سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
جه‌نگانى به‌رده‌وام
نوسینى/صلاح عبدالفتاح
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
(وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّى يَرُدُّوكُمْ عَنْ دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا وَمَنْ يَرْتَدِدْ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآَخِرَةِ)البقره/٢١٧ کافران به‌رده‌وام له‌گه‌ڵتاندا ده‌جه‌نگن به‌هیواى ئه‌وه‌ى له‌دین وه‌رتانگێڕن جا هه‌رکه‌س له‌دین وه‌رگه‌ڕێت و به‌کافرى بمرێت ئه‌وه کار‌و کرده‌وه‌ى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه له‌دنیاو قیامه‌تدا و ده‌بێته هاوه‌ڵ و هاوده‌مى ئاگرى دۆزه‌خ بۆ هه‌تا تیایدا ده‌مێنێته‌وه جا ئه‌گه‌ر موسڵمانان له په‌یامه‌که‌یان دوورکه‌وتنه‌وه خواى گه‌وره باکى نیه‌و کۆمه‌ڵێک دێنێت به‌کۆمه‌ڵێک سیفاتى به‌رزه‌وه ده‌بنه مه‌شخه‌ڵدارى ئه‌م ئایینه. (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِڕينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (54) إِنَّمَا وَلِیُّکُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَالَّژِینَ آَمَنُوا الَّژِینَ یُقِیمُونَ الصَّڵاه‌َ وَیُۆْتُونَ الزَّکَاه‌َ وَهُمْ رَاکِعُونَ (55) وَمَنْ ێتَوَلَّ اللَّهَ وَرَسُوڵهُ وَالَّژِینَ آَمَنُوا فَإِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْغَالِبُونَ)المائده/٥٤-٥٦ ئه‌ى گه‌لى خاوه‌ن باوه‌ڕان!
هه‌رکه‌س له‌دینى خۆى پاشگه‌زببێته‌وه خوا له‌مه‌ولا کۆمه‌ڵێکى وا دێنێت خۆشى بوین و ئه‌وانیش خوایان خۆش بوێت و له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداراندا نه‌رم و نیانن و له‌به‌رامبه‌ر دین دوژمنان سه‌ربڵندو توندوتیژن, له‌ڕێى خوادا ده‌جه‌نگن له لۆمه‌ى لۆمه‌کاران ناترسن ئه‌مه‌ش زێده خه‌ڵاتێکه له خواره‌وه بۆ هه‌رکه‌سێک خۆى حه‌زبکات پێ ده‌به‌خشێت خوا زانایه‌و له به‌خشین دا ده‌ست گوشاده. دۆستى ئێوه هه‌ر خودا‌و پێغه‌مبه‌ریه‌تى و وه ئه‌و ده‌سته‌ى بڕواداران که نوێژکه‌رو زه‌کات ده‌رن بۆ خودا له کرنوش دا هه‌رکه‌سیش دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌ر خوا و ئه‌وانه‌نه‌بێت که‌بونه‌ته خاوه‌ن باوه‌ڕ سه‌ربه‌خوان وه‌هه‌ر گرۆیه‌ک سه‌ربه‌خوا بن سه‌رده‌که‌ون له‌وئایه‌تانه‌ى پێشودا ده‌رکه‌وت که قورئان باسى دژایه‌تى و به‌ربه‌ره‌کانیه‌کى گه‌وره ده‌کات که کافران و ئه‌هلى کتێب به هیچ مه‌به‌ستێک ده‌یکه‌ن ئینجا باسى سیفات‌و سیماى هه‌ردوو لا ده‌کات که ئه‌مه‌ش تا رۆژى قیامه‌ت درێژه ده‌کێشى تا برواداران به‌رچاو ڕوون بن به‌پیلان و به‌رنامه‌ى ناحه‌زان نه‌خه‌ڵه‌تین و بزانن چۆن ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.

