سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕاڤه‌ى هه‌ندێک له ناوه پیرۆزه‌کانى خوا:
کاوان کوردی .....ئاماده‌کردنی : دلاوه‌ر کوردی.....بۆ ئه‌وه‌ى ئاشناییه‌ک ده‌رباره‌ى گوڵزارى ناوه جوانه‌کانى خواى گه‌وره په‌یدا بکه‌ین, لێره‌دا به پێویستى ده‌زانین تیشک بخه‌ینه سه‌ر چه‌ند ناوێکى پیرۆزى, که کاریگه‌رى ڕاسته و خۆ وسه‌ره‌کى یان له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤ هه‌یه, ئه‌وانیش ٠
(الخالق-الرزاق- الفتاح- الرقيب- القادر- المنتقم- الرافع- المميت)٠
(الخالق): واته: به‌دیهَینه‌رى: کردگار ئه‌و خوایه‌یه که به‌دیهێنه‌ر و داهێنه‌رى دروستکراوه‌کانه, به بێ بونى نمونه و شێوه‌گ له پێشتردا , ئه‌گه‌ر به ڕوانگه‌ى مرۆڤانه‌ى خۆمان بیر له دروست کردن بکه‌ینه‌وه, که تواناى هیچ جۆره دروست کردنێکمان نییه به‌م مه‌رجانه نه‌بێ:
أ-شێوه‌یه‌کمان له‌به‌ر ده‌ستدا بێت ٠
ب- که‌ره‌سته‌ى پێویستمان هه‌بێت ٠
ج- قه‌باره‌ى بارستایى و چۆنیه‌تییه‌کى سنوردار بێت ٠
د- مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌کى دیارى کراو بیچت ٠
ئه‌و کاته تێده‌گه‌ین, که خواى گه‌وره دروستکه‌ر و به‌دیهێنه‌رى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌مو شتێکه به که‌ره‌سته‌و شێوه و بارسته و قه‌باره و به‌رده‌وامیه‌وه, هه‌ر له گه‌ردیله‌وه که یه‌که‌ى بنچینه‌یى پێکهاتنى بونه‌وه‌ره, تاکو سه‌رجه‌م زینده‌وه‌ران و گیانداران و مرۆڤ و زه‌وى و ئاسمانه‌کان وسه‌رجه‌م بونه‌وه‌ر, خواى گه‌وره دروستى کردون و هه‌ر هه‌ر خۆى شێوه‌ى بۆ داناون و ڕێساى به‌ڕێوه چونى بۆ دیارى کردون و مانه‌وه و کۆتای‌یان هه‌ر به‌ده‌ستى خۆیه‌تى خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْڕ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ )[الطور : 35] واته: ئایا له هیچه‌وه دروست کراون ؟ یان خۆیان دروست که‌رن ؟ ئایا ئاسمانه‌کان و زه‌وییان دروست کردوه ؟ به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئیمانیان نییه کاتێک جوبه‌یرى کوڕى مونعیم خوا لێى رازى بێت گوێى له‌م ئایه‌تانه بو پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌یخوێنده‌وه, خۆى له‌و کاته‌دا هاوبه‌ش دانه‌ر بو ده‌فه‌رموێت: خه‌ریک بو دڵم ده‌فڕى , واته ده‌ستى به لێدان کرد‌و ئه‌وه یه‌که‌مجاربو ئیمان له دڵمدا جێگیر بو ٠
الرزاق: واته ڕۆزیده‌ر: ئه‌و خوایه‌یه که:
أ- هه‌مو جۆره ڕۆزییه‌کى دروست کردوه ٠
ب- ده‌یدات به هه‌مو دروست کراوه‌کانى ٠
ج- بڕى دیارى کراوى نییه له ئه‌ندازه‌یدا ٠
خواى گه‌وره بۆ دابین کردنى ڕۆزى سه‌ر زه‌وى, چه‌نده‌ها هۆکارى ده‌سته‌به‌ر کردوه له‌وانه: خاک و ڕه‌گه‌زه‌کانى و ئاو گه‌رمى و٠٠٠ هتد ئینجا ڕۆزى خواى به‌خشنده به‌شى هه‌مو دروست کراوه‌کانى ده‌کات و به
ئه‌ندازه و ڕێره و جۆرى دیاریکراو ده‌یدات به تێکڕایان و, هیچیان لێى بێ به‌ش نابن و ڕۆزییه‌کى هه‌مه ڕه‌نگه بۆ هه‌ر ڕه‌گه‌زێک له‌و دروست کراوانه, تاکو له‌به‌ر چاویان نه‌که‌وێت و لێى وه‌ڕس نه‌بن, خواى میهره‌بان بێ نیازه له به‌خشینى ڕۆزى فراوانى به هه‌مو دروستکراوه‌کانى و بێ به‌رامبه‌ر پێیان ده‌به‌خشێت, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (مَا أُڕيدُ مِنْهُم مِّن رِّزْقٍ وَمَا أُڕيدُ أَن يُطْعِمُونِ [ 57] إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ [ 58]( الذاريات 57: 58) واته: نه ڕۆزیم لێیان ده‌وێت و نه ده‌مه‌وێت خواردنم پێ بده‌ن, خوا خۆى ڕۆزى ده‌ره و خاوه‌نى هیزى قایم و له بن نه‌هاتوه ئه‌گه‌ر له خۆمانه‌وه بڕوانین ده‌بینین له ڕ‌وى ڕۆزى دانه‌وه چۆن مامه‌ڵه ده‌که‌ین و خواى گه‌وره چه‌نده خاوه‌نى منه‌ت و چاکه و به هره‌و به‌خشنده‌یییه, چونکه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى که ٠
١- نه دروستکه‌رى خواردنین ٠
٢- نه دابین کردنى به دروست خۆمانه ٠
٣- نه خاوه‌نى هیچ چاکه‌یه‌کین به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه ٠
به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش له جێبه‌جێ کردنى مافى ڕۆزیدان و به‌خشینى خواردندا:
أ-چروکى ده‌که‌ین ٠
ب- به ئاره‌زوى خۆمان ده‌یبه‌خشین ٠
ج- به‌خشینه‌که به نیازى شتیچکه ٠
د- له‌گه‌ل به‌خشیندا منه‌ت ده‌که‌ین !
که‌واته: پێویسته داواى ڕۆزى و بژێوى هه‌ر له ڕۆزیده‌رى ڕاسته‌قینه بکه‌ین و منه‌تبار و چاوله‌به‌ر خواى گه‌وره بین و شوکرانه بژێریى بۆ ده‌ربڕین چونکه هیچ کاتێک فه‌رامۆشمان ناکات, نابێت که‌سى تر به سه‌ر چاوه‌ى بزانین ٠
(القوي): واته: به‌هێز خوایه که توانای ته‌واوى به‌سه‌ر دروستکراوه‌کاندا هه‌یه و ئه‌وپه‌ڕى هێزى هه‌یه و هه‌رگیز بێ توانایى و بێ هێزى و ده‌سته‌وستانى ڕ‌وى تێ ناکات, به واتایه‌کى تر خواى گه‌وره خاوه‌ن هێزێکه که:
١- بێ سنور و ڕه‌هایه ٠
٢- به‌سه‌ر هه‌مو شته‌کاندا ڕاده‌گات ٠
٣- له‌بن نه‌هاتوه وهه‌میشه‌یییه ٠
٤- کاربه‌جێ یى ته‌واو له به‌کارهێنانیدا هه‌یه ٠
هه‌ردو سیفه‌تى دروست کردن و ڕۆزیدان, که پێشتر باسمان کرد به‌ڵگه‌ى ئاشکراو ڕونن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌هیچ ده‌سه‌ڵاتێک نییه هێنده‌ى خواى گه‌وره به‌هێز بێت به‌ڵکو هه‌ر خۆى به‌ته‌نها ئه‌وپه‌رى هێز و ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه و شایسته‌یه موسوڵمان ملکه‌چى بێ و بیپه‌رستێت, واته پێویسته کاریگه‌رى هه‌ر هێز و ده‌سه‌ڵاتێکى تر له‌سه‌ر هه‌ست وهۆشى خۆى دارنێت و نه‌یکات به کانگاى ئاڕاسته‌و ڕوگه‌ى بڕیار, به‌ڵکو سه‌نگییه‌که‌م بدات به ئیمان به خواى گه‌وره و له ناوه‌ندى ئه‌و ئیمانه‌وه ئاڕاسته وه‌ربگرێت, چونکه ئه‌گه‌ر ژیانى کامه‌رانى ده‌وێت ئه‌وا ژیانى مردنى به‌ده‌سته و به‌خته‌وه‌رى دنیا و دواڕۆژى له‌لایه, ئه‌گه‌ر ڕۆزى ده‌وێت ئه‌وا گه‌نجینه‌ى ڕۆزى هه‌مو دروست کراوان هى خۆیه‌تى وهه‌ر خۆى توانایى ڕۆزى دانى هه‌یه, ئه‌گه‌ر پشتیوان ده‌وێت ئه‌وا هه‌ر خوا هێزو ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌هاو بێ سنورى هه‌یه و زاڵه به‌سه‌ر هه‌مو دروستکراوانیدا ٠
(الفتاح): واته: ده‌رو که‌ره‌وه ئه‌و خوایه‌یه که:
أ- ده‌روى خستوه‌ته نێوان ڕه‌وا (حق) و ناڕه‌وا (باطل)ه‌وه لێکى جودا کردونه‌وه و ڕه‌وا سه‌ر ده‌خات و ناڕه‌وا تێک ده‌شکێنێت ٠
ب- حوکمڕانى به‌نده‌کانى ده‌کات و به دادێکى ڕه‌وا دادوه‌رى نێوانیان ده‌کات ٠
ج- ده‌روى به‌زه‌یى و لێخۆشبون و ڕۆزى دان له به‌نده‌کانى ده‌کاته‌وه و هه‌ر گرفتێکیان بێته ڕێ بۆیان چاره‌سه‌ر ده‌کات و ده‌روى ناڕه‌حه‌تى گوشاد ده‌کات ٠
ئاشکرایه ئه‌م ژیانه گۆڕه‌پانى ململانێ و کێشمه‌کێشمى نێوان ڕه‌واو ناڕوایه و موسوڵمان هه‌میشه توشى ناسۆر و ژان و ئازار و گیروگرفت و هه‌ژارى و سته‌مکارى ده‌بێت حه‌تمه‌ن له‌م ڕێیه‌شدا پێویستى به پشتیوانێکى به هێزه سه‌رى بخات و ڕێنمایى بکات و ده‌روى لێ بکاته‌وه, چونکه کێشه و مه‌ینه‌تییه‌کان له ئه‌ندازه‌ى تواناى مرۆڤ به‌ده‌رن, ئینجا خواى گه‌وره به‌هێزترین پشتیوانه و خاوه‌نى توانا و ده‌سه‌ڵاتى بێ سنوره و هه‌ر خۆى شایسته‌ى ئه‌وه‌یه موسوڵمان پشتى پێ ببه‌ستێت, تاکو به‌ره‌ى ناڕه‌وایى بشکێنێت بۆى ومل ملانێى نێوان موسوڵمان و بێ ئیمان یه‌کلا بکاته‌وه و موسوڵمان سه‌ر بخات و ده‌روى ڕۆزى و به‌زه‌یى و لێخۆشبونى لێ بکاته‌وه و له ته‌نگانه‌ى هه‌ژارى و نه‌خۆشى و ژێر ده‌سته‌یى و شکست و په‌ژاره و کۆست که‌وتن ده‌ربازى بکات و به ئاسانترین شێوه و زوترین کات ڕه‌وتى ڕوداوه‌کان و سه‌رچاوه‌ى کێشه و گیروگرفته‌کان به‌لایه‌کى له باردا بخات و سه‌رفرازى بکات ٠
(الرقيب): واته چاو‌دێر: ئه‌و خوایه‌یه, که زانا و پارێزه‌ره و هیچ زانیارییه‌کى سه‌باره‌ت به دروست کراوه‌کانى لێ ناشارێته‌وه و پاراستنى هیچ کام له دروستکراوه‌کانى له ده‌ست ده‌رناچێت ٠
به‌و پێودانگه‌ى که هه‌ر خواى گه‌وره دروست که‌ر و مشور خۆر و ده‌سه‌ڵات داره و بونه‌وه‌رى دروست کردوه و ڕێساى به‌ڕێوه‌چونى بۆ داناوه و ژیانى ده‌سته‌به‌ر کردوه و پێداویستییه‌کانى دابین کردوه و به‌نده‌کانى به‌دى هێناوه و هه‌مو ده‌وروبه‌رى بۆ ژێر بار کردون, بێگومان:
أ- چاودێرى بونه‌وه‌ر ده‌کات و ئاگاى له هه‌مو گۆڕانکارییه‌کانیه‌تى و پارێزه‌ریه‌تى له تێک چون و له ناو چون ٠
ب- چاودێرى ژیان ده‌کات و ئاگاى له سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانیه‌تى, له ڕۆزى و بار‌و دۆخ و چۆنیه‌تى به ڕوه چونى وڕێژه‌ى ژیان و مردن و ٠٠٠هتد ٠
ج- چاودێرى به‌نده‌کان ده‌کات بۆ دو مه‌به‌ست:
١- پاراستنى ڕه‌وتى به‌ڕێوه‌چونى ژیانیان ٠
٢- هه‌ڵسه‌نگاندن و مه‌زنده کردنى ڕادده‌ى پابه‌ند بونیان به ڕێبازى په‌روه‌ردگاریانه‌وه ٠
(القادر): به‌توانا ئه‌و خوایه‌یه, که هیچ شتێ ده‌سته و سانى ناکات و بۆ هیچ دانامێنێت,چونکه هه‌رجى بیه‌وێت و هه‌رچۆنێک ئاره‌زو بکات و له هه‌ر کاتێکدا ویستى بێت ئه‌نجامى ده‌دات و پێویستى به هیچ هۆکارو هه‌وڵێک نییه, ئاشکرایه کاتێک خواى گه‌وره ژیان و بونه‌وه‌رى ڕاگرتوه و له ژێر چاودێرى خۆیدان حه‌تمه‌ن به ویستى خۆشى (توانا) یه, که هه‌ر ئاڵ‌و گۆر وته‌سه‌ڕوف (تصرف) ێکیان تێدا بکات, بێ ئه‌وه‌ى هیچ کام له‌م جۆر و چۆنیه‌تى و کات و شێواز ببنه به‌ربه‌ست له ڕێیدا, به واتایه‌کى تر ڕاسته خواى گه‌وره ڕێساى بۆ ژیان و بونه‌وه‌ر داناوه, به‌ڵام ئه‌مه واناگه‌یه‌نێت, که ئیتر هه‌رگیز خواى گه‌وره ئاڵوگۆریان تێدا ناکات, به‌ڵکو به خواستى خۆى چۆنى بوێت ئاوایان لێ ده‌کات ٠
که‌واته موسوڵمان نیازى هه‌ر شتێکى هه‌بێت و بیه‌وێت بارى ژیانى هه‌ر چۆنێک بێت و داخوازى به‌سه‌ر چونى هه‌ر ته‌نگانه و ئاسته‌نگێک بێت, پێویسته چاوى له به‌خشنده‌یى خواى گه‌وره بێت وهاناى بۆ به‌رێت و پشتى پێ ببه‌ستێت ٠
(المنتقم): واته تۆڵه ستێن: ئه‌و خوایه‌یه,که خاوه‌نى تۆڵه‌ى به زه‌بره و کاریگه‌ره به‌رانبه‌ر هه‌ریاخى و گومڕایه‌ک که له فرمانى ده‌رچێت و هه‌ر که‌م ته‌ر خه‌مێک, که مافه‌کانى پشت گوێ بخات,
تۆڵه‌ى خواى گه‌وره ئه‌م سێ شێوه‌یه‌ى هه‌یه:
أ- بۆ خاوێن کردنه‌وه وسڕینه‌وه‌ى گوناهه: وه‌ک هه‌ژارى و گیروگرفت و ئازار و ٠٠٠هتد, که پێى ده‌گوترێت (ابتلاْ ) واته: (تاقى كردنةوة) یان (مصيبة) واته: به‌ڵاو مه‌ینه‌ت ٠
ب- بۆ سه‌رکۆنه و ته‌مبێ کردن و له‌ناوبردن و تیا چونه: وه‌ک قاتوقڕى و نه‌خۆشى جه‌نگ و کوشتارى به کۆمه‌ڵ و تیاچون که پێى ده‌گوترێت (هلاك) ٠
ج- بۆ ڕیسوا کردن و خاکه سارییه: وه‌ک سزاى گۆر وشکاندنى ڕۆژى لێپرسینه‌وه و سزاى نه‌بڕاوه و هه‌میشه‌یى دۆزه‌خ, بێگومان تۆڵه‌ى خواى گه‌وره بۆ هه‌ر که‌سێک به گوێره‌ى ڕاده‌ى سه‌رکه‌شى و که‌م ته‌رخه‌مى و یاخیبونیه‌تى ٠
که‌واته: پێویسته موسوڵمان ئاگاى لێ بێت به‌رامبه‌ر مافه‌کانى خواى گه‌وره که‌م ته‌رخه‌مى نه‌کات و پشت گوێیان نه‌خات, تاکو به جۆرێک خواى په‌روه‌ردگار تاقى نه‌کاته‌وه, که به‌رگه‌ى نه‌گرێت و لێى ده‌ر نه‌چێت ٠
هه‌روه‌ها سه‌رکه‌ش و سته‌مکارى نه‌کات و یاخى نه‌بێت, هه‌میشه په‌نا به خواى گه‌وره بگرێت, تاکو نه له دنیادا توشى تیاچون ببێت , نه له ڕۆژى دوایشدا ڕسوا و شه‌رمه‌زارى به‌رده‌مى خواى گه‌وره ببێت ٠
الرافع: واته: به‌رز که‌ره‌وه وبڵندکار : ئه‌و خوایه‌یه,که له‌سه‌ر پابه‌ند بون و مل که‌چ کردن بۆ فه‌رمانه‌کانى پله و پایه‌ى موسوڵمان به‌رز ده‌کاته‌وه ٠
هه‌روه‌ک خواى گه‌وره تۆڵه له یاخى و سته‌مکار و سه‌رکه‌ش ده‌کاته‌وه و ڕێگه‌یان نادات له سنورى خۆیان تێپه‌ڕ بکه‌ن, به‌هه‌مان شێوه له پاداشتى گوێرایه‌ڵى و فه‌رمانبه‌ریه‌تى و به مشوریدا پله وپایه‌ى موسوڵمان بڵند ده‌کاته‌وه ٠ له‌و شتانه‌ش, که پله‌و پایه‌یان پێ به‌رز ده‌بێته‌وه ئیمان و زانست و کرده‌وه‌ى چاکن پله‌ى به‌رزیش گه‌لێک جۆرى هه‌یه له‌وانه:
١- کامه‌رانى و به‌خته‌وه‌رى ٠
٢- پێشه‌وایه‌تى کردن ٠
٣- هێزو ده‌سه‌ڵات دادگه‌رانه ٠
٤- لێبوردن لێ‌خۆش بون ٠
٥- پله‌ى به‌رزه‌کانى به‌هه‌شت ٠
هه‌رچه‌نده مرۆڤ ببه‌ستێته‌وه به‌و شتانه‌وه که به‌رزى و به‌خته‌وه‌رى و خۆشى, یان تێدا ده‌بینێته‌وه, هێشتا به شێوه‌یه‌کى ڕاسته‌قینه به ده‌ستیان ناهێنێت مادام سه‌رچاوه‌ى ئه‌و شتانه به پێى فه‌رمانى خواى گه‌وره نه‌بێت,چونکه ئه‌و دڵه‌ى په‌یوه‌ست بێت به‌و شتانه‌وه, که گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت له ڕاڕایى ناکه‌وێت به‌ڵام ئه‌و دڵه‌ى په‌یوه‌ست بێت به خواى گه‌وره دامه‌زراو هێمنه, چونکه خواى گه‌وره زیندوه و گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا نایه‌ت, هه‌روه‌ها به‌هره و به‌خشینه‌کانى هه‌تا سه‌رن و پله‌ى به‌رزى کامه‌رانیش هه‌ر له خواى گه‌وه‌یه ٠
هه‌ر بۆیه موسوڵمان پله‌ى به‌رزى ده‌سگیر ده‌بێت, چونکه ئیمان که له خواى گه‌وره نزیک ده‌خاته‌وه, هه‌رکه‌سیش له خوا نزیک بێت بێگومان پله‌ى به‌رزه ٠
الممیت: واته مرێنه‌ر : ئه‌و خوایه‌یه, که به ویستى خۆى دروست کراوه‌کانى ده‌ژیێنێت, هه‌تا ئه‌و ماوه‌یه‌ى بۆى دیاریکردون و به ویستى خۆى هه‌ر کاتێک بیه‌وێت ده‌یان مرێنێت ٠
بێگومان ماده‌م دروست کردن و ڕۆزیدان و ژیاندن به ده‌ست خواى گه‌وره بێت, بێگومان مراندنیش, هه‌ر ته‌نها به‌ده‌ست خواى گه‌وره‌یه, هه‌روه‌ک له باسى ناوى (الرقيب) واته: چاو‌دێر دا ئاماژه‌مان بۆ کرد, خواى گه‌وره (چاودێرى ژیان ده‌کات و ئاگاى له سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانیه‌تى, له ڕۆزى و بار‌و دۆخ و چۆنیه‌تى به‌ڕێوه چونى و رَێژه‌ى ژیان و مردن و ٠٠هتد ٠
که‌واته وه‌ک چۆن ژیاندن و هۆکاره‌کانى هه‌ر به‌ده‌ست خواى په‌روه‌ردگاره, به هه‌مان شێوه مراندن و هۆکاره‌کانیشى هه‌ر به ده‌ست خۆیه‌تى ٠
ئنجا ده‌بێت له هه‌مو سات و سه‌رده‌مێکدا مردن به ئاماده و نزیک بزانین و لێى به ئاگا بین و خۆمانى بۆ ئاماده بکه‌ین و به هیچ سه‌رمایه‌یه‌ک ده‌ست خه‌ڕۆ نه‌بین ٠
هه‌روه‌ها بێجگه له خواى گه‌وره هیچ که‌س به مرێنه‌ر نه‌زانین و سڵى لێ نه‌که‌ینه‌وه و سه‌رى بۆ نه‌وى نه‌که‌ین, هه‌رچه‌نده به ڕواڵه‌ت خاوه‌نى ده‌سه‌ڵات و زه‌بر و زه‌نگ بێت و خه‌ڵکى چاو ترسێن بکات ٠

