سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چاره‌سه‌رى غه‌فڵه‌ت
١) زانین و شاره‌زابوون :
دیاره ئه‌وانه‌ى که زانین و زانستیان زیاتره‌و باشتر خوا ده‌ناسن , زیاتر له‌خوا ده‌ترسن , قورئان ده‌فه‌رموێت ( إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ) (فاطر:28) هه‌روه‌ها خاتوو عائیشه ده‌ڵێت (يا أمة محمد واللهِ مامِن أَحَدٍ أغْيَرُ مِن اللهِ انْ يَزْني عبدَهُ أو تزنيَ أَمَتُهُ , يا أمة محمد واللهِ لو تعلمون ماأعلمُ لضَحِكتُم قليلاً ولبكيتم كثيراً )(صحيح البخارى / فتح البارى / 2 / 224 )واته : ئه‌ى ئوممه‌تى محمد به‌خوا که‌س نیه به‌هێنده‌ى خوا (غيرة)ى هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ى که عه‌بدێکى پیاو یان ژن زینا بکات , ئه‌ى ئوممه‌تى محمد به‌خوا ئه‌گه‌ر ئه‌وه ده‌زانن که‌من ده‌یزانم تۆزێ پێده‌که‌نین و ئنجا زۆر ده‌گریان بۆ حاڵى خۆتان .
٢) یاده‌وه‌رى به‌رده‌وام و ترسان له‌سزاى خوا :
قورئان ده‌فه‌رموێت : ( فَذَكِّرْ إِنْ نَفَعَتِ الذِّكْرَى ,سَيَذَّكَّرُ مَنْ يَخْشَى, ويتجنبها الاشقى ، الَّذِي يَصْلَى النَّارَ الْكُبْرَى) (الأعلى:12) واته : تۆله‌سه‌ر یادخستنه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه به‌رده‌وام به ئه‌گه‌ر ئاموَژگارى کردن سوودى هه‌بێت بۆیان , بێگومان ئه‌وکه‌سه‌ى که ترسى خواى له دڵدا بێت یاداوه‌رى وه‌رده‌گرێت .. خراپترین که‌س خۆى لێ دوور ده‌گرێت و یاده‌وه‌رى وه‌رناگرێت , ئه‌وه‌ى ده‌چێته ناو ئاگره گه‌وره‌که‌وه و ده‌سوتێت تیایدا ..
٣) نوێژ کردن له‌کاتى خۆى دا :
دیاره نوێژ ڕۆژى پێنج جار هۆکارێکى گرنگه بۆ هۆشیارى و غافڵ نه‌بوون بۆیه ئه‌وه‌نده گرنگى پێدراوه له‌ئیسلامدا , پێغه‌مبه‌ر (ص)له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت : (مَن حافظ على هؤلاء الصلوات المكتوبات لم يُكتَبْ مِن الغافلين)سلسله الالبانى الصحیحه / ١١٤٢ واته :هه‌رکه‌س نوێژه فه‌رزه‌کان بپارێزێ و له‌کاتى خۆیاندا جێ به‌جێیان بکات له زومره‌ى غافلآن نانوسرێت .
نوێژى جومعه‌ش گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه و ئه‌وه‌ى به‌بێ بیانوویه‌کى مه‌شروع بیفه‌وتێنێ له‌غافلآن حساب ده‌کرێ ومۆر ده‌نرێ به‌دڵیا وحه‌زره‌ت (ص)ده‌فه‌رموێت (لينتهيَنَّ اقوامُ عَنْ ودَعهم الجُمُعات أو ليَخْتِمنَّ الله على قلوبِهم ثمَّ ليكوننَّ من الغافلين).
شه‌و نوێژیش به‌هه‌مان شێوه مایه‌ى هۆشیارى یه‌و گرنگى زۆرى پێدراوه حه‌رزه‌ت (ص)ده‌فه‌رموێت (مَن قام بعشر أياتٍ لم يُكتب من الغافلين )صحیح الآلبانى / ٦٤٣ . واته : کێ شه‌و هه‌ستێ و ده‌ئایه‌ت بخوێنێ له‌شه‌و نوێژدا له‌غافڵه‌کان نانوسرێت ..
٤) پارێزکارى :
یه‌کێکى تر له‌چاره‌سه‌ره‌کانى غه‌فڵه‌ت پارێزکارى یه , چونکه ئه‌وانه‌ى پارێزکارن کاتێک شه‌یتان لێیان نزیک ده‌بنه‌وه , زوو هۆشیار ده‌بنه‌وه‌و ناخه‌ڵه‌تێن : ( إِنَّ الَّذِينَ اتَّقَوْا إِذَا مَسَّهُمْ طَائِفٌ مِنَ الشَّيْطَانِ تَذَكَّرُوا فَإِذَا هُمْ مُبْصِرُونَ) (لأعراف:201) واته : به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ى که پارێزکارن کاتێک خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵێک له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه تووشیان ده‌بێت , خێرا بێ‌دار ده‌بنه‌وه‌و به‌رچاویان ڕوون ده‌بێت و غافڵ نابن و به‌شه‌یتان ناخه‌ڵه‌تێن .
٥)یادى خوا :
یادى خوا کردن به‌قورئان خوێندن و ئه‌و یادو زیکرانه‌ى که حه‌زره‌ت (ص)کردوونى و فه‌رمانى پێداوین بیکه‌ین هۆکارێکى زۆر گرنگن بۆ هۆشیارى به‌رده‌وام و غافڵ نه‌بوون ، قورئان به‌حه‌زره‌ت (ص)و موسڵمانان ده‌فه‌رموێت : ( وَاذْكُرْ رَبَّكَ فِي نَفْسِكَ تَضَرُّعاً وَخِيفَةً وَدُونَ الْجَهْڕ مِنَ الْقَوْلِ بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ وَلا تَكُنْ مِنَ الْغَافِلِينَ) (الأعراف:205) واته : یادى په‌روه‌ردگارت بکه له‌دڵى خۆت دا به‌لاڵانه‌وه‌و ترسه‌وه , بێ ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه (لةنيَوان ضثةو ئاشكرادا )له‌به‌یانیان و ده‌مه‌و ئێواراندا و له‌بێئاگایان مه‌به ..
له فه‌رمووده‌یه‌کدا حه‌زره‌ت (ص)ده‌فه‌رموێت (وآمُرُكم أنْ تذكروا الله تعالى فإن مثل ذلك كمثل رجل خرج العدو في أثره سراعاً حتى إذا أتى على حُصن حصين فأحرز نفسه منهم كذلك العبد لا يحرز نفسه من الشيطان إلا بذكر الله تعالى )ئیمام ئه‌حمه‌د .
واته : فه‌رمانتان پێده‌ده‌م که‌یادى خوا بکه‌ن , نموونه‌ى ئه‌وه‌ش وه‌ک ئه‌وه‌یه که پیاوێک دوژمن به‌دوایه‌وه بێت و ڕابکات تاده‌گاته قه‌لآیه‌کى چاک و خۆى تیا حه‌شار بدات و ڕزگارى بێت له‌دوژمنه‌کانى , به‌هه‌مان شێوه‌ش مرۆڤێک خۆى ناپارێزێ له‌شه‌یتان مه‌گه‌ر به‌یادى خوا ..

