سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر ساڵح سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت
نوسینى: م.مه‌لا محمدى شه‌لماشى
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
حه‌زره‌تى ساڵح پێغه‌مبه‌ر له یه‌کێ له تائیفه‌کانى قه‌ومى سه‌موود و له ئه‌ولادى سامى کوڕى حه‌زره‌تى نوحه. خواوه‌ندى گه‌وره کردى به پێغه‌مبه‌ر و ناردى بۆ سه‌رقه‌ومى سه‌موود که له‌به‌ینى شارى مه‌دینه و شامدا نیشته‌جێ بوون و ئێستاش عه‌لامه‌ت و نیشانه‌ى خانوه‌که‌یان ماوه و به ووڵاته‌که‌یان ده‌ڵێن (فج الناقة) قه‌ومى سه‌موود بت په‌رست بوون زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوون مه‌ڕو ماڵاتیان زۆر بوو باغ و باغاتیان زۆر خاوه‌ن به‌ر بوو, ده‌غڵ و دانیان زۆر باشى ده‌بڕى زۆربه‌ى خانوه‌کانیان له به‌رد هه‌ڵکه‌ندرا بوو, زۆریان حه‌ز له خواردن و خواردنه‌وه‌و لییباسى جوان بوو زۆر شه‌هوه‌ت په‌رست و هه‌وس باز بوون خواى ته‌عالا حه‌زره‌تى ساڵحى کرده پێغه‌مبه‌رو ناردیه سه‌ریان (وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا ۚ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّـهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُ‌هُ)هود\٦١
حه‌زره‌تى ساڵح چوو خه‌ڵکه‌که‌ى کۆکرده‌وه فه‌رموى ئه‌ى گه‌لى من ,من فرستاده‌م له‌لایه‌ن خواوه وه‌رن مه‌ردى خوا بن به‌قسه‌م بکه‌ن ده‌ست له‌و بت په‌رستیه هه‌ڵگرن ڕوو بکه‌نه خوا په‌رستى شه‌ریکى بۆ په‌یدامه‌که‌ن خوا نه‌بێ که‌سى دى خوامان نییه چۆن ده‌بێ کڕنۆشى بۆنه‌به‌ن و نه‌ى په‌رستن (هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ الْأَرْ‌ضِ وَاسْتَعْمَرَ‌كُمْ فِيهَا)هود\٦١ که هه‌ر ئه‌و ئێوه‌ى له‌خاک دروست کردوه و ئه‌سبابى ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ى زه‌وى داونێ خوایه‌ک که خاوه‌نى ئه‌و هه‌موو ناز و نیعه‌ته و فه‌زڵ و گه‌وره‌ییه بێ زۆر شایانه و واجبه له‌سه‌رمان که بى په‌رستین (فَاسْتَغْفِرُ‌وهُ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ ۚ إِنَّ رَ‌بِّي قَڕ‌يبٌ مُّجِيبٌ)هود\٦١ له به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌راپى یه و ئه‌و گوناحه که تا ئێستاش کردوتانن داواى لێ بوردنى لێ بکه‌ن. خواى من له عه‌بدو به‌نده‌کانى نزیکه‌و زۆر زوو به ده‌نگیانه‌وه دێ و جوابى دووعایان ده‌داته‌وه به‌ڵام قه‌ومى سه‌موود گوێ خۆیان که‌ڕ کرد و قفڵى دڵیان داخست و چاویان له ڕاست حه‌ق کوێر کرد و باوه‌ڕیان نه‌کرد. (قَالُوا يَا صَالِحُ قَدْ كُنتَ فِينَا مَرْ‌جُوًّا قَبْلَ هَـٰذَا ۖ أَتَنْهَانَا أَن نَّعْبُدَ مَا يَعْبُدُ آبَاؤُنَا وَإِنَّنَا لَفِي شَكٍّ مِّمَّا تَدْعُونَا إِلَيْهِ مُڕ‌يبٍ)هود\٦٢ پیاو ماقوڵه‌کان گوتیان ئه‌ى ساڵح خۆ تۆ پیاوێکى زۆر عاقڵى ئێمه لامان وا بوو که هه‌ر ئاگرێک هه‌ڵایسێ تۆ ده‌ى کوژێنیه‌وه و له‌هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌کدا فریامان ده‌که‌وێ که‌چى قسه‌ى وا ده‌که‌ى پیاوى بێ عه‌قڵیش ناى کا تازه ده‌ڵێ وه‌رن ده‌ست له‌و خوایانه هه‌ڵگرن که ساڵه‌هاى ساڵه باب و باپیرانى ئێمه ده‌یان په‌رستن؟ ئێمه باوه‌ڕمان به‌قسه‌ى تۆ نیه و ده‌ست له خوایه‌کانمان هه‌ڵ ناگرین حه‌زره‌تى ساڵح فه‌رمووى: (فَاتَّقُوا اللَّـهَ وَأَطِيعُونِ)الشعراْ \١٤٤ عیباده‌ت و ته‌قواى خوا بکه‌ن و به‌قسه‌م بکه‌ن خۆتان ده‌زانن من له خۆتانم و قازانجى ئێوه‌م ده‌وێ. (أَتُتْرَ‌كُونَ فِي مَا هَاهُنَا آمِنِينَ)الشعراْ \١٤٦ ئایا لاتان وایه خوا لێتان ده‌گه‌رێ هه‌تا هه‌تایه ئه‌و باغ و باغاته و ئه‌و خه‌له و خه‌رمانه و ئه‌و کۆشک و ته‌لاره بۆ ئێوه بێ؟ وا مه‌زانن تا سه‌ر ناى خۆن. ئینجا به‌هۆى کۆششى حه‌زره‌تى ساڵح له ئامۆژگاریه‌کانیدا و ده‌ست هه‌ڵنه‌گرتن, هێندێک له فه‌قیر و هه‌ژار و ده‌ست کورته‌کانیش ئیمانیان هێنا به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیان گوتیان (قَالُوا إِنَّمَا أَنتَ مِنَ الْمُسَحَّڕ‌ينَ)الشعراْ \١٥٣ ئه‌و قسه بێ مه‌عنایانه چین ده‌یان که‌ى؟ لامان وایه ده‌ستیان لێ وه‌شاندووى یان سیحریان لێ کردووى ده‌نا. (مَا أَنتَ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُنَا)الشعراْ \١٥٤ خۆ تۆ بنیاده‌مێکى وه‌ک ئێمه‌ى به حه‌سه‌ب و نه‌سه‌ب له ئێمه گه‌وره‌تر نى به‌ماڵ و سه‌روه‌تیش ناگه‌یه ئێمه, زۆر پیاوى واشمان هه‌یه بۆ پێغه‌مبه‌رى له‌تۆ لایق ترن ئه‌گه‌ر خوا پێغه‌مبه‌ر دانێ له‌وانى داده‌نێ؟ حه‌زره‌تى ساڵح گوێ ى نه‌دایه قسه‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و شه‌و رۆژ خه‌ریکى ئامۆژگارى کردنى گه‌له‌که‌ى بوو. ئینجا ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان که زانیان ئامۆژگاریه‌کانى زۆر دڵ گیرن و له‌وانه‌یه خه‌ڵک باوه‌ڕى پێکه‌ن و ئه‌وان ده‌سه‌ڵات و گه‌ورییه‌که‌یان له‌ده‌ست ده‌رچێ ناچار بۆ ئه‌وه‌ى زوربه‌ى خه‌ڵکه‌که‌ى دوواى نه‌که‌ون گوتیان: (فَأْتِ بِآيَةٍ إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِي)١٥٤ ده ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ى موعجیزه‌یه‌کمان نیشان بده تا باوه‌ڕت پێ بکه‌ین حه‌زره‌تى ساڵح فه‌رمووى باشه چ موعجیزه‌یه‌ک داوا ده‌که‌ن؟ گوتیان به‌یانى جه‌ژنمانه و ده‌چین له‌و ده‌شته کۆ ده‌بینه‌وه تۆ هاوارى خواى خۆت بکه و ئێمه‌ش هاوار ده‌که‌ینه بو ته‌کانمان کێ هه‌مان جوابى درایه‌وه هه‌موومان دوواى ده‌که‌وین حه‌زره‌تى ساڵح فه‌رموى باشه چونه شوێنه دیارى کراوه‌که و کافره‌کان زۆریان هاوارى بوته‌که‌یان کرد و پاڕانه‌وه وه‌ده‌نگ نه‌هاتن له‌و کاته‌دا جه‌نده‌عى کوڕى عه‌مر که ریش سپیان بوو ڕووى کرده حه‌زره‌تى ساڵح و گوتى ده ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ى تۆ پێغه‌مبه‌رى له‌و به‌رده حوشترێک با بێته ده‌رێ و مێى بێ و له‌پێش چاوى ئه‌و خه‌ڵکه بزێ و به‌شى هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ى شیر تێدا بێ تا ئیمانت پێ بێنین! له‌و کاته‌دا به فه‌رمانى ڕه‌بى جه‌لیل حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل هاته خوارێ و فه‌رموى خوا ده‌فه‌رموێ (إِنَّا مُرْ‌سِلُو النَّاقَةِ فِتْنَةً لَّهُمْ فَارْ‌تَقِبْهُمْ وَاصْطَبِ)القمر\٢٧ (وَنَبِّئْهُمْ أَنَّ الْمَاءَ قِسْمَةٌ بَيْنَهُمْ ۖ كُلُّ شِرْ‌بٍ مُّحْتَضَ)القمر\٢٨ به حه‌زره‌تى ساڵح بڵێ نه‌ترسێ و دوعا بکا ئێمه دووعاى گیرا ده‌که‌ین ئه‌و وشتره‌مان له‌و به‌رده‌دا خه‌ڵق کردوه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته فیتنه بۆ ئه‌وان به‌ڵام په‌یمانیان لێ وه‌رگرى که هیچى لێ نه‌که‌ن هه‌ر شیره‌که‌ى بۆ ئه‌وان حه‌ڵاڵه ئه‌گه‌ر بیکوژن یان بیفه‌وتێنن خوا غه‌زه‌بیان لێ ده‌گرێ هه‌روه‌ها پێیان بڵێ ده‌بێ ئاوى بیره‌که‌یان بکه‌نه نۆره ڕۆژێک بۆ وشتره‌که و ڕۆژێک بۆ خۆیان و مه‌ڕ و ماڵاتیان هه‌ر که‌سێ به‌شى خۆى ده‌خوا حه‌زره‌تى ساڵح ئه‌و په‌یمانه‌ى له‌گه‌ڵ کردن و ئه‌وانیش قبوڵیان کرد ئینجا حه‌زره‌تى ساڵح هه‌ستا ده‌ستى کرد به دوعا کردن و موسڵمانه‌کانیش ده‌یان گوت ئامین له‌ناکاوێک به ئه‌مرى خوا به‌رده‌که ناڵه‌یه‌کى لێ هات و شه‌ق بوو وشترێکى لێ هاته ده‌رێ که تا ئه‌و کاته که‌س به‌چاوى خۆى وشترى مێیى وا جوانى نه‌دیبوو له‌پاش ماوه‌یه‌ک به‌چکه‌یه‌کى بوو. (قَالَ هَـٰذِهِ نَاقَةٌ لَّهَا شِرْ‌بٌ وَلَكُمْ شِرْ‌بُ يَوْمٍ مَّعْلُومٍ)الشعراْ \١٥٥ جا حه‌زره‌تى ساڵح شوکرى خواى کرد ڕووى کرده خه‌ڵکه‌که و گوتى ئه‌ى خه‌ڵکینه ئه‌وه حوشترى خوایه و هه‌ر ڕۆژه نا رۆژێک نۆره‌ى ئاویه‌تى: (وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَظِيمٍ)الشعراْ \١٥٦ فه‌رمووى به‌ڵام نابێ نیازى خه‌رابتان ده‌ر حه‌ق ئه‌و حوشتره هه‌بێ ده‌نا تووشى غه‌زه‌بى خوا ده‌بن قه‌ومى سه‌موود نۆ به‌ره باب بوون له‌و ڕۆژه‌دا زۆربه‌ى به‌ره بابێکیان موسڵمان بوون ئه‌و حوشتره زه‌مانێک مایه‌وه تا له نۆبه‌ى خۆیدا ده‌چۆ سه‌ر بیراوه‌که هه‌موو ئاوى بیره‌که‌ى ده‌خوارده‌وه له‌نۆبه‌ى ئه‌ودا هیچ حه‌یوانێک نه‌ده‌وێرا بچێته سه‌ر ئاوه‌که موعجیزه‌ى گه‌وره له‌وه‌دا بوو که ئاوه‌که‌ى ده‌خوارده‌وه و ده‌یان دۆشى به‌شى هه‌موو ماڵێک و هه‌موو که‌سى شیرى تێدا بوو ئاوه‌که هه‌مووى ده‌بوو به‌شیر ئه‌و موعجیزه گه‌وره‌یه دڵى کافره گه‌وره‌کانى ته‌زاند و ده‌ترسان ته‌واوى خه‌ڵکه‌که وه‌دواى که‌ون و پایه‌و روتبه و مه‌قامى ئه‌وان نه‌مێنێ ڕۆژێک موسڵمانه‌کانیان کۆکردنه‌وه و گوتیان (أَتَعْلَمُونَ أَنَّ صَالِحًا مُّرْ‌سَلٌ مِّن رَّ‌بِّهِ)الاعراف\٧٥ ئایا ئێوه لاتان وایه که ساڵح پێغه‌مبه‌ره و ئیمانتان پێیه؟ (قَالُوا إِنَّا بِمَا أُرْ‌سِلَ بِهِ مُؤْمِنُونَ)الاعراف\٧٥ له‌جوابدا گوتیان به‌ڵێ ئه‌وه‌ى ده‌ڵێ ئیمانمان پێیه کافره‌کان گوتیان (إِنَّا بِالَّذِي آمَنتُم بِهِ كَافِرُ‌ونَ)الاعراف\٧٦ ده‌نا ئێمه ئیمان به‌و ساڵحه ناهێنین و باوه‌ڕمان پێ نیه کافره‌کان که زانیان تازه هیچیان بۆ ده‌گه‌ڵ حه‌زره‌تى ساڵح و موسڵمانه‌کان ناکرێ و مه‌ڕ و ماڵاته‌که‌شیان زۆر که‌وتۆته ته‌نگ و ژه‌ڵه‌مه‌وه و له نۆبه‌ى حوشتره‌که‌دا نه‌ده‌وێران بچنه سه‌ر ئاوه‌که له‌به‌ینى خۆیاندا بڕیاریاندا که حه‌زره‌تى ساڵح بکوژن به‌ڵام خواوه‌ندى گه‌وره به‌هۆى حه‌زره‌تى جوبره‌ئیله‌وه حه‌زره‌تى ساڵحى ئاگادار کرد نه‌یان توانى پیلانه‌که‌یان به‌رنه سه‌ر که زانیان حه‌زره‌تى ساڵح به پیلانه‌که‌ى زانیون و ناتوانن له‌به‌ر خزم و موسڵمانه‌کان بیکوژن هاتن ته‌کبیریان کرد و گوتیان به‌یانى نۆره‌ى ئاوى حوشتره‌که‌یه له‌هه‌ر تائیفه‌یه‌ک نه‌فه‌رێکیان هه‌ڵبژارد و ئاره‌قیان ده‌رخوارد دان و به شیر و تیره‌وه ناردیانن بۆ کوشتنى حوشتره‌که له‌و کاته‌دا حوشتره‌که سه‌رى نابۆ بیره‌که و ئاوى ده‌خوارده‌وه قیدار ناوێک تیرێکى هاویشت و له گه‌رده‌نى حوشتره‌که‌ى دا ئینجا پاشه‌وه‌ڕا مصدع ناوێک به شمشێر سه‌رى برى و کوشتیان. هه‌روه‌ها ویستیان به‌چکه‌که‌شى بکوژن به‌ڵام بۆیان نه‌گیرا و ڕاى کرد وه‌دواى که‌وتن تا گه‌یشته لاى ئه‌و به‌رده‌ى که دایکه‌که‌ى لێ هاتبۆ ده‌ره‌وه به قودره‌تى خوا به‌رده‌که شه‌ق بوو به‌چکه حوشتره‌که چۆوه ناوى وێک که‌وته‌وه و هیچیان بۆ دگه‌ڵ نه‌کرا جا ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن ئه‌وه چیه له‌دایکى هاته ده‌ر و چوو ده‌نه‌نکىیه‌وه خولاسه‌ى که‌لام. (فَعَقَرُ‌وا النَّاقَةَ وَعَتَوْا عَنْ أَمْڕ رَ‌بِّهِمْ)الاعراف\٧٧ حوشتره‌که‌یان سه‌ر بڕى و بێ ئه‌مرى خوایان کرد و په‌یمانه‌که‌یان شکاند به‌وه‌ش ده‌ستیان هه‌ڵ نه‌گرت گوتیان: (وَقَالُوا يَا صَالِحُ ائْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِن كُنتَ مِنَ الْمُرْ‌سَلِينَ)الاعراف\٧٧ ئه‌ى ساڵح ده ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ى پێغه‌مبه‌رى با ئه‌و عه‌زابه‌ى که ده‌ت گوت بێنه‌سه‌رمان حه‌زره‌تى جۆبره‌ئیل هات و فه‌رموى پێیان بڵێ سێ ڕۆژیان ژیان ماوه. (فَقَالَ تَمَتَّعُوا فِي دَاڕ‌كُمْ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ ۖ ذَٰلِكَ وَعْدٌ غَيْرُ مَكْذُوبٍ)هود\٦٥ حه‌زره‌تى ساڵح فه‌رمووى تا سێ رۆژى دى ڕابوێرن خۆتان ده‌بینه‌وه. (فَلَمَّا جَاءَ أَمْرُ‌نَا نَجَّيْنَا صَالِحًا وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ)هود\٦٦ قورئان ده‌فه‌رموێ خوا ده‌فه‌رموێ کاتێ به‌ئه‌مرى ئێمه به‌ڵا نازڵ بوو ئه‌مرمان کرد به حه‌زره‌تى ساڵح و موسڵمانه‌کان له‌و جێگایه دور که‌ونه‌وه نه‌جاتمان دان به‌ڵام.( وَأَخَذَ الَّذِينَ ظَلَمُوا الصَّيْحَةُ فَأَصْبَحُوا فِي دِيَاڕ‌هِمْ جَاثِمِي)هود\٧٦ به نه‌عره‌ته‌یه‌کى حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل ته‌واوى کافره‌کان مردن دڵیان له‌ت
بوو به جه‌هه‌ننه‌م مووشه‌رره‌ف بوون .حه‌زره‌تى سالح و موسلمانه‌کان کۆچیان کرد بۆ شام و له عه‌مرى په‌نجاو هه‌شت سالیدا له‌شام وه‌فاتى کرد. ئه‌وه بو باسى به سه‌رهاتى حه‌زرتى سالح و قه‌ومى سه‌موود ئومید ده‌که‌م په‌ند و عیبره‌ت و ئامۆژگارى لى وه‌رگرن تا له‌دونیا و قیامه‌تدا سه‌رکه‌وتووبن و خوا له به‌لا و موسیبه‌ت بمان پارێزى.

