سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بێغه‌مبه‌ر عیسا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى یه‌که‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
موسڵمانینه با له مه‌جلیسى ئه‌و ڕۆماندا بچینه خزمه‌ت حه‌زره‌تى عیسا و به ئه‌ده‌ب دانیشین و گوێ ڕاگرین بۆ باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته‌و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین. عیمرانى باوکى حه‌زره‌تى مه‌ریه‌م پیاوێکى زۆر گه‌وره و به ناوبانگ بوو ژنه‌که‌ى که خوشکى ژنى حه‌زره‌تى زه‌کریا بوو منداڵى نه‌ده‌بوون زۆرى ئاره‌زو له منداڵ بوو, ڕۆژێک چاوى له باڵنده‌یه‌ک بوو بێچووه‌که‌ى له‌بن خۆ نابوو, گه‌رمى داپۆشى بوو ئه‌وه‌نده‌ى دیش ئاره‌زووى منداڵى کرد و به‌زه‌یى به‌خۆیدا هاته‌وه هه‌ستا چۆ مزگه‌وتى (بيت المقد‌س) و ده‌ستى کرد به دوعا و پاڕانه‌وه له‌به‌ر خوا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ولادێکى بداتێ له‌پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ستى کرد که منداڵى وه‌سگى که‌وتووه له خۆشیان رووى کرده ئاسمان و گوتى: (رَبِّ إِنِّي نَذَرْتُ لَكَ مَا فِي بَطْنِي مُحَرَّرًا فَتَقَبَّلْ مِنِّي إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ) ئه‌ى خواى گه‌وره ئه‌وا من ئه‌و منداڵه‌ى له سکم دایه نه‌زرم کرد هیچى پێ نه‌که‌م و بیکه‌مه خزمه‌ت چى مزگه‌وتى (بيت المقد‌س)
گوتى: خواى گه‌وره نه‌زره‌که‌م قبوڵ که خۆت بینا و زاناى به‌هه‌موو بیر و کرده‌وه‌یه‌کى ئاده‌میزاد. له کاتێکدا خێزانى عیمرانى چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى ده‌کرد کوڕیان ببێ و له‌گه‌ڵ عیمرانى مێردى چاویان به دیدار کۆرپه‌که‌یان بکه‌وێ و دڵیان بگه‌شێته‌وه عیمران عه‌مرى درێژى دا به حازریان و قه‌زا و قه‌ده‌ر خه‌فه‌تێکى تازه‌ى خسته دڵى دایکى حه‌زره‌تى مه‌ریه‌مه‌وه که نۆ مانگ و نۆ ڕۆژه‌ى ته‌واو بوو (فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّي وَضَعْتُهَا أُنْثَى وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالْأُنْثَى وَإِنِّي سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ وَإِنِّي أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ)ال عمران/٣٦ له‌باتى کوڕ کچى بوو, که‌زانى کچه گوتى ئه‌ى خواى گه‌وره خۆ من کچم بوو ئه‌ى خواى گه‌وره خۆت ده‌زانى که کچ بۆ خزمه‌تى عیباده‌تگا وه‌ک کوڕ نیه! ئه‌وا ناویشم نا مه‌ریه‌م و داوا ده‌که‌م که خۆى و ئه‌ولادى له مه‌کرى شه‌یتان بپارێزى.( فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍ وَأَنْبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًا وَكَفَّلَهَا زَكَڕيَّا كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَڕيَّا الْمِحْرَابَ وَجَدَ عِنْدَهَا ڕزْقًا قَالَ يَا مَرْيَمُ أَنَّى لَكِ هَذَا قَالَتْ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ بِغَيْڕ حِسَابٍ)ال عمران/٣٧ خواى گه‌وره نه‌زره‌که‌ى لێ قبوڵ کرد و به جوانى پێى گه‌یاند کاتێک چلوى چوو منداڵه‌که‌ى له‌باوه‌شى گرت و بردى یه مزگه‌وتى (بيت المقد‌س) و لاى راهیب و کاهین و ئه‌وانه‌ى که خزمه‌تى هه‌یکه‌ل یان ده‌کرد داى نا و گوتى من ئه‌و منداڵه‌م نه‌زر کردوه بیکه‌مه خزمه‌ت چى مزگه‌وت ئه‌وا ته‌سلیم به ئێوه‌ى ده‌که‌م ئه‌وانیش که زانیان ئه‌وه ژنى عیمرانه و ئه‌و منداڵه‌ش منداڵى ئه‌وه چونکه عیمران که‌وره‌یان بوو زۆرى پیاوه‌تى له‌گه‌ڵ کردبوون هه‌رکه‌س له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یگوت خۆم به‌خێوى ده‌که‌م ئاخرى قورعه‌یان کێشا و پشکیان هاویشت به‌ناوى حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا هاته ده‌رێ. به‌ریوایه‌تێک ده‌ڵێن ته‌شتێکى گه‌وره‌یان هێنا و پریان کرد له ئاو و هه‌ر که‌س قه‌ڵه‌مه ئاسنه‌که‌ى هاویشته ئاو ناو ئاوه‌که گوتیان قه‌ڵه‌مى کێ له‌سه‌ر ئاوه‌که ڕاوه‌ستا و قوم نه‌بوو ئه‌و بى باته‌وه قه‌ڵه‌مى حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا نه‌بێ هه‌موویان بن ئاو بوون, حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا مه‌ریه‌مه‌ى نارده‌وه بۆ ماڵه‌وه بۆ لاى خێزانه‌که‌ى که پورى مه‌ریه‌مه بوو, تا حه‌وت ساڵان ماڵه‌وه به‌خێویان کرد ئینجا حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا میحراب و جرجره‌یه‌کى له گۆشه‌یه‌کى مزگه‌وتا بۆ دروست کرد و بردى یه وێ تا تاعه‌ت و عیباده‌تى خوا بکا. هه‌ر کاتێ حه‌زره‌تى زه‌که‌ریا ده‌چۆ حوجره‌که‌ى ته‌ماشاى ده‌کرد میوه‌ى هاوینى له زستاندا لایه و ئى زستانى له‌هاویندا لایه. زۆرى لا عه‌جایب بوو, فه‌رموو ئه‌ى مه‌ریه‌م ئه‌و میوه‌ت له‌کوێ بۆ دێ؟ گوتى له‌لایه‌ن خواوه ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو بکا به بێ حساب رزق ده‌دا به هه‌رکه‌سێک که خۆى مه‌یلى بێ. بابچینه سه‌ر باسى له‌دایک بوونى حه‌زره‌تى عیسا هه‌ر وه‌کو خواوه‌ندى گه‌وه له سوره‌ى مریه‌م دا به ته‌واوى باسى ده‌کا و ده‌فه‌رموێ: (وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ مَرْيَمَ إِذِ انْتَبَذَتْ مِنْ أَهْلِهَا مَكَانًا شَرْقِيًّا)مریم/١٦ ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر تۆ به هۆى قورئانه‌وه باسى مریه‌م و له دایک بوونى حه‌زه‌تى عیسا بۆ گه‌له‌که‌ت وه‌رگێڕه‌که چۆن حه‌زره‌تى عیساى بووه له کاتێکدا که حه‌زره‌تى مه‌ریه‌مه له‌لاى ڕۆژهه‌ڵاتى (بيت المقد‌س) له خه‌ڵوه‌تى یه‌که‌یدا بوو, خۆى دووره‌په‌رێز گرتبوو له خۆم و که‌س و کارى و خه‌ڵک. (فَاتَّخَذَتْ مِنْ دُونِهِمْ حِجَابًا فَأَرْسَلْنَا إِلَيْهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرًا سَوِيًّا)مریم/١٧ خۆى شاردبۆوه له خه‌ڵک ئێمه حه‌زره‌تى جوبره‌ئیلمان نارد بۆ لاى له سه‌ر سووره‌تى ئینسانیکى ته‌واو, بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ریه‌م لێ نه‌ترسێ و له ترسانى ڕانه‌کا. حه‌زره‌تى مه‌ریه‌م که چاوى به‌و پیاوه بێگانه که‌وت وه‌ى زانى پیاو خه‌راپه و خه‌یاڵى خه‌راپى هه‌یه، (قَالَتْ إِنِّي أَعُوذُ بِالرَّحْمَنِ مِنْكَ إِنْ كُنْتَ تَقِيًّا)مریم/١٨ گوتى په‌نا ده‌گرم به‌خوا له شه‌ڕى تۆ ئه‌گه‌ر به دینى و ته‌قوات هه‌یه هه‌سته بڕۆ و دوور که‌وه. حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل که زانى زۆر ده‌ترسێ خۆى ئاشکرا کرد و فه‌رموى: (قَالَ إِنَّمَا أَنَا رَسُولُ رَبِّكِ لِأَهَبَ لَكِ غُلَامًا زَكِيًّا)مریم/١٩ ئه‌ى مه‌ریه‌م مه‌ترسه من به‌شه‌ر نیم مه‌لائیکه‌م فرستاده‌ى خوام هاتووم کورێکى پاکت بده‌مێ. مه‌ریه‌م که ئه‌و خه‌به‌ره‌ى بیست زۆرى لا عه‌جایب بوو ڕه‌نگێکى هێنا و برد و به سه‌رسامى یه‌وه گوتى: (قَالَتْ أَنَّى يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ وَلَمْ أَكُ بَغِيًّا)مریم/٢٠ جا چۆن من منداڵم ده‌بێ خۆ من شوم نه‌کردوه به حه‌ڵالێ که‌س ده‌ستى له ده‌ستى نه‌داوم و خوا خۆى ده‌زانى خه‌راپیشم نه‌کردوه؟ حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل جوابى دایه‌وه و فه‌رموى: (قَالَ كَذَلِكِ قَالَ رَبُّكِ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٌ وَلِنَجْعَلَهُ آَيَةً لِلنَّاسِ وَرَحْمَةً مِنَّا وَكَانَ أَمْرًا مَقْضِيًّا)مریم/٢١ ئه‌ى مه‌ریه‌م وه‌ک تۆ ده‌ڵێ وایه به‌ڵام خوا ده‌فه‌رموێ: منداڵ بوونى بێ باب لاى من ئاسانه و هیچ عه‌جایب نیه به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڵگه و ده‌لیل بێ له‌سه‌ر قودره‌تى خوا لاى خه‌ڵک و هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌تێک بێ تا خه‌ڵک دواى که‌ون و ڕێگاى ڕاست بگرن, فه‌رمووى تازه قه‌ڵه‌مى پێدا هاتوه ڕه‌د نابێته‌وه و هه‌ر ده‌بێ.( فَحَمَلَتْهُ فَانْتَبَذَتْ بِهِ مَكَانًا قَصِيًّا)مریم/٢٢ حه‌زره‌تى جوبره‌ئیل به ئه‌مرى خوا فوى کرد به سه‌رو چاوى حه‌زره‌تى مه‌ریه‌مدا و حامیله بوو به حه‌زره‌تى عیسا. حه‌زره‌تى مه‌ریه‌م که هه‌ستى کرد به گریان و ئه‌وه‌نده‌ى دیش خۆى له خه‌ڵک شارده‌وه و شه‌و و رۆژ ده‌گریا و ده‌ى گوت ئه‌ى خواى گه‌وره جا خۆ که‌س باوه‌ڕم پێ ناکا ئه‌ى خاک به‌سه‌رم که‌س له دنیادا وه‌ک من خه‌جاڵه‌ت و ڕیسوا نه‌بوه. (فَأَجَاءَهَا الْمَخَاضُ إِلَى جِذْعِ النَّخْلَةِ قَالَتْ يَا لَيْتَنِي مِتُّ قَبْلَ هَذَا وَكُنْتُ نَسْيًا مَنْسِيًّا)مریم/٢٣ کاتێک وه‌ختى منداڵ بوونى هات و ده‌ستى کرد به ژانان زۆر ناره‌حه‌ت بوو له‌به‌ر خه‌جاڵه‌تیان ئاوایى به‌جێ هێشت و ڕووى کرده سه‌حرا و بیابان ئیش و ئازارى منداڵ بوون تینى بۆ هینا ڕۆى تا گه‌یشته بن دار خورمایه‌ک به‌ڵام داره‌که وشک ببوو گه‌ڵاى پێوه نه‌بوو ناچار بوو له‌به‌ر ناڕه‌حه‌تى و سه‌رماى زستان چۆ بن داره‌که و پاڵیدا به داره‌که‌وه و ده‌گریا و ده‌ى گوت: ئه‌ى خواى گه‌وره فریام که‌وه چۆنم لێ قه‌وما نه‌مامان هه‌یه پاڵى پێوه ده‌م نه‌که‌س هه‌یه چۆرێکم ئاو داتێ نه‌خزمێکم لایه ڕووى کرده ئاسمان و له کاتێکدا که خه‌ریکى وه‌زعى حه‌ملى بوو ده‌گریا و ده‌ى گوت سه‌دبڕیا بمردمایه و حاڵه‌م چاو پێ نه‌که‌وتایه له‌و قسانه‌دا بوو کوڕێکى زۆر جوان و پاکى بوو, هه‌ر چه‌ندى زۆرى دڵ به کۆرپه‌که‌ى خۆش بوو به‌ڵام ده‌یگوت جا کێ باوه‌ڕم پێ ده‌کا و کێ ده‌ڵێ داوین پاکه؟ چۆن ئافره‌ت بێ مێرد منداڵى ده‌بێ؟ زۆر غه‌مبار و ناڕه‌حه‌ت بوو زۆرى به‌زه‌یى به خۆیدا ده‌هاته‌وه زۆرى تینوو بوو به‌ڵام حه‌مد و سه‌نا بۆ خوا زۆر جار زوو فریاى عه‌بد و به‌نده‌کانى خۆى ده‌که‌وێ و له ته‌نگانه ڕزگاریان ده‌کا.( فَنَادَاهَا مِنْ تَحْتِهَا أَلَّا تَحْزَنِي قَدْ جَعَلَ رَبُّكِ تَحْتَكِ سَڕيًّا)مریم/٢٤ حه‌زره‌تى جوبره‌ئیلى نارد و بانگى کرد ئه‌ى مه‌ریه‌م غه‌م مه‌خۆ خوا له‌به‌ر ده‌متا ئاوێکى جارى و شیرین په‌یدا ده‌کا و, (وَهُزِّي إِلَيْكِ بِجِذْعِ النَّخْلَةِ تُسَاقِطْ عَلَيْكِ رُطَبًا جَنِيًّا)مریم/٢٥ هه‌سته ئه‌و دار خورمایه‌ش ڕاوه‌شێنه خورماى فه‌ریک و تازه ده‌ر ده‌کا. (فَكُلِي وَاشْرَبِي وَقَرِّي عَيْنًا فَإِمَّا تَرَيِنَّ مِنَ الْبَشَڕ أَحَدًا فَقُولِي إِنِّي نَذَرْتُ لِلرَّحْمَنِ صَوْمًا فَلَنْ أُكَلِّمَ الْيَوْمَ إِنْسِيًّا)مریم/٢٦ له‌خورما که تێر بخۆ‌و له‌ئاوه‌که‌ش تێر وه‌خۆ و ده‌ڵت ئاسوده بێ, ئه‌گه‌ر تووشى که‌سێکیش بووى و گوتى: ئه‌و منداڵه چى یه؟ بڵێ من نه‌زرم کردوه قسه ناکه‌م. که هه‌ستا دار خورماکه‌ى ڕاوه‌شاند به قودره‌تى خوا گه‌ڵاى شیینى ده‌رکرد و خورماى گرت و هه‌ڵوه‌رینه به‌رده‌مى که ڕوانى له خوار خۆشى یه‌وه ئاوێک هه‌ڵقوڵى وه و ئاو جاى بووه, تۆزێک سێ بۆرى هات و فه‌رامۆشى شکا, جا له‌و کاته‌وه ده‌ڵێن ئافره‌ت که منداڵى بوو خورما بخوا زۆر باشه. (فَأَتَتْ بِهِ قَوْمَهَا تَحْمِلُهُ قَالُوا يَا مَرْيَمُ لَقَدْ جِئْتِ شَيْئًا فَڕيًّا)مریم/٢٧ ئینجا به غه‌مبارى و گریانه‌وه هه‌ستا و منداڵه‌که‌ى له‌باوه‌شێ کرد و به‌ره‌و ماڵ گه‌ڕایه‌وه خه‌ڵک که زانیان منداڵى بووه دستیان کرد به لۆمه‌کردن و قسه پێ گوتنى, ده‌یانگوت: ئه‌و منداڵه‌ت چۆن بووه؟ به‌ڕاستى وه‌زعێکى سه‌یرت به‌سه‌ردا هاتووه و شتێکى عه‌جایب له تۆ ڕ‌وى داوه چۆن ئافره‌ت مێردى نه‌کردبێ منداڵى ده‌بێ؟ (يَا أُخْتَ هَارُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ امْرَأَ سَوْءٍ وَمَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِيًّا)٩مریم/٢٨ ده‌یانگوت ئه‌ى خوشکى هاڕون خۆ باوکت پیاوێکى خه‌راپ نه‌بوو دایکیشت قه‌ت خه‌راپه و کارى خه‌راپى نه‌ده‌کرد ئه‌ى تۆ ئه‌و منداڵه‌ت له‌کوێ بووه؟ (فَأَشَارَتْ إِلَيْهِ قَالُوا كَيْفَ نُكَلِّمُ مَنْ كَانَ فِي الْمَهْدِ صَبِيًّا)مریم/٢٩ حه‌زره‌تى مه‌ریه‌م له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو قسه‌و باسه‌دا به ئامۆژگارى حه‌زره‌تى جوبره‌ئیلى کرد و قسه‌ى نه‌کرد. به‌ڵام ئیشاره‌ى کرد بۆ لاى منداڵه‌که‌ى و به ئیشاره گوتى جوابیان بده و گوتى له‌و کوڕه پرسن جوابتان ده‌داته‌وه خه‌ڵکه‌که ئه‌وه‌نده‌ى دیش ڕقیان هه‌ستا و توڕه بوون و گوتیان تۆ گاڵته‌مان پێ ده‌که‌ى چۆن منداڵى سه‌ر لانکه قسه ده‌کا؟ له‌و کاته‌دا به ئه‌مرى خوا حه‌زره‌تى عیسا وه‌ده‌نگ هات و گوتى: (قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ آَتَانِيَ الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيًّا)مریم/٣٠ ئه‌ى خه‌ڵکینه من عه‌بد و به‌نده‌ى خوام کتێبم بۆ ده‌نێرى و ده‌مکا به پێغه‌مبه‌ر و گوتى (وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنْتُ وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا)مریم/٣١ له‌هه‌ر جێگایه‌ک بم پیت و به‌ره‌که‌تى ده‌که‌وتێى و خوا ئه‌مرم پێ ده‌کا به نوێژ کردن و زه‌کات دان تا زیندو بم, (وَبَرًّا بِوَالِدَتِي وَلَمْ يَجْعَلْنِي جَبَّارًا شَقِيًّا)مریم/٣٢ گوتى خوا واى کردوه له‌گه‌ڵ دایکم چاک بم خۆم به زل نه‌زانم گوناح نه‌که‌م (وَالسَّلَامُ عَلَيَّ يَوْمَ وُلِدْتُ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا)مریم/٢٣ فه‌رموى له رۆژى له‌دایک بونمڕا تا ده‌چمه ناو گۆر و زیندوو ده‌کرێمه‌وه بۆ موحاسبه خوا له مه‌کرى شه‌یتان و خه‌راپه‌ى مه‌حفوزى کردم و ئاگاداریم ده‌کا. که حه‌زره‌تى عیسا له لانکه‌دا ئه‌و قسانه‌ى کرد خه‌ڵکه‌که واقیان وڕما و سه‌رسام بوون و بۆیان ئاشکرا بوو که حه‌زره‌تى مه‌ریه‌م بێ گوناحه و ئه‌و خوایه‌ى که منداڵ له لانکه‌دا وه‌ده‌نگ بێنێ ده‌شتوانێ بێ باب به‌وه له‌دى بێنێ جا با لێره‌دا تا سبه‌ینێ هه‌موو لایه‌ک به‌خوا بسپێرین و ئه‌گه‌ر عومر وه‌فاى کرد به‌یانى ده‌چینه‌وه خزمه‌تیان.

