سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
کاتێک ئایه‌تێک کۆمه‌ڵێ مانا ده‌گرێته‌وه:
ئه‌ندازیار عوسمان
کۆمه‌ڵێ له‌فوقه‌هاو ئوسوڵیه‌کان ڕایان له‌سه‌رئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئایه‌تێک زیاتر له‌یه‌ک ماناى دابه‌سته‌وه‌ودژایه‌تى نه‌بوو له‌نێوانیانداو, به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌بوو که به‌لایه‌کدا ساغى بکاته‌وه, ئه‌وا ماناکان ده‌کرێ هه‌موویان مه‌به‌ست بن…که‌ئه‌مه‌ش جۆرێکه له به‌لاغه‌ت.. له‌و زانایانه‌ش وه‌ک( ئيمام ماليك)و(ئيمام شافيعى)و..هتد
نموونه‌ى یه‌که‌م/(قُتِلَ أَصْحَابُ الْأُخْدُودِ ، النَّاڕ ذَاتِ الْوَقُودِ ، إِذْ هُمْ عَلَيْهَا قُعُودٌ، وَهُمْ عَلَى مَا يَفْعَلُونَ بِالْمُؤْمِنِينَ شُهُودٌ ، وَمَا نَقَمُوا مِنْهُمْ إِلَّا أَنْ يُؤْمِنُوا بِاللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ) (البروج:8)
واته/ به‌کوشت چن ئه‌وانه‌ى که چاڵیان هه‌ڵکه‌ند بۆ بڕواداران, ئاگرى داگیرساوو به‌تینیان کرده‌وه, ئه‌وکاته‌ى که به‌ده‌وریدا دانیشتبوون,
له نزیکه‌وه چاودێرى ئه‌و کاره‌ساته‌یان ده‌کرد که به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا ده‌هێنرا وخۆیان له‌نزیکه‌وه سه‌رپه‌رشتىیان ده‌کرد, ئه‌م ڕق وداخه‌یان له‌بڕواداران ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که ئه‌وان باوه‌ڕى به‌تینیان ده‌هێنا به‌خواى باڵا ده‌ستى شایسته‌ى سوپاسگوزارى..وشه‌ى(نقموا) له‌زمانى عه‌ره‌بىدا به‌ماناى ( عابَ) دێت یانى عه‌یبى لێ ده‌ربێنێ
هه‌روه‌ها به‌ماناى ( كَڕهَ أشدّ الكراهية) رقی لێیه ڕق لێ بوونى زۆر ,
وه به‌ماناى ( عاقب ) سزاى دا..
ئه‌م سێ مانایه هه‌ر سێکى بۆ ئه‌م شوێنه ده‌گونجێ ویه‌کترى ته‌واو ده‌که‌ن… که‌واته(ومانقموا منهم) یانى له سه‌ره‌تاوه گاڵته‌یان به بڕواى بڕواداران کرد‌و عه‌یبداریان کردن, ئنجا که‌ئه‌مه‌یان سوودى نه‌بوو, ڕق وقینیان ئه‌ستوور بوو به‌رامبه‌ریان, ئنجا سزایان دان به‌سووتاندن… ئه‌مه‌ش هه‌ربه‌شێکه له کورتبڕى(الايجاز) له‌قورئاندا که‌وشه‌یه‌ک به‌کارده‌هێنێ ئاوا فراوانه‌و چه‌ند مانایه‌کى هه‌یه‌و هه‌مووشیان ڕاستن…
نمونه‌ىدووه‌م/(وَاللَّيْلِ إِذَا عَسْعَسَ ، وَالصُّبْحِ إِذَا تَنَفَّسَ) (التكوير:18)
عسعس: یانى کاتێ شه‌ودادێتو تاریکى دێت, هه‌روه‌ها یانى کاتێک شه‌و کۆتایى دێت وتاریکى نامێنێت…. هه‌ردوو ماناکه‌ش ده‌گونجێ وقورئان سه‌رنج ڕاده‌کێشێ بۆ ئه‌و کاته‌ى که‌شه‌و دادێت وه‌ئه‌وکاته‌ش که شه‌و کۆتایى دێت, واته/ سوێند بێبه‌شه‌و که دادێت وکۆتایى دێت, وه‌به‌ره‌به‌یان کاتێک هه‌ناسه ده‌دات ( هةروةك بةرةبةيان طيانى لةبةرابيَت و زيندوو بيَت وهةناسة بدات)…
نموونه‌ى سێیه‌م/ (أَفَمِنْ هَذَا الْحَدِيثِ تَعْجَبُونَ,وَتَضْحَكُونَ وَلا تَبْكُونَ,وَأَنْتُمْ سَامِدُونَ,فَاسْجُدُوا لِلَّهِ وَاعْبُدُوا) (لنجم:62)
وشه‌ى سامدون له‌زمانى عه‌ره‌بى دا حه‌وت ماناى هه‌یه:
١. لاهون لاعبون __ خه‌ریکى گه‌مه‌و یارین وسه‌رقاڵن
٢. ساهون غافلون __ بێ‌ئاگان
٣. مشغولون بالغناو- سه‌رقاڵى گۆرانین
٤. متکبّرون بگرون أشرون- لوت به‌رزن
٥. قائمون جامدون لاتتأپرون – هیچ کاریان تێناکات و وشکن وبێ شعورن
٦. أغبیاو—بێ عه‌قڵن
٧. متحیرون – سه‌رگه‌ردان و واقوڕماون
جا ئه‌م حه‌وت مانایه هه‌موویان ده‌گونجێن به‌یه‌که‌وه له‌و شوێنه‌دا, چونکه ئه‌و سیفاتانه هه‌مووى له‌و کافرانه‌دا هه‌ن که‌باسیان ده‌کات… ماناى ئایه‌ته‌که‌ش( ئایا ئێوه له‌م قسه‌یه که قورئانه سه‌رسام ده‌بن ؟
پێده‌که‌نن و گریانتان نایه‌ت بۆ ئه‌و چاره‌نوسه ڕه‌شه‌ى که چاوه‌ڕێتانه, ئێوه به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمى ڕابواردن و گۆرانى ویارین وبێئاگان ولووت به‌رزن وهیچ کارتان تێناکات وبێعه‌قڵ وسه‌رگه‌ردانن , ده‌ى که‌واته بێداربنه‌وه‌و سوژده بۆ خواى به‌دیهێنه‌ر ببه‌ن وهه‌رئه‌ویش بپه‌رستن.

