سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وه‌ستانێک
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خه‌فه‌تبار مه‌به چونکه دوێنێ خه‌فه‌تباریت تاقى کرده‌وه و هیچ سوودى بۆت نه‌بوو منداڵه‌که‌ت ده‌رنه‌چوو له قوتابخانه و خه‌فه‌تبارى بووى ئایا ئه‌و خه‌فه‌تباریه‌ت منداڵه‌که‌تى ده‌رچواند؟ کاتێ باوکت مرد زۆر خه‌فه‌ت بۆ خوارد به‌ڵام ئایا باوکت گه‌ڕایه‌وه بۆ لات؟! زه‌ره‌رت پێ که‌وت له بازرگانیه‌کانت خه‌فه‌تت بۆ خوارد به‌ڵام ئه‌مه واى کرد زه‌ره‌ره‌کانت بۆ بگۆڕین و ببنه قازانج؟ خه‌فه‌تبار مه‌به چونکه خه‌فه‌ت بار بووى بۆ یه‌ک ناخۆشى به‌ڵام خه‌فه‌ته‌که‌ت لێى کردى به‌زۆر ناخۆشى خه‌مت خوارد بۆ نه‌دارى و هه‌ژاریت زیاتر بارت گران بوو دوژمنانت دڵیان خه‌فه‌تبار کردیت به قسه و قسه‌ڵۆکى بێبنه‌ره‌ت تۆش خه‌فه‌تت خوارد ئه‌وانت زاڵ کرد به‌سه‌رى خۆتدا چونکه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ تۆ خه‌فه‌تبار بى خه‌فه‌تت ده‌خوارد ده‌ترساى توشى به‌لاو موسیبه‌تێک بیت به‌ڵام سوپاس بۆ خودا تووش نه‌بوى.
خه‌فه‌تبار مه‌به چونکه ئه‌گه‌ر خه‌فه‌تبار بیت هیچ شتێک سود و له‌زه‌تى بۆ تۆ نامێنێت نه خانوو و ته‌لارى خۆش و خێزان و ژنى جوان نه سه‌روه‌ت و سامانى زۆر نه جێگه و پله‌وپایه‌ى به‌رز نه منداڵانى باش و خانه‌زاده‌ى خۆت مادام خۆت له‌خۆتا بارت داگیرابێ به‌خه‌فه‌ت بارى.
خه‌فه‌تبار مه‌به چونکه به‌راستى خه‌فه‌تبارى ئاوى شیرین و به‌تامت له‌زار تاڵ و ترش و سوێر ده‌کات خونچه و گوڵ و رێحانه‌ت لێ ده‌کاته دڕک و داروبار باغ و بێستانى خۆش دڵڕفێنت لێ ده‌کاته بیابانى وشکاویى و چۆڵه‌وانى ژیانى خۆش و به‌تامت لێ ده‌کاته زیندانێکى و توانایى ژیانت نامێنێ تیایدا.
خه‌فه‌تبار مه‌به مادام له خوا به‌زیاد بێت خاوه‌نى دوو چاو دوو گوێ و دوو لێوى خۆت و دوو ده‌ست و دوو پێ و زمانى خۆتى به‌هه‌شتى ئاسایش و دڵنیاییت هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆت له‌شساغیت له هه‌موو ئه‌ندامه‌کانت(فَبِأَيِّ آَلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ)الرحمن/١٣ واته کام له نیعمه‌ته‌کانى خودایان به‌درۆ ده‌زانن؟ خه‌فه‌تبار مه‌به له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خاوه‌ن بیروباوه‌ڕێکى وه‌هاى خودا بۆ خه‌ڵکى هه‌ڵبژاردووه ماڵێکت هه‌بێت جێى سوکنا بێت بۆت پارویه‌ک نانت هه‌بێ بیخۆى له‌گه‌ل قومێ ئاو یارمه‌تى پارووه نانه‌که‌ت بدات بۆ ئاودیو کردن و قوتدان نانه‌که خێزانى به‌ڕه‌حمه‌تتت هه‌بێ بۆ لاى بگه‌رێیته‌وه ئیتر خه‌فه‌ت به‌چى ده‌خۆى ؟!

