سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر مووسا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى سێیه‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
با گوى بگرینه‌وه بۆ باسى به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى مووسا و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین. له مه‌وعیزه‌ى دوێنێ دا گوتمان فیرعه‌ون ڕووى کرده خه‌ڵکه‌که و گوتى ته‌گبیر چیه؟ (قَالُوا أَرْجِهْ وَأَخَاهُ وَابْعَثْ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِڕينَ)الشعراْ /٣٦ گوتیان مۆڵه‌تێک بۆ مووسا و هارون دانێ و پیاو بۆ شاره‌کان بنێره. (يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٍ)الشعراْ /٣٧ با هه‌ر جادوگه‌ر و سیحربازێک هه‌یه بانگیان که‌ن و به سیحر مووسا بۆڕ ده‌ن. (فَجُمِعَ السَّحَرَةُ لِمِيقَاتِ يَوْمٍ مَعْلُومٍ)الشعراْ /٣٨ فیرعه‌ون پیاوى نارد هه‌رچى سیحرباز بوو کۆیان کرده‌وه له ڕۆژى دیارى کراودا فیرعه‌ونیش به وه‌زیر وزه‌ڕا و لشکر و سپاوه و ته‌واوى خه‌ڵکى شارى میسر له مه‌یدانى دیارى کراودا کۆبونه‌وه حه‌زره‌تى موساش له‌گه‌ڵ هارونى براى دا هاتنه ناویان جادوگه‌ره‌کان ڕوویان کرده فیرعه‌ون و گوتیان ئه‌گه‌ر ئێمه به‌سه‌ر مووسادا سه‌رکه‌وتین خه‌لآتمان ده‌که‌ى؟
گوتى به‌ڵێ خه‌لآتیشتان ده‌که‌م و به‌چاوى حوڕمه‌تیش ته‌ماشاتان ده‌که‌م و روتبه‌شتان زیاد ده‌که‌م جادوگه‌ره‌کان ڕوویان کرده حه‌زره‌تى مو‌سا و گوتیان تۆ له‌پێشه‌وه سیحرى خۆت ده‌که‌ى یان ئێمه پێش که‌وین؟ حه‌زره‌تى مووسا فه‌رموى ئێوه چیتان له‌ده‌ست دى بیکه‌ن و پێش که‌ون جادوگه‌ره‌کان سوێندیان خوارد و گوتیان به گه‌وره‌یى فیرعه‌ون ئێمه سه‌ر ده‌که‌وین هه‌زاران گوریس و عه‌سا و وه‌کازیان فڕێ دایه مه‌یدان له‌پێش چاوى خه‌ڵک بوون به‌مارو ئه‌ژدیها و په‌لامارى خه‌ڵکیان ده‌داو خه‌ڵک له ترسان خه‌ریک بوون ئه‌ستۆى خۆیان بشکێنن فیرعه‌ون و وه‌زیره‌کان له خۆشیان گه‌شکه‌یان گرتبو لایان وابوو تازه سه‌ر ده‌که‌ون. (فَأَوْجَسَ فِي نَفْسِهِ خِيفَةً مُوسَى)گه/٦٧ به‌لآم حه‌زره‌تى مووسا له‌دڵ دا زۆر ده‌ترسا پێ ى وابوو ناتوانێ سیحره‌کانیان به‌تاڵ بکاته‌وه. (قُلْنَا لَا تَخَفْ إِنَّكَ أَنْتَ الْأَعْلَى)گه/٦٨ به‌لآم خوا به وه‌حى فه‌رمووى یا مووسا مه‌ترسه تۆ سه‌ر ده‌که‌وى ئه‌وه‌ى به ده‌سته‌وه‌یه فڕێ ده ته‌واوى مار و ئه‌ژدیهاکانى وان کۆ ده‌کاته‌وه. (فَأَلْقَى مُوسَى عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ)الشعراْْْ /٤٥ حه‌زره‌تى مووسا ناوى خواى هێنا و عه‌ساکه‌ى فرێ دا هه‌موو مار و ئه‌ژدیهایه‌کانى هه‌ڵ لووشین ساحیره‌کان که ئه‌وه‌یان چاو پێ که‌وت و ئه‌و موعجیزه گه‌وره‌یان دى هه‌موو ئیمانیان هێنا و سوجده‌دا که‌وتن فیرعه‌ون وه‌خت بوو له داخان شه‌ق به‌رێ گوتى: دیاره مووسا مامۆستاتانه له جادوگه‌رى دا بۆیه ناى وێرنێ به بێ ئیزنى من ئیمانتان پێ هێنا ڕاوه‌ستن ده‌ست و قاچتان ده‌بڕم و به‌سه‌ر دار خورماوه هه‌ڵتان داوه‌سم ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بنه‌وه جا ئه‌و کاته ده‌زانن عه‌زابى من ناخۆشتره یان ئى خواى مووسا گوتیان چیت له‌ده‌ست دێ بیکه. (إِنَّا إِلَى رَبِّنَا مُنْقَلِبُونَ)الشعراْ /٥٠ ئێمه رجوع ده‌بینه‌وه بۆلاى خوا فیرعه‌ون ئه‌مرى کرد ده‌ست و قاچى زوربه‌ى ساحیره‌کانیان بڕى و هه‌ڵیان هاوه‌سین و شه‌هیدیان کردن فیرعه‌ون ده‌سته و دائیره‌که‌ى ئه‌و هه‌موو موعجیزه گه‌وره‌یان دین که‌چى ڕۆژ له دوا ڕۆژ کافرتر ده‌بوون پیاو ماقوڵه‌کانى گوتیان ئه‌ى پاشا ئه‌وه تاکه‌ى به‌نى ئیسرائیلیه‌کان ئاوا به‌ر هه‌ڵدا ده‌که‌ى ولآته‌که‌مان به فه‌ساد به‌رن و تۆ و خواکانمان نه‌په‌رستن؟ فیرعه‌ون دڵخۆشى دانه‌وه و گوتى غه‌متان نه‌بێ, کوڕه‌کانیان ده‌کوژم و کچه‌کانیان ده‌که‌ین به جاریه و قره‌واش زۆریان له‌به‌نى ئیسرائیلیه‌کان کوشت, ئه‌وانیش په‌نایان برد بۆ لاى حه‌زره‌تى مووسا و گوتیان قوربان زۆریان لێ کووشتووین چارمان چیه؟ فه‌رمووى خۆتان ڕاگرن ئومێدم وایه خوا دوژمنى ئێوه به هیلاک به‌رێ و ئێوه بکا به خاوه‌نى ئه‌و ولآته و خاوه‌ن زه‌وى جا خۆتان و کرده‌وه‌تان. ڕاوى ده‌ڵێ ئاسیه‌ى کچى مزاحیم به‌دزى فیرعه‌ون ئیمانى هێنا بوو که ژنى فیرعه‌ون بوو, ڕۆژێک له‌به‌ر ئاوێنه سه‌رى به شانه دادێنا, شانه‌که‌ى له‌ده‌ست به‌ر بووه تێک چوو گوتى: یا رببى ئاوا ته‌خت و به‌ختى فیرعه‌ون تێک چێ فیرعه‌ون گوێ لێ بوو به توڕه‌ییه‌وه گوتى دیاره ئیمانت به مووسا هێناوه؟ ئاسیه گوتى: به‌ڵێ فیرعه‌ون توڕه بوو و گوتى ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بیه‌وه عه‌زابت ده‌ده‌م ئاسیه گوتى خان چ ده‌که‌ى بیکه! فیرعه‌ون ئه‌مرى کرد ده‌ست و قاچیان به گوڵ میخ دازوتان له‌و کاته‌دا حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل هات و فه‌رمووى ئه‌ى ئاسیه ده‌رگاى هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌کان خراونه سه‌ر پشت و مه‌لائیکه‌ى حه‌وت ته‌به‌قه‌ى ئاسمان ته‌ماشاى تۆ ده‌که‌ن چى داوا ده‌که‌ى خوا بۆت جێ به جێ ده‌کا گوتى: (رَبِّ ابْنِ لِي عِنْدَكَ بَيْتًا فِي الْجَنَّةِ وَنَجِّنِي مِنْ فِرْعَوْنَ وَعَمَلِهِ)التحریم/١١ ئه‌ى خواى گه‌وره داوا ده‌که‌م خانوێکم له به‌هه‌شت بۆ دروست بکه‌ى و له ده‌ست فیرعه‌ون و ناپیاوه‌کانى نه‌جاتم بده‌ى خوا داواکه‌ى وه‌رگرت و وه‌فاتى کرد. ئه‌و هه‌موو ئامۆژگارى یه جوانانه‌ى حه‌زره‌تى مووسا هیچ سودیان نه‌بوو, ڕۆژ له‌دوا ڕۆژ فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌که‌ى کافر تر ده‌بوون و ئه‌زیه‌تى موسڵمانه‌کانیان زیاتر ده‌دا ڕۆژێک حه‌زره‌تى مو‌سا و هارون دوعایان لێ کردن و حه‌زره‌تى مووسا فه‌رمووى: (رَبَّنَا إِنَّكَ آَتَيْتَ فِرْعَوْنَ وَمَلَأَهُ زِينَةً وَأَمْوَالًا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا رَبَّنَا لِيُضِلُّوا عَنْ سَبِيلِكَ)یونس/٨٨ ئه‌ى خواى ئێمه تۆ زینه‌تى دنیا و ماڵ و سه‌روه‌تێکى زۆرت داوه به فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌که‌ى ئه‌ى خواى ئێمه بۆ ئه‌وه‌ى به هۆى ئه‌و ماڵ و سه‌روه‌ته له ڕێگاى ڕاستى تۆ لاده‌ن. (رَبَّنَا اطْمِسْ عَلَى أَمْوَالِهِمْ وَاشْدُدْ عَلَى قُلُوبِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُوا حَتَّى يَرَوُا الْعَذَابَ الْأَلِيمَ)یونس/٨٨ئه‌ى خواى گه‌وره ماڵیان به ده‌سته‌وه مه‌هێڵه و دڵیان ڕه‌شتر بکه, چونکه تا عه‌زاب نه‌بینن ئیمان ناهێنن. (قَالَ قَدْ أُجِيبَتْ دَعْوَتُكُمَا)٨٩ خوا فه‌رمووى: دوعاکه‌م گیرا کردن و به هۆى دوعاکردمى ئێوه. (فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ الطُّوفَانَ وَالْجَرَادَ وَالْقُمَّلَ وَالضَّفَادِعَ وَالدَّمَ)الاعراف/١٣٣ تۆفانێکمان ناردنه سه‌ر باغ و باغات و مه‌ڕ و مالآت و زه‌وى و زار و زه‌راعه‌ت و فه‌لاحه‌ته‌که‌ى نه‌هێشتن ساڵى دووایى کولله‌مان به‌سه‌ردا باراندن ته‌ڕ و پوشیان وه‌کێک ده‌خوارد و شینایى له شارى میسر بڕى و هیچیان نه‌ما و زۆریان له برسان مردن جارێکى دى لشکرى ئه‌سپێیمانمان ناردنه سه‌ر ئامانیان پێ هه‌ڵگرتن و خه‌و و خواردنیان نه‌ما ساڵێکى دى بۆقمان به‌سه‌ر دا باراندن ده‌که‌وتنه ناو چێشتیانه‌وه, ده‌چونه ناو به‌رگ و لیباسیانه‌وه ده‌چوونه ناو لێفه و دۆشه‌کیانه‌وه ئینجا تووشى نه‌خۆشى نه‌زیف و خوێن بوون و خوێن ڕاسانمان کردن یان وه‌کو به ڕیوایه‌تێکى دى ده‌ڵێن به قودره‌تى خوا تا چل شه‌و و ڕۆژ که قیبتیه‌کان ده‌چوون بۆ ئاو خواردنه‌وه و ئاو هه‌ڵێنجان ئاوه‌که له‌مست و گۆزه‌کانیاندا ده‌بوو به خوێن به‌لآم بۆ موسڵمانه‌کان هه‌ر ئاوى ڕوون بوو ئه‌و کافرانه تا تووشى یه‌کێک له‌و به‌لآیانه ده‌بوون په‌نایان ده‌برده به‌ر حه‌زره‌تى مووسا ده‌یان گوت: (يَا مُوسَى ادْعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِنْدَكَ لَئِنْ كَشَفْتَ عَنَّا الرِّجْزَ لَنُؤْمِنَنَّ لَكَ)الاعراف/١٣٤ ئه‌ى مو‌سا دوعامان بۆ بکه خوا ئه‌و به‌لایانه‌مان له‌سه‌ر لا با ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌لآیه و عه‌زابه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵگرێ ئیمانت پێ دێنین حه‌زره‌تى مووسا دووعاى ده‌کرد و به‌لآکه‌یان له‌سه‌ر لا ده‌چوو. (فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ الرِّجْزَ إِلَى أَجَلٍ هُمْ بَالِغُوهُ إِذَا هُمْ يَنْكُثُونَ)الاعراف/١٣٥ به‌لآم خوا ده‌فه‌رموێ کاتێک عه‌زابه‌که‌مان پاش ماوه‌یه‌کى دیارى کراو و له‌سه‌ر لا بردن گورج په‌شیمان ده‌بوونه‌وه ده‌چوونه‌وه سه‌ر قه‌رارى جاران. به موعجیزه‌ى عه‌سا و یه‌دى به‌یزا و توفان و کولله و ئه‌سپێ و بۆق و بوونى ئاو به خوێن و سه‌روه‌ت نه‌مانیان هیچ عیبره‌ت گرتوو نه‌بوون و ئیمانیان نه‌هێنا و موسڵمانه‌کانیان هه‌ر ناڕه‌حه‌ت تر ده‌کردن. ()گه/٧٧ ئینجا خوا ده‌فه‌رموێ ئێمه وه‌حى مان کرد بۆ لاى مووسا که به‌شه‌و له‌گه‌لأ به‌نى ئیسرائیلیه‌کان میسر به‌جێ بێڵن و به‌ره‌و فه‌له‌ستین وه‌ڕێ که‌ون. (فَاضْڕبْ لَهُمْ طَڕيقًا فِي الْبَحْڕ يَبَسًا لَا تَخَافُ دَرَكًا وَلَا تَخْشَى)گه/٧٧ خوا فه‌رموى که چوییه سه‌ر به‌حرى ڕه‌ش عه‌ساکه‌ت له‌به‌حره‌که بده و له‌وه مه‌ترسه دوژمن بتان گاتێ یان غه‌رق بن چونکه کاتى به هیلاک چوونى فیرعه‌ون و قه‌ومه‌که‌ى نزیک بۆته‌وه. له‌و کاته‌شدا حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل به فه‌رمانى ره‌بیى جه‌لیل خۆى برده سه‌ر وێنه‌ى پیاوێک و چوو بۆ لاى فیرعه‌ون و گوتى ئه‌ى پاشا من به‌نده‌یه‌کم له به‌نده‌کانى تۆ. عه‌بدێکم هه‌یه هه‌موو ناز و نیعمه‌تێکم داوه‌تێ به‌لآم هیچم به قسه ناکا و خۆى وه‌ک من حیساب ده‌کا جه‌زاى ئه‌و عه‌بده چیه؟ فیرعه‌ون گوتى عه‌بدى وا ده‌بێ له‌به‌حردا غه‌رق بکرێ فه‌رمووى ده بۆم بنووسه فیرعه‌ون به خه‌تى خۆى نووسى هه‌ر عه‌بدێک به قسه‌ى گه‌وره‌ى خۆى نه‌کا ده‌بێ بخرێته به‌حره‌وه حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل نامه‌که‌ى هه‌ڵگرت و هاته ده‌ره‌وه چوو ئه‌و کاره‌ساته‌ى بۆ حه‌زره‌تى مووسا گێرایه‌وه حه‌زره‌تى مووسا به‌نى ئیسرائیلیه‌کانى کرده دوازده ده‌سته و شه‌و به نه‌هێنى له میسر وه‌ده‌رکه‌وتن و ڕۆیشتن و به‌یانى ئه‌و شه‌وه گه‌ینه سه‌ر به‌حرى سوور له خه‌لیجى سویس هه‌ر ئه‌و شه‌وه فیرعه‌ون خه‌به‌رى زانى به خۆیى و لشکرێکى زۆره‌وه دوایان که‌وت له کاتى ڕۆژهه‌لآت دا لێان نزیک بۆوه به‌نى ئیسرائیلیه‌کان که چاویان به فیرعه‌ون و لشکره‌که‌ى که‌وت زۆر ترسان عه‌رزى حه‌زره‌تى مووسایان کرد قوربان ئه‌وا فیرعه‌ون به خۆ و لشکرێکى زۆره‌وه گه‌ییه سه‌رمان چارمان چییه؟ حه‌زره‌تى مووسا فه‌رمووى مه‌ترسن خوامان له‌گه‌ڵه. (فَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنِ اضْڕبْ بِعَصَاكَ الْبَحْرَ)الشعراْ /٦٣ خواوه‌ندى گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رموێ له‌و کاته‌دا وه‌حیمان کرد بۆ مووسا و گوتمان یا مووسا عه‌ساکه‌ت له‌دوازده جێگاوه به به‌حره‌که‌دا بێنه. (فَانْفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرْقٍ كَالطَّوْدِ الْعَظِيمِ)الشعراْ /٦٣ حه‌زره‌تى مووسا عه‌ساکه‌ى له دوازده جێگا به به‌حره‌که‌دا هێنا و له‌هه‌ر دوازده جێگا به‌حر شه‌ق بوو ئاوه‌که به‌رز بۆوه وه‌ک کێوى گه‌وره ئه‌مبه‌ر و ئه‌و به‌رى رێگاى گرت به‌نى ئیسرائیلیه‌کان هه‌ر ده‌سته‌ى به ڕێگایه‌کدا ده‌ستیان کرد به په‌رینه‌وه له‌و وه‌خته‌دا فیرعه‌ون به‌خۆیى و هامان و وزه‌ڕا و لشکره‌وه گه‌ییه سه‌ر به‌حر ته‌ماشاى کرد له دوازده لاوه به‌حره‌که شه‌ق بووه و به‌نى ئیسرائیلیه‌کانى پێدا ده‌په‌ڕنه‌وه ڕووى کرده لشکرى و سوپاکه‌یى و گوتى بزانن بۆ ئه‌وه بگه‌ینه سه‌ر به‌نى ئیسرائیلیه‌کان ئه‌و به‌حره چۆن شه‌ق بوه؟ ئه‌وانیش باوه‌ڕیان کرد و دواى که‌وتن به‌لآم تا ئه‌مان گه‌ینه ناوه‌ڕاستى به‌حر حه‌زره‌تى مو‌سا و موسڵمانه‌کانپه‌ڕینه‌وه ئینجا خوا ئه‌مرى کرد به ئاوى به‌حره‌که وێک که‌وێته‌وه به ئه‌مرى خوا ئاوى به‌حره‌که له پێشه‌وه و له‌دواوه‌یان ڕا هاته‌وه یه‌ک و ته‌واوى لشکرى فیرعه‌ون غه‌رق بوو. له‌و کاته‌دا حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل هات ئه‌و نامه‌ى که له پێشه‌وه گوتمان فیرعه‌ون به خه‌تى خۆى نووسى بووى دایه ده‌ست فیرعه‌ون که کاغه‌زه‌که‌ى خوێنده‌وه زانى ڕزگارى نابێ. (قَالَ آَمَنْتُ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا الَّذِي آَمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ وَأَنَا مِنَ الْمُسْلِمِينَ)یونس/٩٠ گوتى ئیمانم هه‌یه که هیچ خوایه نیه ئه‌و خوایه نه‌بێ که به‌نى ئیسرائیلیه‌کان ئیمانیان پێ هێناوه ئه‌وا منیش بوومه یه‌کێک له موسڵمانان و ئیمانم هێنا وه‌ى زانى وه‌ک جاران که په‌شیمان بۆوه ڕزگارى ده‌بێ (آَلْآَنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنْتَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ)یونس/٩١ حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل فه‌رمووى تازه ئیمان دێنى؟ تا ئێستا گوناهت کرد و فاسید بووى تازه په‌شیمانى هیچ سوودى نیه, فیرعه‌ونیش غه‌رق بوو حه‌زره‌تى مووسا به موسڵمانه‌کانى گووت فیرعه‌ون خنکا به‌لآم ئه‌وان له خۆشیان باوه‌ڕیان نه‌ده‌کرد حه‌زره‌تى مووسا له خواى داوا کرد که‌لاکى فیرعه‌ون سه‌ر ئاو که‌وێ به ئه‌مرى خوا که‌لاکى فیرعه‌ون که‌وته سه‌ر ئاوه‌که و به‌نى ئیسرائلیه‌کان ئاسوده بون جا له‌و کاته‌وه تا ئێستا ئاو مردو ڕاناگرێ و سه‌ر ئاو ده‌که‌وێ ئینجا به‌نى ئیسرائیلیه‌کان به‌ره‌و فه‌له‌ستین که‌وتنه ڕىِ له‌ڕێگادا توشى قه‌ومێک بوون بتیان ده‌په‌رست جا چونکه ئه‌وانیش له میسر گه‌وره بووبون و خۆشیان زوو بت په‌رست بوون داوایان له حه‌زره‌تى مووسا کرد و گوتیان یا مووسا ده تۆش چه‌ند خواى ئاوامان بۆ په‌یدا بکه. حه‌زره‌تى مووسا فه‌رمووى دیاره ئێوه زۆر نه‌فامن نازانن بت په‌رستى شتێکى به‌تاڵه؟! تۆبه بکه‌ن تا خوا غه‌زه‌بى لێ نه‌گرتون! به‌نى ئیسرائیلیه‌کان تۆبه‌یان کرد و په‌شیمان بوونه‌وه رۆیشتن تاگه‌یشتنه شیبهه جه‌زیره‌ى سینا دنیا زۆر گه‌رم بوو, خانوێک نه‌بوو بچینه ناوى دارێک نه‌بوو له ژێر سێبه‌رى دانیشن و تاوێک وه حه‌سێن ئاوى شیرین نه‌بوو وه‌ى خۆن له‌شیر به‌ولاوه پێ خۆر ده‌ست نه‌ده‌که‌وت زۆر ناڕه‌حه‌ت بوون, ئه‌و ژیانه‌یان نه‌دیبوو له‌میسر گه‌وره ببون چونه خزمه‌ت حه‌زره‌تى مو‌سا و شکایه‌تى حاڵى خۆیان کرد و حه‌زره‌تى مو‌سا دوعاى بۆ کردن. (وَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى إِذِ اسْتَسْقَاهُ قَوْمُهُ أَنِ اضْڕبْ بِعَصَاكَ الْحَجَرَ فَانْبَجَسَتْ مِنْهُ اثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًا قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍ مَشْرَبَهُمْ)الاعراف/١٦٠ خوا ده‌فه‌رموێ که قه‌ومه‌که‌ى داواى ئاویا نله مووسا کرد گوتمان عه‌ساکه‌ت له‌و به‌رده زله ڕاکێشه که واى کرد له دوازده جێگا دوازده سه‌رچاوه‌ى لێ جارى بوو هه‌ر تائیفه‌ى سه‌رچاوه‌ى خۆى دیارى کرا بوو ده‌یزانى.( وَظَلَّلْنَا عَلَيْهِمُ الْغَمَامَ وَأَنْزَلْنَا عَلَيْهِمُ الْمَنَّ وَالسَّلْوَى)الاعراف/١٦٠ هه‌ورمان نارد له‌نگه‌رى له‌سه‌ر ڕاگرتن و سێبه‌رى له‌سه‌ر کردن تا گه‌رمایان نه‌بێ گه‌زۆ و سه‌لوامان بۆ باراندن تا برسیان نه‌بێ پێمان گوتن. (كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ)الاعراف/١٦٠ بخۆن له‌و رزقه پاکه‌ى داومانه به ئێوه به‌لآم به داخه‌وه به‌نى ئیسرائیلیه‌کانیش زۆر سپڵه بوون به‌هانه‌ى زۆریان به حه‌زره‌تى مووسا ده‌گرت داواى زۆر شتى بێ جایان ده‌کرد. هه‌ر وه‌کو تا ئێستاش ئه‌و خووه له دڵى جوله‌که‌کان دا ماوه‌ته‌وه جا با ئه‌و ڕۆژه لێره‌دا ئێوه و حه‌زره‌تى مووسا به خوا بسپێرم و تا مه‌جلیسى به‌یانى خوا ئاگادارى هه‌موو لایه‌کمان بێ

