سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر یونس سه‌لامى سه‌لامى خواى لێ بێ
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
با سه‌رێک له‌شارى موسڵ بده‌ین و بچینه خزمه‌ت حه‌زره‌تى یونسى پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێ و بزانین چى به‌سه‌رهات و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین. خواوه‌ندى گه‌وره له سوره‌ى (الصافات)دا فه‌رموویه‌تى: (وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ)الصافات/١٣٩ به‌ڕاستى ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر یونس یه‌کێک بوو له پێغه‌مبه‌ران. له‌شه‌ش ئایه‌ت له قورئاندا باسى حه‌زره‌تى یونس کراوه و سوره‌تێکیش له قورئان ناو نراوه سوره‌ى یونس. به‌سه‌رهاتى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره‌ش له کاتێکدا ڕ‌وى داوه که شارى موسڵ پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى ئاشوور بوه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى که زۆربه‌ى ولآتى ئاساى له ژیر فه‌رماندا بوو. گه‌وره‌ترین و خۆش ترین شارى ئه‌و سه‌رده‌مه موسڵ بوو, خه‌ڵکى موسڵ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوون, به‌هۆى ده‌وڵه‌مه‌ندى یه‌وه له خۆییان بایى ببون توغیانیان کردبوو, ئیمانیان به‌خوا نه‌بوو, بتیان ده‌په‌رستن, زوڵمیان له داماوان ده‌کرد, له گوناح نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه, خواوه‌ندى گه‌وره حه‌زره‌تى یونسى کوڕى مه‌تاى کرده پێغه‌مبه‌ر و بانگى کردن بۆ خواپه‌رستى و ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌بتپه‌رستى.
به‌لآم هه‌رچه‌ند ئامۆژگارى ده‌کردن ئه‌وان گوێ یان نه‌ده‌دایه, ڕۆژ له دوا ڕۆژ خه‌راپتر ده‌بوون, تا ڕۆژێک خواوه‌ندى گه‌وره وه‌حى نارد بۆ حه‌زره‌تى یونس و فه‌رمووى: ئه‌ى یونس به قه‌ومه‌که‌ت ڕاگه‌ێینه ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن و تۆبه نه‌که‌ن و په‌شیمان نه‌بنه‌وه له‌فلآن ڕۆژ و له فلآن کات و سه‌عاتدا عه‌زابیان بۆ نازڵ ده‌که‌م و غه‌زه‌بیان لێ ده‌گرم جا که‌یفى خۆیانه. حه‌زره‌تى یونس زۆربه‌ى خه‌ڵکه‌که‌ى کۆکرده‌وه و فه‌رمووى: خه‌ڵکینه ئه‌گه‌ر تا فلآن ڕۆژ ئیمان به‌خوا نه‌هێنن و نۆبه نه‌که‌ن خوا غه‌زه‌بتان لێ ده‌گرێ, به‌لآم خه‌ڵکه‌که گوێیان نه‌دایه و قسه‌یان نه‌کرد. حه‌زره‌تى یونس که زانى ئه‌وا کاتى غه‌زه‌بیان نزیک بۆوه به دزى خه‌ڵک به توڕه‌ییه‌وه شارى موسڵى به جێ هێشت و چوو بۆ سه‌ر دجله بۆ ئه‌وه‌ى سوارى که‌شتى بێ و ئاگاى له به‌لآ و عه‌زابى قه‌ومه‌که‌ى نه‌بێ هه‌ر وه‌کو خواى ته‌عالا له سوره‌ى (الآنبياء)دا ئه‌و به‌سه‌رهاته باس ده‌کا و ده‌فه‌رمووێ: (وَذَا النُّونِ إِذْ ذَهَبَ مُغَاضِبًا)الانبیاْ /٨٧ یه‌کێک له پێغه‌مبه‌ران خاوه‌ن ماسىیه‌که بوو که به توڕه‌ییه‌وه قه‌ومه‌که‌ى به جێ هێشت و هاته سه‌ر به‌حر. (فَظَنَّ أَنْ لَنْ نَقْدِرَ عَلَيْهِ)الآنبیاْ /٨٧ لاى وا بوو ئێمه لێ ده‌گه‌ڕێن به ئاره‌زوى خۆى بۆ کوێ دچێ بچێ؟ نه‌ى ده‌زانى چ کاره‌ساتێک ڕووى داوه و ڕوو ده‌دا! جا با حه‌زره‌تى یونس به دیار که‌شتى یه‌وه به جێ بێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شارى موسڵ و بزانین له‌دوا حه‌زره‌تى یونس چ ڕووى دا ڕۆژێک له نکاو هه‌ورێکى ڕه‌شى چڵکنى دوکه‌لاوى هات و له‌نگه‌رى له‌سه‌ر شارى مووسڵ به‌ردانه‌وه به دوکه‌ڵى هه‌وره‌که ڕه‌نگى خه‌ڵک گۆڕا و ده‌م و چاویان هه‌ڵقرچا. بۆیان ئاشکرا بوو که ئه‌وه عه‌لامه‌ت و نیشانه‌ى غه‌زه‌ب و غه‌زه‌بى خوایه و قسه‌که‌ى حه‌زره‌تى یونس وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ و زۆر ترسان و زۆر له حه‌زره‌تى یونس گه‌ڕان نه‌یان دییه‌وه بۆیان ئاشکرا بوو که ئه‌ویش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه شارى موسڵى به‌جێ هێشتووه ئه‌وه‌نده‌ى دیش ترسان. هه‌موو فه‌زڵ و فه‌سڵى خوان. ڕۆژى جومعه‌ى ده‌ى مانگى موحه‌ڕه‌م ژن و پیاو پیر و گه‌نج و لاو و منداڵ به شین گابۆر و گریان له‌شار چوونه ده‌رێ, هاوارى پیاوان و قیژه‌ى ژنان و زیڕه‌ى منداڵان و گابۆڕى مه‌ڕ و مالآت و پاتال دنیاى پڕ کردبوو, به‌رى ئاسمانى گرتبوو به دڵ له‌به‌ر خوا ده‌پارانه‌وه و تۆبه‌یان کرد و په‌شیمان بوونه‌وه. خواى گه‌وره دوعاى گیرا کردن و تۆبه‌ى لێ فبووڵ کردن و به‌لا و غه‌زه‌به‌که‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن. هه‌ر وه‌ک له سوره‌ى یونس دا ده‌فه‌رموێ: (فَلَوْلَا كَانَتْ قَرْيَةٌ آَمَنَتْ فَنَفَعَهَا إِيمَانُهَا إِلَّا قَوْمَ يُونُسَ لَمَّا آَمَنُوا كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَى حِينٍ)یونس/٩٨ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکى شارێک له‌و شارانه که تووشى عه‌زاب بوون له پێش هاتنى عه‌زاب و غه‌زه‌بى خودادا تۆبه‌یان بکردایه و ئیمانیان بێنایه نه‌جاتیان ده‌بوو به‌لآم وایان نه‌کرد قه‌ومى حه‌زره‌تى یونس نه‌بێ که له‌پێش کاتى دیاریکراو بۆ عه‌زاب و غه‌زه‌بى خوا ته‌وبه‌یان کرد و په‌شیمان بونه‌وه و ئیمانیان هێنا خوا له غه‌زه‌ب و عه‌زاب ڕزگارى کردن و تاکاتى مردنى ته‌بیعى خۆیان خۆشیان ڕابواردن و ده‌یان گوت ئاخ نه‌مردوین جارێکى دى حه‌زره‌تى یونسمان چاو پێ که‌وتۆته‌وه و به گه‌وره‌ى خۆمان به پێغه‌مبه‌رمان قبووڵ کردووه شه‌و وڕۆژ به دواى دا ده‌گه‌ڕان و زۆریان ئاوات بوو به دیدارى شاد وه‌بن. بائه‌وان له گه‌ڕاندا به جێ بێڵین و بچینه‌وه سه‌ر به‌حر و بزانین حه‌زره‌تى یونس دروودى خواى له‌سه‌ر بێ چى لێ به‌سه‌رهات. حه‌زره‌تى یونس که چۆ سه‌ر به‌حر ته‌ماشاى کرد ئه‌وا که‌شتى یه‌ک له‌نگه‌رى گرتووه و ڕاوه‌ستاوه و ئاماده‌یه بۆ ڕۆیشتن. چۆ لاى کابراى گه‌شتى یه‌وان و داواى لێ کرد به هه‌ر قیمه‌تێک بێ سووارى بکا که‌شتى یه‌وان که ته‌ماشاى ناو چاوانى کرد زۆر موباره‌کى هاته پێش چاو گوتى هه‌رچه‌ند کشتى یه‌که باریشى گرانه و جێگاى که‌سى دى نابێ به‌لآم فه‌رموو سوار به هه‌روه‌کو خوا له قورئاندا له سوره‌ى (الصافات)دا ئه‌و باسه‌مان به ته‌واوى یۆ به‌یان ده‌کا و ده‌فه‌رموى: (إِذْ أَبَقَ إِلَى الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ)الصافات/١٤٠ کاتێک حه‌زره‌تى یونس له موسڵ ڕاى کرد و هه‌لآت و چو بۆ لاى که‌شتى یه‌که پرشه‌که‌و سوار بوو, زۆر نه‌ڕۆیشتن به ئه‌مرى خوا گێژه‌ڵۆکه‌یه‌کى هه‌ڵکرد و شه‌پۆڵى ئاو سه‌ر که‌شتى یه‌که ده‌که‌وتن زۆرى نه‌ما که‌شتى یه‌وان و خه‌ڵکه‌که زۆر ترسان خه‌ڵکه‌که ڕۆیان کرده که‌شتى یه‌وان و گوتیان بارى که‌شتى یه‌که زۆر گرانه با یه‌کێکمان بخه‌ینه ناو ئاوه‌که به‌ڵکو تۆزێک بارى سووک بێ و بڕوا, یه‌کمان بخنکێ له هه‌مووانمان باشتره که‌شتى یه‌وانکه‌ش گووتى خه‌ڵکینه من تاقیم کردۆته‌وه هه‌ر کاتێک ئه‌و که‌شتىیه ڕاوه‌ستا و نه‌ڕۆیى مه‌عناى وایه عه‌بد و به‌نده‌یه‌کى ڕاکردوى تێدایه بۆیه ناڕوا باپشک باوێن و قورعه ڕاکێشین و بزانین به‌ر کام مان ده‌که‌وێ؟ (فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ الْمُدْحَضِينَ)الصافات/١٤١ قورعه‌یان ڕاکێشا وه‌به‌ر حه‌زره‌تى یونس که‌وت. ڕاوى ده‌ڵێ گوتیان ئه‌و که‌ڕه‌ته سودفه‌بوو, با دووباره قورعه باوىێنه‌وه چونکه وا دیاره ئه‌و پیاوه پیاوێکى زۆر نه‌جیب و خانه‌دانه بۆ ئه‌وه‌ى نابێ عه‌بد و به‌نده بێ و ڕاى کردبێ تا سێ که‌ڕه‌ت قورعه‌یان ڕاکێشا هه‌ر سێک جاره‌کان وه‌به‌ر ئه‌و ده‌که‌وت. به‌ناوى ئه‌وه‌وه ده‌هاته ده‌ر. ئینجا گرتیان و خستیانه ناو به‌حره‌که‌وه و که‌شتى حه‌ره‌که‌ى کرد, له‌و کاته‌دا مه‌لائیکه‌ى ئه‌رز و ئاسمان ده‌ستیان کرد به گریان و له‌خوا ده‌پاڕانه‌وه و ده‌یان گوت: ئه‌ى خواى گه‌وره ڕه‌حم به حه‌زره‌تى یونس بکه خواى ته‌عالا فه‌ورى ئه‌مرى کرد به ماسىیه‌ک بچێ ده‌م بکاته‌وه و قووتى بدا و به ئه‌مانه‌ت لاى ئه‌و بێ.( فَالْتَقَمَهُ الْحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٌ)الصافات/١٤٢ ماسى به ئه‌مرى خوا هاتو ده‌مى کرده‌وه و قووتى دا, خه‌ڵکه‌که ده‌ستیان کرد به لۆمه کردنى و خۆشى لۆمه‌ى خۆى ده‌کرد و له‌به‌ر خوا ده‌پاڕایه‌وه, هه‌ر وه‌کو له سوره‌ى (الانبياء)دا ده‌فه‌رموێ: (فَنَادَى فِي الظُّلُمَاتِ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ)الانبیاْ /٨٧ حه‌زره‌تى یونس له چوار تاریکایى دا له‌تاریکى شه‌ودا و له تاریکى ناو به‌حردا و له تاریکى ناو سکى ماسى دا و له‌تاریکى دوا ڕۆژ دا هاوارى ده‌کرد و ده‌یفه‌رموو: ئه‌ى خواى گه‌وره به ڕاستى که‌س نیه لایق و شایانى عیباده‌ت بۆ کردن و په‌رستن بێ زاتى پاکى تۆ نه‌بێ و هه‌رچى کردوته و ده‌ى که‌ى به خۆڕایى نیه. به‌ڕاستى من زوڵمم له خۆم کرد و له ریزى زاڵمانم. به‌ریوایه‌تێک ده‌ڵێن تا چل شه‌و و ڕۆژ له زگى ماسىیه‌که‌دا مایه‌وه و هه‌ر زکرى خواى ده‌کرد و له‌به‌ر خوا ده‌پاڕایه‌وه. (فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَنَجَّيْنَاهُ مِنَ الْغَمِّ)الانبیاْ /٨٨ خوا ده‌فه‌رموێ جوابى دوعا و پاڕانه‌وه‌که‌مان دایه‌وه و له غه‌م نه‌جاتمان دا. (وَكَذَلِكَ نُنْجِي الْمُؤْمِنِينَ)الانبیاْ /٨٨ هه‌روه‌هاش موسڵمانان له ناخۆشى ڕزگار ده‌که‌ین و نه‌جاتیان ده‌ده‌ین به‌لآم. (فَلَوْلَا أَنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُسَبِّحِينَ)الصافات/١٤٣ ئه‌گه‌ر له شه‌رتێک دا حه‌زره‌تى یونس زکر و ته‌سبیحاتى خواى نه‌کردایه و خواى فه‌رامۆش بکردایه. (لَلَبِثَ فِي بَطْنِهِ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ)الصافات/١٤٤ به زیندوویى ده‌مایه‌وه له سکى ماسىیه‌که‌دا تا ڕۆژى قیامه‌ت. (فَنَبَذْنَاهُ بِالْعَرَاءِ وَهُوَ سَقِيمٌ)الصافات/١٤٥ ده‌فه‌رموێ ئه‌مرمان کرد به ماسىیه‌که و بردى له قه‌راغ به‌حر داینا, به‌لآم نه‌خۆش بوو وه‌کو منداڵى ساواى لێ هاتبۆوه زه‌رد و زه‌عیف و لاواز و باریک ببوو به تایبه‌تى به هۆى گه‌رمایى ناو سکى ماسىیه‌که. (وَأَنْبَتْنَا عَلَيْهِ شَجَرَةً مِنْ يَقْطِينٍ)الصافات/١٤٦ ئینجا خوا ده‌فه‌رموێ بۆ ئه‌وه‌ى تا ماوه‌یه‌ک بێته‌وه سه‌ر خۆ و وه‌حه‌سێ و به تایبه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م مێشووله له نزیکى نه‌بن و هه‌م له به‌ره‌که‌ى بخوا کوله‌که‌مان بۆ ڕواند. چونکه ده‌ڵێن مێشووله ناچێته بن سێبه‌رى کوله‌که. (وَأَرْسَلْنَاهُ إِلَى مِئَةِ أَلْفٍ أَوْ يَزِيدُونَ)الصافات/١٤٧ ئینجا خوا ده‌فه‌رموى کاتێک که‌وته سه‌ر خۆ ره‌وانه‌مان کرده‌وه بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌ى که له سه‌د هه‌زار که‌س زیاتر بوون, به ڕیوایه‌تێک ده‌ڵێن خواوه‌ندى گه‌وره ئه‌مرى کرد به حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل دستێکى لیباس بۆ برد‌و و ده‌به‌رى کرد و فه‌رمووى خوا ده‌فه‌رموێ هه‌ستى بچێته‌وه بۆ شارى مووسڵ زیاتر له سه‌د هه‌زار که‌س ئیمانى پێ دێنن حه‌زره‌تى یونس زۆر خۆشحال بوو که زانى قه‌ومه‌که‌ى هه‌ر ماون و خوا غه‌زه‌بى لێ نه‌گرتوون هه‌ستا به ئه‌مرى خوا هاته‌وه بۆ موسڵ و چۆوه ماڵه‌وه خه‌ڵکه‌که که خه‌به‌ریان زانى ژن و پیاو و گه‌نج و پیر به پیلیه‌وه چوون..( فَآَمَنُوا فَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَى حِينٍ)الصافات/١٤٨ ده‌ستیان ماچ کرد و ئیمانیان پێ هێنا و به خۆشى و شادى و به ئیمانه‌وه ڕاایان بوارد, تا هه‌ر که‌سه له کاتى ئه‌جه‌لى خۆیدا وه‌فاتى کرد. به‌لآم به داخه‌وه بۆمان ئاشکرا نه‌بوو داخوا ژنى هێناوه یان نا؟ یا چه‌ند کوڕ و کچى هه‌بووه و ته‌مه‌نى چه‌ند بووه؟ به‌لآم ئه‌وه شتێکى ئاشکرایه که هه‌ر له شارى موسڵ وه‌فاتى کردوه و ئه‌وه‌تا مه‌رقه‌دى مووباره‌کى له‌ناو مزگه‌وته‌که دایه و باره‌گاکه‌ى زیاره‌ت گاى گشتىیه جا ئه‌گه‌ر به چاوى دڵ بڕوانینه به‌سرهاتى حه‌زره‌تى یونس و گه‌له‌که‌ى ئه‌و ده‌رسه وه‌رده‌گرین که ئینسان ده‌بێ تا تووشى غه‌زه‌ب و عه‌زابى خوا نه‌بووه ده‌ست له خه‌راپه هه‌ڵگرى وه‌ک قه‌ومه‌که‌ى حه‌زره‌تى یونس. یان ئینسان نابێ ئه‌گه‌ر تووشى موسیبه‌تێک بوو خوا فه‌رامۆش بکا و ناشوکر بێ هه‌روه‌ک حه‌زره‌تى یونس له‌ناو سگى ماسىیه‌کش دا له زکرى خوا غافڵ نه‌بوو, خوا خۆى فه‌رموویه‌تى هه‌ر ئینسانێک وه‌ک قه‌ومى حه‌زره‌تى یونس تۆبه بکا یان وه‌ک حه‌زره‌تى یونس زکرى خوا بکا له عه‌زاب و به‌لآ نه‌جاتى ده‌ده‌ین. وه‌کو ده‌فه‌رموێ (وَكَذَلِكَ نُنْجِي الْمُؤْمِنِينَ)واته: هه‌روه‌ها موسڵمانانیش نه‌جات ده‌ده‌ین باسى به‌سه‌ر هاتى حه‌زره‌تى یونس پێغه‌مبه‌ریشمان لێره‌دا ته‌واو بوو, ئومێد ده‌که‌م په‌ند و عیبره‌ت و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین تا خواوه‌ندى گه‌وره وه‌ک حه‌زره‌تى یونس و گه‌له‌که‌ى له به‌لآ و موسیبه‌ت بمان پارێزێ.

