سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر نوح سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێ
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
موسڵمانینه گوێ راگرن بۆ ماناى ئه‌و ئایه‌تانه که باسى حه‌زره‌تى (نوح) ده‌که‌ن و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرن و شوکرانه‌ى خواوه‌ندى گه‌وره بکه‌ن.
ڕاوى ده‌ڵێ له دووا ئه‌وه‌ى که حه‌زره‌تى ئیدریس نه‌ما شه‌یتان دووباره به ده‌رفه‌تى زانى هه‌ستا و خۆى برده سه‌ر شکڵى پیاوێکى به دین و چوو بۆ لاى نه‌وه و نه‌تیجه‌کانى حه‌زره‌تى ئیدریس و گوتى: نامه‌ردونه‌که‌م! ئه‌وه بۆ حه‌زره‌تى ئیدریستان فه‌رامۆش کردوه و له‌بیر خۆتان بردۆته‌وه؟ وه‌رن با وێنه‌یه‌کتان بۆ دروست که‌م که وه‌ک ئه‌و بچێ و قسه‌کردن نه‌بێ هیچ جیاوازیان نه‌بێ. شه‌یتان وێنه‌یه‌کى حه‌زره‌تى ئیدریسى بۆ دروست کردن و خه‌ڵکه‌که زۆریان حورمه‌ت لێ ده‌گرت,
تا به‌وبۆنه‌وه به‌ره به‌ره په‌رستیان و بت په‌رستى بلآو بۆوه. ئینجا (175)سالأ پاش وه‌فاتى حه‌زره‌تى ئیدریس خواوه‌ندى گه‌وره له عومرى په‌نجا(50)ساڵیدا حه‌زره‌تى نوحى کرده پێغه‌مبه‌ر و ناردى بۆ سه‌ر بت په‌رسته‌کان.
هه‌روه‌کو خواى گه‌وره له ئه‌وه‌لى سوره‌ى (نوح)دا ئه‌وه‌مان بۆ باس ده‌کا و ده‌فه‌رموێ: (إِنَّا أَرْ‌سَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِ أَنْ أَنذِرْ قَوْمَكَ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ)نوح/١ به‌ڕاستى ئێمه حه‌زره‌تى نوح مان ڕه‌وانه کرد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌ى و پێمان گوت قه‌ومه‌که‌ت ئاگادار بکه و بڵێ ده‌ست له کوفر و بت په‌رستى هه‌ڵگرن, تا عه‌زابى سه‌ختیان تووش نه‌بووه.
(قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي لَكُمْ نَذِيرٌ مُّبِينٌ)نوح/٢ حه‌زره‌تى نوح گوتى ئه‌ى قه‌ومى من به‌ڕاستى من ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه که له‌لایه‌ن خواوه ئه‌مرم پێ کراوه.
(أَنِ اعْبُدُوا اللَّـهَ وَاتَّقُوهُ وَأَطِيعُونِ)نوح/٣ که پێتان ڕاگه‌یه‌نم ئیمان به‌خوا بێنن و ده‌ست له بت په‌رستى هه‌ڵگرن و به قسه‌ى من بکه‌ن. ئه‌گه‌ر به قسه‌م بکه‌ن:
(يَغْفِرْ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ وَيُؤَخِّرْ‌كُمْ إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى)نوح/٤ خواوه‌ندى گه‌وره له خراپه و گوناحتان خۆش ده‌بێ و تاکاتى خۆى ده‌تان هێڵێته‌وه.
(إِنَّ أَجَلَ اللَّـهِ إِذَا جَاءَ لَا يُؤَخَّرُ لَوْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ)نوح/٤ به‌لآم ئه‌گه‌ر خوا کاتى بۆ شتێک دیارى کرد ئه‌وه یه‌ک سانىیه دووا ناکه‌وێ, خۆزگه ئه‌وه‌تان زانیبا و به قسه‌تان بکردمایه.
(لقد لبث نوح في قومة زمنا طويلا) حه‌زره‌تى نوح ماوه‌یه‌کى زۆر له‌ناو قه‌ومه‌که‌ى داا مایه‌وه.
(يدعوهم الى عبادة الله) بانگى ده‌کردن بۆ خوا په‌رستى, هه‌ر وه‌کو خواى گه‌وره له سوره‌ى (العنكبوت)دا ده‌فه‌رموێ: (وَلَقَدْ أَرْ‌سَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِ فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمْسِينَ عَامًا)العنکبوت/١٤ ئێمه حه‌زره‌تى نووح مان به پێغه‌مبه‌رى نارد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌ى و ماوه‌ى نۆسه‌ت و په‌نجا ساڵ له ناویاندا مایه‌وه.
(ولكن هذه المدة لم تؤت ثمارها) به‌لآم له‌و ماوه‌یه‌دا و ئه‌و نۆسه‌ت و په‌نجا ساڵه هیچ سه‌مه‌ره‌ى نه‌بوو.
(فلم يؤمن برسالته الا القليل منهم) ئیمانیان پێ نه‌هێنا ده‌سته‌یه‌کى که‌م نه‌بێ له‌سوره‌ى (هود)دا ده‌فه‌رموێ: (فَقَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُ‌وا مِن قَوْمِهِ مَا نَرَ‌اكَ إِلَّا بَشَرً‌ا مِّثْلَنَا)پیاو ماقوڵ و ده‌وڵه‌مه‌ند و گه‌وره‌کانیان گوتیان له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک ئێمه تۆ به پێغه‌مبه‌ر نازانین.
یه‌که‌م تۆ ئینسانێکى وه‌ک ئێمه ده‌خۆى و ده‌خۆیه‌وه, چۆن پێغه‌مبه‌ر ده‌بێ وه‌ک ئێمه بێ؟ لایان وا بوو پێغه‌مبه‌ر ده‌بێ فریشته بێ.
(وَمَا نَرَ‌اكَ اتَّبَعَكَ إِلَّا الَّذِينَ هُمْ أَرَ‌اذِلُنَا بَادِيَ الرَّ‌أْيِ)هود/٢٧ گوتیان: دووه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى وه‌دوواى تۆ که‌وتون هه‌موویان فه‌قیر و هه‌ژار و بێ عه‌قڵن و هه‌روا به بێ بیرکردنه‌وه وه‌دوواى تۆ که‌وتون, نازانن حه‌ق و ناحه‌ق چیه.
(ولو كان حقا ما تقول لكنا اسبق الايمان بك والاقتداْ بهداك) گوتیان: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى تۆ ده‌ڵێ حه‌ق بووایه چۆن ئێمه که خاوه‌ن بیر و هۆشین له پێش ئه‌وان دا ئیمانمان به تۆ نه‌دێنا و وه‌دووات نه‌ده‌که‌وتین.
(وَمَا نَرَ‌ىٰ لَكُمْ عَلَيْنَا مِن فَضْلٍ بَلْ نَظُنُّكُمْ كَاذِبِي)هود/٢٧ دوباره گوتیان خۆ ئێوه که خۆتان به موسڵمان ده‌زانن هیچتان له ئێمه زیاتر نىیه و لامان وایه درۆ ده‌که‌ن و له‌درۆزنان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حه‌زره‌تى نووح هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ده‌عوه‌تى قه‌ومه‌که‌ى و هه‌وڵى ده‌دا بۆ ڕ‌ازى کردنیان و جوابى قسه‌کانى ده‌دانه‌وه و ده‌یفه‌رموو,
(أَوَعَجِبْتُمْ أَن جَاءَكُمْ ذِكْرٌ مِّن رَّ‌بِّكُمْ عَلَىٰ رَ‌جُلٍ مِّنكُمْ لِيُنذِرَ‌كُمْ)الاعراف/ ٦٩ ئایا زۆر و لا سه‌یره که له‌لایه‌ن خواوه یه‌کێک له خۆتان بکرێ به پێغه‌مبه‌ر و یاساى ئاسمانیتان بۆ بێنى, هیچ لاتان عه‌جایب نه‌بێ.
(قَالَ يَا قَوْمِ أَرَ‌أَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍ مِّن رَّ‌بِّي وَآتَانِي رَ‌حْمَةً مِّنْ عِندِهِ فَعُمِّيَتْ عَلَيْكُمْ)هود/٢٨ گوتى: ئه‌ى قه‌ومى من ئه‌گه‌ر ده‌لیل و به‌ڵگه‌ى ئاشکراو بۆ بێنمه‌وه که خواى گه‌وره منى کردووه به پێغه‌مبه‌ر ئێوه ده‌ڵێن چى؟ به‌لآم به داخه‌وه به هۆى ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان و ڕوتبه و مه‌قامه‌وه په‌رده‌ى ڕه‌شى به‌سه‌ر عه‌قڵ و چاوتان دا کێشراوه و حه‌ق نابینن.
(يبذل نوح منتهى وسعه) حه‌زره‌تى نووح ته‌واوى تواناى خۆى به خه‌رج ده‌دا.
(واجتهد بغاية امكانة) هه‌رچى له تووانایى دا بوو کردى.
(وطال الزمن وهو يراو حه‌م بالعظة سرا و علانية) له ماوه‌ى نۆ سه‌د و په‌نجا ساڵ دا به دزى و ئاشکرا ئامۆژگارى گه‌له‌که‌ى ده‌کرد.
(وهم لا يزدادون الا اعراضا) به‌لآم ئه‌وان ڕۆژ له دواى ڕۆژ هه‌ر خرابتر ڕویان لێ وه‌رده‌گێڕا. له دوا ئه‌و هه‌موو گفت‌و گۆیه کافره‌کان گوتیان.
(قَالُوا يَا نُوحُ قَدْ جَادَلْتَنَا فَأَكْثَرْ‌تَ جِدَالَنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ)هود/٣٢ ئه‌ى نووح دیاره تۆ زۆر کێشه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌که‌ى ده ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ى چیت له ده‌ست دێ بیکه؟ حه‌زره‌تى نووح فه‌رمووى: ئێوه زۆر بێ عه‌قڵن, من چیم له ده‌ست نایه, منیش وه‌ک ئێوه ئینسانم هه‌موو شتێک به ده‌ست خوایه, ئه‌گه‌ر بى هه‌وێ تووشى عه‌زابتان ده‌کا.
تا حه‌زره‌تى نووح ئامۆژگارى بکردنایه ئه‌وان ده‌ستیان ده‌کرد به لێدانى و زۆر لێ ئه‌دا جاکه زانى بانگ کردن و ئامۆژگاریه‌که‌ى هیچ فائیده‌ى نیه و ڕۆژ له دواى ڕۆژ کافرتر ده‌بن و زیاترى ناڕه‌حه‌ت ده‌که‌ن. خوا فه‌رمووى: (أَنَّهُ لَن يُؤْمِنَ مِن قَوْمِكَ إِلَّا مَن قَدْ آمَنَ)هود/٣٦ ئه‌وانه نه‌بێ که ئیمانیان هێناوه تازه که‌سى دى ئیمان ناهێنێ, ده‌ستى کرد به گریان و دوعاکردن له‌گه‌له‌که‌ى و گوتى:
(قَالَ رَ‌بِّ إِنِّي دَعَوْتُ قَوْمِي لَيْلًا وَنَهَارً‌ا)نوح/٥ (فَلَمْ يَزِدْهُمْ دُعَائِي إِلَّا فِرَ‌ارً‌ا)نوح/٦ ئه‌ى خواى گه‌وره خۆت ئاگادارى, من شه‌و و ڕۆژ و له‌یل و نه‌هار بانگى ئه‌و گه‌له‌م کردوه بۆ خواناسى به‌لآم ئه‌وان ڕۆژ له دواى ڕۆژ به ده‌عوه‌ته‌که‌ى من کافرتر ده‌بن.
(رَّ‌بِّ لَا تَذَرْ عَلَى الْأَرْ‌ضِ مِنَ الْكَافِڕ‌ينَ دَيَّارً‌ا)نوح/٢٦ ده‌ى گوت: ئه‌ى خواى گه‌وره داوا ده‌که‌م دوعام گیرا بکه‌ى و یه‌کێک له‌و قه‌ومه کافره له‌سه‌ر زه‌وى نه‌هێڵى تا تۆوى کافران نه‌مێنێ.
(واستجاب الله لدعائة) خواوه‌ندى گه‌وره دوعاکه‌ى گیرا کرد.
(و اراد سبحانة قبل ان يهلك قومة المكذبين ان يهيى لة و للمؤمينين برسالتة اسباب النجاة) خواى گه‌وره ویستى له پێش ئه‌وه‌دا که کافره‌کان به هیلاک بچن ڕێگاى نه‌جات بۆ حه‌زره‌تى نووح به خۆى و ماڵ و منداڵ و موسڵمانه‌کانه‌وه بدۆزێته‌وه. فه‌رموى:
(وَاصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا وَلَا تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُوا إِنَّهُم مُّغْرَ‌قُونَ)هود/٣٧ ئه‌ى نووح که‌شتى نه‌جات ده‌ر دروست بکه به ئه‌مرى من و له ژێر چاودێرى ئێمه‌دا, به‌لآم تازه چى دى بۆ ئه‌و زاڵمانه له به‌ر خوا مه‌پارێوه چونکه ئه‌مرى غه‌رق بوونى ئه‌و زاڵمانه‌مان سادر کردوه.
(وَيَصْنَعُ الْفُلْكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلَأٌ مِّن قَوْمِهِ سَخِرُ‌وا مِنْهُ)هود/٣٨ حه‌زره‌تى نووح له ژێر چاودێرى حه‌زره‌تى جوبرائیل دا به ئه‌مرى خوا ده‌ستى کرد به دروست کردنى که‌شتى کافره‌کان ده‌چوون گاڵته‌یان پێ ده‌کرد و ده‌یان گوت: له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ڕا بویه دارتاش؟ زۆریان ناڕه‌حه‌ت ده‌کرد و پێ پێ دهکه‌نین.
(قَالَ إِن تَسْخَرُ‌وا مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُ‌ونَ)هود/٣٨ حه‌زره‌تى نووح ده‌یفه‌رموو: گاڵته‌ى خۆتان بکه‌ن ڕۆژێک دێ ئاواتان گاڵته پێ بکه‌ینه‌وه. خوا له قورئاندا ده‌فه‌رموێ: حه‌زره‌تى نووح که‌شتى یه‌که‌ى ته‌واو کرد و چاوه‌ڕوان بوو,
(حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَمْرُ‌نَا وَفَارَ التَّنُّورُ)هود/٤٠ هه‌تا خوا ئه‌مرى فه‌رموو عه‌لامه‌ت و نیشانه‌ى تۆفان ئاشکرابوو, به ڕیوایه‌تێک ده‌ڵێن خوا وه‌حى کرد بۆ حه‌زره‌تى نووح که هه‌ر کاتێ ته‌ندورى نانى له گڕه پێچاندا پڕ بوو له ئاو ئه‌وه نیشانه‌ى تۆفانه. ڕۆژێ ژنى حه‌زره‌تى نووح نانى ده‌کرد, به ئه‌مرى خوا ته‌ندور پڕ بوو له ئاو, ژنه هاوارى کرد. حه‌زره‌تى نوح زانى کاتى غه‌زه‌بى خوایه خوا فه‌رموى:
(قُلْنَا احْمِلْ فِيهَا مِن كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ وَمَنْ آمَنَ وَمَا آمَنَ مَعَهُ إِلَّا قَلِيلٌ)هود/٤٠هه‌سته له هه‌موو نێر‌و مێیه‌ک دووان به‌ره ناو که‌شتى یه‌که و ماڵ و خێزان و موسڵمانه‌کانیش. به‌لآم ئه‌وانه نا که عه‌زاب ده‌یان گرێته‌وه, تا ئه‌وان خۆیان پێچایه‌وه, ئاسمان وه‌ک کونده‌ى سه‌ره‌و ژێر ئاوى ده‌ڕژاند و ئه‌رز ئاوى هه‌ڵده‌قوولآند و شه‌پۆڵى ئاو ئه‌رز و ئاسمان و دنیاى پڕکرد.
(وَقَالَ ارْ‌كَبُوا فِيهَا بِسْمِ اللَّـهِ مَجْرَ‌اهَا وَمُرْ‌سَاهَا إِنَّ رَ‌بِّي لَغَفُورٌ رَّ‌حِيمٌ)هود/٦١ حه‌زره‌تى نوح فه‌رموى مه‌ترسن و ناوى خوا بێنن و بزانن که ڕۆیشتن و گه‌ڕان و ڕاوه‌ستانى که‌شتى به ده‌ست خوایه, که‌شتى سه‌ر ئاو که‌وت.
(وَهِيَ تَجْڕ‌ي بِهِمْ فِي مَوْجٍ كَالْجِبَالِ)هود/٦٢ شه‌پۆلى ئاو وه‌ک کێو به‌رز ئه‌بونه‌وه و که‌شتى به‌م لاو ئه‌ولادا ده‌فڕاند و یه‌ک له دواى یه‌ک کافر غه‌رق ده‌بوون, حه‌زره‌تى نووح خۆى که‌شتى یه‌وان بوو, ته‌ماشاى کرد ئه‌وا که‌نعانى کوڕى له‌به‌ر شه‌پۆلى ئاو ڕاده‌کا بۆ سه‌ر کێو, به‌لآم ده‌قیقه به ده‌قیقه شه‌پۆله‌کان لێ نزیکتر ده‌بنه‌وه. له‌و کاته‌دا ده‌ریاى ڕه‌حمى هاته جۆش و ده‌ستى کرد به جۆش و خرۆش, فرمێسک له چاوانى وه‌ک دانه‌ى مروارى ده‌هاتنه خوار به سه‌ر ڕومه‌ت و ڕیشى موباره‌کى دا له تاو که‌نعانى کوڕى.
(وَنَادَىٰ نُوحٌ ابْنَهُ وَكَانَ فِي مَعْزِلٍ يَا بُنَيَّ ارْ‌كَب مَّعَنَا وَلَا تَكُن مَّعَ الْكَافِڕ‌ينَ)هود/٦٢ خۆى پێ ڕانه‌گیرا و بانگى کرد و فه‌رموى ئه‌ى کوڕى من وه‌ره سواربه له‌گه‌ڵ ئێمه و ده‌سن له کوفر و کافران هه‌ڵگره. به‌لآم که‌نعان جوابى باوکى دایه‌وه و گوتى:
(قَالَ سَآوِي إِلَىٰ جَبَلٍ يَعْصِمُنِي مِنَ الْمَاءِ)هود/٦٣ گوتى ده‌چم بۆ سه‌ر ئه‌و کێوه به‌رزه له تۆفان رزگارم ده‌کا. حه‌زره‌تى نووح ده‌ستى کرد به گریان و فه‌رمووى:( لَا عَاصِمَ الْيَوْمَ مِنْ أَمْڕ اللَّـهِ إِلَّا مَن رَّ‌حِمَ وَحَالَ بَيْنَهُمَا الْمَوْجُ فَكَانَ مِنَ الْمُغْرَ‌قِينَ)هود/٦٣ ئه‌ى کوڕى من هیچ شتێک ئه‌وڕۆ ناتوانێ هیچ که‌س له عه‌زابى خوا خه‌لاس کا مه‌گه‌ر که‌سێک خوا ڕه‌حمى پێ بکا. ئه‌وان له‌و گفتوگۆیه‌دا بوون که شه‌پۆل که‌نعانى ڕفاند و ئه‌و باوک و فه‌رزه‌نده‌ى لێک دیدار ئاخیره‌ت کردن. حه‌زره‌تى نووح ئه‌وه‌نده‌ى تریش غه‌مگین و ناڕه‌حه‌ت بوو, ده‌گریا و ده‌پاڕایه‌وه له‌به‌ر خوا‌و ده‌یفه‌رموو:
(رَ‌بِّ إِنَّ ابْنِي مِنْ أَهْلِي وَإِنَّ وَعْدَكَ الْحَقُّ)هود/٦٥ ئه‌ى خواى گه‌وره خۆ که‌نعان کوڕى منه و خۆشت وه‌عده‌ت دا هه‌رچى ئه‌هلى تۆ بێ نه‌جاتى ده‌بێ له‌و کاته‌دا خوا وه‌حى کرد و فه‌رموى:
(قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ)هود/٦٥ ئه‌ى نووح که‌نعان به ئه‌هلى تۆ حیساب ناکرێ, چونکه ئیمانى نه‌هێناوه, ئینجا حه‌زره‌تى نووح تۆبه و ئیستغفارێکى زۆرى کرد و پاش چل شه‌و ورۆژ خوا فه‌رمووى:
(يَا أَرْ‌ضُ ابْلَعِي مَاءَكِ وَيَا سَمَاءُ أَقْلِعِي وَغِيضَ الْمَاءُ وَقُضِيَ)هود/٦٦ ئه‌ى ئه‌رز ئاوى خۆت هه‌ڵمژه‌وه و ئه‌ى ئاسمان ئاوه‌که‌ت هه‌ڵکێشه‌وه ئه‌رز ئاوى خۆى قووت دایه‌وه و ئاسمان هه‌ڵى کێشایه‌وه ده‌تگوت قه‌ت باران نه‌باریوه.
(وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ)هود/٦٦ که‌شتى حه‌زره‌تى نووح له‌سه‌ر کێوى جودى له‌نگه‌رى گرت و نه‌جاتیان بوو به‌لآم به‌ڕیوایه‌تێک ده‌ڵێن له پاش ماوه‌یه‌ک حه‌زره‌تى نوح و سێ کوڕ و سێ بووکه‌که‌ى نه‌بێ موسڵمانه‌کان هه‌موویان مردن خوا له‌و شه‌ش نه‌فه‌ره په‌ڕه‌ى ئاده‌میزاد دایه‌وه و خاکى کوردستان بۆوه به‌لانک و بێشکه‌ى دووه‌مى ئاده‌میزاد و به‌شه‌ر و حه‌زره‌تى نوحیش له عومرى (1050)ساڵیدا وه‌فاتى کرد و مه‌رقه‌دى موباره‌کى له شارى (موسلَة)

