سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فیتنه‌و تاقیکردنه‌وه :
ئیبن القیم که بانگخوازێکى خواناسى خاوه‌ن ئه‌زموونه ده‌ڵێت:
(وكم من مغرور بستر الله عليه ، مفتون بثناء الجُهال عليه، مُلَبس عليه بقضاء الله حوائجه، وهو عند الله ملعون ولايشعر )
واته: چه‌ندها که‌س هه‌یه له‌خۆى بایى بووه به‌وه‌ى که‌خوا گوناهه‌کانى په‌رده پۆش کردووه، تووشی فیتنه بووه به شیعر‌و شانامه وپیاهه‌ڵدانى نه‌فامه‌کان بۆى، کاره‌کانى لێشێواوه و، خۆى به‌باش ده‌زانێ به‌وه‌ى که خوا پێویستى یه‌کانى بۆ جێ به‌جێ ده‌کات، له‌ڕاستیش دا ئه‌و که‌سه لاى خوا مه‌لعونه و به‌خۆى نه‌زانیوه ..
ئالێره‌وه پێویسته له‌سه‌ر هه‌ریه‌که‌مان که به خۆماندا بچینه‌وه به‌شیعرو شانامه‌ى که‌س نه‌خه‌ڵه‌تێین چونکه ئه‌وان ڕووکه‌شمان ده‌بینن وخۆمان چاکتر دڵ و ده‌روون و ناخى خۆمان ده‌ناسین، ئاشکراشه شیعر‌و شانامه‌ى خه‌ڵک هیچ سوودى نیه و خواى گه‌وره سه‌یرى سه‌رو سیما و جه‌سته‌ى مرۆڤ ناکات به‌ڵکو سه‌یرى دڵ و کرده‌وه‌کانى مرۆڤ ده‌کات هه‌روه‌ک حه‌زره‌ت () ده‌فه‌رموێت: [ إن الله لاينظر الى صوركم ولا الى اجسامكم ولكن ينظر الى قلوبكم ]
ئاشکراشه که‌خوا ئاگاى له‌خیانه‌تى چاوى مرۆڤه و ئه‌زانێ چى له سنگیا شاردۆته‌وه[يَعْلَمُ خَائِنَةَ الْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِي الصُّدُورُ ] غافر/١٩، [يَعْلَمُ السِّرَّ وَأَخْفَى] گه/٧,
واته : خوا له‌نهێنى و نهێنى نهێنى تریش ئاگاداره !!
که‌سى وا هه‌یه ئه‌وه‌نده ڕاستگۆیه و به‌دواى ڕاستگۆیى دا ده‌گه‌ڕێت ، تا له‌لاى خوا ناوى به‌ڕاستگۆ تۆمار ده‌کرێت ، هی واش هه‌یه ئه‌وه‌نده درۆ ده‌کات وبه‌دواى درۆدا ده‌گه‌ڕێت تالاى خوا به‌درۆزن ناوى تۆمار ده‌کرێت ..
سه‌ره نرێ بوون و که‌وتنه خواره‌وه :
که‌سى واهه‌یه له‌دینداری دا دامه‌زراونیه و خۆشى نازانێ خه‌ریکى چى یه ! ئه‌گه‌ر جاده‌که‌ى پان بوو، هه‌موو شت به‌دڵى ئه‌و بوو ئه‌وا لافى دیندارى لێده‌دات و، ئه‌گه‌ر تووشى ناڕه‌حه‌تی و به‌لآو موسیبه‌ت و شه‌هه‌وات و شوبوهات بوو خۆى پێ ناگیری به‌سه‌را ده‌که‌وێته خواره‌وه ، هه‌روه‌ک که‌سێک که له‌سه‌ر به‌ردێکى مۆله‌قى قه‌راخى چیایه‌یه‌ک خواپه‌رستى بکات ، ئه‌گه‌ر تووشى خێر‌و خۆشى بوو دامه‌زراو بێت و ئه‌گه‌ر تووشى ناخۆشى و فیتنه‌یه‌کش بوو به‌سه‌را بکه‌وێته خواره‌وه[وَمِنَ النَّاسِ مَن يَعْبُدُ اللَّهَ عَلَى حَرْفٍ فَإِنْ أَصَابَهُ خَيْرٌ اطْمَأَنَّ بِهِ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ انقَلَبَ عَلَى وَجْهِهِ خَسِرَ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةَ ذَلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ ]الحج ١١
پیاو باشێک ده‌ڵێت: دڵتان باوه‌ک ئیسفنج نه‌بێت، ئه‌گه‌ر تووشى شوبوهات و گومانێک بوو هه‌ڵى مژێ، به‌ڵکو دڵتان باوه‌ک شوشه بێت که‌نه‌ک هه‌ر ئه‌و شوبوهاته نامژێ به‌ڵکو پێى پاک وڕوون ده‌بێته‌وه ..
دڵ که‌پێى ده‌وترێت (قلب) له(تقلب) وگۆڕین و ژێره‌و ژوور بوونه‌وه هاتووه، فیتنه‌و وبه‌لآو موسیبه‌ت کارى تێده‌کات، بۆیه حه‌رزه‌رت() دوعاى ده‌کرد که‌خوا دڵى دامه‌زراو بکات له‌سه‌ر ئیمان وئیسلامه‌تى ((اللهم يامقلب القلوب ثبت قلوبنا على دينك )) ..
ئه‌گه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌رى مه‌عصوم بێت وابڵێ ئه‌ى من وتۆى داماوى گیرخواردوو به‌ده‌ست هه‌واو ئاره‌زوو شه‌یتانه‌وه ئه‌بێ بڵێین چى و چه‌نده به‌کوڵ و‌دڵ بپاڕێینه‌وه به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا که‌له‌هه‌موو لایه‌که‌وه به‌لآو موسیبه‌ت وفیتنه ئه‌بارێت!
ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌مى داخورانى ئیمانه، چه‌ند پێویسته پارێزگارى له‌ئیسلام وئیمانه‌که‌مان بکه‌ین و دڵمان چاکتر وباشتر بکه‌ین، مه‌گه‌ر ڕزگار بوون به چاکى دڵمان نیه (( يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ *إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ )) الشعرا‌و/٨٨-٨٩ .
چه‌ند جۆرێکى فیتنه
٢_ فیتنه‌ى ئافره‌ت، که‌ده‌بێته مایه‌ى وروژاندنى لایه‌نى زایه‌ندىو مرۆڤ له‌ڕێ لائه‌دات وتووشى هه‌ڵه‌ى ده‌کات، حه‌زره‌ت ()ده‌فه‌رموێت (ماتركت فتنة أضر على الرجال من النساء)/مسلم
٢_ فیتنه‌ى دونیا، بریق و باق وخۆشی دنیا فیتنه‌یه و مرۆڤ له‌خشته ده‌بات و به‌ره‌و ڕێى حه‌رام و کۆکردنه‌وه‌ى حه‌رامى ده‌بات و به‌جۆرێک سه‌رقاڵى ده‌کات خواى له‌بیر ده‌باته‌وه، بۆیه حه‌زره‌ت ص دوعاى ده‌کرد که‌خواله‌فیتنه‌ى دنیا بیپارێزێ (أعوذ بك من فتنة الدنيا … ) به‌ئێمه‌ش ده‌فه‌رموێت :( فأتقوا الدنيا واتقوا النساء ) ..
٣_ فیتنه‌ى مناڵ وسامان : (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ مِنْ أَزْوَاجِكُمْ وَأَوْلَادِكُمْ عَدُوًّا لَّكُمْ فَاحْذَرُوهُمْ وَإِن تَعْفُوا وَتَصْفَحُوا وَتَغْفِرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ * إِنَّمَا أَمْوَالُكُمْ وَأَوْلَادُكُمْ فِتْنَةٌ وَاللَّهُ عِندَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ *فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ وَاسْمَعُوا وَأَطِيعُوا وَأَنفِقُوا خَيْرًا لِّأَنفُسِكُمْ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ] التغابن/14-16 .
واتة: (ئةى ئةوانةى باوةڕتان هيَناوة هةنديَك لة هاوسةرانتان و منالآنتان دوذمنتانن، جا ئيَوةش ووريابن خؤتان بثاريَزن ليَيان، جائةطةر ضاوثؤشيان ليَبكةن و ليَيان ببورن ئةوة ضاك بزانن كةخوا ليَخؤشبووة و ميهرةبانة ..دلَنيابن كةمالَ وسامان و ڕؤلَةكانتان فيتنةو تاقيكردنةوةن بؤتان، خواى طةورة ثاداشتى طةورةى داناوة بؤ ئةوانةى كةلة فيتنةوتاقيكردنةوة دا سةركةوتوو دةبن )..
که‌واته هه‌تا ده‌توانن پارێزکارو خواناس بن، گوێڕایه‌ڵ وفه‌رمانبه‌رداربن،خێر وچاکه‌ش بکه‌ن،ئه‌وانه‌هه‌مووىبۆخۆتان چاکه، جائه‌وه‌ى خۆى بپارێزى له‌چروکى ورژدى نه‌فسى خۆى، ئائه‌وانه هه‌رخۆیانن سه‌رفراز..پاره‌وماڵ فیتنه‌یه بۆیه حه‌زره‌ت ()ده‌فه‌رموێت [اللهم إني أعوذُ بك من شرِّ فتنة الغنى] هه‌ر چه‌ند نه‌بوونیش هه‌ر فیتنه‌یه [وأعوذبك من شرّ فتنة الفقر ] ..
٤_ فیتنه‌ى ئازارى دوژمنان :
[وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ فَإِذَا أُوذِيَ فِي اللَّهِ جَعَلَ فِتْنَةَ النَّاسِ كَعَذَابِ اللَّهِ وَلَئِن جَاء نَصْرٌ مِّن رَّبِّكَ لَيَقُولُنَّ إِنَّا كُنَّا مَعَكُمْ أَوَلَيْسَ اللَّهُ بِأَعْلَمَ بِمَا فِي صُدُوڕ الْعَالَمِينَ] العنکبوت/١٠
واته: هه‌ندێک له‌خه‌ڵکى هه‌ن که‌ده‌ڵێن : باوه‌ڕمان به‌خوا هێناوه، جاکاتێک یه‌کێک له‌وانه له‌پێناوى خوادا تووشى ئازار‌و ناخۆشی کرا به‌رگه‌ناگرێت وئارامی نیه و وا ده‌زانێت سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ى خه‌ڵکى وه‌ک سزاى خوا وایه ، واته واز له دین دێنێت، ئینجا ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت سه‌رکه‌وتنێکى به‌خشى، دووڕوه‌کان به‌گه‌رمی ده‌ڵێن: خۆئێمه‌ش بێ گومان له‌گه‌ڵتان بووین و هاوکارتان بووین، (بؤئةوةى بضنة ثيَشةوةو غةنيمةتيان دةست بكةويَت) ، مه‌گه‌ر خوا خۆى نازانێت چى له‌دڵى هه‌موو خه‌ڵکى جیهاندا هه‌یه؟! [وَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْمُنَافِقِينَ ] العنکبوت/١١، (سويَند بيَت خوا ئاطادارة بةوانةى باوةڕيان هيَناوة، هةروةها بةوانةش كةدووڕوون و ڕاست ناكةن) ..
بڕوادار ده‌بێت چاک بزانێ که‌دوژمنان کۆڵ ناده‌ن و واز ناهێنن له‌ئازاردانى خواناسان، چاره‌ش ته‌نها دامه‌زراوی و ئارام گرتنه[لَتُبْلَوُنَّ فِي أَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ وَلَتَسْمَعُنَّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ وَمِنَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا أَذىً كَثِيراً وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُوڕ]آل عمران /١٨٦..
واته :سوێند بێت بێگومان تاقى ده‌کرێنه‌وه له‌ماڵ و دارایى ونه‌فسى خۆشتاندا، هه‌روه‌ها سوێند بێت له‌وانه‌ى په‌ڕاویان بۆ هاتووه له‌پێش خۆتاندا وله‌وانه که‌موشریکن ئازارێکى زۆر ده‌بیستن ، جا ئه‌گه‌ر ئارام بگرن و پارێزکار بن، به‌ڕاستى ئه‌وه له کاره په‌سه‌ند و گه‌وره‌کانه ..
ئه‌م ئه‌زیه‌ت و ئازاردانه ده‌گاته کوشتن [يَسْأَلونَكَ عَنِ الشَّهْڕ الْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ قُلْ قِتَالٌ فِيهِ كَبِيرٌ وَصَدٌّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ وَكُفْرٌ بِهِ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَإِخْرَاجُ أَهْلِهِ مِنْهُ أَكْبَرُ عِنْدَ اللَّهِ وَالْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ الْقَتْلِ وَلا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّى يَرُدُّوكُمْ عَنْ دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا] البقره/٢١٧, واته: به‌رده‌وام دژتان ده‌جه‌نگن هه‌تا له‌دین وه‌رتانگێڕن ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێت .جائه‌وه‌ى له دین وه‌رگه‌ڕێت کاره‌کانى پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه وبمرێت به‌کافرى ده‌مرێ و دۆزه‌خ جێیه‌تى [..وَمَن يَرْتَدِدْ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُوْلَـئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ وَأُوْلَـئِكَ أَصْحَابُ النَّاڕ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ] البقره /٢١٧..

