سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
یه‌کخواپه‌رستى ناو وسیفه‌ته‌کان (توحيد ألأسماء والصفات )
ئاماده‌کرنى : دلاوه‌رکوردى.....واته: ئیمان بون به‌وه‌ى, که خواى گه‌وره خاوه‌نى هه‌مو سیفه‌تێکى ته‌واوه ودوره له هه‌مو سیفه‌تێکى ناته‌واوى و که‌م کوڕییه‌وه, هه‌روه‌ها به ته‌نها ناسینى خوا له‌و ناوانه‌دا, که خۆى پێ ناوناون و له‌و سیفه‌تانه‌دا, که له قورئاندا یان له زمانى پێغه‌مبه‌ره‌وه درودى خواى له‌سه‌ر بێت خۆى پێ وه‌سف کردون, ئه‌وه‌ش به چه‌سپاندنیان و سه‌لماندنیان ده‌بێت به شیوه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان, واته: به بێ شێواندن (تحريف) و مانا گۆڕکێ (تأويل) و به‌بێ له‌کارخستن (تعطيل) و چۆنایه‌تى (تكييف) و به‌بێ لێچواندن (تشبه) ٠
که‌وته هه‌تا ڕه‌چاوى ئه‌م خاڵانه نه‌کرێت, یه‌کخواپه‌رستى ناو و سیفه‌ته‌کان نایه‌ته دى:
١- به دور گرتنى خواى گه‌وره له هه‌مو له‌که‌و ناته‌واوى و که‌م و کوڕییه‌ک, ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت که:
أ-خواى گه‌وره به پاک ڕاگرین له هاوسه‌ر و هاوبه‌ش و هاوتا وپشتیوان و تکاکار ( به‌بێ مۆڵه‌تى خۆى ) دۆست (له لاوازییه‌وه) ٠
ب_ خواى گه‌وره به پاک ڕاگرین له نوستن و بێ تاقه‌تى و ماندو بون و مردن ونه‌زانى و سته‌م و بێ ئاگایى و بیر چونه‌وه و وه‌نه‌وزو لایه‌نگیرى و ٠٠هتد خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ [ 1] اللَّهُ الصَّمَدُ[ 2] لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ [ 3] وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُواً أَحَدٌ )[ 4] لإخلاص ١-٤ واته: ئه‌ى موحه‌مه‌د درودى خواى له‌سه‌ر بێت بڵێ: خواى گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه که تاک و ته‌نهایه, خوایه‌ک جێگه‌ى نیازه له کاتى ته‌نگانه‌دا, که‌سى لێ نه‌بوه و له که‌س نه‌بوه , هیچ که‌س هاوتاى ئه‌و نییه , یان ده‌فه‌رموێت: (اللّهُ لاَ إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لاَ تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلاَ نَوْمٌ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلاَّ بِإِذْنِهِ) [البقرة : 255] واته: هه‌ر خوایه‌که بێجگه له‌و هیچ په‌رستراوێک تر نییه و زیندوى ڕاگیرکه‌ره, نه وه‌نه‌وز ده‌دات و نه خه‌و ده‌یباته‌وه هه‌رچى له ئاسمانه‌کان و زه‌وى دایه هى خۆیه‌تى, کێ هه‌یه بتوانێت تکاى به بێ مۆڵه‌تى خۆى له‌لا بکات ٠
٢- ئیمان بون به‌و ناو‌و سیفه‌تانه‌ى, که له قورئان و سونه‌تدا هاتون به شێوه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان وه‌ک چۆن له‌زمانى عه‌ره‌بیدا واتا ده‌به‌خشن به‌بێ زیاد و که‌م که‌واته پێویسته موسوڵمان له‌م خاڵانه به دور بێت:
أ- شێواندن (تحريف) و مانا گۆڕکێ (تأويل) واته لادان و گۆڕینى ناوه‌که, یان سیفه‌ته‌که له واتاکه‌ى خۆى وه‌ک: لێکدانه‌وه‌ى ده‌ستى خواى گه‌وره به‌هیز یان لێکدانه‌وه‌ى باڵابون (استواْ )ى خوا به‌سه‌ر عه‌رشدا به‌ده‌ست به سه‌ردا گرتن (استيلاْ ) یا خود خوێندنه‌وه‌ى ناوى پیرۆزى (الله) به (منصوب )ى له ئایه‌تى (وَ كَلَّمَ اللهُ مُوسَى تَكلِيماََ ) النسا‌و :١٦٤ واته: خوا قسه‌ى له‌که‌ڵ موسادا کرد به قسه کردن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر په‌رچى سیفه‌تى (قسة كردن )ى خواى گه‌وره بده‌نه‌وه چونکه ئه‌گه‌ر وشه‌ى پیرۆزى (الله) له ئایه‌ته‌که‌دا (منصوب ) بێت واته: مو‌سا قسه‌ى له‌گه‌ڵ خوا کرد ٠
ب- له کارخستن (تعطيل ) واته: نکۆڵى کردن له ناو‌و سیفه‌ته‌کانى خواى گه‌وره به بیانوى ئه‌وه‌ى چه‌سپاندنیان ده‌بێته هۆى لێچواندى خواى گه‌وره به دروست کراوه‌کانییه‌وه وه‌ک: نکۆڵى کردن له ده‌ستى خواى گه‌وره بۆنمونه هه‌ندێک و تویانه: خوا توانای هه‌یه به‌ڵام ده‌ستى نییه چونکه ئه‌گه‌ر ده‌ستى هه‌بێت ئه‌وا له دروست کراوه‌کانى ده‌چێت, خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: ( قُلْ إِنَّ الْفَضْلَ بِيَدِ اللّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاءُ ) [آل عمران : 73] ال عمران ٧٣ واته: ئه‌ى موحه‌مه‌ددرودى خواى له‌سه‌ر بێت بڵێ: ڕێز‌و چاکه به ده‌ستى خوایه, ده‌یدات به هه‌ر که‌س خۆى بیه‌وێت٠ ئاشکرایه وشه‌ى ده‌ست به ڕاشکاوى له ئایه‌ته‌که‌دا هاتوه بێگومان ئه‌و بیانوه‌ى که ده‌ڵێن: چه‌سپاندنى ناو‌و سیفه‌ته‌کان ده‌بێته هۆى لێچواندنى خواى گه‌وره به دروست کراوه‌کانییه‌وه, له‌به‌ر دو هۆ پوچ و بێ بناغه‌یه‌٠
١- ئه‌و بیانوه واده‌گه‌یه‌نێت, که فه‌رمایشته‌کانى خواى گه‌وره پێچه‌وانه‌ى یه‌کترن, چونکه خواى گه‌وه ناو‌و سیفه‌ته‌کانى بۆ خۆى چه‌سپاندوه وده‌فه‌رموێت: [لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَىْءٌ ]الشورى ١١ واته: هیچ شتێک به وێنه‌ى خوا نییه ٠
٢- مه‌رج نییه دو شت ناوه‌کانیان, یان سیفه‌ته‌که‌یان به بێژه (لفظ ) وه‌کو یه‌ک وابو ئیتر خۆشیان له ماک و ناوه‌ڕۆکدا له یه‌کدى بچن, بێگومان سیفه‌ته‌کانى خواى گه‌وره به جۆرێکن که شایسته‌ى شکۆمه‌ندى ئه‌ون و له‌سیفه‌تى هیچ کام له دروست کراوکانى ناچن ٠
ج-چۆنایه‌تى (تكييف ) واته: ده‌ستنیشان کردنى چۆنیه‌تى و شێوه‌یه‌کى دیاریکراو بۆ سیفه‌ته‌کانى خواى گه‌وره ٠
د-لێچواندن (تشبة) واته: لێچواندنى سیفه‌ته‌کانى خواى گه‌وره به سیفه‌تى دروستکراوه‌کانییه‌وه وه‌ک: لێچواندنى زاتى خوا, یان ڕ‌وى خوا یان ده‌ستى خواى گه‌وره به هى دروستکراوه‌کانییه‌وه بۆ نمونه جوله‌که‌کان ده‌یان گوت ده‌ستى خوا قونجاوه ونابه خشێت, وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَقَالَتِ الْيَهُودُ يَدُ اللّهِ مَغْلُولَةٌ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ وَلُعِنُواْ بِمَا قَالُواْ بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ يُنفِقُ كَيْفَ يَشَا )[المائدة : 64]واته: جوله‌که‌کان ده‌یان وت: ده‌ستى خوا قونجاوه ده‌ستیان بقونجێت و به‌و قسه‌یه نه‌فرینیان لێ کراوه, به‌ڵکو هه‌ردو ده‌ستى واڵان و کراوه‌ن , هه‌رچۆنێک بیه‌وێت ده‌به‌خشێت خواى گه‌وره کراوه‌یه و لو هیچ ڕویه‌که‌وه له ده‌ستى مرۆڤ ناچێت ٠
٣- نیاز بڕین له په‌ى بردن به چۆنیه‌تى و ماکى سیفه‌ته‌کانى خواى گه‌وره, واته: نابێ نه دڵ و نه‌به بۆ چون و نه‌به زمان چۆنیه‌تى یان ده‌ستنیشان بکرێت, به‌ڵام ده‌بێ چۆنیه‌تى ئیمان پێ بونیان به‌م شێوه‌یه بێت ٠
أ- دڵنیا بین له‌وه‌ى هه‌ریه‌ک له‌و ناو‌و سیفه‌تانه‌ى, که له قورئان و سوننه‌تدا هاتون, ناو‌و سیفه‌تى خواى گه‌وره‌ن ٠
ب- بزانین که هه‌ر یه‌ک له ناوه‌کانى واتاى سیفه‌تێک یان چه‌ند سیفه‌تێکى خواى گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت و خاوه‌نى ئه‌و سیفه‌ته‌یه, به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌ر کام له سیفه‌ته‌کانى ناوێک بن بۆ خواى گه‌وره, چونکه هه‌ندێک سیفه‌ت له فرمانى خواوه وه‌رگیراوه, وه‌ک: توڕه‌یى ٠
ج- بزانین که خواى گه‌وره به واقیعى ئه‌و سیفه‌ته‌ى تێدایه بۆ نمونه: یه‌کێک له ناوه پیرۆزه‌کانى (السميع)ه واته (بيسةر) ئینجا پێویسته ئیمانمان وابێت که:
١- (السميع) ناوێکى خواى گه‌وره ٠
٢- خواى گه‌وره سیفه‌تى بیستنى هه‌یه ٠
٣- به واقیعى ده‌بیستێت و گوێى له وته‌و ده‌نگه‌کانه ٠

