سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێغه‌مبه‌ر عیسا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت به‌شى دووه‌م
نوسینى/م.مه‌لا محمدى شه‌ڵماشى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
موسڵمانینه با له مه‌جلیسى ئه‌و ڕۆماندا بچینه‌وه خزمه‌ت حه‌زره‌تى عیسا و بزانین ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره چۆن ژیاوه و چى لێ به‌سه‌ر هات و په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرین حه‌زره‌تى عیسا وه‌کو هه‌موو منداڵێک گه‌وره بوو به‌ڵام له‌بیرو باوه‌ڕ و عه‌قڵ و شعور و خو ڕه‌وشتدا له هه‌موو منداڵیک جیاواز بوو له‌سه‌ر پشتى لانکه‌دا قسه‌ى ده‌کرد له ته‌مه‌نى منداڵی‌دا موعجیزه‌ى ده‌نواند. خواوه‌ندى گه‌وره به ئیلهام خستى یه دڵى دایکى یه‌وه که شام و فه‌له‌ستین به‌جێ بێڵى و بڕوا بۆ میسر ده‌نا (هيروس)کوڕه‌که‌ى ده‌کوژێ. حه‌زره‌تى مه‌ریه‌م به‌دزى خه‌ڵک ڕۆیشت بۆ میسر له‌پاش دوازده ساڵ که خه‌به‌رى زانى (هيروس)مردوه گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتى شام و چوونه شارى ناسیره و تا ته‌مه‌نى حه‌زره‌تى عیسا بوو به سێ ساڵ هه‌ر له‌وى مانه‌وه هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌یه به په‌یره‌وه‌کانى ده‌ڵێن نه‌سرانى ئینجا له ته‌مه‌نى سى ساڵیدا خواوه‌ندى گه‌وره ئینجیلى بۆ نارده خوارێ و ده‌ستى کرد به ئامۆژگارى کردنى خه‌ڵک.
هه‌ر وه‌کو خواى گه‌وره له سوره‌ى (المائدة) ده‌فه‌رموێ: (وَآَتَيْنَاهُ الْإِنْجِيلَ فِيهِ هُدًى وَنُورٌ وَمُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةً لِلْمُتَّقِينَ)المائده/٤٦ واته ئێمه ئینجیلمان بۆ عیسا نارد که رێ نمونى تێدایه بۆ نورى ئیمان و په‌یره‌وى له ته‌ورات ده‌کا و پڕه له ئامۆژگارى بۆ ئه‌وانه‌ى له‌خوا بترسن. حه‌زره‌تى عیسا له ته‌مه‌نى سى ساڵیدا که ئینجیلى بۆ هاته خوارێ ده‌ستى کرد به ئامۆژگارى خه‌ڵک هه‌ر وه‌کو خواى گه‌وره له باسى ده‌کا و ده‌فه‌رموێ: (وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِنْ بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ)الصف/٦ کاتێک عیساى کوڕى مه‌ریه‌م گوتى ئه‌ى ئه‌ولادى ئیسرائیل من فرستاده‌ى خوام بۆ لاى ئێوه و باوه‌ڕم به ته‌وڕات هه‌یه و مژده‌ى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌شم پێ یه که له دوا من ده‌بێته پێغه‌مبه‌ر و ناوى ئه‌حمه‌ده واته محمدى موسته‌فا درودى خوا له‌سه‌ر بێ. (فَلَمَّا جَاءَهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا هَذَا سِحْرٌ مُبِينٌ)الصف/٦ به‌ڵام که حه‌زره‌تى عیسا ئینجیلى بۆ خوێنده‌وه و موعجیزه‌ى نیشان دان له باتى ئه‌وه‌ى ئیمانى پێ بێنن ده‌یانگوت به‌ڕاستى عیسا ساحرێکى زۆر گه‌وره‌یه و ئه‌وه‌ى ده‌ى کا سیحرێکى ئاشکرایه: حه‌زره‌تى عیسا ده‌ى فه‌رموو (وَرَسُولًا إِلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنِّي قَدْ جِئْتُكُمْ بِآَيَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ أَنِّي أَخْلُقُ لَكُمْ مِنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْڕ فَأَنْفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِ اللَّهِ وَأُبْڕئُ الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ وَأُحْيِي الْمَوْتَى بِإِذْنِ اللَّهِ وَأُنَبِّئُكُمْ بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِي بُيُوتِكُمْ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ)ال عمران/٤٩ من له قور ته‌یر دروست ده‌که‌م فوى پێدا ده‌که‌م به ئه‌مرى خوا روحى وه‌به‌ر دێ و ده‌فڕێ که‌ڕ و ڵاڵ و به‌له‌ک جاک ده‌که‌مه‌وه و مردو زیندو ده‌که‌مه‌وه به ئیزنى خوا و چیتان خوارد بێ و بخۆن ده‌زانم و ئیمان بێنن زۆرتان قازانجه و ده‌لیل و به‌ڵگه له‌و موعجیزانه گه‌وره‌تر نابن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تى من. خواوه‌ندى گه‌وره موعجیزه‌ى واگه‌وره‌ى دا بوو به حه‌زره‌تى عیسا که زمان له به‌رامبه‌ریاندا ڵاڵه کۆمه‌ڵێک ئیمانیان پێ هێنا به تایبه‌تى دوازده که‌س که ناو ده‌برێن به حه‌واریین شه‌و و ڕۆژ له خزمه‌تیدا بوون حه‌زره‌تى عیسا بۆ هه‌ر شار و دێ یه‌ک بچوبایه له‌گه‌ڵى ده‌چوون له‌سه‌فه‌رێکدا تووشى چۆڵ و بیابانێک بوون زۆریان برسى بوو له تێنوان زمانیان نه‌ده‌گه‌ڕا و گه‌رویان وشک ببوو له کاتێکدا ئه‌وان له‌و حاڵه‌دا بوون و حه‌زره‌تى عیسا دڵخۆشى ده‌دانه‌وه ڕوویان کرده حه‌زره‌تى عیسا و گوتیان: (إِذْ قَالَ الْحَوَاڕيُّونَ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ هَلْ يَسْتَطِيعُ رَبُّكَ أَنْ يُنَزِّلَ عَلَيْنَا مَائِدَةً مِنَ السَّمَاءِ قَالَ اتَّقُوا اللَّهَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ)المائده/١١٢ ئه‌ى عیساى کورى مه‌ریه‌م خوا ده‌توانێ له ئاسمان‌ڕا و له غه‌یبه‌وه سفره‌یکمان بۆ نازل بکا؟ هه‌ر وه‌ک موعجیزه‌ى ئه‌رزیت نیشان داوین موعجیزه‌یه‌کى ئاسمانیشمان نیشان بده‌ى؟ حه‌زره‌تى عیسا ئه‌و پرسیاره‌ى زۆر پێ ناخۆش بوو فه‌رمووى له خوا بترسن و داواى شتى وا مه‌که‌ن ئه‌گه‌ر موسڵمانن گوتیان: (قَالُوا نُڕيدُ أَنْ نَأْكُلَ مِنْهَا وَتَطْمَئِنَّ قُلُوبُنَا وَنَعْلَمَ أَنْ قَدْ صَدَقْتَنَا وَنَكُونَ عَلَيْهَا مِنَ الشَّاهِدِينَ)المائده/١١٣ قوربان برسى مانه ده‌مان هه‌وێ لێ تێر بخوێن و ئیمانمان پته‌وتر بێ و شاهیدیش بین بۆ خه‌ڵکى وه‌گێرین تا زیاتر ئیمان بێنن به‌هه‌ر جۆرێک بوو خۆیان گه‌یانده قه‌راغ شارى (بيت المقد‌س) (قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ اللَّهُمَّ رَبَّنَا أَنْزِلْ عَلَيْنَا مَائِدَةً مِنَ السَّمَاءِ تَكُونُ لَنَا عِيدًا لِأَوَّلِنَا وَآَخِڕنَا وَآَيَةً مِنْكَ وَارْزُقْنَا وَأَنْتَ خَيرُ الرَّازِقِينَ)المائده/١١٤ حه‌زره‌تى عیسا که زانى به ڕاستیانه‌و درۆ ناکه‌ن ڕ‌وى کرده ئاسمان و گوتى ئه‌ى خواى گه‌وره سفره له ئاسمان و له غه‌یبه‌وه بۆ بنێره تا بیکه‌ینه جه‌ژن و ببێته به‌ڵگه‌ێیکى گه‌وره‌ش له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى من و رزقمان بۆ بنێره تۆ چاکترین رازقى. (قَالَ اللَّهُ إِنِّي مُنَزِّلُهَا عَلَيْكُمْ فَمَنْ يَكْفُرْ بَعْدُ مِنْكُمْ فَإِنِّي أُعَذِّبُهُ عَذَابًا لَا أُعَذِّبُهُ أَحَدًا مِنَ الْعَالَمِينَ)المائده/١١٥ خوا فه‌رمووى من ئه‌و سفره‌تان بۆ نازل ده‌که‌م به‌ڵام هه‌ر که‌سێک چاوى پێ که‌وتوو ئیمانى پێ نه‌هێنا و کافر بوو ئه‌وه تووشى عه‌زابێکى واى ده‌که‌م که که‌سم وا عه‌زاب نه‌دابێ. ڕاوى ده‌ڵێ هه‌موو فه‌سڵى خوان ڕۆژى یه‌ک شه‌ممه بوو له‌به‌ینى دوو په‌له هه‌وردا سفره‌ێک له ئاسمانیڕا هاته خوارێ حه‌زره‌تى عیسا که چاوى پێ که‌وت به گریان فه‌رموى ئه‌ى خواى گه‌وره بیگێڕى به‌هۆى پیت و به‌ره‌که‌ت و نه‌بێته هۆى عه‌زاب له‌کاتى نازڵ بونیدا خه‌ڵکه‌که بونێکى ئه‌وه‌نده خۆسیان به‌سه‌ردا هات که قه‌ت بۆنى وایان نه‌کردبوو حه‌زره‌تى عیسا و حه‌واریه‌کان سوجده‌ى شوکریان برد و زۆر پێ خۆشحاڵ بوون. له‌و کاته‌دا جوله‌که‌کان خه‌به‌ریان زانى به په‌له هاتن چاویان به شتێکى عه‌جایب که‌وت سفره‌یه‌ک دانراوه سه‌رپۆشێکى جوانى به‌سه‌ر هه‌ڵکێشراوه.حه‌زره‌تى عیسا ڕووى کرده خه‌ڵکه‌که و فه‌رمموى کێ هه‌مان زیاتر له خوا ده‌ترسێ با هه‌ستى ئه‌و سه‌ر پۆشه له‌سه‌ر سفره لا به‌رى تا بزانین چى تێدایه و ده‌ست بکه‌ین به خواردن حه‌واریه‌کان گوتیان قوربان له تۆمان گه‌وره‌تر و به‌دین تر و باشتر تێدا نیه خۆت په‌رده‌ى له‌سه‌ر لبه حه‌زره‌تى عیسا هه‌ستا ناوى خواى هێنا و سه‌رپۆشى له‌سه‌ر لابرد ته‌ماشایان کرد ئه‌نواعى خوارده‌مه‌نى له‌سه‌ره و هه‌رچى نه‌فس ئاره‌زووى بکا ریزکراوه به ڕیوایه‌تێک ده‌ڵێن حه‌زره‌تى عیسا و حه‌واریه‌کان و زۆر خه‌ڵکى تریش ده‌ستیان کرد به خواردن و تا چل رۆژ رۆژێ جارێک ئه‌و سفره له غه‌یبه‌وه ده‌هات هه‌ر فه‌قیرێک له ته‌عامى ئه‌و سفره‌ى بخواردایه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بوو هه‌ر گول و که‌چه‌ڵ و به‌ڵه‌ک و شه‌ل و نه‌خۆشێک دوو پاروى بخواردنایه چاک ده‌بوونه‌وه. به‌و موعجیزه گه‌وره خه‌ڵک زۆر ئیمانیان هێنا به‌ڵام کۆمه‌ڵێک له جوله‌که‌کان له روى خوره‌وشتێکى که له قه‌دیمه‌وه هه‌ر بوو یانه و که‌لله‌یان ده‌رناچێ گوتیان چۆن له لایه‌ن خواوه سفره نازڵ ده‌بێ؟ خواى گه‌وره وه‌حى کرد بۆ لاى حه‌زره‌تى عیسا و فه‌رموى من وه‌عده‌م داوه که هه‌ر که‌س له‌و سفره بخوا و ئیمانى پێ نه‌بێ تووشى غه‌زه‌ب و عه‌زابێکى وایان ده‌که‌م که‌س عه‌زابى واى نه‌دى بێ بۆ به‌یانى ئه‌و ڕۆژه سێ سه‌د که‌سیان بون به به‌راز و له ماڵه‌کانیان وه‌ده‌رکه‌وتن و به کۆڵانانه‌وه ده‌گه‌ڕان و داوێنى حه‌زره‌تى عیسایان ماچ ده‌کرد حه‌زره‌تى عیسا دووعاى کرد و فه‌رموى با چیدى زه‌لیل نه‌بن خوا دوعاکه‌ى گیرا کرد و مردن ئاخرى کاهین و مالم و زاناکان که زانیان زۆربه‌ى خه‌ڵک دواى ده‌که‌وێ و بازارى وان که‌ساد ده‌بێ ده‌ستیان کرد به غه‌یبه‌ت کردنى و لاى خه‌ڵک ده‌یانگوت عیسا ساحیرێکى زۆر گه‌وره‌یه له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر فریا خۆمان نه‌که‌وین دینه‌که‌مان له‌به‌ین به‌رى چونکه تا ئێستا هه‌ر پێغه‌مبه‌رێک هاتبێ دینى حه‌زره‌تى موساى به‌تاڵ نه‌کردۆته‌وه که چى ئه‌و کوره بێ بابه به به‌تاڵى داده‌نێ. ڕۆژێک زۆربه‌ى عالمه‌کان خۆیان گه‌یانده لاى پاشاى ڕۆمان گوتیان قوربان ئه‌گه‌ر باوه‌رمان پێ ده‌که‌ى ئێمه به ڕمال و ئه‌ستورلاب چاومان پێ که‌وتووه ئه‌گه‌ر ئه‌و کوڕه بێ بابه نه‌کوژى ته‌خت و به‌ختت له‌به‌ین ده‌با پاشا کاغه‌زى نوسى و پیاوى نارد بۆ لاى حاکمى فه‌له‌ستین که فه‌ورى عیسا بگره و له‌دارى بده! حه‌زره‌تى عیسا خه‌به‌رى زانى بوو که به‌دواى ده‌گه‌رێنخۆى شاردبۆوه نه‌یان ده‌زانى له کوێ یه؟! له کاتێکدا ته‌واوى ماڵم و کاهین و زۆربه‌ى جوله‌که‌کان له مزگه‌وتى (بيت المقد‌س)کۆ ببونه‌وه یه‌کێک له‌وانه‌ى به زاهیر ئیمانى به‌حه‌زره‌تى عیسا هێنا بو به‌ڵام مونافیق بوو به درۆ موسڵمان بوو وه‌ژور که‌وت و گوتى من ده‌زانم عیسا له کوێ خۆى شاردۆته‌وه! حه‌واریه‌کا ئه‌و خه‌به‌ره‌یان زانى ئه‌ونیش ڕایان کرد پیاوى هیروس له‌گه‌ڵ کابراى مونافیق هاتن بۆ ئه‌و جێگه‌یه که حه‌زره‌تى عیساى لێ بوو که چونه ژوره‌وه خوا حه‌زره‌تى عیساى هه‌ڵکێشا و به‌رزى کرده‌وه و کابراى مونافیق برده سه‌ر شکلى و شێوه‌ى حه‌زره‌تى عیسا پیاوه‌کانى حاکم وایان زانى عیسایه ده‌ست و قاچیان به‌ست و له‌داریان دا و کوشتیان. له‌پاشان زانیان که حه‌زره‌تى عیسا نه‌بووه به‌ڵام چ فائیده هه‌ر وه‌کو خواى گه‌وره له سوره‌ى (النساء)دا ده‌فه‌رموێ:( وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَكِنْ شُبِّهَ لَهُمْ) عیسایان نه‌کوشت له‌داریان نه‌دا! به‌ڵام مونافقه‌کان له دار دا وه‌یان زانى عیسایه (بَلْ رَفَعَهُ اللَّهُ إِلَيْهِ)النساْ /١٥٨ به‌ڵکو خوا حه‌زره‌تى عیساى نه‌جات دا به‌رزى کرده‌وه بۆ لاى خۆى ئه‌وه بوو باسى ژیان و به‌سه‌رهاتى حه‌زره‌تى عیسا ئومێد ده‌که‌م په‌ند و ئامۆژگارى لێ وه‌رگرن و ئیمانتان پته‌وتر بێ تا خوا له دنیا و قیامه‌ت ڕه‌حمتان پێ بکا.

