سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
کۆتایى ئایه‌ته‌کان….
ئه‌ندازیار عوسمان
وردبوونه‌وه له‌کۆتایى ئایه‌ته‌کان پێویسته, چونکه به‌حساب دانراوه‌و ماناى تایبه‌ت ومه‌به‌ستى به‌رزو پیرۆزیان تیایه…. بۆ نموونه:
١. ڕۆژێک پیاوێکى عه‌ره‌بى ده‌شته‌کى گوێى له‌یه‌کێ بوو ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه ( وَالسَّاڕقُ وَالسَّاڕقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا جَزَاءً بِمَا كَسَبَا نَكَالاً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ) (المائدة:38)
واته/ ده‌ستى پیاوى دزو ئافره‌تى دز ببڕن له پاداشتى کارى ناڕه‌وایاندا ئه‌مه‌ش تۆڵه‌یه‌که له‌لایه‌ن خواوه, خوا باڵاده‌ست و دانایه…
به‌ڵام له جیاتى (والله عزيز حكيم) وتى( غفور رحيم), یه‌کسه‌ر پیاوه ده‌شته‌کى یه‌که بۆى ڕاستکرده‌وه‌و به‌فیتره‌ت وسه‌لیقه‌ى خۆى زانى که‌هه‌ڵه‌ى کردووه, چونکه مه‌سه‌له‌که حوکمى که‌سێکه دزىبکات وئه‌وه‌ش له‌خواى باڵاده‌ستى به‌حیکمه‌ته‌وه ده‌رچووه‌و له‌مه‌سه‌له‌ى(حدود)و جێ به‌جێکردنىدا کاتێ ئیسپات ده‌بێت نه‌رم نیانى تیا نیه‌و نابێ به‌زه‌یت پیابێته‌وه, هه‌روه‌ک له ئایه‌تێکى تردا ده‌فه‌رموێت:( الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا مِائَةَ جَلْدَةٍ وَلا تَأْخُذْكُمْ بِهِمَا رَأْفَةٌ فِي دِينِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِڕ وَلْيَشْهَدْ عَذَابَهُمَا طَائِفَةٌ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ) (النور:2)
واته/ سه‌د قامچى بده‌ن له‌هه‌ریه‌ک له ئافره‌ت وپیاوى زیناکه‌ر, ئه‌گه‌ر محصن نه‌بن, واته ئافره‌ته‌که شووى نه‌کردبێ وپیاوه‌که ژنى نه‌هێنابێ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر محصن بن واته ئافره‌ته‌که شووی کردبێ‌و پیاوه‌که‌ش ژنى هێنابێ ئه‌وا ڕه‌جم ده‌کرێن تامردن … به‌زه‌یى نه‌تانگرێت له به‌جێهێنانى فه‌رمانى خوادا بۆیان , ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به‌خواو به‌ڕۆژى دوایى هێناوه, باده‌سته‌یه‌ک له‌بڕوادارانیش ئاماده‌ى سزادانه‌که ببن…
٢. کۆتایى ئایه‌ته‌کان , گرنگى دراوه به‌ماناش تیایدا , ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌نیه که‌ئاسان وخۆش بێت له‌سه‌رزمان و له‌گه‌ڵ کۆتایى ئایه‌تىکانى پێش خۆى ودواى خۆى دا بگونجێ…
بۆ نموونه: (ألف) به‌کارهاتووه له‌وشه‌ى( ظنونا) ماناى خۆى هه‌یه, له‌م ئایه‌ته‌دا که ئه‌فه‌رموێ(وتظنون بالله الظنونا)الاحزاب/١٠
ئه‌گه‌ر بیفه‌رموایه( وتظنون بالله الظنون) واته
/ له‌شه‌ڕى ئه‌حزابدا گومانتان بۆ دروست بوو, به‌ڵام که ده‌فه‌رموێ, ( وتظنون بالله الظنونا):واته/ له‌شه‌ڕى ئه‌حزابدا گومانتان بۆ دروست بوو گومانێکى زۆر( لةبارةى سةركةوتنةوة)
هه‌روه‌ها له‌ئایه‌تى(وأضل فرعون قومه وما هدى)گه ٧٩/ئه‌گه‌ربیفه‌رموایه (وأضل فرعون قومه وما هداهم) ئه‌وه نه‌ده‌گونجا له‌گه‌ڵ کۆتایى ئایه‌ته‌کانى پێش تر‌و دواتردا, وه‌ماناکه‌شى ده‌بوو به( فيرعةون طةلةكةى سةرطةردان كرد‌و هيدايةتى نةدان ) ده‌ى ڕه‌نگ هیدایه‌تى که‌سانى تر‌ى دابێ غه‌یرى گه‌له‌که‌ى خۆى… به‌ڵام کاتێ ده‌فه‌رموێ( وما هدى ) له‌گه‌ڵ کۆتایى ئایه‌ته‌کانى پێشتر‌و دواتردا ده‌گونجێ و له‌لایه‌کى تریشه‌وه ماناکه‌ى ده‌بێت به‌وه‌ى که ( فيرعةون طةلةكةى سةرطةردان كرد‌و هيدايةتى كةسى نةدا, هيض كةسىَ نةطةلةكةى ونةغةيرى طةلةكةى ) که ئه‌م مانایه‌ش خواى گه‌وره مه‌به‌ستێتى که تێمان بگه‌یه‌نێ…
هه‌روه‌ها وشه‌ى: یتمگى: هه‌م له‌گه‌ڵ ئایه‌ته‌کانى تردا ده‌گونجێ وهه‌م حاڵه‌تى ئه‌و که‌سه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که که‌شخه ده‌کات وخۆى باده‌دات, هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت( فَلا صَدَّقَ وَلا صَلَّى) (القيامة:31) (وَلَكِنْ كَذَّبَ وَتَوَلَّى ، ثُمَّ ذَهَبَ إِلَى أَهْلِهِ يَتَمَطَّى ، أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى ، ثُمَّ أَوْلَى لَكَ فَأَوْلَى) (القيامة:35)واته/به‌ڵکو بڕواى نه‌هێناو پشتى تێکرد, پاشان هه‌موو جار به‌له‌نجه‌و لار‌و خۆبادانه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه‌وه بۆ ناو که‌س وکارى وکه‌شخه‌ى ده‌کرد, جا( ئةم دؤزةخة) بۆ تۆ شیاوترو له‌بارتره, پاشان هه‌ر ئه‌و سزایه بۆ تۆ شیاوترو له‌بارتره….

