سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر یوسف سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێ به‌شى دووه‌م
نوسینى:.م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى:.سانا حمده‌مین
گوتمان که ئاخرین قسه‌ى حه‌زره‌تى یوسف ئه‌وه بوو فه‌رمووى: نمه‌ک به حه‌رامى ناکه‌م عه‌زیز پیاوه‌تى له‌گه‌ڵ مندا کردوه. زوله‌یخا له جواب‌دا گوتى : هیچ له عه‌زیز مه‌ترسى من شه‌ربه‌تێکى واى ده‌ده‌مێ که تا ڕۆژى قیامه‌ت سه‌ر به‌رز نه‌کاته‌وه و تۆش ده‌که‌مه میۆات گرى عه‌زیز , گوتى :خۆ تۆ ده‌ڵێ ى خواى من که‌ریمه ئه‌گه‌ر به قسه‌م بکه‌ى له پاشان ته‌واوى گه‌نجینه و دوڕو گه‌وهه‌ر و له‌عل و مه‌رجان و زێرَ و زیو جه‌واهێراته‌که‌م له رێگاى خوادا ده‌که‌م به خێر و خێرات و ده‌ى ده‌م له که‌فاله‌تى گوناحه‌که‌ت و خوا عه‌فووت ده‌کا , یوسف له جواب‌دا گوتى :خواى من ڕیشوه و به‌رتیل وه‌رناگرێ(وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِ وَهَمَّ بِهَا لَوْلَا أَنْ رَأَى بُرْهَانَ رَبِّهِ) ئایه‌تى ٢٤
زوله‌یخا هه‌ر خه‌یاڵى کارى خه‌راپى ده‌کرد و یوسف خه‌یاڵى به قسه نه‌کردنى و خۆ پاراستن , تا خوا به‌ڵگه‌ى نه‌جات بوونى نیشان دا.
ڕاوى ده‌ڵێ له‌و کاته‌دا زوله‌یخا چار شێوه‌که‌ى به‌سه‌ر بتێک دادا و داى پۆشى , یوسف پرسى ئه‌وه بۆ چیت داپۆشى ؟ زوله‌یخا گوتى : ئه‌وه خوامه , زۆرى شه‌رم لێ ده‌که‌م , با له‌و کاته‌دا چاوى لێ نه‌بم , یه‌سف گوتى: ئه‌ى زوله‌یخا تۆ شه‌رم له‌و بته ده‌که‌ى که هیچ نازانێ و هیچ نابیسێ و هیچ نابینێ به‌ڵام ده‌بێ من شه‌رم له‌و خوایه نه‌که‌م کى خه‌بیرو به‌سیره و ئاگاى له ئاشکراو نه‌هێنى هه‌یه؟ ئه‌وه‌ى گوت و ڕووى وه‌رگێڕا و به‌ره‌و ده‌رگا رَاى کرد زوله‌یخا به قیژاندن و هاوار کردن وه دوواى که‌وت , به‌ڵام به ئه‌مرى خواى گه‌وره یوسف ده‌چۆ بن هه‌ر ده‌رگایه‌ک ده‌رگاکه له خۆڕا ده‌کرایه‌وه و له سه‌ر پشت ده‌که‌وت تا گه‌یشته بن ده‌رگاى حه‌وته‌م (وَاسْتَبَقَا الْبَابَ وَقَدَّتْ قَمِيصَهُ مِنْ دُبُرٍ وَأَلْفَيَا سَيِّدَهَا لَدَى الْبَابِ) ئایه‌تى ٢٥
له بن ده‌رگاى حه‌وته‌م گه‌یشتنه یه‌کترو زوله‌یخا له پاشه‌وه رَا ئێخه کراسه‌که‌ى گرت و بۆ پاشه‌وه‌ى رَاکێشا و کراسه‌که‌ى دڕاند . له‌و کاته‌دا عه‌زیز گه‌یشته بن ده‌رگا و به سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌دا که‌وت , زوله‌یخا چاوى به عه‌زیز که‌وت بێ سێ و دوو ڕووى کرده عه‌زیز و گوتى:( قَالَتْ مَا جَزَاءُ مَنْ أَرَادَ بِأَهْلِكَ سُوءًا إِلَّا أَنْ يُسْجَنَ أَوْ عَذَابٌ أَلِيمٌ )ئایه‌تى ٢٥
جه‌زاى ئه‌و که‌سه چیه که له‌گه‌ڵ خێزانى تۆدا بى هه‌وێ خه‌راپه بکا؟
جه‌زاى هیچ نیه ئه‌وه نه‌بێ یات زیندانى بکرێ یان زۆرى عه‌زاب بده‌ى عه‌زیز ڕووى کرده یوسف و گوتى : من تۆ به کوڕى خۆم له قه‌ڵه‌م دابوو , به ئه‌مینم دانا بووى له ماڵیدا که‌چى تۆ ئاوا پاداشت ده‌ده‌یه‌وه؟ خه‌یانه‌تم پێ ده‌که‌ى و نامووسم ده‌به‌ى , یوسف گوتى: قوربان به قسه‌ى ژنان باوڕ مه‌که , زوله‌یخا درۆ ده‌کا , خه‌تا له لایه‌ن ئه‌وه‌یه , ئه‌و په‌لامارى منى داوه , من له ده‌ستانى ڕام کردووه(قَالَ هِيَ رَاوَدَتْنِي عَنْ نَفْسِي) ئایه‌تى ٢٦
عه‌زیز گوتى: هیچ به‌ڵگه و ده‌لیلت به ده‌سته‌وه‌ن که تۆ تاوان بارنى؟یوسف ئیشاره‌ى بۆ مندالیکى خزمى زوله‌یخا کرد و گوتى : له‌و منداڵه پرسن ڕاستى یه‌که‌تان پێ ده‌ڵێ و درۆ و ڕاستى من و زوله‌یخا ده‌رده‌خا(وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِنْ أَهْلِهَا) ئایه‌تى ٢٦
له منداڵه‌که‌یان پرسى و منداڵه‌که وه‌ده‌نگ هات و گوتى: (كَانَ قَمِيصُهُ قُدَّ مِنْ قُبُلٍ فَصَدَقَتْ وَهُوَ مِنَ الْكَاذِبِينَ) ئایه‌تى ٢٦
ئه‌ى عه‌زیز ته‌مه‌شا که‌ن ئه‌گه‌ر کراسه‌که‌ى یوسف له پێشه‌وه ڕا درابێ ئه‌وه زوله‌یخا ڕاست ده‌کا و یوسف درۆ ده‌کا
(فَلَمَّا رَأَى قَمِيصَهُ قُدَّ مِنْ دُبُرٍ قَالَ إِنَّهُ مِنْ كَيْدِكُنَّ إِنَّ كَيْدَكُنَّ عَظِيمٌ) ئایه‌تى ٢٧
ئه‌گه‌ر له پاشه‌وه‌شڕا دڕا بوو ئه‌وه زوله‌یخا درۆ ده‌کا و یوسف ڕاست ده‌کا (يُوسُفُ أَعْڕضْ عَنْ هَذَا وَاسْتَغْفِڕي لِذَنْبِكِ إِنَّكِ كُنْتِ مِنَ الْخَاطِئِينَ) ئایه‌تى ٢٨
عه‌زیز که ته‌مه‌شاى کرد کراسه‌که‌ى له پاشه‌وه‌ڕا دڕا بوو ڕووى کرده زوله‌یخا و گوتى: ئه‌وه خه‌تاى تۆیه و مه‌کرى تۆیه به ڕاستى مه‌کرى ژنان گه‌وره‌یه () ئایه‌تى ٢٩
گوتى: ئه‌ى یوسف ئه‌و قسه و باسه له بیر خۆت به‌ره‌وه و باسى مه‌که با خه‌ڵک نه‌زانێ. ڕوشى کرده زوله‌یخا و گوتى: تۆش تۆبه بکه و وه پاڕێ و داواى لێ بوردن بکه چونکه به ڕاستى تۆ خه‌تابارى
ڕاوى ده‌ڵى له پاش شه‌ش حه‌وت مانگ ژنانى میسرى به تایبه‌تى ژنى وه‌زیر و ساقى و په‌رده‌دار و ئاشپه‌زچى و میر ئلخوڕ و به‌و خه‌به‌ره‌یان زانى و ده‌ستیان کرد به لۆمه کردنى زوله‌یخا (وَقَالَ نِسْوَةٌ فِي الْمَدِينَةِ امْرَأَةُ الْعَزِيزِ تُرَاوِدُ فَتَاهَا عَنْ نَفْسِهِ قَدْ شَغَفَهَا حُبًّا إِنَّا لَنَرَاهَا فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ) ئایه‌تى ٣٠
ژنه‌کان له‌نا خۆیان گوتیان :ده‌ڵێن:زوله‌یخا عاشقى غولامێکى عیبرى بووه له تاوانى وه‌خته شێت بێ و ده‌ڵێن :ڕۆژێک په‌لاماریشى داوه, به‌ڵام غوڵامه‌که جوابى ناداته‌وه (فَلَمَّا سَمِعَتْ بِمَكْڕهِنَّ أَرْسَلَتْ إِلَيْهِنَّ وَأَعْتَدَتْ لَهُنَّ مُتَّكَأً وَآَتَتْ كُلَّ وَاحِدَةٍ مِنْهُنَّ سِكِّينًا) ئایه‌تى ٣١
زوله‌یخا که زانى ژنانه میسرى زانى و یانه و غه‌یبه‌ت و لۆمه‌ى ده‌که‌ن , میوان دارێکى بۆ کردن و زۆربه‌ى ژنه‌کانى ده‌عوه‌ت کرد,له کاتێکدا که ژنه‌کان له‌سه‌ر کورسى ڕه‌نگا و ڕه‌نگ پاڵیان دا بۆ وه و میوه‌یان له پێش دانرا, هه‌ریه‌کى چه‌قۆیه‌ک و ترنجێکیان به ده‌سته‌وه گرت و خه‌ریکى پاک کردن و قاش کردنى بوون , زوله‌یخا یوسفى حه‌مام له میش کردبوو, لیباسى جوانى له‌به‌ر کردبوو , کوڵاوى موڕه‌سه‌ع به دور و یاقوت و مروارى له سه‌ر نا بوو(وَقَالَتِ اخْرُجْ عَلَيْهِنَّ)ئایه‌تى ٣١
به یوسفى گوت : هه‌سته بچۆ بۆ ناو ئه‌و ژنانه و ئاویان بۆ به‌ره(فَلَمَّا رَأَيْنَهُ أَكْبَرْنَهُ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ وَقُلْنَ حَاشَ لِلَّهِ مَا هَذَا بَشَرًا إِنْ هَذَا إِلَّا مَلَكٌ كَڕيمٌ)ئایه‌تى ٣١
که ژنه‌کان چاویان به یوسف که‌وت حه‌په‌سان و هۆشیان لاى خۆیان نه‌ما و واقیان وڕما , له باتى پاکردنى ترنج قمکى خۆیان بڕى و پشتى ده‌ستى خۆیان هه‌موو تاشى و ده‌ست و په‌نجه و کۆشیان خوێناوى بوو, که یوسف چۆ ده‌ره‌وه وه هۆش هاتنه‌وه و خۆیان ئاوا دى گوتیان ((اللة اكبر)) ئه‌وه ئاده‌میزاد نیه, فریشته‌یه ئینجا زوله‌یخا له چه‌پڵه‌ى دا و گوتى:
(قَالَتْ فَذَلِكُنَّ الَّذِي لُمْتُنَّنِي فِيهِ وَلَقَدْ رَاوَدْتُهُ عَنْ نَفْسِهِ فَاسْتَعْصَمَ) ئایه‌تى٣٢
ئه‌وه‌یه که ئێوه لۆمه‌ى من ده‌که‌ن له سه‌ر خۆشه‌ویستى ئه‌و , ئه‌ى ئێوه به چاو پێ که‌وتنێک بۆ واو به سه‌رهات؟ له کاتێکدا ئه‌وه چه‌ند ساڵه له ماڵى مندا گه‌وره بووه و شه‌و و ڕۆژ له لامه, ئه‌ى بۆ لۆمه وم ده‌که‌ن؟ به‌ڕاستى من عاشقى بووم و په‌لامارم داوه و ئه‌و جوابم ناداته‌وه , ئه‌وه‌ش بزانن که تازه خۆشه‌ویستى من ئاشکرابووه و خه‌ڵک زانیویه‌تى (وَلَئِنْ لَمْ يَفْعَلْ مَا آَمُرُهُ لَيُسْجَنَنَّ وَلَيَكُونَنْ مِنَ الصَّاغِڕينَ)ئایه‌تى ٣٢
ئه‌گه‌ر به قسه‌م نه‌کا و جوابم نه‌داته‌وه ده‌ى خه‌مه زیندانه‌وه و زه‌لیلى ده‌که‌م ژنه‌کان گوتیان:یوسف بانگ بکه وه با ئامۆژگارىبکه‌ین به‌ڵکو به قسه‌ت بکا و له قسه‌ى ئێمه ده‌ر نه‌چێ, دوو به‌شى بۆیه‌ش وایان گوت که جارێکى دى به جه‌ماڵى یوسف شاد بن. دووباره یوسفیان بانک کرده ژوره‌وه و ژنه‌کان لێکڕا ڕوویان کرده یوسف و گوتیان: بۆ له قسه‌ى زوله یخا ده‌رده‌چى و به قسه‌ى ناکه‌ى؟ ده‌ترسێن ڕۆژێک به دڵ تووڕه ببێ و زیندانت کا(قَالَ رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ وَإِلَّا تَصْڕفْ عَنِّي كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُنْ مِنَ الْجَاهِلِينَ) ئایه‌تى ٣٣
یوسف له جوابى ژنه‌کان دا سه‌رى به‌رز کرده‌وه بۆ ئاسمان و گوتى : ئه‌ى خواى گه‌وره خۆت دانا و زاناى داواى چیم لێ ده‌که‌ن و به چێم ده‌ترسێنن,زیندان به هه‌موو تاریکى و ناخۆشى یه‌وه لاى من خۆشتره له‌وه‌ى داوام لى ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر له مه‌کرى ئه‌و ژنانه‌م رزگار نه‌که‌ى ده‌ترسیم شه‌یتان به سه‌هوم به‌رێ و توشى زه‌لله‌م بکاو به قسه‌یان بکه‌م و به نه‌زان له قه‌ڵه‌م بدرێم
(فَاسْتَجَابَ لَهُ رَبُّهُ فَصَرَفَ عَنْهُ كَيْدَهُنَّ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ) ئایه‌تى ٣٤
خواى گه‌وره جوابى نزاکه‌ى دایه‌وه و له مه‌کرى ژنه‌کانى مه‌حفوز کرد(ثُمَّ بَدَا لَهُمْ مِنْ بَعْدِ مَا رَأَوُا الْآَيَاتِ لَيَسْجُنُنَّهُ حَتَّى حِينٍ) ئایه‌تى ٣٥
ئینجا له پاش ئه‌وه‌ى که به‌و هه‌موو به‌ڵگانه که بریتى بوون له شاهیدى منداڵه‌که و دڕانى کراسه‌که‌ى له پشته‌وه‌ڕا و ده‌ست بڕینى ژنانى میسرى له باتى ترنج, بۆیان ده‌رکه‌وت حه‌زره‌تى یوسف پاکه و زوله‌یخا خۆى ده‌یزانێ چى کردووه و تازه هه‌موو خوڵکى میسر زانیویه‌تى و لۆمه‌یان ده‌که‌ن. عه‌زیز و زوله‌یخا برَیاریان دا یوسف به‌رنه به‌ندیخانه , غوڵام و ده‌ست و پێوه‌ندیان بانگ کرددن و لیباسى کۆن و دڕاویان له به‌ر یوسف کرد و ده‌ستیان کله‌پچه کرد و به بازاڕى میسریاندا گێڕا و جارچێ جارێ دا که هه‌ر که‌سێک خیانه‌ت له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ى خۆى دابکا ئاواى به‌سه‌ر دێ, به‌ڵام زوربه‌ى خه‌ڵک کو چاویان به جه‌ماڵ و ئه‌ده‌ب و شکڵى یوسف ده‌که‌وت ده‌یان گوت: ئه‌و قسه وانیه, یوسفیان برده به‌ندیخانه و دایانه ده‌ست کار به ده‌ستانى زیندان . به‌ندى یه‌کان که چاویان به حه‌زره‌تى یوسف که‌وت کردیان به که‌یف و شادى‌و هه‌ڵپه‌رکێ,له خۆشى حه‌زره‌تى یوسف ناخۆشى زیندانیان له بیر چۆوه, به‌لاِم حه‌زره‌تى یوسف له لایه‌ک دڵى ناڕه‌حه‌ت بوو چونکه به ڕواڵه‌ت گرتبوویان و ده‌ستیان که‌له‌پچه کردبوو ده‌ى گوت: له‌وانىیه ئه‌و که‌سانه ئاگایان له حه‌قیقه‌تى به سه‌ر هاتى ئه‌و نیه بڵێن خه‌تاباره, به‌ڵام له‌لایه‌کى تره‌وه دڵخۆشى خۆى ده‌دایه‌وه‌و ده‌ى گوت: بۆ کوڕه پێخه‌مبه‌رێک گرتن و که‌له‌پچه کردن و تاریکایی به‌ندیخانه زۆر باشتره له‌وه که تووشى گوناح بێ, ئینجا خواوه‌ندى گه‌وره حه‌زره‌تى جوبره‌ئیلى نارد‌و فه‌رمووى: به یوسف بڵی غه‌م نه‌خوا ئه‌وا کردم به پێخه‌مبه‌ر و ده‌ست بکا به بانگ کردنى به‌ندى یه‌کان بۆ خوا په‌رستى , ئه‌وا عیلمى خه‌ون لێک دانه‌وه و زۆر شتى غه‌یبى و نه‌هینیم پێ به‌خشى(وَدَخَلَ مَعَهُ السِّجْنَ فَتَيَانِ قَالَ أَحَدُهُمَا إِنِّي أَرَانِي أَعْصِرُ خَمْرًا وَقَالَ الْآَخَرُ إِنِّي أَرَانِي أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِي خُبْزًا تَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْهُ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ)ئایه‌تى ٣٦
وارێکه‌وت له‌گه‌ڵ گرتنى حه‌زره‌تى یوسف دوو کوڕى گه‌نجى میسر که یه‌کێَکیان ساان قى مه‌لیکى میسر بوو, ئه‌وى تریان ئاشپه‌زى بوو گیران و حه‌واڵه‌ى به‌ندیخانه‌یان کردن, که ته‌ماشایان کرد له به‌ندیخانه‌دا کوڕێک هه‌یه ڕۆژ تا ئێواره خه‌ریکى ئامۆژگارى به‌ندى یه‌کانه و قسه له شتى غه‌یبى ده‌کا و مه‌عناى خه‌ونان لێک ده‌داته‌وه . عاده‌تیشه بنیاده‌م له کاتى ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌دا زۆر خه‌ون ده‌بێنێ به‌یانى نه‌بوو چه‌ند خه‌ون بۆ حه‌زره‌تى یوسف نه‌گێڕنه‌وه و مه‌عنایان بۆ لێک نه‌داته‌وه. شه‌ویک ئه‌م دوو پیاوه خه‌ونیان دى و به‌یانى هاتن بۆ خزمه‌ت حه‌زره‌تى یوسف و یه‌کیان گوتى: من ئه‌م شه‌و له خه‌ومدا ترێم ده‌گوشى و ده‌مکرد به شه‌راب , ئه‌وى تریشیان گوتى: منیش له خه‌ومدا سه‌به‌تێکم نان له سه‌ر دان بوو و ته‌یر و باڵنده ده‌هاتن نانه‌که‌یان ده‌خوارد, گوتیان مه‌عناى ئه‌و خه‌ونانه‌مان پێ بڵێ لامان وایه تۆ زۆر پیاوى باشى و هه‌ر چى بڵێ ى ڕاست ده‌که‌ى و وه ڕاست ده‌گه‌ڕێ(قَالَ لَا يَأْتِيكُمَا طَعَامٌ تُرْزَقَانِهِ إِلَّا نَبَّأْتُكُمَا بِتَأْوِيلِهِ قَبْلَ أَنْ يَأْتِيَكُمَا ذَلِكُمَا مِمَّا عَلَّمَنِي رَبِّي إِنِّي تَرَكْتُ مِلَّةَ قَوْمٍ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَهُمْ بِالْآَخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ) ئایه‌تى ٣٧
حه‌زره‌تى یوسف به فڕسه‌تى زانى و ده‌ستى کرد به ئامۆژگارى ئه‌و دوو که‌سه و فه‌رمووى: خواوه‌ندى گه‌وره نیعمه‌تى زۆرى به‌هۆی ئیمانه‌وه داوه به‌من و شتى غه‌یبى و نه‌هێنى زۆر ده‌زانم , پێش ئه‌وه‌ى خواردن و بۆ بێ ده‌زانم چیه؟ ئه‌و زانینه شم به هۆی ئه‌وه‌یه که خۆم پاراستووه له‌و میلله‌ته که ئیمانیان به خوا و دوا ڕۆژ نیه, دوو پیاوه‌که گوتیان: بۆ تۆ خه‌ڵکى میسر نى و له سه‌ر ئاینى ئێمه نى؟ حه‌زره‌تى یوسف فه‌رمووێ(وَاتَّبَعْتُ مِلَّةَ آَبَائِي إِبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ مَا كَانَ لَنَا أَنْ نُشْڕكَ بِاللَّهِ مِنْ شَيْءٍ ذَلِكَ مِنْ فَضْلِ اللَّهِ عَلَيْنَا وَعَلَى النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ) ئایه‌تى ٣٨
من له سه‌ر ئاینى باب و باپیرانمم که حه‌زره‌تى ئیبراهیم و حه‌زره‌تى ئیسحاق و حه‌زره‌تى یه‌عقوبن . ئێمه خوا ده‌په‌رستین شه‌ریک بۆ خوا په‌یدا ناکه‌ین , خوا نازو نیعمه‌تى زۆر داوه به ئێمه و به خه‌ڵک , به‌ڵام زۆر به داخه‌وه زۆربه‌ى خه‌ڵک شوکرانه‌ى خواناکه‌ن دوباره فه‌رمووى: (يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَأَرْبَابٌ مُتَفَرِّقُونَ خَيْرٌ أَمِ اللَّهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ) ئایه‌تى ٣٩
ئه‌ى ڕه‌فیقانى من هه‌ر له ئێوه ده‌پرسم ئاده‌میزاد خوایه‌ک بپه‌رستێ باشتره یان چه‌ند خوا؟ دیاره هه‌ر خوایه‌ک باشتر(مَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِهِ إِلَّا أَسْمَاءً سَمَّيْتُمُوهَا أَنْتُمْ وَآَبَاؤُكُمْ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْطَانٍ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ) ئایه‌تى ٤٠
فه‌رمووى: ئێوه خوا ناپه‌رستن , به‌ڵکو چه‌ند شتێک ده‌په‌رستن که‌خۆتان و باب و باپیرتان دروستیان کردون و ناوتان لێ ناون و خوا هیچ ده‌سه‌ڵاتێکى نه‌داوه به‌و بت و سه‌نه‌مانه , خوا ئه‌مرى کردووه که هه‌ر ئه‌و بپه‌رستن و دین هه‌ر دینى خوایه ئینجا له دووا ئه‌و هه‌موو په‌ند و ئامۆژگارى یه فه‌رمووى(يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَمَّا أَحَدُكُمَا فَيَسْقِي رَبَّهُ خَمْرًا) ئایه‌تى ٤١
ئه‌ى دوو هاورێ ی به‌ندیخانه‌م تۆ که‌له خه‌وتدا ترێت ده‌گوشی و ده‌تکرد به شه‌راب به‌یانى به‌ر ده‌بی و ده‌چى یه‌وه سه‌ر وه‌زیفه‌که‌ت ده‌ست ده‌که‌یه‌وه به شه‌راب گێڕان له مه‌جلیسى مه‌لیک ڕه‌ییاندا ڕووى کرده ئه‌وى دیشیان و فه‌رمووى(وَأَمَّا الْآَخَرُ فَيُصْلَبُ فَتَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْ رَأْسِهِ)ئایه‌تى ٤١
تۆش که له خه‌وت دا نانت له‌سه‌ر سه‌ر دانا بوو ته‌یر و باڵنده ده‌هاتن ده‌یان خوارد , به داخه‌وه له قه‌نارت ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌نده به داره‌وه ده‌مێنى یه‌وه باڵنده دێن و مێشکى سه‌رت ده‌خۆن, کابرا که زانى مه‌عناى خه‌ونه‌که‌ى وا بۆ لێدرایه‌وه گوتى: من درۆم کرد هیچ خه‌ونم نه‌دیوه , حه‌زره‌تى یوسف فه‌رمووى: (قُضِيَ الْأَمْرُ الَّذِي فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ) ئایه‌تى٤١
تازه کار له کار ترازا و خوا قه‌لِه‌مى پێدا هێنا و درۆ بکه‌ى یان نا هه‌ر ئه‌وه‌یه (وَقَالَ لِلَّذِي ظَنَّ أَنَّهُ نَاجٍ مِنْهُمَا اذْكُرْنِي عِنْدَ رَبِّكَ) ئایه‌تى ٤٢
حه‌زره‌تى یه‌سف ڕووى کرده ئه‌وه‌یان که لاى وابوو به‌ر ده‌بێ و فه‌رمووى: لاى مه‌لیک باسى من بکه و بڵێ کوڕێکى بێ گوناحیان گرتووه و له زینداندایه به‌ڵکو ئه‌مر بکا و به‌رم ده‌ن گوتى باشه.
جا خه‌ونه‌که‌یان وه ڕاست گه‌ڕا ه ساقى یه‌که‌یان چۆوه سه‌ر کارى خۆى و ئه‌وى دیشیان له دار دا, به‌ڵام هه‌روه‌کو عاده‌تى زوربه‌ى خه‌ڵک وایه ئه‌گه‌ر له ناخۆشیدا که‌وتنه خۆشیانه‌وه خه‌ڵکیان له بیر ده‌چێته‌وه (فَأَنْسَاهُ الشَّيْطَانُ ذِكْرَ رَبِّهِ فَلَبِثَ فِي السِّجْنِ بِضْعَ سِنِينَ) ئایه‌تى ٤٢
ئه‌ویش له خۆشى خۆی شه‌یتان قسه‌که‌ى حه‌زره‌تى یوسفى له بیر برده‌وه و تا حه‌وت ساڵان حه‌زره‌تى یوسف له زیندانا مایه‌وه

