُبْعَثُ حَيًّا) سوره‌تى مریم ئایه‌تى ١٥
ئه‌وه‌نده لاى خوا مه‌رته‌به‌ى به‌رز بوو خوا ئه‌وه‌نده‌ى خۆش ده‌ویست که هه‌ر له سگى دایکى ڕا رۆژى له دایک بوونى و تا رۆژى مردنى و تا رۆژى مردنى و زیندو کردنه‌وه‌ى بۆ مه‌یدانى مه‌حشه‌ر و موحاسه‌به خواوه‌ندى گه‌وره له شه‌ڕى شه‌یتانى پاڕاست و له دونیا تووشى بێئه‌مرى خوا نه‌بوو,له قه‌بر و قیامه‌تیشدا تووشی ناخۆشى نابێ.
خواوه‌ندى گه‌وره له‌و چه‌ند ئایه‌ته‌دا نۆ سیفه‌تى باس کردوون که ده‌لاله‌ت ده‌که‌ن له سه‌ر گه‌وره‌یى حه‌زره‌تى یه‌حیا یه‌که‌م سیفه‌ت ئه‌وه‌یه حه‌زره‌تى یه‌حیا گه‌یبۆ ئه‌و ده‌ره‌جه‌یه خوا قسه‌ى له‌گه‌ڵ کرد‌و فه‌رموی :ئه‌ى یه‌حیا ئه‌و کتێبه بگره.
دووه‌م:هه‌ر له منداڵی‌دا خوا عه‌قڵ و بیر‌و هۆشى دایه بۆ ئه‌وه‌ى له دین حاڵى بێ و به خه‌ڵکى ڕاگه‌یه‌نى و عه‌مه‌ڵى پێ بکا
سێیه‌م:خوا ته‌عریفى ده‌کا و ده‌فه‌رمووێ:زۆر به ره‌حم بووه
چواره‌م:زۆر پاک و خاوێن بووه له هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کى خراپ
پێنچه‌م: زۆر په‌رهێزگار بووه که سیفه‌تى گه‌وره‌یه‌ونه بێ ئه‌مرى خواى کردوووه نه گوناهى کردووه.
شه‌شه‌م:قه‌ت بێ دڵى دایک و بابى نه‌کردووه
حه‌وته‌م:خۆى به زل نه‌زانیوه
هه‌شته‌م:قه‌ت گوناهى به خه‌یاڵیشدا نه‌هاتووه.
نۆیه‌م:خوا ده‌فه‌رمووێ:سه‌لام له سه‌ر یه‌حیا له ڕۆژى له دایک بوونیدا و له ڕۆژى وه‌فاتیدا و له ڕۆژى زیندوو کردنه‌وه‌یدا ,که لام وایه ئه‌وه‌یان له هه‌مووان گه‌وره‌تره , چونکه ئینسان و نه‌فسى ئینسانى له‌و ڕۆژو سێ کاته‌دا زۆر غه‌ریبه و زۆر ده‌ترسى .له ناو مه‌نزڵى سگى گه‌رم و نه‌رمى دایک دێته سه‌ر دنیا .که له دنیادا کاتى ته‌واو بوو مرد ده‌که‌وێته ناو عاله‌مێکى که‌وه ,کو زیندو کرایه‌وه ده‌که‌وێته بازاڕێکى که‌وه, به ڕاستى ئه‌و سێ گۆڕانه زۆر گرنگن و زۆر جێگاى مه‌ترسین.
به‌ڵام خوا ده‌فه‌رمووى:ئێمه یه‌حیامان له ترسى ئه‌و سێ جێگایه‌دا پاراست جا بۆیه پێخه‌مبه‌ر له حه‌دیسه‌که‌دا فه‌رمووى:یه‌حیا به خه‌یاڵیش گوناهى نه‌کردووه.
حه‌زره‌تى یه‌حیا له دوا شه‌هیدبوونى باوکى زیاتر ده‌ستى کرد به عیباده‌ت و خوا په‌رستى و ئامۆژگارى خه‌ڵکه‌که.
حاکم و پاشاى جوله‌که‌کان که ناوى هیرودس بوو,عاشقى هیرودیاى برازاى خۆى ببو,زۆرى حه‌زى لێ جه‌کرد و خه‌ریک بوو ماره‌ى بکات.
حه‌زره‌تى یه‌حیا که ئه‌و خه‌به‌ره‌ى زانى له ناو خه‌ڵکا بڵاوى کرده‌وه که به شه‌رع برازا له مام ماره ناکرێت, کچه‌و دایکى کچوکو قسه‌ى حه‌زره‌تى یه‌حیایان بیسته‌وه,زۆریان پێ ناخۆش بوو,ڕقیان له حه‌زره‌تى یه‌حیا له دڵ گرت ,ڕۆژێک دایکى کچه‌که‌ى به ئه‌نواعى لیباسى جوان و زێڕو زێو رَازانده‌وه و چوون بۆ لاى پاشا ,پاشا که به چاوى به هیرودیاى برازاى که‌وت وه‌خه‌ت بوو له خۆشیان شێت بێ دوا گفتۆ گۆ و پێکه‌نین پاشا گوتى:هه‌ر داوا و ئاره‌زوویه‌کت هه‌یه بڵێ تا به چاوان بۆت جێ به جێ بکه‌م ,کچه‌که گوتى :ته‌نیا ئاره‌زووى من ئه‌وه‌یه ئه‌مر بکه‌ى یه‌حیا سه‌ر ببڕن ,چونکه تۆ ئاگات لێ نیه به جارێک ئابڕ‌وى بردوین ,له هه‌موو کوڕ و مه‌جلیسێکدا باسمان ده‌کا و ده‌ڵێ دروست نیه هیرودیا له مامى ماره بکرێ, پاشا ئه‌مرى کرد و چوون حه‌زره‌تى یه‌حیایان سه‌ر بڕى و سره‌که‌یان هێنا بۆ مه‌جلیسى پاشا.
له‌و کاته‌دا مه‌لائیکه‌تى ئه‌رزو ئاسمان ده‌ستیان کرد به گریان و عه‌رزى باره‌گاى ئه‌قده‌سیان کرد ئه‌ى خواى گه‌وره حه‌زره‌تى یه‌حیا ,چ گوناهێکى کردبوو سه‌ریان بڕى؟
خوا فه‌رمووى:ئه‌ى مه‌لائیکه من یه‌حیام خۆشده‌وێ , گوتیان ئه‌ى خواى گه‌وره بۆ هه‌ر که‌سێکت خۆش ویست ئاواى ده‌کوژێ؟
خواوه‌ندى گه‌وره فه‌رمووى: ئه‌ى مه‌لائیکه وا دیاره ئێوه من وه‌ک بنیاده‌مان ته‌ماشا ده‌که‌ن که دوژمنى خۆیان ده‌کوژن و دۆستان ئاگادارى ده‌که‌ن! بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌ست دوژمن زه‌ره‌ر نه‌بینن و لا دۆستانیش چاکه‌یان ده‌ست ده‌که‌وێ,فه‌رموى : من که خوام دۆستان ده‌کوژم و دوژمنان په‌روه‌رده ده‌که‌م ,تا هموو عاله‌م بزانێ که من نه له دۆستان قازانجم ده‌ست ده‌که‌وى و نه له دوژمنان زه‌ره رم پێ ده‌گا.
به ڕیوایه‌تێک ده‌ڵێن :که حه‌زره‌تى یه‌حیایان سه‌ر بڕى و سه‌ره‌که‌یان هێنایه مه‌جلیسى پاشا سه‌ره‌که‌ى ده‌ى فه‌رموو:ئه‌ى بێ دین ماره‌کردنى دروست نیه,ماره‌ى نه‌که‌ى.
خواوه‌ندى گه‌وره له تۆڵه‌ى خوێنى حه‌زره‌تى یه‌حیا پاشایه‌کى ئاگر په‌رستى نارده سه‌ریان حه‌فتا هه‌زار که‌سى لێ کوشتن و سه‌رى بڕین .به‌و جۆره حه‌زره‌تى یه‌حیا شه‌هید کرا .ئێستا سه‌رى موباره‌کى له جامیعى ئه‌مه‌وى له شامه و به ده‌نیشى له بێروته .
ئه‌گه‌ر به وردى له ژیان و به سه‌ر هاتى حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا و حه‌زره‌تى یه‌حیاى کوڕى بکه‌ینه‌وه په‌ند و ده‌رسى لێ وه‌رده‌گرێن.

