سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌ڵێنه‌کانى قورئان له سوره‌تى به‌قه‌ره‌دا
نوسینى/صالح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
یه‌که‌م: (وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا وَمَا جَعَلْنَا الْقِبْلَةَ الَّتِي كُنْتَ عَلَيْهَا إِلَّا لِنَعْلَمَ مَنْ يَتَّبِعُ الرَّسُولَ مِمَّنْ يَنْقَلِبُ عَلَى عَقِبَيْهِ وَإِنْ كَانَتْ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَانَكُمْ إِنَّ اللَّهَ بِالنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ)البقره/١٤٣ ئێمه ئاوه‌ها ئێوه‌مان کرده ئوممه‌تێکى هه‌ڵبژارده‌ى میانڕه‌و تا ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر گه‌لانى تره‌وه پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم شایه‌ت بێت به‌سه‌ر ئێوه‌وه به‌ڕاستى هه‌روا ده‌رچوو ئوممه‌تى ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که له هه‌ندێ زروف و زه‌ماندا له ئاستى پێویست دا نه‌بوون به‌ڵام به درێژایى چوارده سه‌ده زۆربه‌ى کات به میانڕه‌وى و دادپه‌روه‌رى مایه‌ى خێر‌و خۆشى بوون بۆ به‌شه‌ریه‌ت بوونه خاوه‌نى شارستانیه‌تیه‌ک که ڕۆژئاوا شارستانیه‌تى خۆى له‌سه‌ر بیناکرد ئه‌مه به‌ڵێنى خوا بوو بۆ بڕواداران که ئه‌یانکاته ئوممه‌تێکى میانڕه‌وى دادپه‌روه‌ر که شایه‌ت بن له‌سه‌ر گه‌لانه‌وه حوججه بن به‌سه‌ریانه‌وه.
دووه‌م: (زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَيَسْخَرُونَ مِنَ الَّذِينَ آَمَنُوا وَالَّذِينَ اتَّقَوْا فَوْقَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَاللَّهُ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ بِغَيْڕ حِسَابٍ)٩البقره/٢١٢ کافران ژیانى دنیایان له‌به‌رچاو ڕازێنراوه‌ته‌وه و گاڵته‌و گه‌مه به بڕواداران ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ى پارێزکارن له قیامه‌تدا له ژوور کافرانه‌وه‌ن به‌ڵێ کافران به چاوى سوک و گاڵته‌کردن و خۆ به‌زل زانینه‌وه ده‌ڕواننه موسڵمانان له‌کاتێکدا که بڕواداران پابه‌ندن به‌به‌رنامه‌ى خواوه خواى گه‌وره به‌به‌رنامه و رێبازه‌که‌ى بڕوادارانى به‌رز کردۆته‌وه له دنیا‌و قیامه‌تدا (وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنْتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ) ال عمران/١٣٩ با سستى ڕووتان تێ نه‌کات و خه‌میش مه‌خون هه‌ر ئێوه‌ن پایه‌به‌رز و سه‌رکه‌وتو ئه‌گه‌ر باوه‌ڕداربن ئه‌م به‌ڵێنه‌ش هاته‌دى به‌سه‌رکه‌وتنى موسڵمانان به‌سه‌ر کافراندا و دوو ئیمپراتۆریه‌تى فارس و ڕۆم له‌به‌ر ئیسلامدا چۆکیان دادا.
سێیه‌م: (أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُمْ مَثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ وَزُلْزِلُوا حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آَمَنُوا مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ قَڕيبٌ)البقره/٢١٤ ئاخۆ لاتان وایه به‌ئاسانى و هه‌روا ده‌چنه به‌هه‌شت؟ که هێشتائه‌وه‌ى به‌سه‌ر پێشینانتان هاتووه به‌سه‌ر ئێوه نه‌هاتووه ئه‌وان به توندى ته‌کان دران و له‌رزین ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ران و یارانیش ده‌یانوت که‌ى یارمه‌تى خوامان بۆ دێت؟ ئاگاداربن یارمه‌تى و سه‌رکه‌وتنى خوایى نزیکه. له‌زۆر ئایه‌تى تردا باسى (نصر)ى خوا ده‌کات که بۆ باوڕداران داده‌به‌زێت بڕواداران هه‌وڵیان له‌سه‌ره تا دواپله و سه‌ره‌نجام لاى خوایه ئه‌م به‌ڵێنه‌ش ()الروم/٤٧ (إِنَّا لَنَنْصُرُ رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آَمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ يَقُومُ الْأَشْهَادُ)غافر/٥١ به‌درێژایى مێژووى موسڵمانان هاته‌دى و هه‌رچه‌ند هه‌میشه له‌توانا و تفاقى جه‌نگ دا موسڵمانان که‌متر بوون له دوژمنانیان به‌ڵام سه‌رکه‌وتن له‌کاتێکدا که به‌ڕاستى بۆ خوا سوڵحابوون
چواره‌م: (وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّى يَرُدُّوكُمْ عَنْ دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا وَمَنْ يَرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآَخِرَةِ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّاڕ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ)البقره/٢١٧ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئێوه به‌شه‌ڕ دێن هه‌تا دینه‌که‌ى خۆتان وه‌رتانگێڕن هه‌رکه‌سیش له‌ئێوه له دین وه‌ڕگه‌ڕێت و به‌خوا نه‌ناسى بمرێت ڕه‌نج خه‌سارى دنیا‌و قیامه‌ت ده‌بن و دۆزه‌خ هاوده‌میانه بۆ هه‌تا هه‌تایه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش هه‌روا ده‌رچوو که قورئان ئاماژه‌ى بۆ ده‌کات و جه‌خت ده‌کاته سه‌رى ئه‌وه مێژووى چوارده سه‌ده‌ى موسڵمانان بزانه به‌رده‌وام گاور و جوله‌که و کافران دژایه‌تى موسڵمانانیان نه‌کردووه؟ له حه‌سه‌دێکه‌وه که هه‌یانه به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرانى ئه‌م په‌یامه (حسدا من عند انفسهم)البقره/١٠٩ به‌رده‌وام بوونى ئه‌و کێشمه کێشه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر راستى قورئان ئه‌گینا ڕاسته له زه‌مانى حه‌زره‌ت دا صلى الله علیه وسلم جووله‌که‌کان و کافران دژایه‌تیان ده‌کرد به‌ڵام کێ ده‌ڵێ کۆڵ ناده‌ن کێ ده‌ڵێ وازناهێنن. ئینجا کێ ده‌ڵێ گاوره‌کانیش ده‌چنه به‌ره‌ى دوژمنه‌وه ئه‌مانه ته‌نها له‌ده‌ست خوا دێت که زانیاریه‌که‌ى بێ پایانه و بێسنوره.

