سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر یوسف سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێ به‌شى یه‌که‌م
نوسینى:.م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى:.سانا حمده‌مین
جوانترین چێرۆک باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى یوسفى کوڕى حه‌زره‌تى یه‌عقوبى کوڕى حه‌زره‌تى ئیسحاقى کوڕى حه‌زره‌تى ئیبراهیمى (خليل اللة)یه
ڕاوى ده‌ڵێ ڕۆژێک حه‌وت جووله‌که له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تى عومه‌ردا که‌وتنه گفت‌و و گۆ و گوتیان (تةوڕات )له (قوڕئان) گه‌وره‌تره چونکه ته‌وڕات باسى حه‌زره‌تى یوسفى تێدایه به‌ڵام تا ئێستا قوڕئانى ئێوه باسى نه‌کردووه حه‌زره‌تى عومه‌ر جوابى پێ نه‌درایه‌وه هات بۆ لاى پێخه‌مبه‌ر و گفت‌و گۆیه‌که‌ى گێرایه‌وه پێخه‌مبه‌ر تۆزێک ڕاما و زۆرى نه‌خایاند حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل هات و سوره‌تى حه‌زره‌تى یوسفى به خه‌ڵات بۆ پێخه‌مبه‌ر هێنا و خوا فه‌رمووى (نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ بِمَا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ هَذَا الْقُرْآَنَ وَإِنْ كُنْتَ مِنْ قَبْلِهِ لَمِنَ الْغَافِلِينَ) ئایه‌تى ٣
ئه‌ى پێخه‌مبه‌رى ئێمه جوانترین چێرۆک که باسى ژیانى به‌سه هاتى حه‌زره‌تى یوسفه بۆت ده‌گێڕینه‌وه هه‌ر چه‌ند تا ئیستا تۆ ئه‌و باسه‌ت به خه‌یاڵیشدا نه‌هاتوه و نه‌ت بیستوه .
له باسى حه‌زره‌تى یه‌عقوبدا بۆم باس کردن که حه‌زره‌تى یه‌عقوب دوو ژن و دوو جارى یه‌ى هه‌بوون ,له‌و چوار ئافره‌ته دوازده کوڕى بوو له ڕاحیلى کچى خاڵى دوو کوڕى بوون به‌ناوى یوسف و بونیامین حه‌زره‌تى یه‌عقوب یوسفى له هه‌موو کوڕه‌کانى خۆشتر ده‌ویست .حه‌زره‌تى یوسف ئه‌وه‌نده جوان بوو که ده‌توانین له باسى جوانى ئه‌ودا بڵێن ئه‌وه‌تى دنیا دنیایه و دایکى منداڵى ده‌بێ جوانى وا نه‌هاتۆته سه‌ر دنیا و هیچ دایکێک کۆرپه‌ى واى به باوه‌شه‌وه نه‌گرتووه ده‌ڵێن: ئه‌وه‌نده جوان بوو ڕۆژێک ته‌ماشا ئاوێنه‌ى کرد‌و به خۆى گوت ئه‌گه‌ر تۆ عه‌بدو به‌نده بوتیایه به که‌س نه‌ده‌کڕاى .بۆ شه‌وێ خه‌ونى دى و به‌یانى زوو هاته خزمه‌ت باوکى و خه‌ونه‌که‌ى بۆ گێڕایه‌وه وه‌کو قوڕئان ده‌فه‌ڕمووى (إِذْ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَا أَبَتِ إِنِّي رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَبًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ رَأَيْتُهُمْ لِي سَاجِدِينَ)ئایه‌تى٤
یوسف چوه خزمه‌تى باوکى و عه‌رزى کرد ئه‌ى باوکه خوا وه خێرى بگێڕێ له خه‌ومدا یازده ئه‌ستێره و مانگ و ڕۆژ هاتن سوجده‌یان بۆ بردم ,حه‌زره‌تى یه‌عقوب یان به وه‌حى یان به فه‌راسه‌ت زانى که ئه‌و خه‌ونه گه‌وره‌یى یوسف ده‌گه‌یینێ و خوا ده‌یکا به پێخه‌مبه‌ر (قَالَ يَا بُنَيَّ لَا تَقْصُصْ رُؤْيَاكَ عَلَى إِخْوَتِكَ فَيَكِيدُوا لَكَ كَيْدًا)ئایه‌تى ٥
فه‌رمووى ئه‌ى کوڕى بچکۆڵه و شیرین و نازدار و خوشه‌ویستم ئه‌و خه‌ونه بۆ براکانت مه‌گێره‌وه مه‌بادا حه‌سودیت پێ به‌رن به‌ڵایه‌کت به‌سه‌ربێنن (إِنَّ الشَّيْطَانَ لِلْإِنْسَانِ عَدُوٌّ مُبِينٌ)ئایه‌تى ٥
چونکه به‌ڕاستى شه‌یتان دوژمنێکى زۆر ئاشکرایه بۆ ئینسان و ده‌ترسم به سه‌هویان به‌رى (وَكَذَلِكَ يَجْتَبِيكَ رَبُّكَ وَيُعَلِّمُكَ مِنْ تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ) ئایه‌تى٦
فه‌رموى ئه‌ى کوڕى خۆم هه‌روه‌ک خوا ئه‌و خه‌ونه‌ى نیشانداوى و گه‌وره‌یى تۆ ده‌گه‌ێینێ .هه‌روه‌هاش خوا فێرى عیلمى لیک دانه‌وه‌ى خه‌ونانت ده‌کا(وَيُتِمُّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكَ وَعَلَى آَلِ يَعْقُوبَ كَمَا أَتَمَّهَا عَلَى أَبَوَيْكَ مِنْ قَبْلُ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ إِنَّ رَبَّكَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ)ئایه‌تى ٦
خوا نازو نیعمه‌تى زۆر به‌سه‌ر تۆدا ده‌رژێینى و ده‌تکا ب پێخه‌مبه‌ر هه‌روه‌ها براکانیشت ده‌کا به پێخه‌مبه‌ر هه‌روه‌ک له پێش تۆدا ڕژاندى به‌سه‌ر باوکه گه‌وره‌کانى تۆدا که حه‌زره‌تى ئیبراهیم و حه‌زره‌تى ئیسحاق بوون فه‌رمووى ڕۆڵه به‌ڕاستى خوا زانایه و ئیش له جیِگاى خۆیدا ده‌کا ئینجا ڕۆژ له دوایى ڕۆژ براکانى بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که باوکیان یوسفى له‌وان خۆشتر ده‌وێ رَۆژێک هه‌ر ده‌براکه کۆ بوونه‌وه و وتیان (إِذْ قَالُوا لَيُوسُفُ وَأَخُوهُ أَحَبُّ إِلَى أَبِينَا مِنَّا وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّ أَبَانَا لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ)ئایه‌تى٨
نازانین بۆچى باوکمان یوسف و بونیامینى له ئێمه خۆشتر ده‌وێت ؟ خۆ ئێمه له‌وان گه‌وره‌ترین و توانا‌مان له‌وان زۆرتره و دنیا دیده‌ترین و ده‌توانین خزمه‌تى باوکمان باشتر بکه‌ین و باشتریشى ده‌که‌ین .ده‌بێ باوکمان بۆیه یوسف و بنیامینى له ئێمه خۆشتر ده‌وێ؟گوتیان :جا ئێمه چ گوناحێکمان هه‌یه؟باوکى ئێمه له حه‌ق لاى داوه (اقْتُلُوا يُوسُفَ أَوِ اطْرَحُوهُ أَرْضًا يَخْلُ لَكُمْ وَجْهُ أَبِيكُمْ وَتَكُونُوا مِنْ بَعْدِهِ قَوْمًا صَالِحِينَ)ئایه‌تى ٩
یه‌کێکان گوتى:وه‌رن یوسف بکوژن یان بیبه‌نه ده‌شت و سه‌حرایه‌کى دوور با گورگ و دڕنده بیخۆن ئه‌و کاته باوکمان دڵى دێته سه‌ر ئێمه و یوسفى له بیر ده‌چێته‌وه و له پاشانیش تۆبه ده‌که‌ین و خوا لێمان خۆش ده‌بێ و ده‌بینه پیاو چاک(قَالَ قَائِلٌ مِنْهُمْ لَا تَقْتُلُوا يُوسُفَ وَأَلْقُوهُ فِي غَيَابَةِ الْجُبِّ يَلْتَقِطْهُ بَعْضُ السَّيَّارَةِ إِنْ كُنْتُمْ فَاعِلِينَ)ئایه‌تى ١٠
یه‌هوزا که له هه‌مویان عاقڵتر و داناتر و له سه‌رخۆ تر بوو هه‌ستایه سه‌ر پێ و گوتى : ئه‌ى براینه ئێمه کوڕه پێخه‌مبه‌رێن نه‌وه‌ى حه‌زره‌تى ئیبراهیمین , له‌لاى خۆى خۆمان به ئاقڵ و به دین ده‌زانین , پیاو کوشتن نه به عه‌قڵ دروسته نه به‌دین یوسیفیش منداڵێکى بێ گوناحه و هیچى خه‌راپى نه‌کردووه ئه‌گه‌ر به قسه‌ى من ده‌که‌ن به‌هه‌ر فێڵیک بێ بیبه‌ن بیخه‌نه ناو ئه‌و بیره که‌له‌سه‌ر رێگاى کاروانیانه ,به‌ڵکو که بۆ ئاو هه‌ڵێنجان چوونه سه‌ر بیره‌که ده‌رى بێننه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن بۆ وه‌ڵاتى خۆیان جا ئه‌و کاته ئێمه به ئاره‌زووى خۆمان ده‌گه‌ین و له گوناهى پیاه کوشتنیش رزگارمان ده‌بێ . هه‌موان ته‌گبیره‌که‌یان پێ باش بوو بۆ به‌یانى چوونه خزمه‌ت باوکیان و وتیان (قَالُوا يَا أَبَانَا مَا لَكَ لَا تَأْمَنَّا عَلَى يُوسُفَ وَإِنَّا لَهُ لَنَاصِحُونَ)ئایه‌تى ١١
ئه باوک ئێمه تۆ بۆ له ئێمه ئه‌مین نى و یوسف له ئێمه دوور ده‌خه‌یته‌وه ؟ خۆ ئێمه هه‌موومان کوڕى تۆێن و یوسیف برامانه و خۆشمان ده‌وێ و ئاگادارى ده‌که‌ین (أَرْسِلْهُ مَعَنَا غَدًا يَرْتَعْ وَيَلْعَبْ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ)ئایه‌تى ١٢
به‌یانى هه‌موومان ده‌چێن بۆ ده‌شت و سه‌حرا یوسیفیشمان له‌گه‌ڵ بنێڕه با بۆ خۆى شت بخۆا و یارى بکا و باى باڵى خۆى بدا و هه‌واى ئازاد هه‌ڵمژى َ. ئێمه‌ش ئاگادارى ده‌که‌ین (قَالَ إِنِّي لَيَحْزُنُنِي أَنْ تَذْهَبُوا بِهِ وَأَخَافُ أَنْ يَأْكُلَهُ الذِّئْبُ وَأَنْتُمْ عَنْهُ غَافِلُونَ)ئایه‌تى ١٣
باوکیان فه‌رمووى :ئاخر من ئولفه‌تم به یوسفه‌وه گرتووه , ئه‌گه‌ر لێم دورکه‌وێته‌وه زۆرم په‌رۆش ده‌بێ و بۆم مه‌حزون و بێ تاقه‌ت ده‌بم. له‌وه‌ش ده‌ترسم ئێوه خافڵى که‌ن و گورگ بیخوا (قَالُوا لَئِنْ أَكَلَهُ الذِّئْبُ وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّا إِذًا لَخَاسِرُونَ)ئایه‌تى ١٤
هه‌موانیان سوێندیان خوارد‌و گوتیان :ئه‌گه‌ر گورگ بیخوا له کاتێکدا ئێمه هه‌موومان به سه‌ر یه‌که‌وه‌ین و به تاقه‌تین .
ده‌بێ ئێمه پیاو نه‌بین بێڵین توشه ناڕه‌حه‌تى بێ‌و حه‌زره‌تى یه‌عقوب زۆر نا به دڵى ئیجازه‌ى دان له‌گه‌ڵ خۆی به‌رن .یوسفى بانگ کرد و ده‌باوه‌شى گرت و ناوچاوانى ماچ کرد‌و به گڕیانه‌وه گوتى:بڕۆ له گه‌ڵیان خوا ئاگادارت بێ نه‌وه‌ک نه‌ت بینمه‌و ه (فَلَمَّا ذَهَبُوا بِهِ وَأَجْمَعُوا أَنْ يَجْعَلُوهُ فِي غَيَابَةِ الْجُبِّ) ئایه‌تى ١٥
کاتێک یوسفیان برد , یوسف زۆر به شادى و یارى کردنه‌وه ده‌رۆێشت تا دور که‌وتنه‌وه , براکانى ده‌ستیان کرد به لێدانى ؟ یوسفى ده‌ى گوت بۆ چى لێم ده‌ده‌ن چ گوناحێکم کردووه ؟ ده‌گریا و ده‌ى گوت : خۆ باوکم منى به ئێوه سپارد و سوێندتان بۆ خوارد , خۆ منیش براى ئێوه‌م , هیچ نه‌بێ له به‌ر خاترى باوکم وازم لێ بێنن , هیچ فائیده‌ى نه‌بوو , زۆر به‌بێ ره‌حمى لیێانم ده‌دا , یوسفیان برد ه سه‌ر بیره‌که و ڕوتیان کرده‌وه و فرێیان دایه ناو بیره‌که وه . پێش ئه‌وه‌ى بگاته بن بیره‌که خواى ته‌عالا حه‌زره‌تى جوبره‌ئیلى نارد‌و له حه‌وا گرتیه‌وه و به سپاوى له‌سه‌ر به‌ردێکى دانا حه‌زره‌تى یوسف له‌ناو بیره‌که دا زۆر غه‌مبار بوو زۆرى به‌زه‌یى به خۆیدا هات (وَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُمْ بِأَمْڕهِمْ هَذَا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ)ئایه‌تى١٥
خوا ده‌فه‌رموێ: له‌و کاته‌دا خستمانه دڵیه‌وه که خه‌م مه‌خۆ و نه‌ترسى خه‌لاست ده‌که‌ین و رۆژێک دىِ ئه‌و خه‌راپه به چاوى براکانتدا بده‌یته‌وه و ئه‌وان موحتاجى ده‌ستى تۆ بن و ده‌سته و نه‌زه‌ر له پێشت ڕاوه‌ستن نه‌ت ناسنه‌وه , تۆ ئه‌وه‌نده مه‌رته‌به‌ت به‌رز ده‌بێ
یوسف له چاڵه‌که‌دا بوو, ئه‌وانیش هاتن به‌رخێکیان سه‌ر بڕى و کراسى یوسفیان به خوێنه‌که‌ى خوێناوى کرد(وَجَاءُوا أَبَاهُمْ عِشَاءً يَبْكُونَ)ئایه‌تى ١٦
ئێواره هه‌مویان به گریانه‌وه هاتنه‌وه بۆ لاى باوکیان و گوتیان ()ئایه‌تى ١٧
ئه‌ى باوکه ئێمه خه‌ریکى یارى کردن بووین و یوسفمان لاى شتوومه‌که‌کانمان به جێ هێشتبوو تا پێمان زانى گورگ خوارد بووى و ئه‌و خه‌م و ناڕه‌حه‌تیه‌ى بۆ به جێ هێشتین.
(قَالُوا يَا أَبَانَا إِنَّا ذَهَبْنَا نَسْتَبِقُ وَتَرَكْنَا يُوسُفَ عِنْدَ مَتَاعِنَا فَأَكَلَهُ الذِّئْبُ وَمَا أَنْتَ بِمُؤْمِنٍ لَنَا وَلَوْ كُنَّا صَادِقِينَ) ئلیه‌تى ١٧
هه‌ر چه‌نده ئه‌گه‌ر ڕاستیش بڵیِ ین تۆ هه‌ر باوه‌ڕمان پێ ناکه‌ى(وَجَاءُوا عَلَى قَمِيصِهِ بِدَمٍ كَذِبٍ)ئایه‌تى ١٨
کراسه خوێناویه‌که‌یان له پێش باوکیان دانا و گوتیان ئه‌وه کراسه‌که‌یه‌تى که له خوێناوه‌که‌یدا شه‌ڵاڵ بووه , حه‌زره‌تى یه‌عقوب که ته‌مه‌شاى کراسه‌که‌ى کرد له هیچ لایه‌که‌وه نه‌دڕاوه نه قرنجاوه زانى درۆ ده‌که‌ن و گورگ نه‌ى خواردووه (قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنْفُسُكُمْ أَمْرًا) ئایه‌تى ١٨
فه‌رمووى: درۆ ده‌که‌ن ئه‌و خوێنى یوسف نیه و بۆنى یوسفى لێ نایه , ئێوه کارێکى زۆر خه‌راپ و زۆر گه‌وره‌تان کردووه و به که‌مى ده‌زانن (فَصَبْرٌ جَمِيلٌ وَاللَّهُ الْمُسْتَعَانُ عَلَى مَا تَصِفُونَ) ئایه‌تى ١٨
فه‌رمووى : من سه‌بر ده‌گرم و هاوار ناکه‌م و له خوا داوا ده‌که‌م که درۆ و ڕاستى ئێوه ئلشکرا بکا , له پاش سێ شه‌و و سێ ڕۆژ کاروانى میسریان له مه‌دیه‌ن گه‌ڕابوونه‌وه و به‌ره‌و میسر ده‌چوونه‌وه ڕێکایان که‌وته نزیک ئه‌و بیره که یوسفى تێدا بوو کاروان چیه‌کان مالیکى کوڕى زه‌عرى خوزاعیان نارد بۆ سه‌ر بیره‌که , که تا ئه‌وان بار ده‌خه‌ن ئه‌م ئاوه‌یان بۆ هه‌ڵێن جێ, وه‌کو قورئان ده‌فه‌رمووێ() ئایه‌تى ١٨
کاروانه‌که هات و ده‌ستیان کرد به بار خستن و مالیک چوو دۆڵچه‌که‌ى داهێشته ناو بیره‌که و یوسف چۆ ناو دۆڵچه‌که‌وه و مالیک که هه‌ڵى کێشایه‌وه زۆر قورس بوو. که ته‌ماشاى کرد کوڕێکى زۆر گه‌نج وه لاو چاک له ناو دۆڵچه‌که‌ى دایه , له خۆشیان گه‌شه‌ى گرت و هاوارى کرد (قَالَ يَا بُشْرَى هَذَا غُلَامٌ)ئایه‌تى ١٩
موژده بێ ئه‌ى کاروانچینه ئه‌وه غولامێکه تا ئێستا که‌س جوانى واى نه‌دیوه کاروان چیه‌کان لێ ى کۆبوونه‌وه و سه‌رسام مان گوتیان : تۆئاده‌میزادى , یان په‌ری زادى , فریشته‌ى چێت؟ گوتى: ئاده‌میزادم و بردیان لاى خۆیان دایان نا.
رَاوى ده‌ڵى یه‌هوزاى براى په‌ڕۆشى بوو, هه‌موو ڕۆژێک ده‌هاته سه‌ر بیره‌که و نامێ بۆ ده‌هێنا, ئه‌و ڕۆژه هات ته‌ماشاى کرد یوسف له‌وى نه‌ماوه , که ڕوانى ئه‌وا لاى کاروانچیه‌کان دانیشتووه , به غار له ترسان چوَوه و به براکانى گوت هه‌موویان هاتن , گوتیان : ئه‌وه کوڕه عه‌بد و غولامى ئێمه‌یه و ڕاى کردووه , یان لێمان بکڕن یان بمانده‌نه‌وه , یوسف له ترسان ده‌نگى نه‌کرد
یوسفیان به مالیک فرۆشت به پاره‌یه‌کى زۆر که‌م و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ و کاروانیه‌کان یوسفیان برده میسر , ناو بانگى جوانى یوسف له شارى میسر بڵاو بوونه‌وه , خه‌ڵک ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و ماڵى مالیک ڕا ده‌خزین بۆ ته‌ماشاکردنى یوسف , مالیک حه‌مامى به یوسف کرد‌و لیباسى ئاورێشمى له‌به‌ر کرد‌و کڵاوى زێڕ‌ینى له‌سه‌رنا و له‌سه‌ر کورسێکى جه‌واهیر به‌ندى دانا و جاڕچى جاڕى دا که هه‌ر که‌س ده‌خۆى رشا ده‌بێنى بێ جوانترین و زاناترین و گوێگرترین و شه‌رمێوین ترین و به حه‌یاترین عه‌بدو به‌نده بکڕێ بچێته ماڵى مالیک هه‌ر که‌س چاوى به جه‌ماڵ و جوانى یوسف ده‌که‌وت شێت و حه‌یران و سه‌رسام ده‌بوو , له ته‌ماشاکردنى تێر نه‌ده‌بوو . ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت پیرێ ژنێک گڵۆڵه رَیسێکى هه‌بوو هه‌ر بۆوه‌ى پێ ى بڵێن کریاره , هاتبوو ده‌ی گوت منیش مشته‌ریم . تاجیر و ده‌وڵه‌مه‌ندان له سه‌ر یه‌کتر زه‌میان کرد , تا ئاخیرى عه‌زیىزى میسر به پاره‌ێیکى زۆر یوسفى کڕى و بردیه‌وه ماڵه‌وه (وَقَالَ الَّذِي اشْتَرَاهُ مِنْ مِصْرَ لِامْرَأَتِهِ أَكْڕمِي مَثْوَاهُ عَسَى أَنْ يَنْفَعَنَا أَوْ نَتَّخِذَهُ وَلَدًا)ئایه‌تى ٢١
عه‌زیزى میسر به زوله‌یخاى گوت: ده‌بێ زۆرت ئاگات له یوسف بێ, نابێ وه‌ک عه‌بدان ته‌ماشاى که‌ى بالامان وه‌مینى , رۆژێک دێ سوودى بۆمان هه‌بێ, یاده‌ى که‌ین به کڕى خۆمان . زوله‌یخا که چاوى به یوسف که‌وت و موچڕکێکى
له به‌رى چێان ڕا هات و له تۆقى سه‌رى ده‌رچوو , به دڵ عاشقى یوسف بوو , شه‌وو رۆژ خه‌ریکى خزمه‌ت کردنى یوسسف بوو , کام خوارده‌مه‌نیه باش بووایه و کام لیباسى جوان بووایه و کام گڵاوه زۆرتر به گه‌وهه‌ر و مروارى جوانتر بڕازایه‌وه بۆۆى ئاماده ده‌کرد ئه‌وه‌نده‌ى یوسفى خۆشده‌ویست تا حه‌وت ساڵ نه‌ى هێشت هیچ کارێک بکا , ئاقیبه‌ت زوله‌یخا سه‌برو ئارام و قه‌رارى لێ هه‌ڵگیرا کێردى گه‌یشته ئێسقان یبه‌ڵام تا زوله‌یخا زۆرترى ده‌لاوانده‌وه یوسف زیاتر لێى دوور ده‌که‌ته‌وه و ڕووى تىِ نه‌ده‌کرد . زوله‌یخا به‌هه‌موو خوێن گه‌رمى و شۆخ و شه‌نگیه‌وه ڕۆژ له دوایى ڕۆژ له تاوى یوسف زه‌رددو زه‌عیف و کز‌و لاوازتر ده‌بوو.
ڕۆژێک پیرێ ژنێک که زۆرجار ده‌هات بۆلاى , گوتى : ئه‌ى به سه‌ده‌قه‌ت بم و ده‌به‌رت گه‌رێم ئه‌وه بۆ وا زه‌ردو زه‌عیف بووى و ڕه‌نگى ڕوانت نه‌ماوه؟ ئه‌یه‌ڕۆ چیت لێ قه‌وماوه ؟ زوله‌یخا تا ئه‌و کاته لاى که‌س نه‌ىدرکاند بوو , گوتى چیت لىَِ وه‌شارم , یوسف دڵى بردووم و ئارامم نه‌ماوه و قه‌رارم لێ هه‌ڵگیراوه له تاوانى , به‌ڵام هه‌ر چه‌ند ده‌که‌م و ده‌کرێم ڕوم تێ ناکا و جوابم ناداته‌وه . پیرێ ژن گوتى: ئه‌ى مه‌له‌که‌ى مبسر من ته‌گبێرێکت بۆ ده‌که‌م و له‌و غه‌مه رزگارت ده‌که‌م و به‌ڵام ده‌بێ دڵت به پاره‌وه نه‌بێ , زوله‌یخا هه‌ر هه‌ستا و کلیلى خه‌زنه‌ى عه‌زیزى میسر ى دایه ده‌ست پێڕژن و گوتى : ها چى ده‌که‌ى گ خه‌رج ده‌که‌ی بیکه! پێرێِژن وه‌ستا و به‌ننا و عه‌مه‌له و کرێکارى بانگ کردن و له ماوه‌یه‌کى که‌مدا قه‌سرێکیان دروست کرد که حه‌وت هۆده به‌سه‌ر یه‌که‌وه بوون و حه‌وت ده‌رگا له‌سه‌ر یه‌ک داده‌خران , ته‌واوى دیوارى ژووره‌کانیان به وێنه‌ى یوسف و زوله‌یخا ڕازێندرا بوونه‌وه , ته‌نانه‌ت سه‌قف و فه‌رشى هۆده‌کانیش هه‌ر به ڕه‌سم و وێنه‌ى یوسف و زوله‌یخا کاشى کارى کرا بوون, سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ش به فه‌ڕشو دۆشه‌یه‌کى ڕازاوه به گه‌وهه‌ر و مروارى پڕ فه‌رش کرابوون , عودو شه‌مع و عه‌نبه‌ریان تێدا داگیرساندبوون و هه‌ڵ کردبوون و ته‌ختیکى زێرینیان له ناوه‌ڕاستى ژورى حه‌وته‌مدا دانا بوون , که ئه‌و ته‌داره که ته‌واو بوو زوله‌یخا کلیلى به ده‌سته‌وه گرتن و یوسفى بانگ کرد‌و چونه ژوره‌وه . زوله‌یخا له چوونه ژووره‌وه دا ده‌رگاکانى یه‌ک له دوایى یه‌ک داده‌خست , یوسف که چۆ ژوره‌وه ته‌ماشاى کرد زانى که ئه‌و ده‌زگایه له‌به‌ر خاترى ئه‌و و بۆ به سه‌هوو بردنى وى ڕازێدراوه‌ته‌وه , له دڵدا قه‌رارى دا که ئه‌گه‌ر زوله‌یخا له‌ت و کوتیشى بکا جوابى نه‌داته‌وه.
(وَرَاوَدَتْهُ الَّتِي هُوَ فِي بَيْتِهَا عَنْ نَفْسِهِ وَغَلَّقَتِ الْأَبْوَابَ وَقَالَتْ هَيْتَ لَكَ)ئایه‌تى ٢٣ زوله‌یخا دووا ئه‌وه‌ى چوونه ژووره‌وه ڕ‌وى کرده یوسف و گوتى: وه‌ره خه‌ریک به خۆم بۆ تۆ ئاماده کردوه و ئه‌و ده‌زگایه‌م خاترى تۆ ڕازاندۆته‌وه چ ده‌بێ ئه‌گه‌ر به چاوى موشته‌رى ته‌ماشام بکه‌ى و برینى ئه‌و دڵه غه‌مباره‌م به گۆشه‌ى چامت سارێژ که‌ى؟
یوسف له جوابى زوله‌یخادا گوتى : ده‌ترسم له ڕۆژى قیامه‌تدا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵى گوناح کاراندا حه‌شرم بکرێ و لاى خۆشى من کوڕه پێخه‌مبه‌رم چۆن ده‌بێ کارى خه‌راپ بکه‌م زوله‌یخا گوتى : ده تۆزێک وه‌ره باوه‌شمه‌وه باسه‌بوریم بێ و تۆزێک فه‌رامۆشیم بشکێ,
یوسف گوتى :ئاخر له ئاگرى جه‌هه‌ننه‌م ده‌ترسم , زوله‌یخا گوتى : ده‌ستم ده‌یه بابه سه‌ر دڵمدا بێهێنم و فه‌ڕه‌حیم به دڵدا بێ, یوسف گوتى : ئاخر له ترسى خوا ناوێرم , زوله‌یخا گوتى: به خوا جوانى , یوسف گوتى:ئه‌وه‌ى منى دروست کردووه له من جوانتره زوله‌یخا گوتى: مووه‌کانت زۆر دڵگیر و جوانن, یوسف گوتى: چ فائیده له گۆڕدا زوو هه‌ڵده‌وه‌رن . زوله‌یخا گوتى بۆ چى تۆ هیچم به قسه ناکه‌ى؟
یوسف گوتى: له‌به‌ر دوو شت یه‌که‌م له ترسى خوا دووه‌م له‌به‌ر عه‌زبز که پیاوه‌تى له‌گه‌ڵ مندا کردووه.

