سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
جۆره‌کانى هاوبه‌شدانان.....ئیمان
هاوبش دانان دوو جۆره: هاوبه‌ش دانانى گه‌وره (الاكبر) و هاوبه‌ش دانانى بچوک (الاصغر) ٠هه‌ریه‌ک له‌م دوو جۆره ده‌چێته چوار چێوه‌ى خاڵه‌کانى پێشوه‌وه, به‌لام حوکمى هه‌ر یه‌کیان به پێى ده‌رئه‌نجامه‌که‌ى جیاوازه و قوڵ بونه‌وه‌ى زیاترى تێدایه,
واته: به شێوه‌یه‌کى گشتى هاوبه‌ش دانان که له‌و بوارانه‌ى پێشوه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت, ده‌کرێت به دوو جۆره‌وه:
یه‌که‌م: هاوبه‌ش دانانى گه‌وره (الشرك الاكبر):
ئه‌و هاوبه‌ش دانانه‌یه, که به ته‌واوى بیرباوه‌ڕى یه‌کخواپه‌رستى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه خواى گه‌وره‌ش لێى خۆش نابێت و خاوه‌نه‌که‌ى ناچێته به‌هه‌شت و نمونه‌ى ئه‌م جۆره زۆرن له‌وانه:
أ- پاڕانه‌وه له غه‌یرى خوا: خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ([قُلْ إِنَّمَا أَدْعُو رَبِّي وَلَا أُشْڕكُ بِهِ أَحَداً ][20]){الجن : 20}واته: ئه‌ى موحه‌مه‌د درودى خواى له‌سه‌ر بێت بڵێ: ته‌نها له په‌روه‌ردگارم ده‌پاڕێمه‌وه و هیچ که‌س ناکه‌م به هاوبه‌شى ،پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت {الدعا‌ء هو العبادة}( رواه الترمذي و قال حسن صحيح )
واته: نزا‌و پاڕانه‌وه په‌رستنه ٠
ب- سه‌ربڕین بۆ غه‌یرى خوا: چونکه خواى گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت: [فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ[2 ]]{الكوثر : 2}واته: نوێژ و قوربانى بۆ په‌روه‌ردگارت بکه پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت: {لعن الله من ذبح لغيرالله } (رواه مسلم )واته: نه‌فرینى خوا له‌و که‌سه بێت که قوربانى بۆ غه‌یرى خوا سه‌رده‌بڕێت ٠
ج- ترسان له غه‌یرى خوا: واته ترسێک که له بیروباوه‌ڕه‌وه سه‌رچاوه بگرێت وه‌ک ئه‌وه‌ى مرۆڤ له مردو, یان له غائیب یاخود له مه‌رقه‌د بترسێت که توشى زیانى بکه‌ن خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [أَلَيْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ وَيُخَوِّفُونَكَ بِالَّذِينَ مِن دُونِهِ وَمَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ[36]] {الزمر : 36}واته: ئایا به‌س نییه, که خوا له پشت به‌نده‌که‌یه‌وه ؟ به‌و بت و په‌رستراوانه ده‌ت ترسێنن که بێجگه له خوا ده‌یانپه‌رستن ٠
د- ئیمان بوون به‌وه‌ى خواى گه‌وره کوڕ یان کچ یاخود یاریده‌رى هه‌یه: خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَجَعَلُواْ لِلّهِ شُرَكَاء الْجِنَّ وَخَلَقَهُمْ وَخَرَقُواْ لَهُ بَنِينَ وَبَنَاتٍ بِغَيْڕ عِلْمٍ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يَصِفُونَ[100 ]](الأنعام : (١٠٠واته: هاوبه‌شى جنۆکه‌یان بۆ خوا داناوه, هه‌رچه‌نده خواش دروستى کردون, بوهتانى کوڕ و کچى بۆ ده‌که‌ن به نه‌فامى وه‌ک عوزێر و مه‌سیح و فریششته پاک و بێگه‌ردى بۆ خواى گه‌وره له‌وه‌ى, که خواى پێ وه‌سف ده‌که‌ن ٠
ه- حه‌ڵاڵ کردن یان حه‌ڕام کردنى شت به پێى ئاره‌زو: واته: بزانێت خواى گه‌وره شتێکى حه‌ڕام کردوه, به‌لام به خواستى خۆى, یان به خواستى که‌سێکى تر به حه‌ڵاڵى بزانێت, چونکه خواى گه‌وره له وه‌سفى هاوبه‌ش دانه‌راندا ده‌فه‌رموێت [وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُواْ لَوْ شَاء اللّهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ [35]] {النحل : 35}واته: ئه‌وانه‌ى هاوبه‌شیان بۆ خوا دانابو ده‌یان گوت: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه بێجگه له خۆى هیچ شتێکى ترمان نه ده‌په‌رست – نه ئێمه و نه باوباپیرانمان – وه به بێ ویستى خۆى هیچمان حه‌ڕام نه‌ده‌کرد ٠

