سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى سێیه‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له‌ده‌رسه‌کانى پێشودا گوتمان که حه‌زره‌تى ئیبراهیم له میسڕ گه‌ڕایه‌وه بۆ فه‌ڵه‌ستین و به‌قسه‌ى سارا خاتون هاجه‌ره خاتونى ماره کرد و کوڕێکى جوانى بوو ناویان نا ئیسماعیل له‌پاشان سارا خاتوون زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو داواى له‌حه‌زره‌تى ئیبراهیم کرد که هاجه‌ره خاتوون به‌خۆى و به کۆرپه‌که‌یه‌وه له فه‌له‌ستین دوور بخاته‌وه حه‌زره‌تى ئیبراهیمیش به وه‌حى له‌لایه‌ن خواوه به‌قسه‌ى سارا خاتوون هاجه‌ره خاتوون و ئیسماعیلى کوڕى برد بۆ وڵاتى حیجاز و له‌و جێگایه که ئێستا ماڵى به‌یت و (كعبة الله)یه به جێ هێشتن و بۆ خۆى گه‌ڕایه‌وه بۆ فه‌ڵه‌ستین جا با له مه‌جلسى ئه‌وڕۆشماندا به ئه‌ده‌ب دانیشین و گوێ ڕاگرین بۆ باسى به سه‌رهاتى حه‌زره‌تى ئیسماعیل و دڵ په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین. ڕاوى ده‌ڵێ که حه‌زره‌تى ئیبراهیم گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و فه‌ڵه‌ستین هاجه‌ره خاتوون وه‌دواى که‌وت و زۆرى بانگ کرد به‌ڵام حه‌زره‌تى ئیبراهیم جوابى نه‌دایه‌وه تا هاجه‌ره خاتوون گوتى:
خوا ئه‌مرى پێ کردووى من و ئه‌و کۆرپه ساوایه بێ که‌س و بێ ده‌ر له‌و چۆڵ و هۆڵ و ئازه‌ر قه‌هاره به‌جێ بێڵێ؟ له‌کاتێکدا که هه‌ردوو کیان ده‌گریان حه‌زره‌تى ئیبراهیم دڵى وه‌ک مه‌نجه‌ڵ ده‌کوڵى و فرمێسکى وه‌ک دانه‌ى مروارى به سه‌ر ڕیشى موباره‌کى دا هه‌ڵ ده‌وه‌راندن فه‌رمووى به‌ڵێ به ئه‌مرى خوایه هاجه‌ره خاتون به په‌رۆشه‌وه گوتى ئه‌گه‌ر خوا ئه‌مرى پێ کردووى برۆ خوا حافیزى تۆش و ئێمه‌ش بێ هاجه‌ره خاتوون چوو کوڕه‌که‌ى له‌سه‌ر کۆشى دانا و به‌مه‌حزونى دانیشت و ده‌ستى کر به شیردانى کوڕه‌که‌ى و ڕ‌وى کرده قاپى که‌ره‌مى خوا. تا ئاوى کونده‌که ته‌واو بوو هه‌رباش بوون به‌ڵام زۆرى پێ نه‌چوو خۆى و کوڕه‌که‌ى له تینوان تینیان بۆ هات, ته‌نانه‌ت واى لێ هات شیریشى له‌مه‌مکا نه‌ما نه‌شیرى تیدا مابوو بیدا به کوڕه‌که‌ى نه ئاوى هه‌بوو لێوى پێ ته‌رکا زۆر غه‌مبار و ناڕه‌حه‌ت بوو چاوى به‌رینانى نه‌ده‌دا له کاتێکدا کوڕه‌که لێوى وشک ببون ته‌ماشاى بکا له‌تاوان هه‌ستا و کوڕه‌که‌ى دانا و چوو بۆ سه‌ر کێوى (سةفا) بۆ ئه‌وه‌ى که‌سێک ڕه‌چاوکا یان چۆڕه ئاوێکى ده‌ست که‌وێ به‌ڵام نه‌که‌سى ڕه‌چاو کرد و نه ئاوى چاو پێ که‌وت له‌تاوى کوره‌که ڕووى کرده‌وه بۆ دۆڵه‌که دوباره خۆى بۆ ڕانه‌گیرا و قه‌رارى نه‌گرت چوو بۆ سه‌ر کێوى (مةڕوة) له‌وێش نه‌که‌سى چاو پێ که‌وت نه ئاوى ده‌ست که‌وت هاته‌وه بۆ لاى کوڕه‌که‌ى تا حه‌وت جار هه‌ر ده‌چۆ سه‌ر کێوى سه‌فا ده‌گه‌رایه‌وه بۆ لاى کوڕه کۆرپه‌که‌ى دووباره راى ده‌کرده‌وه بۆ سه‌ر کێوى مه‌ڕوه و ده‌گه‌ڕایه‌وه تا که‌ڕه‌تى ئاخرى له‌سه‌ر کێوى مه‌ڕوه ده‌ستى کرد به‌گریان و له‌به‌ر خوا ده‌پاڕایه‌وه و ده‌ى گوت: ئه‌ى خواى گه‌وره ئه‌و منداڵه جگه‌ر گۆشه‌م قورگ و گه‌روى وشک بوو نه شیرم تێدایه گه‌روى پێ ته‌ڕ بکه‌م نه ئاو ده‌ست ده‌که‌وێ خۆ هیچ خوارده‌مه‌نیش نیه بیده‌مێ ئه‌ى خواى گه‌وره ڕه‌حم به حاڵى ئه‌و دایکه غه‌ریب و بێ که‌سه بکه ڕه‌حم به حاڵى ئه‌و تیفڵه ساوایه بکه له‌غه‌یبه‌وه گوێ له ده‌نگێک بوو به‌ڵام نه‌ى ده‌زانى ده‌ڵێ چى دوباره گوێ ڕاگرت و ده‌نگه‌که‌ى بیسته‌وه له‌تاوى کوڕه‌که‌ى ڕاى کرده‌وه بۆ لاى که ته‌ماشاى کرد حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل شاباڵى له نزیک حه‌زره‌تى ئیسماعیل له عه‌رزێ داوه و ئاو هه‌ڵ ده‌قوڵێ هاجه‌ره خاتون که ئه‌وه‌ى دى له خۆشیان وه‌خت بو گه‌شکه بکرێ, چوو به لامارى کونده‌که‌ى دا و گورج پڕى کرد له ئاو ئینجا کوڕه‌که‌ى تێراو کرد و خۆى تێر و پڕى خوارده‌وه و به ئاوه‌که‌ى گوت زه‌مزه‌م واته له جێگاى خۆت ڕاوه‌سته. پێغه‌مبه‌ر له حه‌دیسدا فه‌رمویه‌تى ڕه‌حمه‌تى خوا له‌دایکى حه‌زره‌تى ئیسماعیل ئه‌گه‌ر نه‌یگوتایه زه‌مزه‌م تا ڕۆژى قیامه‌ت ده‌بوو به سه‌ر چاوه‌یه‌ک و جارى ده‌بوو به‌ڵام له‌و کاته‌وه له جێگاى خۆى ڕاوه‌ستاوه و له‌به‌رى ناڕوا له‌و کاته‌وه تا ڕۆژى قیامه‌ت موسڵمانان به متفه‌ڕیک ده‌یخۆنه‌وه و شاره و شار ده‌ى به‌ن. ئینجا حه‌زره‌تى جوبرائیل فه‌رموى ئه‌ى هاجه‌ره خاتوون مه‌ترسه و لێره وه‌مێنه‌وه ئاوه‌دانى ده‌که‌وێته‌وه ئه‌و ووڵاته و ئه‌و کوڕه‌ى تۆ ده‌بێته پێغه‌مبه‌ر و له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تى ئیبراهیمى باوکى به ئه‌مرى خوا ئه‌و جێگایه ده‌کات به‌ماڵى به‌یت و (كعبة الله) زۆرى پێ نه‌چوو کۆمه‌ڵێک له تائیفه‌ى جورهه‌میان به‌نزیک وێدا ده‌ڕۆشتن ته‌ماشایان کرد ته‌یرو باڵنده له‌و ده‌وره و به‌ره هات و چۆیان ده‌کرد و کۆ ده‌بوونه‌وه و داده‌بارین کاروانیه‌کان خۆبه‌خۆ گوتیان خۆ تا ئێستا ئه‌و مه‌ڵبه‌نده هیچ ئاوى لێ نه‌بوو قاسیدێکیان نارد ته‌ماشاى کرد ئاوا ئافره‌تێک به‌خۆى و منداڵێکه‌وه له‌سه‌ر کانى یه‌ک دانیشتووه, کابرا به په‌له گه‌ڕایه‌وه موژده‌ى دا به کاروانیه‌کان و خه‌ڵکه‌که هاتن بۆ لاى هاجره خاتون و لێیان پرسى تۆ چ که‌سى و لێره چ ده‌که‌ى؟ هاجه‌ره خاتوون به‌سه‌رهاتى خۆى و ئیسماعیلى کوڕى و په‌یدابوونى ئاوى زه‌مزه‌مى بۆ گێڕانه‌وه خه‌ڵکه‌که که زۆریان پێ خۆش بوو گوتیان باشه ئه‌گه‌ر ئیجازه‌مان بده‌ى ئێمه دێینه لات و ئاوه‌که‌شمان به ئیجاره بده‌یه با تۆش شتێکت ده‌ست که‌وێ هاجه‌ره خاتون گوتى باشه جورهه‌میه‌کان هاتن و ئاوه‌دانیان کرده‌وه ئینجا حه‌زره‌تى ئیسماعیل گه‌وره بوو له جورهه‌میه‌کان فێرى زمانى عه‌ره‌بى بوو له پاشان ژنى لێ خواستن و دوازده کوڕى بوو که پێغه‌مبه‌رى ئێمه ده‌چێته‌وه سه‌ر قیدارى کوڕى حه‌زره‌تى ئیبراهیم له فه‌له‌ستینه‌وه جار جار سه‌رى له‌هاجه‌ره خاتوون و ئیسماعیلى کوڕى ده‌دا و ده‌چوو بۆ لاى جارێک له‌خه‌ودا پێیان گوت ده‌بێ به‌یانى زوو ئیسماعیلى کوڕت سه‌ر ببڕى و بیکه‌ى به‌قوربانى, خۆ دیاره خه‌ونى پێغه‌مبه‌رانیش ڕاسته, ئه‌و ڕۆژه به‌یانى زوو که له‌خه‌و هه‌ستا گوریشک و چه‌قۆیه‌کى هه‌ڵگرت و ئیسماعیلى کوڕى بانگ کرد و گوتى وه‌ره با بڕۆین قوربانى بکه‌ین! حه‌زره‌تى ئیسماعیل وه‌دوا باوکى که‌وت. شه‌یتان خه‌به‌رى زانى چوو بۆ لاى هاجه‌ره خاتوون و گوتى: تۆ نازانى ئیبراهیم خه‌یاڵى وایه بۆ خه‌ونێکى به درۆ ئیسماعیل سه‌ر بڕێ؟ هاجه‌ره خاتوون گوتى: ئه‌گه‌ر خوا ئه‌مرى پێ کردبێ من ڕازیم ئینجا شه‌یتان له‌سێ جێگا هاته سه‌ر ڕێگاى ئیسماعیل و گوتى تۆ نازانى باوکت ده‌تبا سه‌رت ببڕێ و بتکا به قوربانى؟ حه‌زره‌تى ئیسماعیل گوتى: ئه‌گه‌ر خوا ئه‌مرى پێ کردبێ هه‌زار ڕوح و گیان به‌قوربانى ڕه‌زاى خوا ده‌که‌م, شه‌یتانى ڕه‌جم کرد و به‌ردبارانى کرد له‌و کاته‌وه ڕه‌جمى شه‌یتان بۆته واجب له‌سه‌ر هه‌موو حاجى یه‌ک له‌و سێ جێگایه‌که ئه‌و شه‌یتانى لێ ڕه‌جم کردووه ئینجا گه‌یشته (مينا) حه‌زره‌تى ئیسماعیل له‌باوکى پرسى ئه‌ى باوکه ئه‌وه کوا حه‌یوانى قوربانیه‌که؟ حه‌زره‌تى ئیبراهیم به گریانه‌وه و به‌دڵى بریانه‌وه فه‌رموى: (يَا بُنَيَّ إِنِّي أَرَى فِي الْمَنَامِ أَنِّي أَذْبَحُكَ فَانْظُرْ مَاذَا تَرَى)الصافات/١٠٢ ئه‌ى کوڕى خۆشه‌ویستم له‌خه‌ودا پێیان گوتم تۆ بکه‌م به قوربانى بزانم تۆ ده‌ڵێ چى و بڕوانه بزانه چى ده‌بینى. (قَالَ يَا أَبَتِ افْعَلْ مَا تُؤْمَرُ سَتَجِدُنِي إِنْ شَاءَ اللَّهُ مِنَ الصَّابِڕينَ)الصافات/١٠٢ گوتى ئه‌ى باوکه چیت ئه‌مر پێ کراوه بیکه و ڕامه‌وه‌سته به ئومێدى خوا من زۆر سابیر ده‌بم. (فَلَمَّا أَسْلَمَا وَتَلَّهُ لِلْجَبِينِ)الصافات/١٠٣ کاتێک ئه‌و باوک و فرزه‌نده‌ى ته‌سلیمى قه‌زاو قه‌ده‌ر بوون و حه‌زره‌تى ئیبراهیم حه‌زره‌تى ئیسماعیلى له عه‌رزێ دا بۆ سه‌ر بڕین حه‌زره‌تى ئیسماعیل فه‌رمووى ئه‌ى باوکه خۆت ده‌زانى ڕوح زۆر خۆشه‌ویسته وه‌ره ده‌ست و قاچم توند ببه‌سته بانه جوڵێم و له‌سه‌ر ڕووان ڕامکێشه با چاومان له چاوى یه‌کتر نه‌بێ و ڕه‌حم و میهره‌بانى باوک و فرزه‌ندیمان نه‌بزوێ و بێ ئه‌مرى خوامان بێته سه‌رێ, دووباره فه‌رمووى ئه‌ى باوکه وه‌سیه‌ت بێ کراسه خوێناویه‌که‌م بۆ دایکم به‌ره‌وه توو خوا با بۆنیه‌وه‌کا چونکه هیچ کوڕى دیکه‌ى نیه دڵى پێ خۆش کاو سه‌بوورى پێ بێ ئینجا له‌کاتێکدا که فرمێسک وه‌ک مروارى به‌سه‌ر ڕیشى موباره‌کیدا هه‌ڵده‌وه‌رین و دڵى جۆشى گرتبوو ده‌ست و قاچى حه‌زره‌تى ئیسماعیلى به‌ست و ڕاى کێشا و چه‌قۆى ئه‌ڵماسى له‌سه‌ر قوڕگ و گه‌رده‌ن دانا و ناوى خواى لێ هێنا و ده‌ستى لێ کێشا, له‌و کاته‌دا مه‌لائیکه‌ى ئه‌رز و ئاسمان ده‌ستیان کرد به گریان دوعایان ده‌کرد و له‌به‌ر خوا ده‌پارانه‌وه ده‌یان گوت ئه‌ى خواى گه‌وره ڕه‌حم به حاڵى ئه‌و پیاوه پیره بکه ڕه‌حم به حاڵى ئه‌و منداڵه بێ گوناحه بکه ڕه‌حم به حاڵى ئه‌و دایکه غه‌ریب و بێ که‌سه بکه حه‌زره‌تى ئیبراهیم به هه‌موو تاقه‌تى خۆى ده‌ستى لێ کێشا به‌ڵام به قودره‌تى خوا چه‌قۆى ئه‌ڵماس مووى لار نه‌کرده‌وه حه‌زره‌تى ئیسماعیل فه‌رموى ئه‌ى باوکه ڕه‌حمم پێ مه‌که نووکى چه‌قۆکه له گه‌ردنم تووند بکه‌و پاڵى پێوه بنێ له‌و کاته‌دا له لایه‌ن خواوه بانگ کرا (وَنَادَيْنَاهُ أَنْ يَا إِبْرَاهِيمُ)الصافات/١٠٤ (قَدْ صَدَّقْتَ الرُّؤْيَا إِنَّا كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ)الصافات/١٠٥ ئه‌ى ئیبراهیم خه‌ونه‌که‌ت ڕاست بوو ڕاستت گیڕا ده‌ست له‌سه‌ر بڕینى حه‌زره‌تى ئیسماعیل هه‌ڵگره. حه‌زره‌تى ئیبراهیم که ئه‌و ده‌نگه‌ى بیست سه‌رى به‌رز کرده‌وه ته‌ماشاى کرد حه‌زره‌تى جوبرائیل هات و به‌رانێکى هێنا و فه‌رموى خوا سه‌لامت لێ ده‌کا و ده‌فه‌رموێ ئه‌و به‌رانه سه‌ر ببڕێ له باتى حه‌زره‌تى ئیسماعیل. ئینجا ئه‌و باوک و فرزه‌نده ناو چاوانى یه‌کتریان ماچ کرد و به‌رانه‌که‌یان سه‌ر بڕى و شوکرانه‌ى خوایان کرد و به‌ره‌و ماڵ گه‌ڕانه‌وه و حه‌زره‌تى ئیبراهیم گه‌ڕایه‌وه بۆ فه‌له‌ستین له‌پاش به‌ینێک هاجه‌ره خاتوون وه‌فاتى کرد ئینجا خواوه‌ندى گه‌وره حه‌زره‌تى ئیسماعیلى کرد به پێغه‌مبه‌ر له‌سه‌ر جه‌ڕهه‌میه‌کان و خه‌ڵکى حیجاز هه‌ر وه‌کو خوا له قورئاندا باسى ئه‌وه ده‌کا که حه‌زره‌تى ئیسماعیل پێغه‌مبه‌ر بووه و ده‌فه‌رموێ.( وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِسْمَاعِيلَ إِنَّهُ كَانَ صَادِقَ الْوَعْدِ وَكَانَ رَسُولًا نَبِيًّا)مریم/٥٤ واته ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر به‌هۆى قورئانه‌وه باسى حه‌زره‌تى ئیسماعیل بۆ ئومه‌ته‌که‌ت بکه که چه‌ند پێغه‌مبه‌رێکى ڕاست بووه و قه‌ت خیلافى وه‌عده‌ى نه‌کردوه هه‌ر به‌ڵێنێکى دابێ بردویه‌تى یه سه‌ر ماوه‌یه‌کى زۆر ئه‌و باوک و فرزه‌نده لێک دوور بون ئه‌م له حیجاز و ئه‌و له فه‌له‌ستین به‌ڵام جار جار ده‌چوو سه‌رى له حه‌زره‌تى ئیسماعیل ده‌دا. جارێک حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل هات بۆ لاى حه‌زره‌تى ئیبراهیم و فه‌رمووى خواوه‌ندى گه‌وره سه‌لامت لێ ده‌کا و ده‌فه‌رموێ بچێ له‌و جێگایه که ئێستا ماڵى به‌یته خانوویه‌ک دروست بکه‌ن له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تى ئیسماعیلى کوڕى بۆ ئه‌وى خه‌ڵک زیاره‌تى بکه‌ن و عیباده‌تى خواى تێدا بکرێ. حه‌زره‌تى ئیبراهیم هه‌ستا چوو بۆ حیجاز و به حه‌زره‌تى ئیسماعیل شاد بۆوه و یه‌کتریان ماچ کرد و فه‌رمووى ئه‌ى ئیسماعیل ئه‌و که‌ڕه‌ته بۆ کارێکى زۆر گرنگ هاتووم ده‌بێ یارمه‌تیم بده‌ى حه‌زره‌تى ئیسماعیل فه‌رمووى ئه‌ى باوکى خوشه‌ویست چى ئه‌مر ده‌که‌ى ئاماده‌م ئینجا حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل هات ئه‌و جێگایه که ئێستا ماڵى به‌یته بۆى ده‌ست نیشان کردن هه‌روه‌کو خوا له قورئاندا ده‌فه‌رموێ (وَإِذْ بَوَّأْنَا لِإِبْرَاهِيمَ مَكَانَ الْبَيْتِ)الحج/٢٦ کاتێک جێگاى ماڵى به‌یتمان بۆ حه‌زره‌تى ئیبراهیم دیارى کرد ده‌ستیان کرد به دروست کردنى حه‌زره‌تى ئیبراهیم بوو به وه‌ستا و حه‌زره‌تى ئیسماعیل بوو به شاگردى. (وَإِذْ يَرْفَعُ إِبْرَاهِيمُ الْقَوَاعِدَ مِنَ الْبَيْتِ وَإِسْمَاعِيلُ)البقره/١٢٧ له کاتێکدا حه‌زره‌تى ئیبراهیم و حه‌زره‌تى ئیسماعیل دیوار‌یان به‌رز کرده‌وه و ماڵى به‌یتیان ته‌واو کرد گوتیان: (رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ)البقره/١٢٧ ئه‌ى خواى گه‌وره ئه‌وه‌ى فه‌رمووت کردمان لێمان وه‌رگره ئینجا له لایه‌ن خواوه گوترا. (وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ)الحج/٢٧ ئه‌ى ئیبراهیم خه‌ڵک بانگ بکه با بێن بۆ حه‌ج و زیاره‌ت و ته‌وافى ئه‌و به‌یته حه‌زره‌تى ئیبراهیم فه‌رموى ئه‌ى خواى گه‌وره جا چۆن ده‌نگى من به‌گوێ خه‌ڵک ڕاده‌گا؟ خوا فه‌رموى (يَأْتُوكَ ڕجَالًا وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِنْ كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ)الحج/٢٧ ئه‌ى ئیبراهیم تۆ بانگ بکه و من ده‌نگه‌که‌ى تۆ به‌گوێ خه‌ڵک ڕاده‌گه‌ینم ئه‌گه‌ر له زگى دایکیان دابن یان له‌پشتى باوکیاندا یان له‌سه‌ر دونیا بن حه‌زره‌تى ئیبراهیم بانگى کرد و فه‌رمووى ئه‌ى ڕۆحانیه‌تى هه‌موو ئاده‌میزادان خواى گه‌وره ماڵى (كعبة الله)ى بۆ ئێوه دروست کردوه وه‌رن حه‌ج بکه‌ن جا ئه‌وه‌ى خوا حه‌جى به‌نسیب کردبێ روحانیه‌تى جوابى داوه‌ته‌وه له هه‌موو گۆشه و که‌نارى جیهاندا به پیاده و به‌سوارى ده‌چێ حه‌ج ده‌کا. ئینجا حه‌زره‌تى ئیبراهیم خوا حافیزى له‌حه‌زره‌تى ئیسماعیل کرد و گه‌ڕایه‌وه بۆ فه‌ڵه‌ستین حه‌زره‌تى ئیسماعیلیش ئامۆژگارى خه‌ڵکى ده‌کرد تا له ته‌مه‌نى سه‌ت و سى و حه‌وت ساڵیدا وه‌فاتى کرد و له نزیک به‌یت نێژراوه موسڵمانینه باسى حه‌زره‌تى ئیسماعیلیش لێره‌دا ته‌واو بوو ئومێد ده‌که‌م په‌ند و ئامۆژگاریتان لێ وه‌رگرتبێ

