سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى یه‌که‌م
نوسینى:م.مه‌لا محدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى:سانا حمدامین
ئه‌وه باسى به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى ئیبراهیم خلیل الله یه ئه‌و زاته به‌رز و پیرۆزه به نۆ پشت ده‌چێته‌وه سه‌ر حه‌زره‌تى (نوح) پێغه‌مبه‌ر و دوو هه‌زار و سه‌د ساڵ دووا تۆفانى حه‌زره‌تى نوح له دایک بووه قسه‌ى ڕاستیش ئه‌وه‌یه که له باکورى عیراقى ئێستادا واته له شارى (فدارام) له کوردستان له‌دایک بووه هه‌ر چه‌ند قوڕئان به ئاشکرا باسى جێگه و کاتى له‌دایک بونى نه‌کردووه, به‌ڵام مێژوونوس و عوله‌ماى ته‌فسیر هێندێکیان ده‌ڵێن له‌کاتیکدا دنیا پڕ ببوو له بت په‌رستى, و کوفر و گومراهى په‌ره‌ى سه‌ندبوو, خواپه‌رستى نه‌مابوو (نمرود) که پاشاى ئه‌و وڵاته بوو داواى خوایه‌تى ده‌کرد, هه‌زاران بت ده‌په‌رسترا, به ئه‌مر و ئیراده‌ى خوا ڕۆژێک (نمرود) له‌سه‌ر ته‌ختى جه‌واهێر دانیشتبوو, سه‌ده‌ها زانا و مونه‌ججم و ڕاهیب و ئه‌ستێره ناس کوڕنوشیان بۆ بردبوو, له ده‌ورى به چۆکدا هاتبون و به غه‌مناکى سه‌ریان به‌ردابۆوه,
(نمرود) سه‌رى به‌رز کرده‌وه و ڕ‌وى کرده خه‌ڵکه‌که و گوتى: ئه‌وه چیتان بیستووه وا به غه‌مناکى دانیشتوون و قسه ناکه‌ن؟ ئه‌ستێره‌ناسان گوتیان پاشا به سڵامه‌ت بێ. ئه‌ستێره‌یه‌ک له ئاسمان په‌یدا بووه که‌تا ئێستا ئه‌و ئه‌ستێره‌مان نه‌دیوه,(نمرود) گوتى: باشه هۆى په‌یدا بوونى ئه‌و ئه‌ستێره چیه و ئێوه بۆ ئه‌وه‌نده‌ى پێ ناره‌حه‌تن؟ گوتیان ئه‌ى پاشا ئه‌وه ئه‌ستێره‌ى منداڵێکه که لێره به دواوه له‌دایک ده‌بێ و سه‌ڵته‌نه‌تى تۆ له‌به‌ین ئه‌با. (نمرود) ته‌زوێکى له‌به‌رى پێ ڕاهات و له‌سه‌رى چۆ ده‌رێ و گوتى: که‌ى له‌دایک ده‌بێ؟ گوتیان: له‌ماوه‌ى سێ شه‌و و ڕۆژى دی‌دا و به ڕیوایه‌تێک گوتیان: له‌ماوه‌ى سێ مانگى دى دا له ڕه‌حه‌مى دایکى دا قه‌رار ده‌گرێ, (نمرود)ئه‌مرى کرد ئه‌و سێ شه‌و و ڕۆژه, یان ئه‌و سێ مانگه هیچ ژن و پیاوێک نه‌چنه لاى یه‌کتر. نه‌مرود پیاوێکى بوو ناوى ئازه‌ر بوو, ئه‌میندارى بوو, شه‌و تا به‌یانى ئاگادارى نه‌مرودى ده‌کرد, به ده‌ستێکى شه‌مع ڕاده‌گرت و به‌ده‌سته‌که‌ى دى شمشێر, ئه‌و شه‌وه به قودره‌تى خوا ئازه‌ر ئاره‌زووى بزوت و له‌دڵى خۆیدا گوتى: خۆزگه ئێستا خێزانه‌که‌م لێره ده‌بوو له‌گه‌ڵم ڕاده‌بوارد, به ئه‌مر و ئیراده‌ى خوا هه‌ر له‌و کاته‌شدا ژنه‌که‌ى خه‌وى لێ گۆڕابوو ئاره‌زووى کرد که چۆن بچێته لاى ئازه‌ر و تۆزێک پێکه‌وه ڕابوێن, هه‌ر ئه‌م دیو ئه‌و دیوى کرد, ئاخرى خۆى بۆ ڕا نه‌گیرا نیوه شه‌و له ماڵ هاته ده‌ره‌وه و خۆى گه‌یانده کۆشکى (نمرود)که له دوره‌وه ڕوانى هه‌موو قه‌ڕه‌وڵ و پاسه‌وان و حه‌ره‌سه‌کان خه‌ویان لێ که‌وتبوو. به‌لادا هاتبوون, به‌سپاوى چۆ ژووره‌وه. که ڕوانى ئه‌و ئازه‌ر له‌سه‌ر سه‌رى (نمرود) ڕاوه‌ستاوه و به ده‌ستێکى شمشێر و به ده‌سته‌که‌ى دى شه‌معێکى گرتووه و (نمرود) له پرخه‌ى خه‌ودایه و ئازه‌ر پاسه‌وانى ده‌کا چووه ژوره‌وه, ئه‌و ژن و مێرده‌که چاویان به یه‌کتر که‌وت له‌باتى بترسن ئه‌وه‌نده‌ى دیش ئاره‌زوویان بزوت, به‌ڵام ئازه‌ر هه‌ناسه‌یه‌کى هه‌ڵکێشا و به‌دزیه‌وه گوتى جا چبکه‌م خۆمن هه‌ردو ده‌ستم گیراون ڕاوى ده‌ڵێ به ئه‌مرى خوا له‌غه‌یبه‌وه په‌ریه‌ک په‌یدا بوو, شه‌مع و شمشێرى له ئازه‌ر وه‌رگرت و ئه‌و ژن و مێرده هه‌ر له کۆشکى (نمرود)دا وێک که‌وتن و نوتفه‌ى حه‌زره‌تى ئیبراهیم له‌پشتى باوکى ڕاچۆ ناو ڕه‌حه‌مى دایکى و دایکى گه‌رایه‌وه بۆ ماڵ, بۆ به‌یانى (نمرود) که له خه‌و هه‌ستا ته‌ماشاى ناو چاوانى ئازه‌رى کرد و گوتى: ئازه‌ر ئه‌و ڕۆ ناو چاوانت زۆر جوان و نورانیه چ قه‌وماوه؟ ئازه‌ر کوڕنوشێکى بۆ برد و گوتى قوربان ئه‌وه نیشانه‌ى خۆشه‌ویستى بته‌کانه و عیباده‌تى زۆرمه, ئینجا (نمرود) وه‌کو ڕۆژان چوو له سه‌ر ته‌ختى سه‌ڵته‌نه‌ت دانیشت و ره‌هبان و مونه‌ججم و ئه‌ستێره‌ناسى بانگ کردن و گوتى پێم بڵێن داخوا ئه‌و منداڵه چۆته ڕه‌حه‌مى دایکى یه‌وه یان نا؟ ئه‌ستێره ناسان ته‌ماشاى ڕمل و ئوستوڕلابیان کرد و گوتیان ئه‌ى پاشا قه‌زا کارى خۆى کردوه و ئه‌و شه‌و ئه‌و نوتفه‌یه چۆته ناو ڕه‌حه‌مى دایکى یه‌وه (نمرود)ده‌ستورى دا که هه‌ر ژنێک سکى پڕه ئاگادارى بکه‌ن که منداڵه‌که‌ى بوو ئه‌گه‌ر کوڕ بوو بیکوژن, هه‌ر ژنێک له‌و چه‌ند مانگه‌ى دواییدا کوڕى بوو کوڕه‌که‌یان کوشت. به‌ڵام که‌خوا ئاره‌زووى له‌شتێک بوو به که‌س مه‌نع ناکرێ جا دایکى حه‌زره‌تى ئیبراهیم که نۆ مانگ و نۆ ڕۆژه‌ى ته‌واو بوو ده‌ستى کرد به گریان و گوتى: جا چى بکه‌م خۆ ئه‌گه‌ر بزانن کوره ده‌ى کوژن, هه‌ستا به‌دزیه‌وه خۆى گه‌یانده ئه‌شکه‌وتێک و له‌وێ کوڕێکى بوو زۆر بۆ حاڵى خۆى و منداڵه‌که گریا. به‌ڵام هیچ چارى نه‌بوو کراسێکى ده‌منداڵه‌که‌که‌وه پێچا و له ئه‌شکه‌وتکه‌دا به‌جێ ى هێشت و گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ به‌ڵام هه‌ر وه‌کو ده‌ڵێن و گوتویانه: که خوا ویستى شتێک بکا سه‌به‌بى بۆ ده‌ره‌خسێنێ, خوا حه‌زره‌تى جوبره‌ئیلى نارد‌و ده‌ستى منداڵه‌که‌ى له کراسه‌که هێنایه ده‌رێ و قامکى شه‌هاده‌ى منداڵه‌که‌ى خسته ده‌مى منداڵه‌که‌وه و ده‌ستى کرد به مژینى. وه‌ک مه‌مکى دایکى شیرى لێ ده‌هات له‌پاشان هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک دایکى ده‌چوو سه‌رى لێ ده‌دا و ده‌گه‌ڕایه‌وه تا پازده مانگ له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا مایه‌وه. ڕۆژێک ئازه‌ر له‌خێزانه‌که‌ى ده‌پرسى و ده‌ڵێ ئه‌رێ سکه‌که‌ت چى لێ به‌سه‌ر هات؟ ژنه‌که‌ى گوتى وه‌ره با پێت بڵێم, به‌دزیه‌وه چوون بۆ ئه‌شکه‌وته‌که ئازه‌ر که چاوى به منداڵه‌که که‌وت زۆر که‌یف خۆش بوو بردیانه‌وه بۆ ماڵ ڕۆژ به ڕۆژ نیشانه و عه‌لامه‌تى گه‌وره‌یى له‌بیر و باوه‌ڕى ئاشکرا ده‌بوون, هه‌ر وه‌کو قورئان ده‌فه‌رموێ (وَلَقَدْ آَتَيْنَا إِبْرَاهِيمَ رُشْدَهُ مِنْ قَبْلُ وَكُنَّا بِهِ عَالِمِينَ)الانبیاْ /٥١ واته: هه‌ر له‌منداڵى ڕا بیر و باوه‌ڕ و عه‌قڵ و شعورمان دا به ئیبراهیم و ئێمه ده‌مان زانى ده‌بێته چ پیاوێک, ئینجا که زانى باوک و باپیر و خه‌ڵکه‌که بت و سه‌نه‌م و مانگ و ڕۆژ و ئه‌ستێره ده‌په‌رستن زۆرى پێ ناخۆش بوو, ده‌یگوت نابێ خوا شتێک بێ به ده‌ست دروست کرابێ تا خوا کردى به پێغه‌مبه‌ر و ده سه‌حیفه‌ى بۆ نارد پڕ بوون له ئامۆژگارى حه‌زره‌تى ئیبراهیم به پێویستى سه‌ر شانى زانى که له پێش هه‌موو که‌س دا باوکى بانگ بۆ خواپه‌رستى. به‌ڵام ویستى به‌زمانى شیرین و به ئه‌ده‌ب قسه له‌گه‌ڵ باوکى دا بکا فه‌رمووى (يَا أَبَتِ لِمَ تَعْبُدُ مَا لَا يَسْمَعُ وَلَا يُبْصِرُ وَلَا يُغْنِي عَنْكَ شَيْئًا)مریم/٤٢ ئه‌ى باوکه بۆچى عیباده‌ت بۆ شتێک ده‌که‌ى که روحى له‌به‌ردا نیه و هیچ نابینێ و ناتوانى نه‌خێرتان پێ بگه‌یه‌نێ, نه‌تووشى شه‌ڕتان بکا؟ حه‌زره‌تى ئیبراهیم فه‌رمووى: (يَا أَبَتِ إِنِّي قَدْ جَاءَنِي مِنَ الْعِلْمِ مَا لَمْ يَأْتِكَ فَاتَّبِعْنِي أَهْدِكَ صِرَاطًا سَوِيًّا)مریم/٤٣ ئه‌ى باوکه له‌لایه‌ن خواوه شتێکم پێ گوتراوه و ده‌ى زانم که تۆ نایزانى وه‌ره به‌قسه‌م بکه و ده‌ست له بت په‌رستى هه‌ڵگره و وه‌ره سه‌ر ڕێگاى ڕاست گوتى.( يَا أَبَتِ لَا تَعْبُدِ الشَّيْطَانَ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلرَّحْمَنِ عَصِيًّا)مریم/٤٤ ئه‌ى باوکه شه‌یتان بێ ئه‌مرى خواى کردوه به‌قسه‌ى مه‌که (يَا أَبَتِ إِنِّي أَخَافُ أَنْ يَمَسَّكَ عَذَابٌ مِنَ الرَّحْمَنِ فَتَكُونَ لِلشَّيْطَانِ وَلِيًّا)مریم/٤٥ ئه‌ى باوکه زۆر ده‌ترسم به‌هۆى بت په‌رستى و وه‌دوا که‌وتنى شه‌یتان تووشى عه‌زابى خوا ببى. به‌ڵام ئه‌و هه‌موو ئامۆژگارى یه جوانانه هیچ سوودى یان نه‌بوو, نه‌ک هه‌ر سودى یان نه‌بوو, به‌ڵکو ئازه‌ر زۆر به ناشیرینى و توڕه‌ییه‌وه‌ش جوابى دایه‌وه و گوتى: (قَالَ أَرَاغِبٌ أَنْتَ عَنْ آَلِهَتِي يَا إِبْرَاهِيمُ لَئِنْ لَمْ تَنْتَهِ لَأَرْجُمَنَّكَ وَاهْجُرْنِي مَلِيًّا)مریم/٤٦ ئایا تۆ ئیمانت به‌خواى من نیه و ڕووى لێ وه‌ر ده‌گیڕى؟ زۆر سه‌یره ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌و قسانه هه‌ڵ نه‌گرى و واز نه‌هێنى ڕه‌جمت ده‌که‌م و به‌ردبارانت ده‌که‌م و له‌ماڵى مندا جێت نابێته‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حه‌زره‌تى ئیبراهیم حورمه‌تى باوک و فرزه‌نده‌ى نه‌شکاند و به په‌رۆشه‌وه فه‌رموى: (قَالَ سَلَامٌ عَلَيْكَ سَأَسْتَغْفِرُ لَكَ رَبِّي إِنَّهُ كَانَ بِي حَفِيًّا)مریم/٤٧ ئه‌ى باوکه له‌لایه‌ن منه‌وه هیچ زه‌ره‌رت پێ ناگا و له‌خواش داوا ده‌که‌م عه‌زابت نه‌دا. خوا وه‌عده‌ى داوه به من حورمه‌تم بگرێ و جوابى دوعام بداته‌وه. ئینجا ئێواره‌یه‌ک حه‌زره‌تى ئیبراهیم له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکه‌که ڕاوه‌ستا بوو چاوه‌ڕوانى هه‌ڵ و فڕسه‌تێک بوو, ده‌شى زانى که خه‌ڵکه‌که هه‌ر وه‌ک بت په‌رستن مانگ و ڕۆژ و ئه‌ستێره‌ش ده‌په‌رستن. (فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ اللَّيْلُ رَأَى كَوْكَبًا قَالَ هَذَا رَبِّي)الا‌نعام/٧٦ که شه‌و داهات بۆ ئه‌وه‌ى پێیان بسه‌لمێنێ که مانگ و ڕۆژ و ئه‌ستێره بۆ په‌رستن نابن ڕ‌وى کرده ئاسمان و ئیشاره‌ى بۆ ئه‌ستێره‌یه‌ک کرد و گوتى ئه‌وه خواى منه (فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَا أُحِبُّ الْآَفِلِينَ)الا‌نعام/٧٦ به‌ڵام که ئه‌ستێره‌که ئاوا بو گوتى هه‌ر خۆشم ناوێ چ جاێیکى بیپه‌رستم, چونکه ئه‌وه‌ى ئاوا بێ بۆ خوایه‌تى ده‌ست نادا (فَلَمَّا رَأَى الْقَمَرَ بَازِغًا قَالَ هَذَا رَبِّي فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَئِنْ لَمْ يَهْدِنِي رَبِّي لَأَكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ)الا‌نعام/٧٧ بۆ شه‌وى دوایى که مانگ ده‌رکه‌وت گوتى ئه‌وه خواى منه, به‌ڵام که ئه‌ویش ئاوا بوو گوتى مانگیش بۆ په‌رستن نابێ ئه‌گه‌ر خوا هیدایه‌تم نه‌دا منیش گومڕا ده‌بم. (فَلَمَّا رَأَى الشَّمْسَ بَازِغَةً قَالَ هَذَا رَبِّي هَذَا أَكْبَرُ فَلَمَّا أَفَلَتْ قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي بَڕيءٌ مِمَّا تُشْڕكُونَ)الا‌نعام/٧٨ ئینجا به‌یانى ڕۆژى سێیه‌م که ڕۆژ ده‌رکه‌وت ڕ‌وى کرده خه‌ڵکه‌که و ڕ‌وى کرده ڕۆژ و گوتى: ئه‌وه خواى منه له مانگ و ئه‌ستێره‌ش گه‌وره‌تره به‌ڵام که ئێواره داهات و ڕۆژ ئاوا بوو گوتى ئه‌ویش بۆ په‌رستن نابێ گوتى خه‌ڵکینه به شاهید بن من به‌ریم له‌و خوایانه که ئێوه ده‌یان په‌رستن (إِنِّي وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلَّذِي فَطَرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ حَنِيفًا وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْڕكِينَ)الا‌نعام/٧٩ گوتى: من بۆ په‌رستن ڕوو ده‌که‌مه ئه‌و خوایه که ئه‌رز و ئاسمانى دروست کردوه من خۆم له گومڕاهى دور ده‌خه‌مه‌وه و شه‌ریک بۆ خوا په‌یدا ناکه‌م. حه‌زره‌تى ئیبراهیم شه‌و و ڕۆژ خه‌ریکى ئامۆژگارى خه‌ڵکه‌که بوو, به‌ڵام هیچ فائیده‌ى نه‌بوو. جا خه‌به‌رى ته‌بلیغاتى بڵاو بۆوه و نه‌مرود زانى و حه‌زره‌تى ئیبراهیمیان بانگ کرد و نه‌مرود گوتى ئیبراهیم ئه‌و خوایه تۆى کردوه به پێغه‌مبه‌ر و خه‌ڵک بانگ ده‌که‌ى بۆ په‌رستنى کێ یه و ده‌توانى چ بکا؟ فه‌رمووى خواى من ئه‌و که‌سه‌یه خه‌ڵک ده‌مرێنێ و زیندویان ده‌کاته‌وه. نه‌مردو گوتى: (أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ)البقره/٢٥٨ جا منیش ده‌توانم خه‌ڵک بمرێنم و زیندویان بکه‌مه‌وه, ئه‌مرى کرد دوو پیاویان هێنان مه‌حکوم به ئیعدام بوون. یه‌کێکیان کوشت و ئه‌وى دیان ئازاد کرد نه‌مرود گوتى: ئه‌وم مراند و ئه‌میانم زیندو کرده‌وه, حه‌زره‌تى ئیبراهیم هه‌رچه‌ند ده‌یزانى جوابه‌که ڕاست نیه به‌ڵام بۆ بۆڕدانى نه‌مرود فه‌رمووى: (فَإِنَّ اللَّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْڕقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْڕبِ)البقره/٢٥٨ خواى من ئه‌و خوایه‌یه هه‌مو ڕۆژێک له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ڕۆژ ده‌با بۆ ڕۆژئاوا, ده تۆش که ڕاست ده‌که‌ى خواى له ڕۆژئاواوه بیگێڕه‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵات. (فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ)البقره/٢٥٨ نه‌مرود بۆڕى خوارد و سه‌رى به‌ر دایه‌وه و قسه‌ى نه‌کرد, حه‌زره‌تى ئیبراهیم به بێ ده‌نگى هه‌ستا چۆ ده‌ره‌وه, له‌کات و ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌ڕا ده‌ستێک بگه‌یه‌نێته بوته‌کان و بیان شکێنێ. تا ڕۆژێک ڕۆژى جه‌ژنیان بوو له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو خه‌ڵک له شار ده‌چوونه ده‌ره‌وه و له جێژن گایه‌ک کۆ ده‌بونه‌وه تا ئێواره ڕایان ده‌بوارد و ئێواره‌که ده‌گه‌ڕانه‌وه له پێشدا ده‌چوونه بتخانه سوجده و کوڕنۆشیان بۆ بته‌کان ده‌برد و سه‌ر و پارویان له‌و ته‌عامه ده‌خوارد که بۆ متفه‌ڕک بردبویانه بتخانه, له‌کاتى ڕۆیشتندا به حه‌زره‌تى ئیبراهیمیان گوت وه‌ره بچین بۆ جێژنگایه‌که‌مان و بزانه دینى ئێمه چۆنه. (فَنَظَرَ نَظْرَةً فِي النُّجُومِ)الصافات/٨٨ (فَقَالَ إِنِّي سَقِيمٌ)الصافات/٨٩ حه‌زره‌تى ئیبراهیم ته‌ماشاى عیلمى ئه‌ستێره ناسى کرد و گوتى من نه‌خۆشم ناتوانم له‌گه‌ڵتان بێم, جا چونکه زوربه‌ى خه‌ڵکه‌که عیلمى ئه‌ستێره ناسیان ده‌زانى و له‌نه‌خۆشى زۆر ده‌ترسان. (فَتَوَلَّوْا عَنْهُ مُدْبِڕينَ)الصافات/٩٠ لێ دور که‌وتنه‌وه و جێیان هێشت. حه‌زره‌تى ئیبراهیم سوێندى خوارد و گوتى(وَتَاللَّهِ لَأَكِيدَنَّ أَصْنَامَكُمْ بَعْدَ أَنْ تُوَلُّوا مُدْبِڕينَ)الانبیاْ /٥٧ قه‌سه‌م به‌خوا دووا رۆیشتنتان ده‌چم هه‌موو بته‌کان تێک ده‌شکێنم. (فَرَاغَ إِلَى آَلِهَتِهِمْ فَقَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ)الصافات/٩١ (مَا لَكُمْ لَا تَنْطِقُونَ)الصافات/٩٢ دووا ڕۆیشتنى خه‌ڵکه‌که چۆ بتخانه و ته‌ماشاى کرد ئه‌نواعى بت و سه‌نه‌م له به‌رد و دار دروست کراون و له‌هه‌موو جۆره خوارده‌مه‌نى و میوه‌جاتێک له‌به‌رده‌مى بته‌کان دانراوه به‌گاڵته‌وه گوتى ئه‌وه بۆ ناخۆن؟ بۆ قسه ناکه‌ن؟ (فَجَعَلَهُمْ جُذَاذًا إِلَّا كَبِيرًا لَهُمْ لَعَلَّهُمْ إِلَيْهِ يَرْجِعُونَ)الانبیاْ /٥٨ ئینجا به مسته‌کۆڵه و پێلاقه داى گرتن, که ماندو بوو ته‌ورێکى هێنا و هه‌مووى تێک شکاندن, بته گه‌وره‌که‌یان نه‌بێ له‌پاشان ته‌وره‌که‌ى به‌شانى بته گه‌وره‌که‌دا کرد و هاته ده‌رێ گوتى جا با بێنه‌وه له بته‌کان بپرسن دا خوا کێ شکاندونى ئێواره که گه‌ڕانه‌وه له پێشدا چوونه بتخانه ته‌ماشایان کرد بته‌کانیان هه‌موو تێک شکاون بته گه‌وره‌که‌یان نه‌بێ, گوتیان: (قَالُوا مَنْ فَعَلَ هَذَا بِآَلِهَتِنَا إِنَّهُ لَمِنَ الظَّالِمِينَ)الانبیاْ /٥٩که‌سێک واى له خوایه‌کانمان کردوه زۆر زاڵمه ده‌بێ کێ ئه‌و بێ ئیحتیرامى یه‌ى به خۆمان و خوایه‌کانمان کردبێ؟ (قَالُوا سَمِعْنَا فَتًى يَذْكُرُهُمْ يُقَالُ لَهُ إِبْرَاهِيمُ)الانبیاْ /٦٠ به‌عزێکیان گوتیان ئێمه به‌یانى گوێمان له کوڕێکى گه‌نج بوو پێى ده‌ڵێن ئیبراهیم باسى خوایه‌کانمانى ده‌کرد و لۆمه‌ى ئێمه‌ى ده‌کرد که‌ده‌یان په‌رستین. بێ و نه‌بێ ئه‌و کوڕه ئه‌و کاره‌ى کردوه. (قَالُوا فَأْتُوا بِهِ عَلَى أَعْيُنِ النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَشْهَدُونَ)الانبیاْ /٦١ نه‌مرود و پیاو ماقوڵه‌کان توڕه بوون و گوتیان بچن ئه‌و کوڕه بێنن با له پێش چاوى خه‌ڵک دادگاى بکه‌ین و شاهیدى له‌سه‌ر بده‌ن و به جه‌زاى خۆى بگه‌یه‌نین. (فَأَقْبَلُوا إِلَيْهِ يَزِفُّونَ)الصافات/٩٤ به په‌له چوون هێنایان. (قَالُوا أَأَنْتَ فَعَلْتَ هَذَا بِآَلِهَتِنَا يَا إِبْرَاهِيمُ)الانبیاْ /٦٢ نه‌مرود و حاکمه‌کان گوتیان ئه‌وه تۆ وات له خوایه‌کانى ئێمه کردوه ئه‌ى ئیبراهیم؟ (قَالَ بَلْ فَعَلَهُ كَبِيرُهُمْ هَذَا فَاسْأَلُوهُمْ إِنْ كَانُوا يَنْطِقُونَ)الانبیاْ /٦٣ حه‌زره‌تى ئیبراهیم زۆر به ئارامى فه‌رمووى من وام لێ نه‌کردون به‌ڵکو ئه‌و بوته گه‌وره واى لێ کردون نه‌مرود و کافره‌کان سه‌ریان به‌ردایه‌وه و گوتیان: (لَقَدْ عَلِمْتَ مَا هَؤُلَاءِ يَنْطِقُونَ)الانبیاْ /٦٥ تۆ گاڵته‌مان پێ ده‌که‌ى ده‌نا ده‌زانى ئه‌و خوایانه قسه ناکه‌ن زمانیان نیه حه‌زره‌تى ئیبراهیم گوتى جا بۆچى شتێک ده‌په‌رستن که هیچى به ده‌ست نیه ماڵ وێرانیه, بۆ عاقڵ نابن. ئینجا که زانیان به قسه و به‌ڵگه ناى وێرنێ گوتیان: (قَالُوا حَرِّقُوهُ وَانْصُرُوا آَلِهَتَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ فَاعِلِينَ)الانبیاْ ٦٨/ ئه‌گه‌ر ده‌تان هه‌وێ یارمه‌تى خوایه‌کانمان بده‌ن ئیبراهیم بسوتێنن ده‌نا ده‌ستیان لێ هه‌ڵناگرێ جا با لێره‌دا خوا حافیزى له حه‌زره‌تى ئیبراهیم بکه‌ین و تا مه‌جلیسى سبه‌ینێ هه‌موو لایه‌ک به‌خوا ده‌سپێرین.

