سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(15) جیاوازی نێوان ترس له‌خوداو ترس له‌غه‌یری خودا
1 – ترس له‌خودا : له‌ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه له‌حه‌قیقه‌ت و دووربینی و ووردبینىیه‌وه دێته کایه‌وه به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق له‌ئه‌نجامی بێئاگایی له‌حه‌قیقه‌ت و خۆپه‌رستی وته‌سک بینىیه‌وه دێته کایه‌وه .
٢ – ترس له‌خودا وا له‌ئاده‌میزاد ده‌کات که‌ژیانی یه‌کپارچه ببێته مایه‌ى خزمه‌ت کردنی کۆڕ‌و کۆمه‌ڵ به‌باشترین شێوه ،به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق وا له‌ئاده‌میزاد ده‌کات که‌ژیانى ببێته باری زه‌حمه‌ت و ناخۆشی به‌سه‌ر شانى کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه‌وه .
٣ – ترس له‌خودا ئاده‌میزاد جوان و نورانی ده‌کات له‌ره‌نگ و روخساردا وه‌کو که‌خواى گه‌وره له‌باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێ [ سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِمْ مِنْ أَثَڕ السُّجُودِ ] فتح/ ٢٩ ، به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق ئاده‌میزاد قه‌بیح و ناشیرین ده‌کات له‌ره‌نگ و روخساردا ، وه‌کو خواى گه‌وره له‌باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێ [ يُعْرَفُ الْمُجْڕمُونَ بِسِيمَاهُمْ..] الرحمن/٤١ .
٤ – ترس له‌خودا ، بیروهۆشی ئاده‌میزاد فراوان ده‌کات ، سه‌خى وده‌ستکراوه‌ی ده‌کات ، به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق بیروهۆش ته‌سک ده‌کات و ئاده‌میزادی ره‌زیل و ده‌ست قوچاوی ده‌کات .
٥ – ترس له‌خودا ، صه‌برو ئارامى له‌سروشتى ئاده‌میزاد زیاد ده‌کات ، به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق صه‌برو ئارامى له‌سروشتى ئاده‌میزاد که‌م ده‌کاته‌وه‌و ده‌یشڵه‌ژێنێ .
٦ – ترس له‌خودا ، واله‌ئاده‌میزاد ده‌کات که‌هه‌رده‌م داواکارو گالبى حه‌ق بێ ، به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق ، واله‌ئاده‌میزاد ده‌کات داواکارو گالبى حوکمی نه‌فسی خۆی بێ و مه‌سڵه‌حه‌تی بێ جا هه‌ق بێ یان نا .
٧ – ترس له‌خودا ، ئاده‌میزادى ئازا‌و چه‌پوک ده‌کات ، وه‌ک له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه ده‌فه‌رموێ : من خاف الله وحده خوّف الله منه جمیع خلقه . واته ئه‌وه‌ی به‌ته‌نها له‌خوا بترسێ خوا گشت مه‌خلوقی لێ ده‌ترسێنێ ،مه‌لآم ترس له‌مه‌خلوق ، ئاده‌میزادی ترسنۆک و داوه‌شاوى ده‌کات ، وه‌ک له‌دوابه‌شی فه‌رموده‌که‌ى ووتمان ده‌فه‌رموێ : ومن لم یخف الله وحده خوّفه الله من جمیع خلقه ،واته ئه‌وه‌ی به‌ته‌نها هه‌ر له‌خوا نه‌ترسێ واته له‌شتی تریش بترسێ ئه‌وه خواى گه‌وره له‌گشت مه‌خلوقی خۆی ده‌یترسێنێ .
٨ – ترس له‌خودا ، به‌ره‌که‌ت دێخته عیلم و زانیارى و رزق ورۆزی و ژیرىیه‌وه ، به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق به‌ره‌که‌ت لاده‌با له‌عیلم و زانیارى و رزق و رۆزی و عه‌قڵ و ژیرىیه‌وه .
٩ – ترس له‌خودا ، خۆراکى گیانه‌و حه‌لاوه‌و شیرینی ئیمانى تیایه‌و دڵ و ده‌روون ئاسووده ده‌کات ، به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق ، پیسى و چه‌په‌ڵیه‌کى شه‌یتانىیه وه‌سوه‌سه‌یه‌کى درۆیینه‌یه ، وه‌روح و گیان پیس ده‌کات و دڵ و ده‌روون تێک ده‌شێوێنێ .
١٠ – ترس له‌خودا ،ئاده‌میزاد شیفا دێنێ له‌نه‌خۆشىیه نه‌فسى و ده‌رونیه‌کان و کۆمه‌لآیه‌تیه‌کان ،به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق ئاده‌میزاد تووشی نه‌خۆشیه نه‌فسى و ده‌روونیه‌کان ده‌کات له‌گه‌ڵ نه‌خۆشىیه خێزانى و کۆمه‌لآیه‌تییه‌کان .
١١ – ترس له‌خودا مایه‌ى هیدایه‌ت و راسته شه‌قامی ژیانه ، به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق مایه‌ى گومڕایی و سه‌رگه‌ردانی رێگا بزرکردنه .
١٢ – ترس له‌خودا ، رێکى حه‌ق و عیلم و نه‌قڵ و فیگره‌ى ئاده‌میزاده ، به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق ناڕێکه له‌گه‌ڵ حه‌ق و عیلم و نه‌قڵ و فیگره‌ی ئاده‌میزاده‌وه .
١٣ – ترس له‌خودا ، واله‌ئاده‌میزاد ده‌کات له‌هه‌موو کاره‌کانا حه‌کیم و دانابێ ،به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق واله‌ئاده‌میزاد ده‌کات که‌حه‌قیقه‌تی حه‌کیمایه‌تی و دانایه‌تى لێ وون ببێ .
١٤ – ترس له‌خودا ، برایه‌تى و خۆشه‌ویستی و هێزی خێرخوازی دروست ده‌کات ، به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق برایه‌تى و خۆشه‌ویستی تێک ده‌شکێنێ و هێزی شه‌ڕ دروست ده‌کات.
١٥ – ترس له‌خودا ، سه‌ره‌نجامێکى باش چاوه‌ڕێی ده‌کات وه‌کو به‌هه‌شتان پڕ نیعمه‌ت و جیرانێتى خواى گه‌وره و .. به‌لآم ترس له‌مه‌خلوق سه‌ره‌نجامێکی خه‌راپی به‌دی چاوه‌ڕێی ده‌کات که‌جه‌هه‌نده‌م و (دؤزةخ) وه‌په‌شیمانى و نه‌دامه‌ته ، ئه‌م خالآنه‌و گه‌لێ خاڵی تریش که‌له‌مه زیاتر لێره جێگه‌ى نابێته‌وه .

