سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر مووسا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى چواره‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
با بۆ باسى هێندێکى دیش گوێ ڕاگرین له‌ژیان و به‌سه‌رهاتى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره گه‌وره که حه‌زره‌تى مووسایه و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین حه‌زره‌تى مووسا هه‌ر له میسر موژده‌ى دابوو به به‌نى ئیسرائیلیه‌کان که به‌و زوانه فیرعه‌ون له‌به‌ین ده‌چێ و خواى گه‌وره کتێبێکى بۆ ده‌نێرێ ده‌بێ په‌یره‌وى له یاسا و به‌نده‌کانى بکه‌ن. جا له دوا ئه‌وه که فیرعه‌ون غه‌رق بوو ئه‌وانیش به‌ره‌و فه‌له‌ستین که‌وتنه ڕێ. حه‌زره‌تى مووسا داواى له خوا کرد که کیتابه ئاسمانیه‌که‌ى بۆ بنێرێ. (وَوَاعَدْنَا مُوسَى ثَلَاثِينَ لَيْلَةً)الاعراف/١٤٢ خوا ده‌فه‌رموێ ئێمه وه‌عده‌مان بۆ حه‌زره‌تى مووسا دانا که بچێته سه‌ر کێوى توورو سى ڕۆژ له‌وى وه‌مێنێ و به ڕۆژو بێ. حه‌زره‌تى مووسا به ئه‌مرى خوا چۆ بۆ کێوى توور و سى ڕۆژ له‌وێ به ڕۆژو بوو خه‌ریکى خوا په‌رستى بوو. (وَأَتْمَمْنَاهَا بِعَشْرٍ فَتَمَّ مِيقَاتُ رَبِّهِ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً)الاعراف/١٤٢ خوا ده‌فه‌رموێ: ده ڕۆژى دیشمان بۆ زیاد کرد چل ڕۆژ به ڕۆژو بوو.
(وَقَالَ مُوسَى لِأَخِيهِ هَارُونَ اخْلُفْنِي فِي قَوْمِي وَأَصْلِحْ وَلَا تَتَّبِعْ سَبِيلَ الْمُفْسِدِينَ)الاعراف/١٤٢ به‌لآم له کاتى ڕۆیشتندا به هارونى براى گوت: تا دێمه‌وه تۆ جێ نشینى من به و وه‌دووا قسه‌ى پیاو خه‌راپان مه‌که‌وه و به سه‌هووت نه‌به‌ن ئاگات له‌خۆت بێ. (وَلَمَّا جَاءَ مُوسَى لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَڕنِي أَنْظُرْ إِلَيْكَ)الاعراف/١٤٣ جا کاتێک حه‌زره‌تى مووسا چل ڕۆژه‌ى ته‌واو کرد و خواوه‌ندى گه‌وره به که‌لامى ئه‌زه‌لى قسه‌ى له گه‌ڵدا کرد و حه‌زره‌تى مووسا ئه‌و روتبه و مه‌قامه و شه‌ڕه‌فه‌ى ده‌س که‌وت شه‌وق و ئاره‌زووى دیدارى نوورى جه‌ماڵى خواى که‌وته سه‌ر و گوتى: ئه‌ى خواى گه‌وره زۆر حه‌ز ده‌که‌م به‌دیدارت شاد بم و خۆتم نیشان بده‌ى. (قَالَ لَنْ تَرَانِي وَلَكِنِ انْظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي)الاعراف/١٤٣ خوا فه‌رمووى: یا مووسا تۆ من نابینى به‌لآم ته‌ماشا ئه‌و کێوه بکه که زۆر له تۆ گه‌وره‌تره و به قووه‌ت تره, قوردره‌ت و گه‌وره‌یى و عه‌زه‌مه‌تى خۆمى نیشان ده‌ده‌م, ئه‌گه‌ر خۆى له‌به‌ر ڕاگرت ئه‌وه وا ده‌که‌م تۆش بم بینى. (فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَى صَعِقًا)الاعراف/١٤٣ کاتێک خواى گه‌وره نوورى عه‌زه‌مه‌تى خۆى نیشانى کێوه‌که دا وه‌ک هوڕه‌ى لۆکه‌ى بلآو بۆوه, حه‌زره‌تى مووسا که واى چاو پێ که‌وت به‌لادا هات وبێ هۆش که‌وت. (فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ)الاعراف/١٤٣ کاتێک وه‌هۆش خۆى هاته‌وه شاده و ئیمانیکى به حه‌قى هێنا و گوتى ئه‌ى خواى گه‌وره پاک و خاوێنى هه‌ر بۆ تۆیه و تۆبه, من یه‌که‌م که‌سم که شاهیدى ده‌ده‌م که که‌س ناتوانێ له دنیادا تۆ ببینێ. (قَالَ يَا مُوسَى إِنِّي اصْطَفَيْتُكَ عَلَى النَّاسِ بِڕسَالَاتِي وَبِكَلَامِي فَخُذْ مَا آَتَيْتُكَ وَكُنْ مِنَ الشَّاكِڕينَ)الاعراف/١٤٤ ئینجا خوا فه‌رمووى یا مووسا ئه‌وا من تۆم هه‌ڵبژارد له‌ناو خه‌ڵک دا بۆ ئه‌وه‌ى بتکه‌م به پێغه‌مبه‌ر و قسه‌ت له‌گه‌ڵدا بکه‌م و ئه‌و ته‌وڕاته وه‌رگره و بچۆ بۆ قه‌مه‌که‌تى وه‌خوێنه و شوکرانه‌ى خوا بکه. له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا خوا فه‌رمووى یا مووسا تا تۆ گه‌رایه‌وه سامیرى قه‌ومه‌که‌تى گومڕاکرد. (رَجَعَ مُوسَى إِلَى قَوْمِهِ غَضْبَانَ أَسِفًا)الاعراف/١٥٠ حه‌زره‌تى مووسا زۆر به توڕه‌ییه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى قه‌ومه‌که‌ى با ئه‌وه‌ش بزانین که به‌نى ئیسرائیلیه‌کان چونکه له میسر بوون خو و ڕه‌وشتى میسریه‌کانیان گرتبوو زۆریان زۆر ساویلکه بوون و زوو به سه‌هو ده‌چوون حه‌زره‌تى مووساش که چوو بۆ کێوى تور قه‌وڵ وا بوو پاش سى ى ڕۆژ بگه‌ڕێته‌وه به‌لآم چل ڕۆژ تێ په‌ڕى هه‌ر نه‌هاتوه به‌نى ئیسرائیلیه‌کان له‌ناو خۆیاندا لێیان بوو به مقۆ مقۆ هێندێکیان ده‌یان گوت حه‌زره‌تى مووسا وه‌عده به‌خیلاف ده‌رچوو ده‌یگوت پاش سى ى ڕۆژ ده‌گه‌ڕێمه‌وه که چى ئه‌وا چل ڕۆژیش تێپه‌ڕى هه‌ر نه‌هاته‌وه! سامیرى که یه‌کێک بوو له گومڕاکان زۆر شه‌یتان بوو به هه‌لى زانى هات ته‌واوى ئاڵتونى ژنه به‌نى ئیسرائیلیه‌کانى کۆ کرده‌وه تواندییه‌وه له‌سه‌ر شکڵى گوێره‌که‌یه‌ک به قاڵب داى ڕشت. جا به ڕیوایه‌تێک ده‌ڵێن تۆزى ژێر سمى ئه‌سپى حه‌زره‌تى جوبره‌ئیلى هه‌ڵ گرتبۆوه کردیه ناو ده‌مى گوێره‌که‌که وه‌ده‌نگ ده‌هات و سامیرى گوتى ئه‌وه خواتانه تازه حه‌زره‌تى مووسا ناگه‌ڕێته‌وه زوربه‌ى خه‌ڵکه‌که ئیمانى پێ هێنا و باوه‌ڕیان کرد هێندێکیش ده‌ڵێن که باى هه‌ڵده‌کرد له‌کونى خواره‌وه‌ى ڕاده‌هات و له‌ده‌مى ده‌هاته ده‌رێ و ده‌نگێکى لێ په‌یدا ده‌بوو وه‌ک گوێره‌که ده‌ى هۆڕاند هارون که خه‌به‌رى زانى ده‌ستى کرد به ئامۆژگارى کردنیان و گوتى. (يَا قَوْمِ إِنَّمَا فُتِنْتُمْ بِهِ وَإِنَّ رَبَّكُمُ الرَّحْمَنُ)طه/٩٠ ئه‌ى قه‌ومى من به‌هۆى ئه‌و گوێره‌که‌وه خۆتان تووشى فیتنه و گومڕاهى کردووه ئه‌و گوێره‌که خوا نیه! خواى ئێوه ڕوحم و که‌ره‌مه. (قَالُوا لَنْ نَبْرَحَ عَلَيْهِ عَاكِفِينَ حَتَّى يَرْجِعَ إِلَيْنَا مُوسَى)طه/٩١ له جواب‌دا گوتیان ئێمه ده‌ستى لێ هه‌ڵناگرین تا حه‌زره‌تى مووسا نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆلامان هه‌رچه‌ند هارون کردى و کراندى جوابیان نه‌دایه‌وه جا وه‌ختێک حه‌زره‌تى مووسا به ڕق هه‌ستاوى و توڕه‌ییه‌وه هاته‌وه زۆریان لێ تۆڕه بوو. (وَأَلْقَى الْأَلْوَاحَ وَأَخَذَ بِرَأْسِ أَخِيهِ يَجُرُّهُ إِلَيْهِ)الاعراف/١٥٠ له‌داخان ئه‌و له‌وحانه‌ى ته‌وڕاتیان لێ نوسرابوو فڕێ دانوو ڕیشى هاڕونى براى ڕاکێشا و هێناى بۆ پێش خۆى و گوتى بۆ ئاگات لێ نه‌بوون و هێشتوتن گوێره‌که بپه‌رستن؟ حه‌زره‌تى هارون ده‌ستى کرد به گریان و گوتى کاکه ڕیشم ڕامىکێشه و دوژمنانم پێ خۆش مه‌که و لێم توڕه مه‌به خه‌تام نیه, زۆرم ئامۆژگارى کردن به قسه‌یان نه‌کردم, له‌ترسى ئه‌وه‌ش که تۆ نه‌ڵێ جیاوازیت خستۆته ناو به‌نى ئیسرائیلیه‌کانه‌وه به‌گژیاندا نه‌چووم ته‌نانه‌ت زۆریشى نه‌مابوو بم کوژن. ئینجا حه‌زره‌تى مووسا سامیرى بانگ کرد و زۆرى لێ توڕه بوو فه‌رمووى: (قَالَ فَمَا خَطْبُكَ يَا سَامِڕيُّ)طه/٩٥ ئه‌و گوێره‌که‌ت له‌چى دروست کرد و فیتنه‌ت بۆ خسته ناو قه‌ومه‌که‌مه‌وه؟ گوتى قوربان کاتێک حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل سوارى ئه‌سپ ببو چاوم لێ بوو ئه‌سپه‌که‌ى پێ له‌هه‌ر گژ و گیایه‌ک بنایه فه‌ورى شین ده‌بوو له‌تۆزى پێ چنگێکم هه‌ڵگرتبوو خستمه ناو ده‌مى گوێره‌که‌که و ده‌نگ هات حه‌زره‌تى مووسا ڕووى کرده ئاسمان و گوتى: (إِنْ هِيَ إِلَّا فِتْنَتُكَ تُضِلُّ بِهَا مَنْ تَشَاءُ وَتَهْدِي مَنْ تَشَاءُ)الاعراف/١٥٥ ئه‌ى خواى گه‌وره هه‌رچى هه‌یه به‌ده‌ست تۆیه و فیتنه‌ى تۆیه هێندێکیان گومڕا ده‌که‌ى هێندێکیان هیدایه‌ت ده‌ده‌ى خوا فه‌رمووى یامووسا! خه‌تاى خۆت بوو تۆ که هاتى بۆ کێوى توور قه‌ومه‌که‌ت به‌هارون سپارد به منت نه‌سپارد بۆیه وایان به‌سه‌ر هات ئینجا ڕووى کرده سامیرى و گوتى بڕۆ خه‌جاڵه‌ت بى له دنیادا که‌س وێت نه‌که‌وێ و له قیامه‌تیشدا به جه‌زاى خۆت ده‌گه‌ى گوێره‌که‌که‌شى وردکر و سوتاندى و ده‌به‌حرى هاویشت سامیریش تا مرد که‌س قسه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌کرد و له‌داخان له‌که‌لاوه‌یه‌کدا سه‌رى نایه‌وه به‌نى ئیسرائیلیه‌کانیش په‌شیمان بوونه‌وه و گوتیان یا مووسا چارمان چیه؟ ئه‌گه‌ر خوا ڕه‌حممان پێ نه‌کا به هیلاک چوین حه‌زره‌تى مووسا فه‌رمووى تۆبه بکه‌ن و نه‌فسى خۆتان بشکێنن و ته‌رکى شه‌هوه‌ت و دنیا په‌رستى بکه‌ن و به‌قسه‌ى پێغه‌مبه‌رى خۆتان بکه‌ن تا خوا عه‌فوتان بکا گوتیان باشه تۆبه ده‌که‌ین ئینجا به ئه‌مرى خوا حه‌زره‌تى مووسا حه‌فتا که‌سى له پیاو ماقوڵه‌کانیان هه‌ڵبژارد و بۆ دوعا و پاڕانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ کێوى توور که حه‌زره‌تى مو‌سا له‌کێوى توور ده‌ستى کرد به دوعا و پاڕانه‌وه و قسه‌کردن له‌خزمه‌ت خوادا, پیاوه‌کان گوێیان ڕاگرتبوو هێندێکیان کافر بوونه‌وه گوتیان(يَا مُوسَى لَنْ نُؤْمِنَ لَكَ حَتَّى نَرَى اللَّهَ جَهْرَةً)البقره/٥٥ ئیمانت پێ ناهێنین تا به ئاشکرا خوا نه‌بینین له‌و کاته‌دا به ئه‌مرى خوا کێوى توور له پێش چاویان به‌رز بۆوه بۆ ئاسمان و هات له‌سه‌ر سه‌ریان له‌نگه‌رى گرت هه‌ور به‌ڕق و بروسکه ده‌ستیان کرد به لێکدان و شریخ و هوڕ, عه‌ۆز و ئاسمانیان هێنایه له‌رزین, ئه‌وانیش له ترسان که‌وتن به عه‌رزدا و له هۆش چوون حه‌زره‌تى مووسا که واى چاو پێ که‌وت گوتى: (قَالَ رَبِّ لَوْ شِئْتَ أَهْلَكْتَهُمْ مِنْ قَبْلُ وَإِيَّايَ)الاعراف/١٥٥ ئه‌ى خواى گه‌وره ئه‌گه‌ر ئاره‌زوت بکردایه له پێش ئه‌وه‌دا ئه‌وانیش و منیشت به هیلاک ده‌بردن. (أَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ السُّفَهَاءُ مِنَّا)الاعراف/ فه‌رموو ئه‌ى خواى گه‌وره ئایا به هۆى کرده‌وه‌ى چه‌ند که‌سێکى بێ عه‌قڵ ئێمه‌ش به هیلاک ده‌به‌ى؟ حه‌زره‌تى مووسا ده‌ستى کرد به دوعا و پاڕانه‌وه خوا دوعاکه‌ى گیرا کرد و وه‌هۆش هاتنوه و ئه‌و جاریش عه‌فووى کردن و گه‌ڕانه‌وه دوباره حه‌زره‌تى مووسا ده‌ستى کرده‌وه به ئامۆژگارى کردنیان به‌لآم چونکه زۆر به‌د ئه‌خلاق بوون ڕۆژ له دواى ڕۆژ به‌هانه‌ى خه‌راپتریان به حه‌زره‌تى مووسا ده‌گرت ڕۆژێک ده‌یان گوت له‌گه‌ڵ هارونى برات بڕۆ بۆ غه‌زا ده‌مێک ده‌یان گوت ئێمه لێره داده‌نیشین له‌گه‌ڵ خوادا بچن فه‌له‌ستینمان بۆ بگرن جا ده‌چین بۆ فه‌له‌ستین جا با بچینه سه‌ر باسى چاو پێ که‌وتنى حه‌زره‌تى به‌و عه‌بده ساڵحه که هه‌ندێک لایان وایه حه‌زره‌تى خچر بوه ده‌ڵێن ڕۆ١ێک حه‌زره‌تى مووسا ئامۆژگارى قه‌ومه‌که‌ى ده‌کرد,له دوا ته‌واو بونى مه‌وعیزه‌که‌ى یه‌کێک گوتى: ئه‌رێ قوربان که‌س له‌تۆ داناترو زاناتر هه‌یه له دنیا؟ فه‌رمووى: نه‌خێر جا به زاهیریش وا بوو چونکه ئه‌و گه‌وره‌ى هه‌موو پێغه‌مبه‌رانى ئه‌و سه‌رده‌مه بوو, فیرعه‌ون له‌سه‌ر ده‌ستى وى به هیلاک چوو بوو, موعجیزه‌ى عه‌سا و یه‌دى به‌یزاى هه‌بوو, ته‌وڕاتى بۆ به خه‌لآت هاتبوو, قسه‌ى له‌خزمه‌ت خوادا کردبوو, به‌ڵام خواوه‌ندى گه‌وره عیتابى لێ گرت‌و و فه‌رمووى: یا مووسا وا مه‌زانه که‌که‌س له تۆ زاناتر نیه و تۆ له هه‌موو که‌س زاناترى وانیه من به‌نده و عه‌بدێکم هه‌یه زۆر له تۆ زاناتره حه‌زره‌تى مووسا به‌و عیتابه له‌قسه‌ى خۆى په‌شیمان بۆوه و گوتى ئه‌ى خواى گه‌وره, زۆر حه‌ز ده‌که‌م ئه‌و عه‌بده‌م چاو پێ بکه‌وێ تا له خزمه‌تیدا به‌هره‌مه‌ند بم, خواى ته‌عالا فه‌رمووى ئه‌گه‌ر بچیه نزیک ئه‌و جێگایه که ده‌ریاى فارس و ده‌ریاى ڕۆم یان به‌حرى سپى و به‌حرى سور تێکه‌ڵ ده‌بن چاوت پێ ده‌که‌وێ حه‌زره‌تى مووسا فه‌رمووى ئه‌ى خواى گه‌وره عه‌لامه‌ت و نیشانه‌ێیکم بۆ دانێ خوا فه‌رمووى یا مووسا ماسیێکى سوور کراوه له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره و یڕۆ له‌هه‌ر جێگایه‌ک ماسیه‌که‌ت لێ وون بوو له‌و جێگایه به خزمه‌ت ئه‌و عه‌بده زانایه ده‌گه‌ى حه‌زره‌تى مووسا یوشه‌ع کوڕى نوونى له‌گه‌ڵ خۆى برد و که‌وته ڕێ, هه‌ر وه‌کو خواى گه‌وره له سوره‌ى (الكهف)دا به ته‌واوى ئه‌و به‌سه‌ر هاته‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێ: (وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِفَتَاهُ لَا أَبْرَحُ حَتَّى أَبْلُغَ مَجْمَعَ الْبَحْرَيْنِ أَوْ أَمْضِيَ حُقُبًا)الکهف/٦٠ ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر تۆ باسى حه‌زره‌تى مووسا بۆ ئوممه‌ته‌که‌ت بگێڕه‌وه که به یوشه‌عى کوڕى نوونى گوت: وه‌ره بابڕۆین و هه‌ر ده‌ڕۆم و ڕاناوه‌ستم ئه‌گه‌ر زۆریشم پێ بچێ تا ده‌گه‌مه مه‌جمه‌عى به‌حرین (فَلَمَّا بَلَغَا مَجْمَعَ بَيْنِهِمَا نَسِيَا حُوتَهُمَا فَاتَّخَذَ سَبِيلَهُ فِي الْبَحْڕ سَرَبًا)الکهف/٦١ کاتێک گه‌یشتنه ئه‌و جێگایه که دیارى کرا بوو بۆ مولاقات, به‌ڵام ئه‌وان نه‌یان ده‌زانى ئه‌وێیه, دانیشتن بۆ حه‌سانه‌وه و حه‌زره‌تى مووسا سه‌رى وه سه‌ر به‌ردێک کرد و خه‌وى لێ که‌وت جا به ڕێوایه‌تێک ده‌ڵێن له‌و کاته‌دا خواى گه‌وره هه‌ورێکى هێنا و چه‌ند دڵۆپه باران بارین و دڵۆپه بارانه‌کان ماسیه‌که زیندو بۆوه و خۆى هاویشته ناو به‌حره‌که‌وه هێندێکیش ده‌ڵێن کانى و سه‌رچاوه‌ى ئاوى حه‌یات له‌وێ بوو, حه‌زره‌تى یوشه‌ع چوو ده‌ست نوێژى هه‌ڵگرت که هاته‌وه چه‌ند دڵۆپه ئاوێک له ده‌ستى پڕژان وه پشتى ماسیه‌که که‌وتن و زیندو بۆوه جا هه‌ر کامیان بێ هه‌ر موعجیزه‌ى حه‌زره‌تى مووسایه. یوشه‌ع که واى زانى چوو به حه‌زره‌تى مووسا بڵێ, به‌ڵام شه‌یتان له بیرى برده‌وه. (فَلَمَّا جَاوَزَا قَالَ لِفَتَاهُ آَتِنَا غَدَاءَنَا لَقَدْ لَقِينَا مِنْ سَفَڕنَا هَذَا نَصَبًا)الکهف/٦٢ کاتێک حه‌زره‌تى مووسا له‌خه‌و خه‌به‌رى بۆوه و هه‌ستان رۆیشتن و دورکه‌وتنه‌وه حه‌زره‌تى مووسا روى کرده یوشه‌ع و فه‌رمووى با دانیشن و نانه‌که‌مان بخۆین به‌ڕاستى زۆرم برسیه له‌و سه‌فه‌ره زۆر ماندو بووم. (قَالَ أَرَأَيْتَ إِذْ أَوَيْنَا إِلَى الصَّخْرَةِ فَإِنِّي نَسِيتُ الْحُوتَ وَمَا أَنْسَانِيهُ إِلَّا الشَّيْطَانُ أَنْ أَذْكُرَهُ وَاتَّخَذَ سَبِيلَهُ فِي الْبَحْڕ عَجَبًا)الکهف/٦٣ یوشه‌ع که ده‌ستى بۆ زه‌میله‌که برد به‌سه‌رهاتى ماسیه‌که‌ى وه‌بیر هاته‌وه و به‌شه‌رمه‌وه بۆ حه‌زره‌تى مووساى گێڕایه‌وه و گوتى که چوینه سه‌ر به‌رده‌که و جه‌نابت خه‌وت لێ که‌وت ماسیه‌که زیندو بۆوه و خۆى فڕێدایه ناو به‌حره‌که خه‌یاڵم بوو عه‌زره‌ت که‌م به‌ڵام شه‌یتان له‌بیرى بردمه‌وه. (قَالَ ذَلِكَ مَا كُنَّا نَبْغِ فَارْتَدَّا عَلَى آَثَاڕهِمَا قَصَصًا)الکهف/٦٤ حه‌زره‌تى مووسا که ئه‌و خه‌به‌ره‌ى بیست زۆر خۆشحاڵ بوو, گوتى: ئه‌وه‌ى لێ ى ده‌گه‌ڕێین ئه‌وا نیشانه‌ى ده‌رکه‌وتن به‌جێ پێ ى خۆیاندا گه‌ڕانه‌وه تا چوونه نزیک ئه‌و جێگایه‌که ماسیه‌که‌ى لێ زیندوو ببۆوه. (فَوَجَدَا عَبْدًا مِنْ عِبَادِنَا آَتَيْنَاهُ رَحْمَةً مِنْ عِنْدِنَا وَعَلَّمْنَاهُ مِنْ لَدُنَّا عِلْمًا)الکهف/٦٥ خوا ده‌فه‌رموێ له‌وێ تووشى پیاوێک له پیاوه‌کانى ئێمه بوون, که به‌ره‌که‌ت و ڕه‌حمه‌تى زۆرمان به‌سه‌ردا رشتبوو, زانیارى زۆرمان دابوویه زۆربه‌ى زانایان ده‌ڵێن حه‌زره‌تى خچر بووه. (قَالَ لَهُ مُوسَى هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَى أَنْ تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْدًا)الکهف/٦٦ حه‌زره‌تى مووسا گوتى ئیجازه ده‌ده‌ى ببمه هاوڕێت به‌و شه‌رته له‌و زانیارى یه‌ى خۆت فێرم که‌ى؟ (قَالَ إِنَّكَ لَنْ تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا)الکهف/٦٧ حه‌زره‌تى خچر گوتى پێم خۆشه به‌ڵام ناتوانى خۆت ڕاگرى و سه‌بر بگرى ده‌نگ نه‌که‌ى. (وَكَيْفَ تَصْبِرُ عَلَى مَا لَمْ تُحِطْ بِهِ خُبْرًا)الکهف/٦٨ گوتى: چۆن ده‌توانى ڕه‌فاقه‌تى من بکه‌ى و سه‌بر بگرى له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ى که خۆت نایان زانى و به زاهیر موخالیفى شه‌ریعه‌تى تۆن و من ده‌یان که‌م؟ به‌ڵام له ڕاستیدا وا نین ده‌زانم خۆت پێ ڕاناگیرێ چونکه خواوه‌ندى گه‌وره بنیاده‌مى وا دروست کردووه هه‌میشه ڕخنه بگرى و کارى که‌سى پێ باش نه‌بێ و هه‌ر خه‌ریکى گفت و گۆ و کێشه و هه‌را بێ. (قَالَ سَتَجِدُنِي إِنْ شَاءَ اللَّهُ صَابِرًا وَلَا أَعْصِي لَكَ أَمْرًا)الکهف/٦٩ حه‌زره‌تى مووسا گوتى: به ئومێدى خوا ده‌مبینى سابیر ده‌بم و بێ ئه‌مریت ناکه‌م (قَالَ فَإِنِ اتَّبَعْتَنِي فَلَا تَسْأَلْنِي عَنْ شَيْءٍ حَتَّى أُحْدِثَ لَكَ مِنْهُ ذِكْرًا)الکهف/٧٠ حه‌زره‌تى خچر گوتى: باشه به‌و شه‌رته هه‌رچى چاوت پێ که‌وت قسه نه‌که‌ى و پرسیار نه‌که‌ى و ئیعتیزاز نه‌گرى! که‌سه‌فه‌ره‌که‌مان ته‌واو بوو خۆم هه‌موو شتێکت بۆ باس ده‌که‌م. حه‌زره‌تى مووسا شه‌رته‌که‌ى قبوڵ کرد و بریارى سه‌فه‌ریان دا. جا با لێره‌دا هه‌موو لایه‌ک به خوا بسپیرین و ئه‌گه‌ر عومر وه‌فاى کرد به‌یانى ده‌چینه‌وه خزمه‌تیان.

