سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێوه‌ر بۆ زانینى ئه‌ندازه‌ى بڕوا‌و باوه‌ڕ هه‌بوون به قورئان
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
یه‌که‌م: هه‌ندێک له زانایان و له توێژه‌ره‌وانى قورئان که دوایه ئاماژه به دوو سێ وێنه ده‌که‌م له ژێر زه‌ختى ئه‌م واقیعه فیکریى و سیاسییه‌دا که تێدا ژیاون زۆر جار ویستوویانه ئایه‌تاکان به جۆرێک مانا بکه‌ن له‌گه‌ڵ ڕواڵه‌تى ئه‌و مانایه دا ناگونجێ به واتایه‌کى دیکه ویستویانه ئایه‌ته‌کان مل پێبسوڕێنن به‌ملا و لادا بۆچى؟ بۆ ئه‌وه‌ى بچێته عه‌قڵى هه‌ندێک خه‌ڵکه‌وه له‌هه‌ندێک ته‌فسیردا بینومه ده‌ڵێ ئێمه ئه‌م ئایه‌ته ئه‌گه‌ر وه‌ک ڕواله‌ته‌که‌ى ته‌فسیرى بکه‌ین ناچێته عه‌قڵى خه‌ڵکه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ نه‌وعێک ته‌فسیرى بکه‌ین بچێته عه‌قڵى خه‌ڵکه‌وه جا ئایا ئه‌و هه‌ڵوێسته ڕاسته؟! به ته‌ئکید نه‌خێر ده‌چێته عه‌قڵى خه‌ڵک یان ناچێته عه‌قڵیانه‌وه ئه‌وه خه‌تاى عه‌قڵى خه‌ڵکه که مانایه‌کى ڕاست و دروستى ئایه‌تى خواى کاربه‌جێى تێدا جێنابێته‌وه ده‌بێ خه‌ڵک گله‌یى له عه‌قڵى خۆى بکات و ده‌بێ خه‌ڵک عه‌قڵى خۆى ڕاست بکاته‌وه نه‌ک ئایه‌ته‌کان پێ مل پێ بسوڕێنن و بیانگۆرن و واتایه‌کى سه‌یرۆکه‌یان لێبده‌ن که‌له‌گه‌ڵ عه‌قڵى خه‌ڵک دا بگونجێ!
ئه‌لێره‌دا ئیمان هه‌بوون به قورئان و متمانه هه‌بوون به قورئان یاخود نه‌بوون یاخود پله‌که‌ى چه‌نده لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێ, بۆ نموونه شێخ محمد عه‌بده‌ى میصریى که زانایه‌کى ناودارى ئیسلامه له ته‌فسیرى ئه‌و ئایه‌تانه‌ى که باسى له‌ت بوونى ده‌ریاى سوور ده‌که‌ن بۆ مووسا (علية الصلاة والسلام) و بۆ به‌نى ئیسڕائیل کاتێک که له جه‌نگى فیرعه‌ون ڕاده‌که‌ن, وه‌ک خوا ده‌فه‌رموێ (وَإِذْ فَرَقْنَا بِكُمُ الْبَحْرَ فَأَنْجَيْنَاكُمْ وَأَغْرَقْنَا آَلَ فِرْعَوْنَ وَأَنْتُمْ تَنْظُرُونَ)واته: یاد بکه‌نه‌وه ئه‌ى جووله‌که‌کانى سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم خوا چ چاکه‌یه‌کى له‌گه‌ڵ پێشینانتان کردوه کاتێک که ده‌ریامان له‌ت کرد و ئێوه‌مان ده‌رباز کرد و فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌یشیمان خنکاندن و ئێوه‌ش ته‌ماشاتان ده‌کردن جا شێخ محمد عه‌بده لێره‌دا چۆنى ته‌فسیر ده‌کات؟ ده‌ڵێ له‌و حاڵه‌ته‌دا دیاره هه‌ڵکشان و داکشانى ده‌ریا بووه که له ئه‌نجامى هێزى کێشنده‌ى نێوانى مانگ و زه‌وى دا ده‌ریا هه‌ڵکشان و داکشان (مد و جزر)ى ده‌بێ جا ده‌ڵێ ئه‌وکاته ده‌ریا له حاڵه‌تى داکشان (جرر)بووه که په‌ریونه‌وه! که بێگومان ئه‌وه شتێکى دووره!! هه‌روه‌ها (طيرا ابابيل)که خوا له سوره‌تى (الفيل)دا باسى کردوون و جۆره باڵنده‌یه‌ک بوون و خوا وه‌ک سوپایه‌کى تایبه‌تى خۆى به‌کارى هێناون بۆ له نێو بردنى سوپایه‌که‌ى ئه‌بڕه‌هه که هاتبوو بۆ ڕووخاندنى که‌عبه وه‌ک فه‌رموویه‌تى (أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ (1) أَڵمْ ێجْعَلْ کَیْدَهُمْ فِی تَچْلِیلٍ (2) وَأَرْسَڵ عَڵیْهِمْ گَیْرا أَبَابِیڵ (3) تَرْمِیهِمْ بِحِجَارَه‌ٍ مِنْ سِجِّیلٍ (4) فَجَعَڵهُمْ کَعَصْفٍ مَأْکُولٍ)الفیل که‌چى ئه‌و ده‌ڵێ (سوثايةكةى ئةبڕةهة تووشى نةخؤشيى طاعوون بوون)واته (طيرا ابابيل) به میکڕۆب وه‌سف ده‌کات میکڕۆبێک که نابینرێ!١ وه خوا عزوجل له سوره‌تى (ال عمران)دا باسى مه‌سه‌له‌یه‌ک ده‌کا و ده‌فه‌رموێ جووله‌که‌کان به پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم یان گوت (إِنَّ اللَّهَ عَهِدَ إِلَيْنَا أَلَّا نُؤْمِنَ لِرَسُولٍ حَتَّى يَأْتِيَنَا بِقُرْبَانٍ تَأْكُلُهُ النَّارُ)ال عمران واته: خوا پێڕاگه‌یاندووین که ئیمان به هیچ پێغه‌مبه‌رێک ناهێنین تاکو قوربانییه‌کمان بۆ نه‌کا که ئاگر بێته خوار له ئاسمانێ و بیخوات و بیووتێنێ! (محمد رشيد ررضا) خوا لێى خۆشبێ ئاواى ته‌فسیر ده‌کا و ده‌ڵێ مه‌رج نیه ئه‌وه بووبێ به‌ڵام مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که بۆخۆیان قوربانییه‌که‌یان سوتاندوه‌و ئاگریان تێبه‌رداوه که‌چى خوا به ده‌قى ئایه‌ت ده‌فه‌رموێ ()ال عمران/١٨٣ بڵێ له پێش مندا پێغه‌مبه‌رانێک به‌ڵگه‌ى ڕوون و ئاشکرایان بۆ هێناون و ئه‌وه‌ش که ده‌یڵین و ئه‌وه‌شیان بۆ هێنان ئینجا که تۆ ته‌ماشاى ته‌وڕات ده‌که‌ى له ته‌ورات دا هه‌یه که چه‌ند جارێک جووله‌کانى قوربانییان کردوه و ئه‌و کاته موعجیزه بووه بۆ مووسا علیه الصلاه والسلام وه له سه‌رده‌مى سلیمان یش دا بووه و له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رانى دیکه‌ش دابووه که دواى ئه‌وه قوربانیان کردووه ئاگر له ئاسمانى هاتۆته خوارێ و سوتاندویه‌تى و بۆته قه‌ره‌برووت و ئه‌وه موعجیزه‌یه‌ک بووه به‌لام که له عه‌قڵى خه‌ڵکى ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه ناچێ تۆ بێنى مانایه‌کى دیکه‌ى سه‌یرى لێبدیه‌وه ئه‌وه به‌ڕاستى جۆرێکه له که‌مى متمانه هه‌بوون که له‌وانه‌یه ئه‌و که‌سه له قه‌رارى نه‌فسى خۆیشى دابزانێ که ئه‌و مانایه‌ى نیه به‌ڵام ده‌ڵێ ئاخر مانایه‌که‌ى دیکه ناچێته عه‌قڵى خه‌ڵکه‌وه و با بیگونجێنین له‌گه‌ڵ عه‌قڵى خه‌ڵک دا!! به‌ڵام بێگومان ئه‌وه نابێت به‌ڵکو ده‌بێ خه‌ڵک عه‌قڵى خۆى گه‌وره و فراوان بکا هه‌تا جێى ڕاستییه‌کانى قورئانى تێدا ببێته‌وه نه‌ک ڕاستییه‌کانى قورئان به جۆرێک ته‌شوێ تاشى بکه‌ین و لق و پۆپیان بکه‌ین و بیانکه‌ین به ته‌یرى مه‌عقوڵ بۆ ئه‌وه‌ى له عه‌قَڵى خه‌ڵکى دا جێیان بێته‌وه.
دووه‌م: که‌وتنه دوو دڵیى له به‌رانبه‌ر هه‌ندێک له یاساکانى قورئاندا ئه‌وه‌ش که‌م و زۆر ده‌بینرێ بۆ وێنه مه‌سه‌له‌ى سزاى ده‌ست بڕین ده‌گوترێ با باسى سزاى ده‌ست بڕین نه‌که‌ین عه‌قڵى خه‌ڵکى ئێستا ئه‌وه ته‌قه‌ببول ناکا یان مه‌سه‌له‌ى تۆڵه‌ى کوشتن (قصاص) یان ئه‌و سزایانه‌ى دیکه که له قورئاندا هاتوون به‌ڵام ئیمان هه‌بوون به قورئان و متمانه هه‌بوون به قورئان ئه‌وه‌یه که هه‌رچى خوا فه‌رمویه‌تى مادام ده‌زانین خوا فه‌رموویه‌تى جا سزایه یان پاداشته یان حه‌قیقه‌تێکى مێژووییه ده‌بێ وه‌ریبگرین و قه‌بوڵمان بێ و دڵنیاش بین که هه‌رگیز ڕاستییه‌کى قورئان له‌گه‌ڵ هیچ ده‌رهاویشته‌و بڕیارێکى ڕاست و دروستى عه‌قڵ و زانست و واقیع دا تێک ناگیرێ ئینجا ئایا ئه‌و ڕاستیه‌ى جا یاسایه‌کى شه‌ریعه‌ته یان هه‌ر شتێکى دیکه‌یه ده‌چێته عه‌قڵى خه‌ڵک یان نا؟ ئه‌وه گرفت و کێشه‌ى خۆیانه و کێشه‌ى قورئان نیه و خه‌ڵک واى له خۆى کردوه که ڕاستییه‌کانى قورئان هه‌زم نه‌کات بۆیه ده‌بێ ئه‌وان عه‌قڵى خۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن نه‌ک ئێمه ڕاستییه‌کانى قورئان یاخود یاساکانى بگۆڕین.
سێیه‌م: ده‌رکه‌وتنى هه‌ندێک نهێنى که زانیارى ئێستا ده‌ریان ده‌خات و په‌له کردن له‌وه‌دا که بێین ئایه‌ته‌کانى قورئان یان فه‌رمایشته‌کانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رهاویشته و بیردۆزه زانستییانه‌دا بگونجێنین ئه‌ویش دیسان جۆرێکه له که‌م متمانه‌یى به قوڕئان ئێمه نابێ پێیمان وابێ کاتێک قورئان له‌گه‌ڵ ده‌رهاویشته‌کانى زانستى ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌گونجێنین ئه‌وه دیفاع له قورئان ده‌که‌ین چونکه که‌لامى خوا و فه‌رمایشتى خوا له‌وه به‌رزتره په‌کى له‌سه‌ر ئه‌و جۆره دیفاع لێکردنه نه‌که‌وتوه مه‌گه‌ر شتێک بێته حه‌قیقه‌تێکى عیلمیى وا که‌تازه نکووڵیى لێنه‌کرێ وه‌ک سورانه‌وه‌ى زه‌وى به ده‌ورى خۆى و خۆردا و ئه‌و حه‌قیقه‌ته عیلمییانه‌ى که له بوارى فیزیا و کیمیا و گه‌ردوون ناسیى و له‌بوارى پزیشکیى دا ده‌رکه‌وتوون ئه‌وه ئه‌و کاته گرفت نیه به‌ڵام تا نه‌بن به حه‌قیقه‌تى عیلمیى نابێ په‌له بکه‌ین له‌وه‌دا که ئایه‌ته‌کانى خواى په‌روه‌ردگار بگونجێنین له‌گه‌ڵ ده‌رهاویشته‌کانى و به‌رهه‌مى زانست دا.
چواره‌م: به‌راورد کردنى هه‌ندێک ڕاستیى و یاساى ئیسلام له‌گه‌ڵ ته‌وژم و بیرۆکه‌ى تازه‌دا وه‌ک سۆسیالیزم, کاپیتالیزم, سیکۆلاریزم, دیموکراسیى . که بێگومان ئیسلام چه‌ندان خاڵى هاوبه‌شى هه‌ن له‌گه‌ڵ زۆر له بیردۆزه‌کاندا به‌ڵام نابێ ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌و بیردۆزه‌و رێچکه‌کانه‌دا بخه‌ینه ته‌رازووه وه پێکه‌وه به‌راوردیان بکه‌ین وه‌ک کاتێ خۆى هه‌ندێک له زانایانى کتێبى وایان ده‌نووسى بۆ وێنه یه‌کێکیان (اشتراكية الاسلام)ى ده‌نووسى و یه‌کى دیکه (ديموقراطية الاسلام) که له ڕاستى دا ئه‌وه جۆرێکه له زه‌م کردنى ئیسلام و قورئان نه‌ک مه‌دح کردنیان من زۆرجار گوتوومه ئێمه به‌وه مه‌دحى قورئان و ئیسلام ناکه‌ین که به‌راوردیان ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ شتێ که زاده‌ى فیکرى به‌شه‌ره کاتى خۆى که باسى سۆسیالیزم ده‌کرا ده‌یانگوت ته‌واو هه‌رگیز له‌وه چاکتر نابێ ! به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان زانى بازاڕى شکا و ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ى که له‌سه‌ر بناغه‌ى سۆسیابیزم بنیات نرابوو هه‌ڵوه‌شایه‌وه و تێکچوو جا ئه‌گه‌ر گوتبامان ئیسلام و سۆسیالیزم وه‌ک یه‌کن ده‌بوو بڵێن ئه‌وه ئیسلامیش فه‌شه‌لى هێنا ! یان ئێستا که باسى سیکۆلاریزم ده‌کرێ و باسى سیسته‌مى سه‌رمایه‌داریى ده‌کرێت و باسى جیهانگیرى ده‌کرێت و زۆر مه‌دحى دیموکراسى ده‌کرێت که نه‌ک دوایى هه‌ر ئێستا له ڕۆژئاوا و ڕه‌خنه‌ى زۆر جیده‌یى ئاراسته‌ى دیموکراسى ده‌کرێ که دیموکراسى حوکمى گه‌ل نیه وه‌ک بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌کرێ به‌ڵکو حوکمى که‌مینه‌یه‌کى خاوه‌ن پاره‌ى ڕاگه‌یاندن به‌ده‌ستى چه‌واشه‌که‌ره به‌سه‌ر زۆرینه‌یه‌کى ئیخفالکراودا وه‌ک له کتێبى چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کى باوى سه‌رده‌م دا باسم کردوه که‌واته وه‌ختێک ئێمه بێین ئیسلام له‌گه‌ڵ دیموکراسى به دوو ڕووى حه‌قیقه‌تێک دابنێن و ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا تێکه‌ڵ بکه‌ین کاتێک که دیموکراسى فه‌شه‌ل دێنێ وه‌کو دوێنێ سۆسیالیزم فه‌شه‌لى هێنا له‌گه‌ڵ دیموکراسیش فه‌شه‌لى هێنا ده‌بێ بڵین ئیسلامیشى له‌گه‌ڵ ڕۆَیشت! بۆیه ئیمان هه‌بوون به قورئان و متمانه هه‌بوون به قورئان ئه‌وه‌یه که ئێمه پێمان وانه‌بێ که شتێکى دیکه‌ى که قورئان گرنگتر هه‌یه به‌ڵکو شتێکى دیکه وه‌ک قورئان هه‌یه هه‌تا بڵین قورئانیش واى گوتوه! به‌ڵێ خاڵى هاوبه‌ش هه‌یه له نێوانى ئیسلام و دیموکراسى دا و خاڵى هاوبه‌ش هه‌یه له نێوان ئیسلام و سیسته‌مى سۆسیالیزمدا وه خاڵى هاوبه‌شیش هه‌یه له‌نێوانى ئیسلام و سه‌رمایه‌داریش دا هه‌روه‌ها له بیردۆزه‌کانى دیکه‌شدا که‌م و زۆر ئیسلام خاڵى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه به‌ڵام ئیسلام وه‌ک هیچ کام له‌وانه نیه وه به ته‌ئکیدى هیچ فکره‌یه‌کى به‌شه‌ر نیه که که‌م و کوڕیى تێدانه‌بێ و کرج و کاڵیى تێدا نه‌بى به‌ڵام قوڕئان حه‌قیقه‌تى ڕه‌هایه ()دیاره هۆى ئه‌وه‌ش ئاشکرایه ئیسلام و قورئانێک که له زانیارى ڕه‌هاو بێ سنوور خواوه سه‌رچاوه ده‌گرن دیاره ڕاستیى ڕه‌هایانه تێدایه به‌ڵام بیردۆزه‌و رێچکه‌کانى به‌شه‌ر که زاده‌ى بیر و زه‌ینى مرۆڤن و مرۆڤیش سنوردراو نیسبییه‌و گۆزه‌ش چى تێدابێ هه‌ر ئه‌وه‌ى لێ ده‌رژێ!

