سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر ئیدریس سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێ
نوسینى/م.مه‌لا محمد شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
باسى ژیان و به‌سه‌ر هاتى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره پایه‌به‌رزه که حه‌زره‌تى ئیدریسه ئه‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى په‌ند و عیبره‌ت و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین.
(لانة من الانبياْ الذين ورد ذكرهم فى القرا‌ن بعد ا‌دم) چونکه حه‌زره‌تى ئیدریس له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌یه که خواى گه‌وره له قوڕئانى پیرۆزدا ناوى بردوون و له دووا حه‌زره‌تى ئاده‌م ئه‌و بوو به پێغه‌مبه‌ر.
(وهو اول من نزل علية الملك جبريل بالوحى) حه‌زره‌تى ئیدریس یه‌که‌م پێغه‌مبه‌ر و ئه‌وه‌ڵ که‌سه که له لایه‌ن خواوه حه‌زره‌تى جبریل به وه‌حى سى(30) سه‌حیفه‌ى بۆ هێناوه. بۆ ئیڕشاد و هیدایه‌تى ئه‌ولادى قابیلى کوڕى حه‌زره‌تى ئاده‌م. (ليرجعوا عن غيهم و كفريهم و يتوبوا الى الله و يسيروا حسب شريعته)
بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست له بت په‌رستى و کوفر هه‌ڵگرن و تۆبه بکه‌ن و به گوێره‌ى ئایینى ئه‌و ڕه‌فتار بکه‌ن. ئه‌و حه‌زره‌ته به شه‌ش پشت ده‌گاته حه‌زره‌تى ئاده‌م و عومرى مباره‌کى بیست ساڵ بوو که باپیره گه‌وره‌ى حه‌زره‌تى شیس وه‌فاتى کرد.
(والقران لم يذكر شيئا مفصلا عن حياتة و تعاليمة)قورئان به‌درێژى باسى ژیان و به‌سه‌رهات و یاساى دینى حه‌زره‌تى ئیدریسى نه‌کردوه. به‌لآم له سێ ئایه‌تدا باسى ده‌کا ده‌فه‌رموێ: زۆر سابیر و ڕاستگۆ وپایه‌به‌رز بووه لاى خواوه‌ندى گه‌وره. هه‌ر وا که له سوره‌ى (مريم)دا ده‌فه‌رموێ:
(وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِدْڕ‌يسَ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَّبِيًّا)مریم/٥٦ , (وَرَ‌فَعْنَاهُ مَكَانًا عَلِيًّا)مریم/٥٧ واته ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر تۆ به هۆى قورئانه‌وه یادى حه‌زره‌تى ئیدریس بکه‌وه و بۆ ئوممه‌ته‌که‌ت به‌یان بکه که چه‌ند پێغه‌مبه‌رێکى ڕاستگۆبووه ڕوتبه و مه‌قامى لاى خواوه به هۆى عیباده‌ته‌وه چه‌ند به‌رز بووه, به‌لآم هیندێک له عوله‌ماى ته‌فسیر و مێژوو ده‌ڵێن باپیرى حه‌زره‌تى ئیدریس زۆر پیاوێکى به دین و خاوه‌ن حه‌سه‌ب و نه‌سه‌ب و که‌ماڵ و جه‌ماڵ بووه. خه‌ڵک له‌ڕۆژهه‌لآت و ڕۆژئاوا ده‌چونه خزمه‌تى و دیارى و سه‌وقاتێکى زۆریان بۆ ده‌برد. پاش ئه‌وه‌ى که وه‌فاتى کرد له ئێرانرا کۆمه‌ڵێک هاتن بۆ زیاره‌تى به‌لآم که زانیان وه‌فاتى کردوه گه‌ڕانه‌وه و دیارى و سه‌وقاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برده‌وه. کوڕه‌کانى زۆریان پێ ناخۆش بوو که زانیان ئه‌و خزمه‌ته‌ى جاران ناکرێن. شه‌یتان که ئه‌و خه‌به‌ره‌ى زانى خۆى برده سه‌ر شکڵى پیاوێکى پیرو وچۆ لاى ئه‌ولاده‌کانى و گوتى: ده‌زانن که خه‌ڵک زۆرتان لێ قه‌ڵسه؟ چونکه له دوو ولآتانڕا دێن و چاویان به باوکتان ناکه‌وێ.
ئه‌وانیش گوتیان: جا چار چییه؟ گوتى:بێنن ڕه‌سم و سوڕه‌تى باوکتان دروست که‌ن و له‌دیوه‌که‌ى خۆیدا داى نێن, باخه‌ڵک زیاره‌تى بکه‌ن ئه‌وانیش به قسه‌یان کرد تا به هۆیه‌وه بت په‌رستى به‌ره به‌ره په‌ره‌ى ستاند. له‌و کاته‌دا حه‌زره‌تى ئیدریس له (بابل)دا بوو ,
خواوه‌ندى گه‌وره حه‌زره‌تى جبریلدا وه‌حى بۆ نارد و کردیه پێغه‌مبه‌ر. (فنهى المفسدين عن مخالفة شريعة ا‌دم و شيت). حه‌زره‌تى ئیدریس خه‌ڵکى مه‌نع کرد له‌بت په‌رستى و بانگى کردنه‌وه بۆ په‌یره‌وى کردن له شه‌ریعه‌تى حه‌زره‌تى ئاده‌م و حه‌زره‌تى شیس.
(فاطاعة اقلهم و خالفة جلهم). که‌مێک له خه‌ڵکه‌که دوواى که‌وتن و زۆربه‌ى خه‌ڵکه‌که له قسه‌ى ده‌رچوون و ده‌ستیان له بت په‌رستى هه‌ڵ نه‌گرت. (فخرج هو و اتباعة حتى وافوا مصر). حه‌زره‌تى ئیدریس ناچار بوو له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌کان (بابل) به جێ بێڵێ و بچێ بۆ (ميسر) له بابله‌وه ڕۆیشت تا چوونه (ميسر).
(يدعو الخلايق الى الامر بالمعروف والنهى عن المنكر و طاعة الله)له‌وێ ده‌ستى کرد به بانگ کردنى خه‌ڵک بۆ خوا په‌رستى و له‌گه‌ڵ وه‌زیفه‌ى پێغه‌مبه‌ریشدا ده‌ستى کرد به به‌رگ دروین و خه‌یاتى. که ئه‌ووه‌ڵ که‌سێک بوو لیباسى درووه. چونکه تا ئه‌وکاته خه‌ڵک هه‌ر پێستى حه‌یواناتیان له‌به‌ر ده‌کرد. حه‌زره‌تى ئیدریس له‌گه‌ڵ هه‌ر ته‌قه‌ڵێدا ناوى خواى ده‌برد و زکرى خواى ده‌کرد. خولاسه به قه‌د هه‌موو موسڵمانه‌کانى ئه‌و کاته عیباده‌تى خواى ده‌کرد. تا وا ناوبانگى له ئه‌رز و ئاسمان بلآو بۆوه که ڕۆژێک حه‌زره‌تى ئیزرائیل عه‌رزى باره‌گاى ئه‌قده‌سى کرد و گوتى ئه‌ى خواى گه‌وره! زۆر ئاره‌زوو ده‌که‌م ئیزنم بده‌ى بچم بۆ زیاره‌تى ئیدریس.
خوا ئیزنى دا. حه‌زره‌تى ئیزرائیل خۆى برده سه‌ر شکڵى پیاوێک چوو بوو به میوانى حه‌زره‌تى ئیدریس, حه‌زره‌تى ئیدریس ساڵ دوازده‌ى مانگ به ڕۆژو ده‌بوو. ئێواره که به‌ربانگیان هێنایه پێش میوانه‌که نانى نه‌خوارد, تا سێ رۆژ هیچ ئێواره‌یه‌ک نانى نه‌خوارد, ڕۆژى سێ یه‌م حه‌زره‌تى ئیدریس فه‌رموى: ده‌بێ ناوى خۆتم پێ بڵێ ى, ئه‌ویش له جواب‌دا گوتى من ئیزرائیلم ئیجازه‌م له خواى ته‌عالا وه‌رگرتوه که بێم ماوه‌یه‌ک ڕه‌فاقه‌تى تۆ بکه‌م حه‌زره‌تى ئیدریس گوتى: باشه به‌لآم به‌و شه‌رته براده‌ریت ده‌که‌م که گیانم بکێشێ و زیندوم بکه‌یه‌وه, با بزانم گیان کیشان چه‌ند ناخۆشه, تا زیاتر عیباده‌تى خوا بکه‌م. ئیزرائیل گوتى ئاخر به بێ ئه‌مرى خوا ناتوانم گیانى که‌س بکێشم. نیدا له غه‌یبه‌وه هات که ئه‌ى ئیزرائیل بێ ئه‌مرى مه‌که. ئیزرائیل گیانى حه‌زره‌تى ئیدریس کێشا و زیندووى کرده‌وه, ئیزرائیل لێ پرسى گیان کێشان چۆنه؟ گوتى: وه‌کو به زیندویى پێستت له‌به‌ر داڕنن وایه. ئینجا حه‌زره‌تى ئیدریس هه‌ستا باوه‌شى به ئیزرائیلدا کرد و په‌یمانى برایه‌تیان به‌ست. حه‌زره‌تى ئیدریس گوتى پێم خۆشه به‌رزم که‌یه‌وه بۆ ئاسمان و گه‌شتێک بکه‌ین. ئه‌ویش هه‌ڵى گرت و بردى بۆ ئاسمان. له‌وێ حه‌زره‌تى ئیدریس فه‌رمووى: زۆر حه‌زده‌که‌م چاوم به دۆزه‌خ بکه‌وێ. چوونه به‌ر ده‌رگاى جه‌هه‌ننه‌م و مالکى جه‌ننه‌م ده‌رگاى بۆ کردنه‌وه و ته‌ماشایان کرد و گه‌ڕانه‌وه. ئینجا گوتى: زۆرم پێ خۆشه چاویشم به به‌هه‌شت بکه‌وێ. هه‌ستان چونه به‌ر قاپى به‌هه‌شت و(دق الباب) کرد و (رضوان)ى به‌هه‌شت به پیریانه‌وه هات و ده‌رگاى به‌هه‌شتى بۆ کردنه‌وه. حه‌زره‌تى ئیدریس چۆ ناو به‌هه‌شته‌وه تا ماوه‌یه‌ک نه‌هاته ده‌ره‌وه, ئیزرائیل بانگى کرد. ئه‌وه بۆ نایه ده‌ره‌وه؟ له جزابدا گوتى: خوا فه‌رمویه‌تى: (كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ)ال عمران/١٨٥ واته هه‌موو گیان له به‌رێک ده‌بێ تاڵى مردن بچێژێ, من چێژتم, خوا له ئایه‌تێکى که‌دا فه‌رموویه‌تى: (وَإِن مِّنكُمْ إِلَّا وَاڕ‌دُهَا)مریم/٧١ ده‌بێ هه‌موو که‌س دۆزه‌خ ببینێ. خۆ من چوومه ناو دۆزه‌خه‌وه, دوباره فه‌رموویه‌تى: (وَمَا هُم مِّنْهَا بِمُخْرَ‌جِي)الحجر/٤٨ که‌سێک چوو بۆ به‌هه‌شت تازه نایه‌ته‌وه ده‌ره‌وه, منیش تازه ناگه‌ڕێمه‌وه.
(قال الله لملك الموت دعة فانة باذنى دخل الجنة و بامرى لا يخرج). خوا فه‌رمووى: ئه‌ى ئیزرائیل لێ ى گه‌ڕێ چونکه ئه‌و به قسه و ئیزنى من چۆته به‌هه‌شت و به‌ئه‌مرى منیش نایه‌ته ده‌ره‌وه. جا به گوێره‌ى ئه‌و ریوایه‌ته ئێستا زیندووه.
عومرى موباره‌کى (365)ساڵ بوو که به‌رز کرایه‌وه بۆ ئاسمان, حه‌زره‌تى ئیدریس که‌سێک بوو که نووسینى به قه‌ڵه‌م داهێنا, هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ڵ که‌سێک بوو که ده‌ستى کرد به خه‌یاتى و جل و به‌رگ دروین. چونکه له پێش زه‌مانى ئه‌ودا عاده‌تى خه‌ڵک وابوو پێستى حه‌یوانیان له خۆیانه‌وه ده‌پێچا. هه‌روه‌ها ئه‌ووه‌ڵ که‌س بوو که عیلمى نجووم و ئه‌ستێره ناسى و ریازیاتى زانیوه و ته‌رازو و میزانى داناوه و ئه‌سله‌حه‌ى دروست کردوه. له باسى به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى ئیدریسى پێغه‌مبه‌ر سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێ ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه که هه‌ر ئینسانێک دڵى له‌گه‌ڵ خوا و به‌نده‌کاندا پاک بێ ڕوتبه‌ى لاى خواوه‌ندى گه‌وره به‌رز ده‌بێته‌وه. هه‌ر که‌سێک عیباده‌تى خوا بکا نا‌ئومێد نابێ له که‌ره‌مى خوا. ئه‌و ئامۆژگاریه‌شمان ده‌ست ده‌که‌وێ که ده‌بێ بنیاده‌م تا ده‌توانێ بۆ سه‌ربه‌رزى دنیا و قیامه‌ت هه‌وڵ بدا. هه‌ر وه‌کو ئیدریس پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پێغه‌مبه‌ر بوو له ماوه‌ى ته‌مه‌نیدا ده‌ستى له‌کار هه‌ڵ نه‌گرت, شه‌و و ڕۆژ خه‌ریکى په‌ند و ئامۆژگارى خه‌ڵک و کار و کاسبى و عیلم و زانیارى بوو, بۆ پێش که‌وتنى به‌ره‌ى ئاده‌میزاد. چه‌ند نمونه‌یه‌ک له ئامۆژگاریه‌کانى.
ده‌ى فه‌رموو چاکه له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانى خوادا له هه‌موو شوکرانه‌یه‌ک گه‌وره‌تره. هه‌روه‌ها ده‌ى فه‌رموو قىت حه‌سودى به ماڵى خه‌ڵک مه‌به‌ن, ده‌ى فه‌رموو به به‌شى خۆتان ڕ‌ازى بن. ده‌ى فه‌رموو خۆتان له‌کار و قسه‌ى خه‌راپ بپارێزن, دووباره ده‌ى فه‌رموو ئه‌گه‌ر دوعاتان کرد به دڵ له‌به‌ر خواوه‌ندى گه‌وره وه‌پارێن,
ئه‌وه بوو به کورتى باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى ئیدریس. ئومێد ده‌که‌م بۆ ڕاستى و ڕاست گۆیى و خوا ناسى و خزمه‌ت چاو له‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره بکه‌ن, به‌ڵکو خواوه‌ندى گه‌وره مه‌رتبه‌ى دنیا و قیامه‌تتان به‌رز کاته‌وه

