سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ژیانى پێغه‌مبه‌ر ئیسحاق سه‌لامى خواى له سه‌ر بێ
نوسینى/م.مه‌لا محمد شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
گوێ ڕاگرن بۆ باسى له‌دایک بوون و ژیان و به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى ئیسحاق پێغه‌مبه‌ر و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین. له‌ئامۆگارى پێشوماندا گوتمان: که حه‌زره‌تى ئیبراهیم (خليل الله) خوا حافیزى له هاجه‌ره خاتون و حه‌زره‌تى ئیسماعیلى کوڕى کرد و گه‌ڕایه‌وه بۆ فه‌ڵه‌ستین با ئه‌وه‌ش زانین که حه‌زره‌تى ئیبراهیم عاده‌تى وا بوو, قه‌ت به‌ته‌نێ نانى نه‌خواردووه و زۆر نان بده بووه, واڕێکه‌وت که ڕیوایه‌تێک پازده ڕۆژ و به قه‌ولێک حه‌وت شه‌و و حه‌وت ڕۆژ میوانى نه‌هاتن, زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو, ڕۆژێک له ڕۆژان له ماڵ هاتبو ده‌ره‌وه چاوه‌ڕوانى میوانانى ده‌کرد, که‌ڕوانى کۆمه‌ڵێک میوان به‌ره‌و ماڵى ئه‌وان دێن, زۆر پێ خۆشحاڵ بوو, له دووره‌وه به پیلیانه‌وه چوو, زۆرى به‌خێر هاتن کردن وه‌پێشان که‌وت بۆ ماڵه‌وه و له میوانخانه‌که‌دا دانیشتن, جا ئه‌وه‌یه که خواوه‌ندى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا له سوره‌ى (هود)دا ئه‌و باسه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێ:
(وَلَقَدْ جَاءَتْ رُ‌سُلُنَا إِبْرَ‌اهِيمَ بِالْبُشْرَ‌ىٰ قَالُوا سَلَامًا قَالَ سَلَامٌ)هود/٦٩ واته به‌ڕاستى ڕه‌سول و فرستاده‌کانى ئێمه چوون بوون به میوانى حه‌زره‌تى ئیبراهیم بۆ موژده‌پێدانى و سه‌لامیان کرد و حه‌زره‌تى ئیبراهیم زۆر به جوانى جوابى سه‌لامه‌که‌ى وانى دایه‌وه زۆر به‌خێر هاتنى کردن و زۆرى پێ خۆش بوو, چونکه چه‌ند ڕۆژ بوو نانى نه‌خواردبوو, له‌لایه‌کى تریشه‌وه تا ئه‌و ڕۆژه میوانى وا جوان و نه‌جیب و به ئه‌ده‌بى نه‌هاتبوون. هه‌ستا چوو بۆ حه‌ره‌م سه‌را و ئه‌مرى کرد گوێره‌که‌یه‌کى قه‌ڵه‌ویان سه‌ر بڕى و برژاندیان و فه‌رمووى: چونکه تا ئێستا میوانى نه‌هاتوون ده‌بێ هه‌ر خۆم خزمه‌تیان بکه‌م.( فَمَا لَبِثَ أَن جَاءَ بِعِجْلٍ حَنِيذٍ)هود/٦٩ زۆرى نه‌خایه‌ند حه‌زره‌تى ئیبراهیم هاته‌وه سفره‌ى ڕاخست و گۆشتى گوێره‌که‌ى برژاوى هێنا و له پێش میوانه‌کانى دانا و گوتى فه‌رموون نان بخۆن و خۆشى له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ستى کرد به نان خواردن, که‌سه‌رى به‌رز کرده‌وه. (فَلَمَّا رَ‌أَىٰ أَيْدِيَهُمْ لَا تَصِلُ)هود/٧٠ ته‌ماشاى کرد میوانه‌کانى بێ ده‌نگ دانیشتون و نان ناخۆن, (نَكِرَ‌هُمْ وَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةً)هود/٧٠ زۆرى پێ ناخۆش بوو ترسێکى زۆرى ڕێ نیشت, چونکه ئه‌و زه‌مانه عاده‌ت وابوو میوان بچووبایه بۆ هه‌ر ماڵێک و نانى نه‌خواردایه ئه‌وه مه‌عناى وایه فکرى ده‌رحه‌ق به خێزانى ئه‌و ماڵه خه‌رابه, حه‌زره‌تى ئیبراهیم گوتى: ئه‌وه بۆ نان ناخۆن؟ گوتیان ئێمه به‌بى به‌ها – واته به‌بێ ئه‌وه‌ى قیمه‌تى نانه‌که بده‌ین-نا خۆین حه‌زره‌تى ئیبراهیم گوتى باشه پاره‌که بده‌ن گوتیان نرخى ئه‌و نان و خوانه چىیه و چه‌نده؟فه‌رموى (بسم الله) کردنه له پێش ده‌ست پێ کردندا و (الحمدلله) گوتنه له پاش لێ بوونه‌وه‌دا. میوانه‌کان گوتیان به ڕاستى شایانى ئه‌وه‌ى که خوا به دۆستى ناو بردووى و ناوى ناوى (خليل الله) ئینجا زانیان که حه‌زره‌تى ئیبراهیم زۆر ده‌ترسێ گوتیان: (قَالُوا لَا تَخَفْ إِنَّا أُرْ‌سِلْنَا إِلَىٰ قَوْمِ لُوطٍ)هود/٧٠ یا ئیبراهیم هیچ مه‌ترسه ئێمه مه‌لائیکه‌ى خواین ده‌چین قه‌ومى حه‌زره‌تى لوت به هیلاک ده‌به‌ین, خواوه‌ندى گه‌وره ئه‌مرى پێ کردین و فه‌رمووى: ئه‌ى مه‌لائیکه‌ینه ئه‌وه حه‌وت شه‌و و حه‌وت ڕۆژه حه‌زره‌تى ئیبراهیم به ڕۆژووه و نانى نه‌خواردووه. چونکه میوانى نه‌چوون, ئێوه بچن و ببنه میوانى به‌ڵکو ڕۆژووه‌که‌ى بشکێنێ و موژده‌شى بده‌نێ به خۆى و خیزان که کوڕێکیان ده‌بێ ناوى ئیسحاق ده‌بێ و ئه‌ویش کوڕێکى ده‌بێ ناوى یه‌عقوب ده‌بێ و زۆربه‌ى پێغه‌مبه‌ران له ئه‌ولادى ئه‌وان ده‌بن, (فَبَشَّرْ‌نَاهَا بِإِسْحَاقَ وَمِن وَرَ‌اءِ إِسْحَاقَ يَعْقُوبَ)هود/٧١ هه‌روه‌کو قورئان ده‌فه‌رموێ : ئێمه موژده‌مان دا به سارا خاتوون و حه‌زره‌تى ئیبراهیم که کوڕێکیان ده‌بێ به ناوى ئیسحاق و کوڕه‌زایه‌کیان ده‌بێ به‌ناوى یعقوب. له‌کاتى ئه‌و گفتوگۆیه‌شدا سارا خاتون له‌پشت ده‌رگا خۆى گرتبوو ڕاوه‌ستا بوو که‌زانى ئه‌وان مه‌لائیکه‌ى مژده‌ى کوڕ‌و کوڕه‌زایان بۆ هێناوه و فکریان خه‌راپ نیه وه‌کو قورئان بۆمان باس ده‌کا و ده‌فه‌رموى:( وَامْرَ‌أَتُهُ قَائِمَةٌ فَضَحِكَتْ)هود/٧١ سارا خاتونى خێزانى ڕاوه‌ستا بوو که زانى پیاو خه‌راپ نین و مژده‌ى واشیان پێیه ده‌ستى کرد به پێکه‌نین. (قَالَتْ يَا وَيْلَتَىٰ أَأَلِدُ وَأَنَا عَجُوزٌ وَهَـٰذَا بَعْلِي شَيْخًا إِنَّ هَـٰذَا لَشَيْءٌ عَجِيبٌ)هود/٧٢ و له ده‌مى خۆیدا ڕاکێشا و گوتى: ئه‌یاڕۆ جا چۆن من تازه منداڵم ده‌بێ, من بوومه پیره‌ژن و مێرده‌که‌شم ئه‌وه‌تا بۆته پیره پیاو, به‌ڕاستى زۆر قسه‌یه‌کى عه‌جائب ده‌که‌ن که ده‌ڵێن تۆ له‌عومرى نه‌وه‌د ساڵیدا و ئیبراهیم له عومرى سه‌د ساڵیدا منداڵتان ده‌بێ. (قَالُوا أَتَعْجَبِينَ مِنْ أَمْڕ اللَّـهِ رَ‌حْمَتُ اللَّـهِ وَبَرَ‌كَاتُهُ عَلَيْكُمْ أَهْلَ الْبَيْتِ إِنَّهُ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ)هود/٧٣ مه‌لائیکه‌ته‌کان گوتیان: ئایا ئێوه ئه‌ى سارا خاتوون لاتان عه‌جایبه که له‌وسینن و ساڵه‌دا منداڵتان ببێ به ئه‌مرى خوا؟ نازانن که خواوه‌ندى گه‌وره هه‌موو کارێکى له‌ده‌ست دێ؟ به تایبه‌تى ئه‌ى ئه‌هل و به‌یتى ئیبراهیم ئه‌وه به‌ره‌که‌ت و ڕه‌حمه‌تێکه خوا له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ده‌یکا بۆ ئه‌وه‌ى ستایشى بکه‌ن. ئینجا مه‌لائیکه‌ته‌کان هه‌ستان خوا حافیزیان کرد و ڕۆیشتن. ئه‌و شه‌وه نوتفه‌ى حه‌زره‌تى ئیسحاق له ڕه‌حمى دایکیدا قه‌رارى گرت و له‌پاش نۆ مانگ و نۆ ڕۆژ و نۆ ده‌قیقه و نۆ سانیه حه‌زره‌تى ئیسحاق به‌وه‌له‌دبوو, ورده ورده گه‌وره بوو, خواوه‌ندى گه‌وره کردى به پێغه‌مبه‌ر بۆ بانگ کردنى خه‌ڵکى شام و ده‌ستى کرده ئامۆژگارى خه‌ڵک. خواوه‌ندى گه‌وره له سوره‌ى (الصافات)دا ده‌فه‌رموێ: (وَبَشَّرْ‌نَاهُ بِإِسْحَاقَ نَبِيًّا مِّنَ الصَّالِحِينَ)الصافات/١١٢ واته ئێمه به هۆى مه‌لائیکه‌تانه‌وه مژده‌مان دا به حه‌زره‌تى ئیبراهیم که سارا خاتوون کوڕێکى ده‌بێ و ده‌یکه‌ینه پێغه‌مبه‌ر و زۆر صالح ده‌بێ. جا ئه‌وا وه‌فامان به وه‌عده کرد و کردمان به پێغه‌مبه‌ر بۆ سه‌ر خه‌ڵکى شام. حه‌زره‌تى ئیبراهیم زۆرى پێ ناخۆش بوو که حه‌زره‌تى ئیسحاق کوڕى ژن که‌نعانیان بخوازێ, چونکه ده‌ى زانى زۆر له‌خوا نه‌ترسن. ڕۆژێک ئه‌میندارێکى هه‌بوو بانگى کرد و فه‌رموى ده‌بێ بچى بۆ عیراق کچى بتوئیلى برام بۆ ئیسحاق بخوازى ئه‌ویش له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سدا هاتن بۆ عیراق و ره‌فقه‌تى کچى بتوئیلیان بۆ خواست و هێنایان بۆ فه‌له‌ستین, له‌و کاته‌دا سارا خاتونى دایکى وه‌فاتى کردبوو, له‌پاش تازیه ته‌واو بوون ره‌فقه‌ت یان لێ ماره کرد وبه قودره‌تى خوا تا بیست ساڵ هیچ منداڵیان نه‌بوو, ئینجا له پاش بیست ساڵ ره‌فقه‌ت ى خێزانى حامیله بوو دوو کوڕى به زگێک بوون, یه‌کێکیان ناو نا عه‌یس و ئه‌وى تریان ناو نا یه‌عقوب که به ئومێدى خوا له کۆڕ و مه‌جلیسه‌کانى داهاتوو بۆتان به‌یان ده‌که‌م که زۆربه‌ى پێغه‌مبه‌ره‌کان له ئه‌ولادى حه‌زره‌تى ئیسحاق و حه‌زره‌تى یه‌عقوبى کوڕنى,
حه‌زره‌تى ئیسحاق له‌دوا ده‌ردى سه‌رى و ناره‌حه‌تى زۆر و کوێر بوون له ته‌مه‌نى سه‌د و هه‌شتا ساڵیدا وه‌فاتى کرد و گۆڕى موباره‌کى له فه‌له‌ستین له (خليل الرحمن)ه لاى مه‌رقه‌دى حه‌زره‌تى ئیبراهیمى باوکى.
په‌ند و ئامۆژگارى له‌باسى به‌سه‌رهات و له‌دایک بوون و ژیانى حه‌زره‌تى ئیسحاق و حه‌زره‌تى ئیسماعیل له‌وه‌دایه که ده‌بێ ئینسانى موسڵمان قه‌ت له ڕه‌حمه‌تى خوا نا‌ئومێد نه‌بێ, دایکى حه‌زره‌تى ئیسحاق له ته‌مه‌نى نه‌وه‌د ساڵیدا و باوکیشى حه‌زره‌تى ئیبراهیم له ته‌مه‌نى سه‌د و چه‌ند ساڵیدا بوون که خواوه‌ندى گه‌وره حه‌زره‌تى ئیسحاقى پێ به‌خشین. هه‌روه‌ها له به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى ئیسماعیلیشدا کوڕ ده‌بێ وه‌ک حه‌زره‌تى ئیسماعیل بۆ فه‌رمانى باوکى گوێ ڕایه‌ڵ بێ, ته‌نانه‌ت ڕۆح و گیانى خۆشى به‌قسه‌ى باوک له‌گره‌ونێ ودڵى نه‌شکێنى. باوکیش وه‌ک حه‌زره‌تى ئیبراهیم ده‌بێ که بۆ ڕه‌زا بوونى خوا جگه‌ر گۆشه و به‌رى دڵى که حه‌زره‌تى ئیسماعیل بوو کرده قوربانى, ڕ‌ازى بوو نه‌مرود بى سوتێنێ و ده‌ست له بانگ کردنى خه‌ڵکه‌که هه‌ڵ نه‌گرێ. هه‌ر له‌ر ڕه‌زاى خوا بوو توشى غه‌ریبى و ده‌ربه‌ده‌رى بوو, ڕوو خۆش بوو, سه‌خى بوو, میوان گر بوو خواوه‌ندى گه‌وره له هه‌موو کات و له‌هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ک رزگارى کرد. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش چاو له‌و پیاوه گه‌ورانه بکه‌ین و په‌ند و ئامۆژگاریان لێ وه‌رگرین, ئومێد ده‌که‌م خوا له دنیا و قیامه‌ت سه‌ربه‌رزمان کاو له به‌لآ و موسیبه‌ت لامان دا,

