سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌رچاوه‌کانی هێز لای باوه‌ڕداران باوه‌ڕ به حه‌قیقه‌ت
نووسینی/د.یوسف ئه‌لقه‌رزاوى
وه‌رگێڕانی/محه‌مه‌د حه‌سه‌ن عه‌بدوڵلآ
باوه‌ڕدار هێزی خۆی له‌و حه‌قیقه‌ته‌وه وه‌رده‌گرێت که ده‌ستی له ملی کردووه. ئه‌و نه کار بۆ شه‌هوه‌تێکی به‌رهه‌ڵستکار و نه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی و نه بۆ کۆمه‌ڵێکی نه‌زان و نه بۆ سته‌مکردن له مرۆڤێک ده‌کات، به‌ڵکو کارده‌کات بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌ویی له‌سه‌ر دروست بووه و هه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌شه ده‌بێت سه‌ربکه‌وێت و ناڕه‌واییش ده‌بێت ژێر بکه‌وێت، [بَلْ نَقْذِفُ بِالْحَقِّ عَلَى الْبَاطِل فَيَدْمَغُهُ فَإِذَا هُوَ زَاهِقٌ وَلَكُمُ الْوَيْلُ مِمَّا تَصِفُونَ ] (الأنبياء)(18)،واته:"جا ئه‌وه له ئێمه ناوه‌شێته‌وه، به‌ڵکو حه‌ق ده‌ماڵین به‌سه‌ر به‌تاڵ و ناحه‌قیدا و ده‌ستبه‌جێ داغانی ده‌که‌ین، هاوار و واوه‌یلا له ئێوه بۆ ئه‌و بوختان و قسه نابه‌جێیانه‌ی ده‌یکه‌ن".
ره‌بعی کوڕی عامر که نێردراوی سه‌عدی کوڕی ئه‌بی وه‌قاص بوو، له شه‌ڕی قادسییه‌دا چووه ناو سوپای فارس، که سه‌رکرده‌که‌یان ڕۆسته‌م بوو، ڕۆسته‌م ماڵ و سامانێکی زۆر و پاسه‌وان و که‌سانێکی زۆری به ده‌وردا بوو، به‌لآم ره‌بعی کوڕی عامر سڵی له‌مانه نه‌کرده‌وه و چووه پێش لێی، پاشان ڕۆسته‌م پێی وت: تۆ کێیت؟ ئێوه کێن؟ ئه‌ویش له وه‌لآمدا وتی: ئێمه گه‌لێکین خوای گه‌وره ناردووینی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌س که ده‌یه‌وێت له به‌ندایه‌تیکردنی به‌نده‌کانه‌وه ده‌ریبهێنین بۆ به‌ندایه‌تیکردنی خوای گه‌وره‌ی تاک و ته‌نهای ببه‌ین و له ته‌نگ و ته‌سکی دونیاوه بۆ فراوانییه‌که‌ی و له سته‌مکارییه‌وه بۆ دادپه‌روه‌ریی ئیسلام.
باوه‌ڕدار به باوه‌ڕبوونی به خوای گه‌وره و حه‌قیقه‌ته‌کان، له‌سه‌ر زه‌وی ده‌وه‌ستێت بێ ئه‌وه‌ی تێک بچێت و بشێوێت، چونکه په‌یوه‌سته به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه و په‌نا ده‌باته به‌ر به‌هێزترین په‌ناگه، [فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ
بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىَ لآ انفِصَامَ لَهَا وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ] البقره(256)،واته:"جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به ـ تاغووت ـ که بریتییه له: هه‌موو ڕێگه و ڕێباز و هێز و به‌رنامه و لادان و بتێک و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت به خوا، جا بێگومان ئه‌و که‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه، شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه، که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نییه و هه‌میشه پته‌و و دامه‌زراوه، خوای گه‌وره‌ش بیسه‌ر و زانایه".
ئه‌و نه دروست کراوێکی له‌کیسچووه و نه بڕێکی فه‌رامۆشکراو، به‌ڵکو جێنشینی خوایه له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌گه‌ر هه‌موو مرۆڤه نه‌زانه‌کانیش دژی بووه‌ستن، ئه‌وا ئه‌و خوای گه‌وره په‌ناگه‌یه‌تی، پاشان جبریل و فریشته‌کان و پیاوچاکانی موسڵمانان له‌گه‌ڵیدا ده‌بن، ئیدی چۆن باوه‌ڕدار بێ هێز ده‌بێت به‌رامبه‌ر مرۆڤه‌کانی تر، که فریشته‌کان له‌پشتی بن؟ ئه‌ی چۆن ملکه‌چ ده‌کات بۆ به‌دیهێنراوه‌کان، که به‌دیهێنه‌ری له‌گه‌ڵدا بێت؟
[الَّذِينَ قَالَ لَهُمُ النَّاسُ إِنَّ النَّاسَ قَدْ جَمَعُواْ لَكُمْ فَاخْشَوْهُمْ فَزَادَهُمْ إِيمَاناً وَقَالُواْ حَسْبُنَا اللّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ * فَانقَلَبُواْ بِنِعْمَةٍ مِّنَ اللّهِ وَفَضْلٍ لَّمْ يَمْسَسْهُمْ سُوءٌ وَاتَّبَعُواْ ڕضْوَانَ اللّهِ وَاللّهُ ذُو فَضْلٍ عَظِيمٍ]آل عمران(173-174) ،واته:"ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵکی (باوةڕ لاواز) پێیان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی خه‌ڵکی بێباوه‌ڕ و خوانه‌ناس خۆیان بۆ ئێوه کۆکردۆته‌وه و خۆیان بۆ ئێوه مه‌لآس داوه، لێیان بترسن خۆتان تووشی به‌لآ مه‌که‌ن ، به‌لآم ئه‌وان واته ئیمانداران به‌و پڕوپاگه‌نده‌یه باوه‌ڕیان زیاتر دامه‌زراو، وتیان: خوامان به‌سه که یاریده‌ده‌ر و یارمه‌تیده‌رێکی چاکه * ئه‌وسا ئیتر موسڵمانان گه‌ڕانه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ فه‌زڵ و ناز و نیعمه‌تی خواییدا، هیچ ناخۆشییه‌کیشیان بۆ پێش نه‌هات، چونکه شوێنی ڕه‌زامه‌ندی خوا که‌وتبوون هه‌ر ئه‌وه‌شیان مه‌به‌ست بوو، خوای گه‌وره‌ش هه‌ر خۆی خاوه‌نی فه‌زڵ و ڕێزێکی زۆر گه‌وره‌یه".
هه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه وای له هه‌ندێک له لاوان کردووه وه‌ک هاوه‌لآنی ئه‌شکه‌وت بن، که به بیروباوه‌ڕه‌که‌یان ڕووبه‌ڕووی پاشایه‌کی ترسناک و گه‌لێکی توندڕه‌و و دڵڕه‌ق بوونه‌وه، سه‌ره‌ڕای که‌می ژماره‌یان و ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی لێیان ده‌کرا، [نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ نَبَأَهُم بِالْحَقِّ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ آمَنُوا بِرَبِّهِمْ وَزِدْنَاهُمْ هُدًى* وَرَبَطْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ إِذْ قَامُوا فَقَالُوا رَبُّنَا رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالآرْضِ لَن نَّدْعُوَ مِن دُونِهِ إِلَهًا لَقَدْ قُلْنَا إِذًا شَطَطًا* هَؤُلَاء قَوْمُنَا اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ آلِهَةً لَّوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا] الکهف(13-15)،واته:"ئێمه به‌ڕاستی و دروستی هه‌واڵی به‌سه‌رهاتی ئه‌و لاوانه‌ت بۆ ده‌گێڕینه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وانه لاوانێک بوون باوه‌ڕی دامه‌زراویان هێنابوو به په‌روه‌ردگاریان، ئێمه‌ش زیاتر له نووری ئیمان و هیدایه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردن * ئێمه‌ش دڵه‌کانیانمان دامه‌زراو کرد و ترسمان تیادا نه‌هێشت (بڕيارياندا كؤمةلَطةي نةفامي جيَبهيَلَن) کاتێک هه‌ستان و وتیان: په‌روه‌ردگاری ئێمه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وییه، هه‌رگیز هانا و هاوار بۆ هیچ خوایه‌کی تر نابه‌ین، جگه له‌و، ئه‌گه‌ر له‌و ڕاستییه لابده‌ین، سوێند به خوا ئه‌وه بێگومان ئێمه له‌و کاته‌دا قسه‌ی نابه‌جێ و نادروستمان کردووه * ئا ئه‌وانه قه‌ومه‌که‌ی خۆمانن (لة ڕيَبازي ڕاست لايانداوة لة جياتي خواناسي) شتی تریان کردووه به خوای خۆیان، ده‌با به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکراش بهێنن له‌سه‌ریان، جا کێ سته‌مکارتره له‌وه‌ی که درۆ بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێت؟!
سێیه‌م/ باوه‌ڕبوون به ژیانی هه‌تاهه‌تایی دواڕۆژ:
باوه‌ڕدار هێزی خۆی له‌و نه‌مرییه‌وه وه‌رده‌گرێت که باوه‌ڕی پێیه‌تی، چونکه ژیانی ئه‌و ته‌نها بریتی نییه له‌م چه‌ند ڕۆژه دیاریکراوه له‌م چه‌ند شوێنه دیاریکراوه‌دا، ئه‌و ژیانه‌ی تر که باوه‌ڕدار خۆی بۆ ئاماده ده‌کات و له‌پێناویدا تێده‌کۆشێت ژیانێکی هه‌تاهه‌تاییه و ئه‌و له‌م خانه‌وه ده‌ڕواته خانه‌یه‌کی تر.
شاعیر ده‌ڵێت:
وما الموت الآ رحله غیر أنَها من المنزل الفانی الى المنزل الباقی
واته:"مردن شتێک نییه جگه له گه‌شتێک، له خانه‌ی نه‌مانه‌وه بۆ خانه‌ی مان و ژیان".
ئه‌وه (عومةيري كوڕي حةمامي ئةنصاري)یه له جه‌نگی به‌دردا کاتێک ده‌بیستێت پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رموویه‌تی:"سوێند به‌و که‌سه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته، هه‌ر که‌س ئه‌مڕۆ بجه‌نگێت و شه‌هید بکرێت له کاتێکدا ئارام بگرێت و چاوه‌ڕوانی پاداشت بێت پشت له دوژمن نه‌کات، ده‌چێته به‌هه‌شتی به‌رینه‌وه". عومه‌یر ده‌ڵێت: به‌خ به‌خ، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت: به‌خ به‌خ له‌چی ده‌که‌یت کوڕی حه‌مام؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئایا له‌نێوان من و به‌هه‌شتدا ته‌نها ئه‌وه نییه که پێشڕه‌وی بکه‌م و بچمه گۆڕه‌پانی جیهاده‌وه؟ له‌م کاته‌دا چه‌ند ده‌نکه خورمایه‌کی پێ بوو که لێی ده‌خوارد، وتی: ئایا من ده‌ژیم تاوه‌کو ئه‌م خورمایانه بخۆم؟ ئه‌مه بۆ ژیانی درێژ ده‌بێت. پاشان ده‌نکه خورماکانی فڕێ‌دا و چووه پێش بۆ مه‌یدانی جیهاد و له‌به‌ری خۆیه‌وه ده‌یوت:
رکچا الى الله بغیر زاد الا التقی و عمل المعاد
و الصبر فی الله على الجهاد و کل زاد عرچه النفاد
غیر التقی والبر و الرشاد
واته: به‌بێ توێشوو بۆ لای خودا ڕاده‌که‌م
جگه له خواترسان و کاری دواڕۆژ چیترم نییه
له‌پێناوی خوادا ده‌بێ ئارام بگرین (لة مةيداني جةنطدا)
هه‌موو توێشوویه‌کیش جگه له ته‌قوا و چاکه به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت..
ئه‌وه (ئةنةسي كوڕي النضر)یشه که ئازایانه ده‌جه‌نگێت له ئوحود دا و ده‌گات به (سوعدي كوڕي مةعاز) و پێی ده‌ڵێت: ها سه‌عد، سوێندم به په‌روه‌ردگاری (نضر)ئه‌وه به‌هه‌شته، له پشت کێوی ئوحوده‌وه بۆنی به‌هه‌شت ده‌که‌م.
Muhamed٩١٢٠٠٩@yahoo.com

