سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر هوود سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت
نوسینى: م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى:سانا حمدامین
با له‌باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى هوود پێغه‌مبه‌ر و به‌سه‌رهاتى قه‌ومى عاد که حه‌زره‌تى هود کرا به پێغه‌مبه‌ر و ڕوانه کرا بۆ سه‌ریان په‌ند و ئامۆژگارى زۆر وه‌رگرین ئه‌و زاته موباره‌که به حه‌وت پشت ده‌چێته سه‌ر سامى کوڕى حه‌زره‌تى نوح خواى ته‌عالا کردى به پێغه‌مبه‌ر و ڕوانه‌ى کرد بۆ سه‌ر قه‌ومى عاد که تائیفه‌یه‌ک بوون له به‌ینى (عوممان)و (حةزرةموت)دا نیشته‌جێ بوون و به‌ناوى باپیره گه‌وره‌یان که ناوى عاد بوو ناونران به‌لآم ئێستا وو‌ڵاتى قه‌ومى عاد هه‌ر زیخ و چه‌ور ڕمله و ئاوه‌دانى لێ نیه خواى گه‌وره ئه‌وه‌نده‌ى ناز و نیعمه‌ت به‌سه‌ردا ڕشتبون مه‌گه‌ر خوا بزانى! سه‌رچاوه و کانیاو و جۆ و جۆبارى باشیان هه‌بوو خه‌له و خه‌رمانیان زۆر باش و به‌پیت و به‌ره‌که‌ت بوو, باغ و باغاتیان زۆر باره‌وه‌ر بوو له‌به‌ردى تاشراو به‌ردى مه‌ڕمه‌ڕ قه‌سر و خانوو و بیناى باشیان دروست کردبوو
به ده‌نێکى که‌ڵه‌گه‌ت ڕه‌نگ و ڕوخسارێکى سوور و سپى و جوانیان هه‌بوو له‌خه‌ڵکى ئه‌و زه‌مانه زۆر به خۆوه‌تر و ساغ تر و باڵا به‌رزتر بوون, ئه‌وه‌ى خوا دابووى به‌وان نه‌ى دابوو به که‌س به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو ناز و نیعمه‌ته هیچ کاتێ بیریان له‌وه نه‌ده‌کرده‌وه داخوا ئه‌و هه‌موو به‌هره‌یه‌یان له کێوه پێ گه‌یشتوه نه‌یان ده‌زانى خوایه‌ک هه‌یه و باڵاده‌ستى هه‌موو که‌سێکه هاتبوون به‌ده‌ستى خۆیان چه‌ند به‌ردیان تاشى بوو کردبویانن به بت و ده‌یان په‌رستن له‌کاتى خۆشى و شادى دا ده‌چوون کوڕنوشیان بۆ ده‌بردن و له‌کاتى ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌شدا داواى یارمه‌تیان لێ ده‌کردن تا به‌ته‌واوى مه‌غرور بوون و ده‌ستیان کرد به به‌د ئه‌خلاقى جا ئه‌وه بوو خواى گه‌وره حه‌زره‌تى هودى کرده پێغه‌مبه‌ر و بانگى کردن بۆ خواپه‌رستى هه‌روه‌کو خواى ته‌عالا له‌چه‌ند سووڕه‌تى قورئاندا به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى هود و قه‌ومى عادمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه به تایبه‌تى سوڕه‌تێکى له‌قوڕئان به‌ناوى سوره‌ى (هود) ناو بردوه (وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا ۚ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّـهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُ‌هُ)هود\٥٠ خوا ده‌فه‌رموێ ئێمه برایه‌کى خۆیانمان به‌ناوى هوده‌وه کرده پێغه‌مبه‌ر و ڕه‌وانه‌مان کرد بۆ سه‌ر قه‌ومى عاد ده‌عوه‌تى کردن و گوتى قه‌ومى من رو بکه‌نه عیباده‌ت و خوا په‌رستى و ده‌ست له‌بت په‌رستى هه‌ڵگرن چونکه خوا نه‌بێ که‌س شایانى ئه‌وه نیه کوڕنوشى بۆ ببرێ و من پێغه‌مبه‌رى خوام (قَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُ‌وا مِن قَوْمِهِ إِنَّا لَنَرَ‌اكَ فِي سَفَاهَةٍ وَإِنَّا لَنَظُنُّكَ مِنَ الْكَاذِبِي)الاعراف\٦٦ پیاو ماقووڵه‌کانیان گوتیان ئێمه لامان وایه تۆ ئه‌قڵ سووکى و درۆ ده‌که‌ى پێغه‌مبه‌ر نى (قَالَ يَا قَوْمِ لَيْسَ بِي سَفَاهَةٌ وَلَـٰكِنِّي رَ‌سُولٌ مِّن رَّ‌بِّ الْعَالَمِي)الاعراف\٦٧ حه‌زره‌تى هود زۆر به‌نه‌رم و زۆر له‌سه‌ر خۆ‌و به ئه‌ده‌به‌وه جوابى دانه‌وه فه‌رموى ئه‌ى گه‌لى من من ئه‌قڵ سووک نیم و دڕۆزن نیم به‌ڵکو پێغه‌مبه‌رم له‌لایه‌ن خواوه (أُبَلِّغُكُمْ ڕ‌سَالَاتِ رَ‌بِّي وَأَنَا لَكُمْ نَاصِحٌ أَمِينٌ)الاعراف\٦٨ ده‌ستور و یاساى خواییتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم و ئامۆژگارى که‌رێکى ئه‌مینم بۆ ئێوه ئه‌وه بۆلاتان سه‌یره که خوا یه‌کێک له‌خۆتان بکا به پێغه‌مبه‌ر و ده‌عوه‌تتان بکا بۆ خوا په‌رستى و له غه‌زه‌بى خوا بتان ترسێنێ؟ بۆ شوکرى ئه‌و خوایه ناکه‌ن که ئێوه‌ى له‌جێگاى قه‌ومى نوح داناوه وبه‌ده‌ن و له‌شى ساغ و مڵکێکى زۆرى داونێ؟ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوا ناپه‌رستن که‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئامۆژگارییه‌شدا گه‌له‌که‌ى هه‌ر زیاتر بێ ئه‌مریان ده‌کرد و زۆرتر خه‌ریکى بت په‌رستى و دنیا په‌رستى ده‌بوون, ئه‌وه‌نده به ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانى دنیا و روتبه و مه‌قام مه‌غرور بوون لایان وابوو که هه‌تا هه‌تایه ئه‌و ماڵ و سه‌روه‌ته‌یان ده‌بێ و قه‌ت نامرن زۆر به‌داخه‌وه زۆربه‌ى خه‌ڵکى ئێستاش وایه و وابیر ده‌که‌نه‌وه حه‌زره‌تى هود ڕۆژێک ڕووى کرده گه‌له‌که‌ى و فه‌رموى (أَتَبْنُونَ بِكُلِّ ڕ‌يعٍ آيَةً تَعْبَثُونَ)الشعراْ \١٢٨ (وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمْ تَخْلُدُونَ)الشعراْ \١٢٩ ئه‌ى گه‌لى من ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌نده غافڵن له سه‌ر هه‌ر ته‌پۆڵ که‌یه‌ک قه‌سرێک به‌رز ده‌که‌نه‌وه؟ (وَإِذَا بَطَشْتُم بَطَشْتُمْ جَبَّاڕ‌ينَ)الشعراْ \١٣٠کاتێک ڕقیشتان هه‌ستاو ده‌ستتان به‌سه‌ر فه‌قیرێک دا ڕۆیشت وه‌ک زاڵمى خه‌راپ وان (فَاتَّقُوا اللَّـهَ وَأَطِيعُونِ)الشعراْ \١٣١ ته‌قواى خوا بکه‌ن و به‌قسه‌ى من بکه‌ن ئه‌و هه‌موو کانى و جۆگه و کارخانه و دروستى کردون لاتان وایه قه‌ت ىنامرن و دنیا هه‌ر بۆیه ئێوه و هه‌ر بۆ ئێوه ده‌بێ؟ (وَاتَّقُوا الَّذِي أَمَدَّكُم بِمَا تَعْلَمُونَ)الشعراْ \١٣٢-١٣٤ (أَمَدَّكُم بِأَنْعَامٍ وَبَنِي) (وَجَنَّاتٍ وَعُيُونٍ) بۆ شوکرانه‌ى ئه‌و خوایه ناکه‌ن که ئه‌و هه‌موو موڵک و ماڵه و کچ و کوڕ و باغ و باغاته و کانى و سه‌رچاوه و قه‌سرو قسووره‌ى داونێ. (إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ)الشعراْ \١٣٥ فه‌رموى من زۆر ده‌ترسم ڕۆژێک خوا تووشى عه‌زابێکى زۆر گه‌وره‌تان بکا (قَالُوا يَا هُودُ مَا جِئْتَنَا بِبَيِّنَةٍ وَمَا نَحْنُ بِتَاڕ‌كِي آلِهَتِنَا عَن قَوْلِكَ وَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ)هود\٥٣ کافره‌کان گوتیان خۆ تۆ به‌ڵگه و ده‌لیلى ئاشکرات نیه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌عوایه ئێمه ده‌ست له بت په‌رستى و خوایه‌کانمان هه‌ڵ ناگرین به‌قسه‌ى تۆ و ئیمانت پێ ناهێنین. (إِن نَّقُولُ إِلَّا اعْتَرَ‌اكَ بَعْضُ آلِهَتِنَا بِسُوءٍ)هود\٥٤ گوتیان ئێمه لامان وایه هێندێک له خوایه‌کانى ئێمه ده‌ستیان لێ وه‌شاندووى و شێت بووى بۆیه ئه‌و قسه پڕ و پوچ و به‌تاڵانه ده‌که‌ى. (قَالَ إِنِّي أُشْهِدُ اللَّـهَ وَاشْهَدُوا أَنِّي بَڕ‌يءٌ مِّمَّا تُشْڕ‌كُونَ)هود\٥٤ (مِن دُونِهِ ۖ فَكِيدُونِي جَمِيعًا ثُمَّ لَا تُنظِرُ‌ونِ) حه‌زره‌تى هوود جوابى دانه‌وه و فه‌رموى خوا شاهیده له‌سه‌ر ڕاستى ئه‌وه‌ى من ده‌ى لێم و درۆناکه‌م ئێوه‌ش به شاهید بن که من به‌ریم له کوفرى ئێوه جا که‌یفى خۆتانه هه‌رچى له‌ده‌ستتان دێ له‌گه‌ڵ خوایه‌کانتاندا بیکه‌ن و ده‌قیقه‌یه‌ک ڕامه‌وه‌ستن. (إِنِّي تَوَكَّلْتُ عَلَى اللَّـهِ رَ‌بِّي وَرَ‌بِّكُم)هود\٥٦ من هیچ له ئێوه ناترسم و موبالات و پێ ناکه‌م چونکه من ئومێدم به‌و خوایه‌یه که هه‌ست و خوستى منیش و ئێوه‌شى به‌ده‌سته به‌ڵکو, (مَّا مِن دَابَّةٍ إِلَّا هُوَ آخِذٌ بِنَاصِيَتِهَا)هود\٥٦ هه‌ر گیان له‌به‌رێک که له ئه‌رزو ئاسماندا هه‌یه ناو چاوانى به‌ده‌ست خوایه و هه‌رچى له‌گه‌ڵیان بکا ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه. (قَالُوا سَوَاءٌ عَلَيْنَا أَوَعَظْتَ أَمْ لَمْ تَكُن مِّنَ الْوَاعِظِينَ)الشعراْ \١٣٦ کافره‌کان گوتیان ئێمه ئه‌و قسانه‌مان پێ هیچ نین ئامۆژگاریمان بکه‌ى و ئامۆژگاریمان نه‌که‌ى هه‌ر پێمان یه‌ک وایه ئینجا غه‌زه‌بى خوا وه جۆش هات و نیشانه‌ى به هیلاک چوویان ئه‌وه بوو خواى ته‌عالا سێ ساڵ بارانى بۆ نه‌باراندن و قاتى و گرانیان که‌وته ناو حه‌زره‌تى هوود ڕۆژێک پیاو ماقوڵه‌کانى کۆکردنه‌وه و فه‌رمووى. (وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُ‌وا رَ‌بَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُرْ‌سِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُم مِّدْرَ‌ارً‌ا)هود\٥٢ ئه‌ى قه‌ومى من وه‌رن داواى لێ بوردنتان له خوا بکه‌ن و تۆبه له‌گوناح بکه‌ن خوا بارانتان بۆ ده‌بارێنێ له‌جوابدا گوتیان ده‌ست له‌خوایه‌کانمان هه‌ڵ ناگرین چه‌ند که‌س ده‌نێرین بۆ شارى مه‌ککه داواى بارانمان بۆ بکه‌ن چه‌ند که‌سێکیان نارد بۆ مه‌ککه و پاش چه‌ند ڕۆژ خوا وه‌حى کرد بۆ حه‌زره‌تى هوود که کاتى به‌هیلاک دانیان هاتووه و په‌ڵه هه‌ورێکى چڵکنى نارده سه‌ریان (فَلَمَّا رَ‌أَوْهُ عَاڕ‌ضًا مُّسْتَقْبِلَ أَوْدِيَتِهِمْ قَالُوا هَـٰذَا عَاڕ‌ضٌ مُّمْطِرُ‌نَا)الاحقاف\٢٤ کاتێ کافره‌کان چاویان به‌هه‌وره‌که که‌وت زۆر دڵخۆش بوون گوتیان ئه‌و هه‌وره ڕ‌وى له ئێمه‌یه و بارانمان بۆ ده‌بارێنێ دیاره دوعاى پیاوه‌کانمان قبوڵ بووه, به‌ڵام حه‌زره‌تى هود فه‌رموى: (بَلْ هُوَ مَا اسْتَعْجَلْتُم بِهِ ۖ ڕ‌يحٌ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٌ)الاحقاف\٢٤ دڵخۆش مه‌بن ئه‌وه هه‌ور نیه تا بارانتان بۆ ببارێنێ ئه‌وه بایه کۆڵه‌که‌ى به‌ستووه و به غه‌زه‌به‌وه ناردویه‌تى خه‌ڵکه‌که که گوتى ئه‌ى هود خۆ تۆ گوتت بایه و باش فێنکمان ده‌کاته‌وه حه‌زره‌تى هود فه‌رموى ئاخر ئه‌و بایه باى غه‌زه‌به. (تُدَمِّرُ كُلَّ شَيْءٍ بِأَمْڕ رَ‌بِّهَا)الاحقاف\٢٥ به‌ئه‌مرى خوا هه‌موو شتێک وێران ده‌کا ئینجا خوا ئه‌مرى کرد به حه‌زره‌تى هود که خۆى و موسڵمانه‌کان له ئاوایى دور که‌ونه‌وه هه‌ر وه‌کو خوا له قوڕئان‌دا ده‌فه‌رموى (وَلَمَّا جَاءَ أَمْرُ‌نَا نَجَّيْنَا هُودًا وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ)هود\٥٨ له‌کاتى هاتنى به‌ڵا و غه‌زه‌ب بۆ سه‌ر قه‌ومى عاد ئێمه حه‌زره‌تى هود موسڵمانه‌کانمان نه‌جات دا.( وَأَمَّا عَادٌ فَأُهْلِكُوا بِڕ‌يحٍ صَرْ‌صَرٍ عَاتِيَةٍ)الحاقه\٦ به‌ڵام قه‌ومى عاد ته‌ماشایان کرد باى غه‌زه‌ب گاگه‌ل و مه‌ڕه‌که‌ى له‌سه‌حرا به ورد و درشته‌وه پێش خۆ داوه هاتن ژن و ماڵ و منداڵ و پاته‌ڵه‌که‌یان هه‌رچى مابوو کرده ژوورانه‌وه لایان وابوو تازه با ناتوانێ زه‌فه‌ریان پێ به‌رێ به‌ڵام کاتێ به‌خۆیان زانى باى سه‌ڕسه‌ڕ به‌خۆیان کۆشک و ته‌لار و ماڵ و منداڵیانه‌وه به هیلاکى بردن که حه‌وت شه‌و و هه‌شت ڕۆژى خایاند. (سَخَّرَ‌هَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍ وَثَمَانِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومًا)الحاقه\٧ ئه‌گه‌ر چاوتان لێ بووایه ده‌ت دى که وه‌ک دار خورما به‌ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵ که‌نى ئاوا به‌لادا ده‌هاتن و ئاسارى خۆیان و وه‌ڵاتیان نه‌ما. ئینجا به ڕیوایه‌تێک ده‌ڵێن حه‌زره‌تى هوود له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌کان چوه (حةزرةموت)تا وه‌فاتى کرد به ڕیوایه‌تێکى که‌ش ده‌ڵێن چوو بۆ مه‌ککه و له عومرى (150)ساڵیدا له‌وێ وه‌فاتى و قه‌برى موباره‌کى لاى حیجرى حه‌زره‌تى ئیسماعیله.جاله باسى به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى هود و قه‌ومى عاد ئه‌و په‌ند و ئامۆژگارى یه ده‌بێ وه‌رگرین که موسڵمانى ڕاسته‌قینه ده‌بێ وه‌ک حه‌زره‌تى هود بێ و کافره‌کان به‌شێت و بێ عه‌قڵیان ناو ده‌برد که‌چى ئه‌و زمانى خۆش جوابى ده‌دانه‌وه نابێ وه‌ک قه‌ومى عاد به ماڵ و دارایى بنازین و له خوا و غه‌زه‌بى خوا غافڵ بین و بزانین خوا هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه‌و هه‌ر کاتێ ئاره‌زو بکا هه‌رچى ئاره‌زووى لێ بێ ده‌یکا. موسڵمانینه بۆیه خوا له سوره‌ى (يوسف)دا فه‌رموویه‌تى (لَقَدْ كَانَ فِي قَصَصِهِمْ عِبْرَ‌ةٌ لِّأُولِي الْأَلْبَابِ)یوسف\١١١ واته له‌باسى به‌سه‌رهاتى پێغه‌مبه‌راندا په‌ند و ئامۆژگارى و عیبره‌ت هه‌یه بۆ ئینسانى ژیر که په‌ندیان لێ وه‌رگرێ هه‌روه‌ها له باسى قه‌ومى عاد وز حه‌زره‌تى هوودا ئه‌وه‌شمان ده‌ست ده‌که‌وێ که نابێ ئینسان ماڵى خۆى بۆ چاو لێ که‌رى خه‌رج کا و ده‌بێ وه‌زعى ئابورى و ئیقتسادى موڕاعات بکا, ئومێد ده‌که‌م ڕوو بکه‌نه خوا‌و له ژیانى ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه وه‌رگرن به‌ڵکو خواى ته‌عالا بۆ خاترى گه‌وره‌یى خۆیى و حورمه‌تى ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه لێمان خۆش بێ.

