سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى دووه‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمد شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
گوێ گرینه با بچینه‌وه سه‌ر باسى به سه‌رهاتى حه‌زره‌تى ئیبراهیم. (قَالُوا ابْنُوا لَهُ بُنْيَانًا فَأَلْقُوهُ فِي الْجَحِيمِ)الصافات/٩٧ کاتێک حه‌زره‌تى ئیبراهیمیان هێنا بۆ لاى نه‌مرود بۆ سوتاندن هه‌موو ڕه‌ئیان هاته سه‌ر ئه‌وه گوتیان بینایه‌کى زۆر گه‌وره بکه‌ین له دار‌و بۆ په‌ند و عیبره‌ت ئیبراهیمى تێدا بسوتێنین به‌ئه‌مرى نه‌مرود جاڕیاندا که ته‌واوى خه‌ڵک ده‌ست بکه‌ن به بینا دروست کردن و دار کۆکردنه‌وه, به‌ماوه‌ى چه‌ند مانگ بیناێیکى زۆر گه‌وره‌یان دروست کرد و دارى زۆریان کۆکرده‌وه. ته‌نانه‌ت ژنى نه‌خۆش له‌سه‌ر خۆى نه‌زر ده‌کرد ئه‌گه‌ر چاک وه‌بێ بچێ کۆڵه دارێک بێنێ بۆ مه‌نجه‌نیقى حه‌زره‌تى ئیبراهیم. ژنى حامیله ده‌یگوت: ئه‌گه‌ر حه‌مله‌که‌م کوڕ بێ شه‌رت بێ کۆڵه دارێک بێنم. ئینجا به ئه‌مرى نه‌مرود ڕۆژێک جارچى جاڕى دا ته‌واوى خه‌ڵکى ووڵات کۆ بوونه‌وه و ئه‌و هه‌موو داره‌یان له‌ناو بیناکه‌دا له لیژنه دا و ئاگریان تێ به‌ردا و بڵێسه‌ى ده‌چۆ ئاسمان.
باڵدار نه‌ى ده‌توانى کیلۆمه‌ترێک نیزیک وه‌بێ باڵى ده‌پڕوزا. ویستیان حه‌زره‌تى ئیبراهیم بخه‌نه ناو ئاگره‌که, به‌ڵام که‌س له‌توانایدا نه‌بوو له ئاگره‌که نزیک بێته‌وه هاتن مه‌نجه‌نیق یان دروست کرد که ئاله‌تێکى عه‌ربیه حه‌زره‌تى ئیبراهیمیان له‌سه‌ر دانا و به چه‌ند نه‌فه‌ر ده‌ستیان لێ کێشا و هاویشتى یانه ناو ئاگره‌که له‌و کاته‌دا خواى گه‌وره فه‌رموى ئه‌ى مه‌لائیکه ده‌رگاى حه‌وت ته‌به‌قه‌ى ئاسمان بکه‌نه‌وه ته‌ماشا دۆستى من بکه‌ن چۆنم داوه‌ته ده‌ست دوژمن و خه‌ریکه بى سوتێنێ. مه‌لائیکه ده‌ستیان کرد به گریان و قوڕ پێوان به سوجده‌دا که‌وتن و گوتیان: ئه‌ى خواى گه‌وره خۆ خۆت زانا و عالمى له‌سه‌ر پشتى ئه‌رز هه‌ر حه‌زره‌تى ئیبراهیمه که سوجده‌ت بۆ به‌رێ و ئه‌ویشت داوه‌ته ده‌ست نه‌مرود بى سوتێنێ؟ خوا فه‌رموى ئه‌ى جوبره‌ئیل له‌گه‌ڵ حه‌فتا هه‌زار مه‌لائیکه بچۆ سه‌ر زه‌وى بۆ لاى دۆستى من و داواى هه‌رچى کرد بێ دڵى مه‌که و ئه‌گه‌ر په‌ناى بۆ هێناى په‌ناى بده, ده‌نا لێى گه‌ڕێ حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل هاته لاى حه‌زره‌تى ئیبراهیم و گوتى: چى داوا ده‌که‌ى تا داوا بکه‌م؟ فه‌رموى هیچ کارم به‌تۆ نیه کارم به‌و خوایه‌یه که که‌ون و کائیناتى به ده‌سته. ئینجا که هاویشتیانه ناو ئاگره‌که مه‌لائیکه‌ى ئه‌رز و ئاسمان ده‌ستیان کرد به گریان و قوڕ پێوان. به‌ڵام خواوه‌ندى گه‌وره له هه‌موو کاتێکدا فریاى دۆستى خۆى ده‌که‌وێ فه‌رموى: (قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا عَلَى إِبْرَاهِيمَ)الانبیاْ /٦٩ ئه‌ى ئاگر سارد وه‌به و دۆستى من به سه‌لامه‌تى ئاگادارى بکه. خوا ئه‌مرى کرد به حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل چوو له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تى ئیبراهیم له‌ناو ئاگره‌که‌دا دانیشت و بۆیان بوو به‌باغ و باغاتێکى زۆر سه‌وز و جوان, ئه‌و پشکۆ سورو گه‌شانه بوون به گه‌وهه‌ر و دوڕو مه‌رجان. ڕاوى ده‌ڵێ: حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل زۆر به‌سه‌رسامى ته‌ماشا حه‌زره‌تى ئیبراهیمى ده‌کرد. حه‌زره‌تى ئیبراهیم فه‌رموى: یا جوبره‌ئیل بۆ وا تێم ڕاماوى؟ حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل فه‌رموى: هه‌ر چه‌ند له گه‌وره‌یى خوا سه‌رسامم, به‌ڵام سه‌بر گرتنى تۆ زیاترى سه‌رسام کردووم, که له‌و حاڵه ناخۆشه‌دا هاوارى که‌ست نه‌کرد و په‌نات بۆ خوا نه‌بێ بۆ که‌س نه‌برد. حه‌زره‌تى ئیبراهیم فه‌رمووى: (حسبى الله و نعم الوكيل) ئینجا خه‌ڵکه‌که که ته‌ماشایان کرد ئاگره‌که بۆته باغ و باغات و حه‌زره‌تى ئیبراهیم له‌گه‌ڵ پیاوێکى سه‌رو سیما جوان له‌ناو ئاگره‌که‌دا پیاسه ده‌کا سه‌رسام بوون و کۆمه‌ڵێک به دزى نه‌مرود ئیمانیان هێنا. یه‌کێ له‌وان حه‌زره‌تى (لوت)ى برازاى حه‌زره‌تى ئیبراهیم بوو. یه‌کى تر سارا خاتونى حه‌ڕه‌مى بوو ڕاوى ده‌ڵێ نه‌مرود که واى چاو پێکه‌وت ناردى به شوێن حه‌زره‌تى ئیبراهیمدا و لێ پرسى ئه‌وه کێ بوو له‌ناو ئاگره‌که‌دا له‌گه‌ڵت بوو؟ فه‌رموى ئه‌وه حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل بوو خوا ناردبوى بۆ ئاگادارى من نه‌مرود گوتى: به ڕاستى خوایه‌که‌ت زۆر گه‌وره‌یه تازه بۆ خاترى ئه‌و هیچت لێ ناکه‌م. ئینجا حه‌زره‌تى ئیبراهیم عێڕاقى به‌جێ هێشت و ڕۆیشت بۆ شام و له‌شارى حه‌ڕان نیشته‌جێ بوو حه‌زره‌تى لوت و سارا خاتون و چه‌ند موسڵمانیشى له‌خزمه‌ت دا بوون. له‌پاش ماوه‌یه‌ک گرانى که‌وته وڵاتى شام و حه‌زره‌تى ئیبراهیم له‌وێش بارى کرد و چوو بۆ میسر. ڕۆژێک پیاوێکى دوو زمان لاى فیرعه‌ون گوتى پیاوێک هاتوه بۆ میسر ژنێکى پێیه تا ئێستا چاوى بنیاده‌مى میسرى دائافره‌تى وا جوانى نه‌دیوه. فیرعه‌ون ناردى به دووا حه‌زره‌تى ئیبراهیمدا و لێ پرسى ئه‌و ژنه چیته له‌گه‌ڵته؟ حه‌زره‌تى ئیبراهیم فه‌رموى خوشکمه (واتة لةديندا) فیرعه‌ون گوتى ده‌بێ ئیمشو وه‌ى ڕازێنى و بۆ منى بنێرى حه‌زره‌تى ئیبراهیم زۆر به غه‌مبارى هه‌ستاهاته‌وه بۆلاى سارا خاتوون کاره‌ساتى بۆ گێڕایه‌وه و ئه‌و ژن و پیاوه موسڵمان و غه‌ریبه ده‌ستیان کرد به گریان و پاڕانه‌وه له‌به‌ر خوا دوعایان ده‌کرد ده‌یان گوت ئه‌ى خواى گه‌وره له‌ئاگرى نه‌مرود نه‌جاتت داین له به‌ڵاى فیرعه‌ونیش بمان پارێزه له‌وکاته‌دا پیاوه‌کانى فیرعه‌ون هاتن به زۆرى سارا خاتونیان برد بۆ باره‌گاى فیرعه‌ون و لیباسى جوانیان له‌به‌ر کرد و بردیان بۆ فیرعه‌ون به‌ڵام خواوه‌ندى گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ژن و مێرده دڵیان لێک نه‌گۆڕێ په‌رده‌ى له‌به‌یندا لا بردن و چاویان له یه‌کتر بوو شه‌و که فیرعه‌ون چۆ هۆده‌ى سارا خاتون و ته‌ماشاى کرد ئافره‌تى وا جوانى نه‌دیبوو به‌ڵام زۆر غه‌مبار و غه‌مگین و مه‌حزونى هاته پێش چاو له دڵى خۆیدا گوتى خۆ تازه له‌ده‌ستم ناچێ, چۆوه دیوه‌که‌ى خۆى و خه‌وى لێ که‌وت, له خه‌ویدا پێیان گوت ئه‌و ئافره‌ته مێردى هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌یانى به سه‌لامه‌تى ئه‌و ژنه نه‌ده‌یه‌وه ده‌ستى خاوه‌نى ته‌خت و به‌ختت له‌ده‌ست ده‌چێ ئه‌و شه‌وه سێ جار وه خه‌به‌ر ده‌هات و ده‌نووسته‌وه هه‌مان خه‌ونى ده‌دى یه‌وه به‌یانى زوو پوڵ و پاره‌یه‌کى زۆر و چه‌ند سه‌ر مه‌ڕو ماڵات و حوشترى بۆ حه‌زره‌تى ئیبراهیم نارد و جاریه‌ێیکیشى به‌ناوى هاجه‌ره خاتون دا به سارا خاتون بۆ خزمه‌تکردنى و داواى لێبوردنى لێ کردن. ئه‌و خوایه‌ى عیب و عارى فیرعه‌ونیشى نه‌جاتدان. ئینجا له میسریش باریان کرد و گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌له‌ستین و جاکه له دوا چه‌ند ساڵ مه‌ڕو ماڵاتیان زۆر بوو حه‌زره‌تى ئیبراهیم حه‌زره‌تى لوتى نارد بۆ وڵاتى ئه‌رده‌ن و خۆى له فه‌له‌ستین مایه‌وه, حه‌زره‌تى ئیبراهیم له‌سارا خاتون هیچ ئه‌ولادى نه‌بوو, زۆر پێ خۆش بوو خوا کوڕێکى ساڵحى بداتێ, دوعاى کرد و فه‌رموى: (رَبِّ هَبْ لِي مِنَ الصَّالِحِينَ)الصافات/١٠٠ واته ئه‌ى خواى گه‌وره ئه‌ولادى ساڵحم بده‌یه و بێ به‌شم مه‌که له‌م لاشه‌وه سارا خاتون به‌ینێک بوو له حه‌زره‌تى ئیبراهیم گه‌یشتبوو که زۆر ئاره‌زوو هه‌یه خوا کوڕێکى بداتێ ده‌شى زانى که خۆى ئه‌ولادى نابى ڕۆژێک به‌حه‌زره‌تى ئیبراهیمى گووت خۆ تازه من ئه‌ولادم نابن با تۆش وه‌جاخ کوێر نه‌بێ وه‌ره هاجه‌ره ماره بکه و به‌ڵکو خوا کوڕێکت بداتێ حه‌زره‌تى ئیبراهیم هاجه‌ره خاتونى ماره کرد. پاش نۆ مانگ و نۆ ڕۆژ و نۆ ده‌قیقه و نۆ سانیه کوڕێکى بوو ناویان نا ئیسماعیل به‌ڵام له‌پاش چه‌ند ڕۆژ هه‌ر وه‌کو عاده‌تى هه‌موو ژنێک وایه سارا خاتون حه‌سودى به هاجه‌ره خاتوون برد و گوتى ئه‌گه‌ر هاجه‌ره به خۆیى و منداڵه‌که‌یه‌وه وڵاتى فه‌له‌ستین به‌جێ نه‌هێڵن خۆم ده‌کوژم له‌م لاشه‌وه حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل هات و وه‌حى بۆ هێنا که هاجه‌ره خاتون و ئیسماعیل له وو‌ڵاتى فه‌له‌ستین ڕا به‌رێ بۆ خاکى حیجاز به‌یانى زوو حه‌زره‌تى ئیبراهیم کوونده ئاوێک و هه‌مانه‌یه‌ک خورما و هاجه‌ره خاتونى ژنى و ئیسماعیل کوڕى هه‌ڵگرت و بردنى تا ئه‌و جێگایه‌که ئێستا ماڵى به‌یته له غه‌یبه‌وه بانگ کراکه یا ئیبراهیم له‌و جێگایه دایاننێ و به‌جێیان بێڵه چوونکه ئه‌وه جێگاى ماڵى به‌یته و جێ ته‌وافى موسڵمانانه. حه‌زره‌تى ئیبراهیم له‌وێ داى نان و به بێ ده‌نگى گه‌ڕایه‌وه, دایکى ئیسماعیل زۆرى بانگ کرد و هاوارى ده‌کرد و ده‌گریا و ده‌یگوت ئه‌وه بۆ له‌و چۆڵ و هۆڵه به بێ که‌سى به‌جێمان دێڵێ؟ بۆ به‌زه‌یت به‌و دایک و فرزه‌نده‌دا نایه‌ته‌وه؟ حه‌زره‌تى ئیبراهیم به سوارى حوشتره‌که فرمێسکى وه‌ک دور و مروارى به سه‌ر ڕیشى موباره‌کى دا هه‌ڵده‌وه‌راندن و به‌دڵ وه‌ک مه‌نجه‌ڵ ده‌کوڵێ وه‌ک سه‌ماوه‌ر دڵى هاتبۆ جۆش و ئاوڕى نه‌ده‌دایه‌وه تا ئاخرى هاجه‌ره خاتوون چاکى که‌واکه‌ى گرت و گوتى تو خوا ئه‌وه خوا ئه‌مرى فه‌رمووه به‌بێ که‌سى به‌جێمان بێڵى؟ فه‌رمووى به‌ڵێ ئینجا هاجه‌ره خاتون به چاوى پڕ له گریانه‌وه گوتى ئه‌گه‌ر خوا ئه‌مرى پێ کردوى خوا ئه‌مرى پێ کردوى خوا حافیزت بێ له کاتێکدا ئه‌و ژن و مێرده لێک جیا بوونه‌وه به گریانه‌وه لێک وون بوون حه‌زره‌تى ئیبراهیم له حوشتره‌که دا دابه‌زى ڕ‌وى کرده ئاسمان و گوتى: (رَبَّنَا إِنِّي أَسْكَنْتُ مِنْ ذُرِّيَّتِي بِوَادٍ غَيْڕ ذِي زَرْعٍ عِنْدَ بَيْتِكَ الْمُحَرَّمِ)ئیبراهیم/٣٧ ئه‌ى خواى گه‌وره من ماڵ و منداڵى خۆم له‌و شیوه بێ ئاو و سه‌وزه و زه‌راعه‌ت لاى ماڵى به‌یت به‌جێ هێشتوه. (رَبَّنَا لِيُقِيمُوا الصَّلَاةَ)ئیبراهیم/٣٧ بۆ ئه‌وه‌ى عیباده‌تى خوا بکه‌ن. (فَاجْعَلْ أَفْئِدَةً مِنَ النَّاسِ تَهْوِي إِلَيْهِمْ وَارْزُقْهُمْ مِنَ الثَّمَرَاتِ لَعَلَّهُمْ يَشْكُرُونَ)ئیبراهیم/٣٧ ئه‌ى خواى گه‌وره کۆمه‌ڵێک ئاده‌میزاد بنێره بۆ لایان و رزقیان بده ئومێد ده‌که‌م شوکرانه‌ى نازو نیعمه‌تى تۆ بکه‌ن ئه‌و دووعایه‌ى کرد‌و بۆ فه‌له‌ستین گه‌ڕایه‌وه. ئینجا له پاش چه‌ند جار چوونى بۆ لاى ئیسماعیل کوڕى و دروست کردنى ماڵى به‌یت ڕۆژێک دوعاى کرد و گوتى خوایه تا خۆم داواى مردن نه‌که‌م نه‌مرم ڕۆژێک له ڕۆژان چاوه‌ڕوانى میوانانى ده‌کرد ته‌ماشاى کرد ئه‌وا به گه‌رماى نیوه‌ڕۆ پیاوێکى پیر به‌ره‌و ماڵى حه‌زره‌تى ئیبراهیم دێ فه‌ورى که‌رێک و پیاوێکى نارد و چوو کابرا پیره‌ى هێنایه دیوه‌خانێ و زۆر به خێر هاتنیان کرد, کاتێک نانیان بۆ دانا کابرا پیره جارى وا بوو بۆ لوتى ده‌برد. ئینجا ده‌یخسته ده‌میه‌وه, حه‌زره‌تى ئیبراهیم لێ پرسى ئه‌وه بۆ واده‌که‌ى و وا نان ده‌خۆى؟ میوانه پیره گوتى له‌به‌ر پیریان. حه‌زره‌تى ئیبراهیم گوتى عومرت چه‌ند ساڵه؟ پیره گوتى: دو ساڵ له تۆ به عومرترم حه‌زره‌تى ئیبراهیم گوتى: بۆ که دو ساڵى دى تێ په‌ڕى منیش وام لێ دێ؟ کابرا پیره گوتى: به‌ڵێ. حه‌زره‌تى ئیبراهیم دوعاى کرد و گوتى: ئه‌ى خواى گه‌وره داوا ده‌که‌م که پێش ئه‌وه وام لێ بێ گیانم بکێشه. کابرا پیره هه‌ستا و چۆ پێش حه‌زره‌تى ئیبراهیم گوتى دوعات گیرا بوو, من ئیزرائیلم بۆ گیان کێشانى تۆ هاتووم ڕۆحى کێشا و وه‌فاتى کرد و له عومرى دوو سه‌د ساڵیدا به ڕیوایه‌تێک له عومرى ١٧٥ یان ١٩٥ سالیدا وه‌فاتى کرد, له لاى سارا خاتونى ژنى له شارى (حبرون) که ئێستا پێ ده‌ڵێن (مدينة الخليل) ته‌سلیم به خاکیان کرد و ناژتیان. جا موسڵمانینه ئه‌گه‌ر بیر له باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره گه‌وره‌یه بکه‌ینه‌وه ده‌توانین هه‌زاران په‌ند و عیبره‌تى لێ وه‌رگرین. هه‌ر زاتێکى وه‌ک حه‌زره‌تى ئیبراهیم ده‌توانێ به تاقه سواره له ناو هه‌زاران کافر و زاڵمى وه‌ک نه‌مرود ئه‌سپى خۆى له مه‌یدانى دین داریدا لینگ بد, هه‌ر حه‌زره‌تى ئیبراهیم ده‌توانێ بۆ زوڵمى نه‌مرود خۆى ڕاگرێ و هاوارى که‌س نه‌کا, له‌کاتێکدا حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل له‌ناو ئاگره‌که‌دا چۆ لاى و پێ گوت: چ ده‌ڵێ دا بیکه‌م له جواب‌دا گوتى ئه‌وه‌نده‌م به‌سه که خوا ئاگاى له حاڵمه هه‌ر حه‌زره‌تى ئیبراهیم ده‌توانێ بۆ ڕه‌زا بوونى خوا ده‌ست له باوک و که‌س کار هه‌ڵگرى و بچێ بۆ غه‌ریبى و له‌وێش له به‌رامبه‌ر زوڵم و زۆرى فیرعه‌ون دا خۆى ڕاگرێ هه‌ر حه‌زره‌تى ئیبراهیمه ده‌توانێ هاجه‌ره خاتوونى ژنى و کۆرپه ساواکه‌ى بۆ ڕه‌زا بوونى خوا به‌رێ له چۆڵ و بیابان به جێیان بێڵێ هه‌ر حه‌زره‌تى ئیبراهیمه ده‌توانى له‌به‌ر ڕه‌زاى خوا کوڕى جگه‌ر گۆشه‌ى و به‌رى دڵى سه‌ر ببڕێ و بیکا به قوربانى ئه‌گه‌ر به‌چاوى دڵ ته‌ماشاى ژیان و به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى ئیبراهیم بکه‌ین ده‌بێ ئیمانیان به‌خوا پته‌وتر ببێ و سوجده‌ى شوکر به‌رین و به قه‌زا و قه‌ده‌ر ڕ‌ازى بین و له‌کاتى ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌دا خۆمان ڕاگرین و سابیر بین تا خواوه‌ندى گه‌وره وه‌کو حه‌زره‌تى ئیبراهیم له‌هه‌موو به‌ڵاو موسیبه‌ت و فیتنه‌ى زاڵمان نه‌جاتمان بدا و ڕه‌حم مان پێ بکا.

