سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر مووسا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى پێنجه‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
با ئیمڕۆ بچینه‌وه خزمه‌ت حه‌زره‌تى مووسا و حه‌زره‌تى خضر و بزانین چیان کرد و چیان چاو پێ که‌وت و چۆن لێک جیا بوونه‌وه؟ له ئامۆژگارى دوێنێدا گوتمان حه‌زره‌تى مووسا به‌ڵێنى دا هه‌رچى چاوى پێ که‌وت سه‌بر بگرێ و ده‌نگ نه‌کا یوشه‌عى کوڕى نونیان به‌جێ هێشت و دو به‌دو که‌وتنه ڕێ. به‌گوێ به‌حردا ڕۆیشتن. (فَانْطَلَقَا حَتَّى إِذَا رَكِبَا فِي السَّفِينَةِ خَرَقَهَا قَالَ أَخَرَقْتَهَا لِتُغْڕقَ أَهْلَهَا لَقَدْ جِئْتَ شَيْئًا إِمْرًا)الکهف/٧١ به‌قه‌راغ به‌حردا ڕۆیشتن تا تووشى که‌شتى یه‌ک بوون له‌دوا سه‌لام کردن وبه‌خێر هاتن به‌که‌شتى یه‌وانیان گوت: سوارمان ناکه‌ى؟ کابراى که‌شتى یه‌وان که ته‌ماشاى ناو چاوانى کردن گوتى دیاره ئه‌وانه زۆر خانه‌دان و نه‌جیب و پیاو چاکه‌ن, گوتى: فه‌رموون سوار بن و هیچ پاره‌شى لێ وه‌ر نه‌گرتن و زۆریشى حوڕمه‌ت لێ گرتن له نه‌خافڵ حه‌زره‌تى خضر دوو ته‌خته‌ى له‌که‌شتى یه‌که ده‌رهێنان و که‌شتى یه‌که‌ى کوون کرد و عه‌یب دارى کرد.
حه‌زره‌تى مو‌سا نه‌بێ که‌س چاوى لێ نه‌بوو حه‌زره‌تى مووسا خۆى پێ ڕانه‌گیرا و په‌یمانى له‌بیر چۆوه و گوتى بۆیه‌ت کون کرد تا خه‌ڵکه‌که غه‌رق بن؟ به‌ڕاستى کارێکى عه‌یب دار و خه‌راپت کرد, لاى خۆى ئه‌وان پیاوه‌تیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا کرد. حه‌زره‌تى خضر هیچ وه‌سه‌ر خۆى نه‌هێنا و توڕه نه‌بوو به هێواشى ئاوڕى دایه‌وه و فه‌رموى: (قَالَ أَلَمْ أَقُلْ إِنَّكَ لَنْ تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا)الکهف/٧٢ ئاخر من نه‌مگووت تۆ ناتوانى خۆت ڕاگرى و ده‌نگ نه‌که‌ى؟ (قَالَ لَا تُؤَاخِذْنِي بِمَا نَسِيتُ وَلَا تُرْهِقْنِي مِنْ أَمْڕي عُسْرًا)الکهف/٧٣ حه‌زره‌تى مووسا شه‌رته‌که‌ى وه‌بیر که‌وته‌وه و زانى په‌یمانى شکاندووه ده‌ستى کرد به عوزر هێنانه‌وه‌و گوتى بمبوره نه‌مزانى عه‌هده‌که‌م له‌بیر چووبۆوه به‌ئومێدى خوا لێره به دواوه ده‌نگ ناکه‌م حه‌زره‌تى خضر عوزرى لێ قبوڵ کرد و له‌که‌شتى دابه‌زین و (فَانْطَلَقَا حَتَّى إِذَا لَقِيَا غُلَامًا فَقَتَلَهُ قَالَ أَقَتَلْتَ نَفْسًا زَكِيَّةً بِغَيْڕ نَفْسٍ لَقَدْ جِئْتَ شَيْئًا نُكْرًا)الکهف/٧٤ رۆیشتن تا گه‌ینه قه‌راغ دێ یه‌ک کۆمه‌ڵێک منداڵ گاڵته‌یان ده‌کردن, حه‌زره‌تى خچر به جۆرێک بوو منداڵێکى له منداڵه‌کان دور خسته‌وه و کوشتى حه‌زره‌تى مووسا ئیمانى له‌دڵدا نه‌ما و توڕه بوو گوتى: ئه‌رێ ئه‌و منداڵه‌ت بۆ کوشت به ناحه‌ق؟ خۆ که‌سى نه‌کوشتوه به ڕاستى گوناهێکى زۆر گه‌وره‌ت کرد حه‌زره‌تى مووسا ناحه‌قى نه‌بوو توڕه بێ چونکه منداڵێکى نه‌دیو و نه‌ناسى و بێ گوناح که جێگاى دڵ پێ خۆش کردنى باشه ڕۆژى دایک و بابى بوو, بێ ئه‌وه‌ى که‌سى کوشتبَى بکوژرێ ره‌وا نیه. به‌تایبه‌تى ده‌ستى یه‌کێک له وه‌لیانى خوا.( قَالَ أَلَمْ أَقُلْ لَكَ إِنَّكَ لَنْ تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا)الکهف/٧٥ حه‌زره‌تى خضر ئه‌و جاره‌ش ئاوڕى دایه‌وه و گوتى ئاخر نه‌مگوت ناتوانى ڕه‌فاقه‌تى من بکه‌ى و خۆت پێ ڕا ناگیرىِ؟ (قَالَ إِنْ سَأَلْتُكَ عَنْ شَيْءٍ بَعْدَهَا فَلَا تُصَاحِبْنِي قَدْ بَلَغْتَ مِنْ لَدُنِّي عُذْرًا)الکهف/٧٦ حه‌زره‌تى مووسا هاته‌وه سه‌ر خۆ و په‌یمانه‌که‌ى وه‌بیرکه‌وته‌وه وگوتى: ئه‌گه‌ر له‌وه به دواوه سوئالم لێ کردى ڕه‌فاقه‌تم مه‌که چونکه حه‌قته هاوڕى ییم نه‌که‌ى حه‌زره‌تى خچر شه‌رته‌که‌ى قبوڵ کرد و, (فَانْطَلَقَا حَتَّى إِذَا أَتَيَا أَهْلَ قَرْيَةٍ اسْتَطْعَمَا أَهْلَهَا فَأَبَوْا أَنْ يُضَيِّفُوهُمَا فَوَجَدَا فِيهَا جِدَارًا يُڕيدُ أَنْ يَنْقَضَّ فَأَقَامَهُ قَالَ لَوْ شِئْتَ لَاتَّخَذْتَ عَلَيْهِ أَجْرًا)الکهف/٧٧ ڕۆیشتن تاگه‌ینه دێ یه‌ک, هه‌موو دێ یه‌که گه‌ڕان که‌س ڕاى نه‌گرتن ئه‌و شه‌وه چوونه که‌لاوه کونێک به‌یانى حه‌زره‌تى خچر ته‌ماشاى کرد ئه‌وا دیوارێک خه‌ریکه بڕوخێ ده‌ستى کرد به‌چاکردنه‌وه‌ى دیواره‌که حه‌زره‌تى مووسا دووباره خۆى پێ ڕانه‌گیرا و گوتى ئاخر من ئه‌وا له‌برسان ده‌مرم, ته‌واوى ئه‌و مالآنه‌مان پشکنین نانێکیان نه‌داینێ, ئه‌گه‌ر به‌کرێ چاکى بکه‌یه‌وه و بیده‌ین به‌نان باشتر نیه؟ (قَالَ هَذَا فِرَاقُ بَيْنِي وَبَيْنِكَ سَأُنَبِّئُكَ بِتَأْوِيلِ مَا لَمْ تَسْتَطِعْ عَلَيْهِ صَبْرًا)الکهف/٧٨ ئینجا حه‌زره‌تى خچر فه‌رمووى ئه‌و شه‌رته‌ى دوایشت بوو به‌هۆى جیابوونه‌وه‌ى ئێمه جا با پێت بڵێم و ئاگادارت بکه‌م له‌سه‌ر ئه‌و شتانه که من کردمن. (أَمَّا السَّفِينَةُ فَكَانَتْ لِمَسَاكِينَ يَعْمَلُونَ فِي الْبَحْڕ فَأَرَدْتُ أَنْ أَعِيبَهَا وَكَانَ وَرَاءَهُمْ مَلِكٌ يَأْخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصْبًا)الکهف/٧٩ جارێ که‌شتى یه‌که ماڵى چه‌ند فه‌قیر و هه‌تیوو بوو, گوزه‌رانیان له‌سه‌ر ئه‌و که‌شتى یه بوو, له‌و به‌حره‌دا ده‌یان گێڕا, ویستم عه‌یب دارى بکه‌م چونکه پیاوى مه‌لیک شوێن که‌شتى یاندا ده‌گه‌ڕا, هه‌رچى ساغ بوایه به سوغره‌یان ده‌گرت, به‌لآم ئه‌گه‌ر عه‌یب دار بووایه لاقه‌یان نه‌ده‌کرد ئه‌وه بوو له‌پاش مه هاتن ته‌ماشایان کرد که زانیان عه‌یب داره خۆیان تێ نه‌گه‌یاند و خاوه‌نه‌کانیشى به ئاسانى چاکیان کرده‌وه و په‌کیان نه‌که‌وت. (وَأَمَّا الْغُلَامُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤْمِنَيْنِ فَخَشِينَا أَنْ يُرْهِقَهُمَا طُغْيَانًا وَكُفْرًا)الکهف/٨٠ کوڕه‌که‌ش که کوشتم له‌به‌ر ئه‌وه بوو باوک ودایکه‌که‌ى زۆر موسڵمان بوون, ده‌ترسام له‌وه‌ى ئه‌و کوڕى گه‌وره بێ و ئه‌و باوک و دایکه کافر کا. (فَأَرَدْنَا أَنْ يُبْدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَيْرًا مِنْهُ زَكَاةً وَأَقْرَبَ رُحْمًا)الکهف/٨١ ئه‌و کوڕه‌م له‌کوڵ کردنه‌وه ویستمان خوا ئه‌ولادى به‌ڕه‌حمتر و پاک تر و خۆشه‌ویستیان بداتێ. (وَأَمَّا الْجِدَارُ فَكَانَ لِغُلَامَيْنِ يَتِيمَيْنِ فِي الْمَدِينَةِ وَكَانَ تَحْتَهُ كَنْزٌ لَهُمَا وَكَانَ أَبُوهُمَا صَالِحًا فَأَرَادَ رَبُّكَ أَنْ يَبْلُغَا أَشُدَّهُمَا وَيَسْتَخْڕجَا كَنْزَهُمَا رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ وَمَا فَعَلْتُهُ عَنْ أَمْڕي ذَلِكَ تَأْوِيلُ مَا لَمْ تَسْطِعْ عَلَيْهِ صَبْرًا)الکهف/٨٢ فه‌رمووى: بێینه‌وه سه‌ر دیواره‌که ئه‌و دیواره دیوارى دو کوڕى هه‌تیو بوو, له‌بن ئه‌و دیواره‌دا خه‌زنه و پاره‌ى شاردراوه هه‌بوو ئه‌و هه‌تیوانه باوکیان زۆر پیاوێکى باش بوو خوا ویستى ئه‌و پاره به‌نسب ئه‌و هه‌تیوانه بێ جا ئه‌گه‌ر دیواره‌که‌م چاک نه‌کردایه‌وه ده‌ڕوخا و خه‌ڵک پاره‌که‌ى ده‌دۆزیه‌وه ئه‌وه‌ش بزانه که ئه‌و شتانه‌م هیچ له‌خۆرا نه‌کردوون هه‌مووم به ئه‌مرى خوا کردون جا ئه‌وه‌یه مه‌عناى ئه‌و شتانه‌ى نه‌ددتوانى خۆڕ‌اگرى و ده‌نگ نه‌که‌ى حه‌زره‌تى خچر خوا حافیزى له‌حه‌زره‌تى مووسا کرد و ون بوو حه‌زره‌تى مووساش گه‌ڕایه‌وه بۆلاى یوشه‌ع و هاتنه‌وه بۆ ناو به‌نى ئیسرائیلیه‌کان و تا وه‌فاتى کرد شه‌و وڕۆژ خه‌ریکى ئامۆژگارییان بوو جا ئه‌گه‌ر که‌مێک بیر له‌باسى به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى مووسا بکه‌ینه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئینسان ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر به‌لآ و موسیه‌تدا خۆ ڕاگر بێ, چونکه زۆر جارى وایه به پێچه‌وانه‌ى خواستى ئێمه خێرى پێوه‌یه هه‌ر وه‌ک حه‌زره‌تى مووسا که له‌به‌ر فیرعه‌ون کۆچى کرد و خۆى ڕاگرت بۆ به‌لآ و غه‌ریبى و له‌ئاخریدا تووشى خۆشى بوو, خوا کردى به پێغه‌مبه‌ر و بردى بۆ کێوى توور و قسه‌ى له‌گه‌ڵ کرد. ئه‌و که‌سه‌ى له‌ززه‌تى ئیمانى چێشت ده‌توانى له‌پێناو ئیمان و باوه‌ڕیدا خۆى به‌خت کا و خۆڕاگرێ وه‌ک حه‌زره‌تى مووسا له‌باسى به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى مووسادا خواى گه‌وره ئه‌وه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه که فیرعه‌ون و قه‌ومه‌که‌ى چۆن چۆن به هۆى خۆ به‌زل زانى زوڵم و بێ ئیمانیه‌وه به هیلاک چوون هه‌ر وه‌کو له‌سوره‌ى (القصص)دا ده‌فه‌رموێ: (وَاسْتَكْبَرَ هُوَ وَجُنُودُهُ فِي الْأَرْضِ بِغَيْڕ الْحَقِّ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ إِلَيْنَا لَا يُرْجَعُونَ)القصص/٣٩ فیرعه‌ون و سوپاکه‌ى له‌سه‌ر ئه‌رز خۆیان به‌زل گرت و زوڵمیان کرد به‌ناحه‌ق لایان وابوو ناێینه‌وه به‌رده‌ستى ئێمه. (فَأَخَذْنَاهُ وَجُنُودَهُ فَنَبَذْنَاهُمْ فِي الْيَمِّ)القصص/٤٠ ئێمه‌ش به‌خۆ به‌لشکره‌که‌یه‌وه له‌ناو به‌حردا غه‌رقمان کردن (فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الظَّالِمِينَ)القصص/٤٠ جا ئه‌ى گوێ گرى موسڵمان بزانه ئاخرى زاڵمان هه‌ر به‌هیلاک چوونه و هه‌ر حه‌ق به سه‌ر ناحه‌ق دا سه‌رده‌که‌وێ دووباره باسى به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى مووسادا ئه‌و په‌نده‌ش وه‌ر ده‌گرین که‌ده‌بێ میلله‌تان ئازاد بن و که‌س ژێر ده‌ستى که‌س نه‌بێ. ده‌بێ موسڵمانان ده‌رس له‌به‌نى ئیسرائیلیه‌کان وه‌رگرن, که له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو کوشتن و بڕینه ده‌ستیان له‌حه‌زره‌تى مووسا هه‌ر هه‌ڵ نه‌گرت و ده‌ستیان له‌ماڵ و مڵکى میسر هه‌ڵگرت و وه‌دواى که‌وتن له‌و ئایه‌ته په‌ند و ئامۆژگارى وه‌رگرى که خوا به حه‌زره‌تى مووسا و هارون ده‌فه‌رموێ: (فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَيِّنًا لَعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَى)طه/٤٤ واته ئێوه ئه‌ى مووسا و هارون که چوون بۆ ئامۆژگارى فیرعه‌ون به‌نه‌رم و له‌سه‌ر خۆیى قسه‌ى له‌گه‌ڵ دابکه‌ن, به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ئامۆژگارى خه‌ڵک ده‌که‌ن ده‌بێ رویان خۆش بێ و زمانیان نه‌رم بێ و له‌سه‌ر خۆبن هه‌روه‌ها ئه‌و به‌سه‌رهاته ده‌ڵێ ده‌بێ ئینسان وه‌ک حه‌زره‌تى مووسا وه‌دوا عیلم وزانیارى بکه‌وێ با تووشى غه‌ریبى و سه‌فه‌ر و ناڕه‌حه‌تى و برسى یه‌تیش ببێ ده‌بێ بۆ ئه‌ده‌ب له‌گه‌ڵ ماموستاکه‌یدا چاو له‌حه‌زره‌تى مووسا بکا, که‌ڕووى کرده خچر و فه‌رمووى(هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَى أَنْ تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْدًا)الکهف/٦٦ واته روخسه‌ت هه‌یه وه‌دوات که‌وم و له‌زانیارى یه‌ى خۆت شتێکم فێر که‌ى؟ خولاسه ئه‌گه‌ر به‌وردى ته‌ماشاى باسى به‌سه‌رهاتى و ژیانى حه‌زره‌تى مووسا بکه‌ینه‌وه هه‌زاران په‌ند و ئامۆژگارى تێدایه جا با بزانین چۆن وه‌فاتى کردووه. ڕاوى ده‌ڵێ کاتێک وه‌فاتى حه‌زره‌تى مووسا نزیک بۆوه ڕۆژێک به‌نى ئیسرائیلیه‌کانى کۆکرده‌وه و ئامۆژگارى زۆر به‌نرخى کردن و یوشه‌عى کوڕى نونى کرده جێ نشیى خۆى و چوو بۆ کێوى توور له‌ڕێگادا گوێ له‌ده‌نگێک بوو گوتى وه‌ختى مردنت نزیک بۆته‌وه زانى که وه‌حیه له‌لایه‌ن خواوه زۆر ترسا و گوتى ئه‌ى خواى گه‌وره ئه‌و ده‌نگه ده‌نگى کێ یه ئه‌وه‌نده به‌سامه؟ حه‌زره‌تى ئیزرائیل جوابى دایه‌وه و گوتى: ئه‌وه ده‌نگى که‌سێکه که هه‌موو باوک و فرزه‌ندێک لێک ده‌کا دۆست و براده‌رێک لێک دور ده‌خاته‌وه حه‌زره‌تى مووسا که زانى ده‌نگى حه‌زره‌تى ئیزرائیله ئه‌وه‌نده‌ى دیش ترسا و گوتى ئه‌ى خواى گه‌وره, منداڵى وردم زۆرن که بمرم کێ به‌خێویان ده‌کا؟ له‌غه‌یبه‌وه خوا فه‌رمووى یا مووسا عه‌ساکه‌ت له‌و به‌رده ڕاکێشه که عه‌ساکه‌ى له‌به‌رده‌که دابه قودره‌تى خوا به‌رده‌که له‌ناوه‌ڕاستا له‌ت بوو, کرمێکى لێ هاته ده‌ره‌وه په‌لکه گه‌ڵاێیکى شینى به‌ده‌مه‌وه بوو زکرى خواى ده‌کرد و ده‌یگوت گه‌وره‌یى بۆ ئه‌و خوایه‌ى منى له‌ناو ئه‌و به‌رده‌دا خه‌لق کردوه و له‌بیرى ناچمه‌وه خوا فه‌رمووى یامووسا جا چۆن منداڵه‌کانى تۆم له‌بیره ده‌چنه‌وه و رزقیان ناده‌م و ئاگام لێ نابن؟ حه‌زره‌تى مووسا زۆر دڵ خوش بوو ترسى مردن و ئیزارائیلى له‌بیر چۆوه زۆر نه‌ڕۆیشت تووشى دوو سێ که‌س بوو قه‌بریان هه‌ڵده‌که‌ند خوا به قه‌وه‌ته‌ى لێ کردن و جوابیان دایه‌وه گوتى ئه‌وه گۆڕى کێیه؟ گوتیان ئى دۆستێکى خوایه فه‌رمووى باشه ڕێگام ده‌ده‌ن یارمه‌تیتان بده‌م تا ئه‌منیش خێرێکم به‌نسیب بێ؟ گوتیان فه‌رموو که گۆڕه‌که‌یان ته‌واو کرد حه‌زره‌تى مووسا گوتى ئاخر نابێ بزانین داخوا کورته, درێژه؟ گوتیان خاوه‌نى ئه‌و گۆڕه درێژى و کورتى وه‌ک تۆ وایه ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نه‌بێ تاقى بکه‌یه‌وه بۆمان مه‌علوم ده‌بێ حه‌زره‌تى مووسا چۆ ناو گۆڕه‌که و ڕاکشا گوتى بۆمن زۆر باشه له‌وکاته‌دا حه‌زره‌تى ئیزرائیل سێوێکى له‌به‌هه‌شت هێنا و داى به‌حه‌زره‌تى مووسا بۆنى پێوه‌کرد و له‌ته‌مه‌نى سه‌دو بیست ساڵیدا وه‌فاتى کرد ئه‌وانه‌ى قه‌بره‌که‌یان هه‌ڵده‌که‌ند حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل و میکائیل و چه‌ند مه‌لائیکه‌ى دى بوون به‌ئه‌مرى خوا هاتبوون قه‌برى حه‌زره‌تى مووسا هه‌ڵ که‌نن که وه‌فاتى کرد شتیان و کفن و دفنیان کرد و ناژتیان جا بۆیه هێندێک ده‌ڵێن نازانرێ مه‌رقه‌دى حه‌زره‌تى مووسا له‌کوێیه. ئه‌وه بۆ باسى به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى مووسا ئومێد ده‌که‌م په‌ند و عیبره‌ت و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرن و بیان که‌نه سه‌رمه‌شقى ژیانتان.

