سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ژیان وه‌ک خۆى بۆى بڕۆ
نوسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له‌م ژیانه دونیاییه‌ماندا زۆرجار خۆشییه‌کانمان لێ تاڵ ده‌بن زۆر به‌گیرو گرفته زۆر گۆڕانگارى به‌سه‌ر دادێت شێلراوه به‌ناخۆشى یه‌کان هه‌موو که‌س له‌م جیهانه‌دا له هه‌واڵ و تێکۆشان و ماندووبوون دایه هه‌ر له باب و دایکته‌وه؟ خێزان و براو خوشک و دۆست و براده‌ر ماڵ و خانوو ده‌ست که‌وتنى وه‌زیفه‌یه‌ک هه‌ر یه‌کێک له‌م شتانه‌ى باسمان کرد ماندووبونێکى خۆى هه‌یه جارى وا ده‌بێت لایه‌نه خۆشى یه‌که‌ى تاڵ ده‌کات. که‌واته ئاگرى شه‌ڕه‌که بکوژێنه‌وه به‌ئاوى فێنکى خێر‌و خۆشییه‌که‌ى بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر به سه‌ر ده‌ربچى خوداى گه‌وره له‌م دونیا یه‌دا خێر و شه‌ڕى تیادا کۆکردۆته‌وه زۆر چاکه هه‌یه زۆر خراپه‌ش هه‌یه خه‌ڵکانى خراپیش هه‌ن بۆ چوونى باش و بێسودیش هه‌یه خۆشى و ناخۆشى هه‌یه له‌پاشان خێر و چاکه و پیاوه‌تى و جوامێرى چاکسازى و دڵخۆشى و به‌خته‌وه‌رى له به‌هه‌شت کۆده‌بنه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى خۆشى به‌هه‌شت تامى لێبکرێ خراپه و خراپه‌کارى گه‌نده‌ڵى و خه‌م و په‌ژاره هه‌موو ناخۆشییه‌کان کۆده‌بنه‌وه له ناو ئاگرى دۆزه‌خ بۆ ئه‌وه‌ى دۆزه‌خیه‌کان ئه‌وپه‌ڕى سزاى ناخۆشى بچێژن. له فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌ردا صلى الله علیه وسلم هاتووه (الدنيا ماعونة ملعون ما فيها الا ذكر الله وما والاه وعالم و متعلم) واته ئه‌م دونیایه دووره له ره‌حمى خودا ئه‌وکه‌سانه‌ش دوورن له ڕه‌حمى خودا ئه‌گه‌ر یادى خودا نه‌که‌ن یان زانا‌و هه‌وڵده‌ربن بۆ فێربوون و زانست ئه‌و کات دوور له نه‌فرین ده‌بن له سنورى خۆتدا بژى مه‌فڕه له جیهانى خه‌و خه‌یاڵاته‌وه وه‌ره به‌ره‌و ژیان وه‌ک چۆنه به‌و شێوه‌یه بۆى بچۆ خۆت ڕابێنه بۆ ژیان له‌م دونیایه خۆت بکه به‌هاوڵاتى ئه‌م جیهانه ئه‌گه‌ر وا گومان ببه‌یت براده‌رى بێ هه‌ڵه‌ت وه‌ده‌ست ده‌که‌وێت ئه‌وا بزانه هه‌ڵه‌یت چونکه له‌و بۆچونه‌ت هه‌ڵه‌یه وابزانى هه‌موو شتێکت بۆ ده‌گونجێت و ده‌لوێ ئه‌مه‌ش هه‌ر هه‌ڵه‌یه چونکه ته‌واوى و بێکه‌م و کوڕیى بۆ دونیا نه‌هاتوه هه‌تا خێزانه‌که‌شت هه‌ڵه‌ى ده‌بێت ئه‌بێ چاوپۆشى لێ بکه‌ى مادام باشه‌کانى زیاتره وه‌ک پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ (لا يفرك مؤمن مؤمنة وان كره فيها خلق ارضى فيها اخر) واته هیچ ئیماندارێکى پیاو ڕقى له خێزانه ئیمانداره‌که‌ى نه‌بێته‌وه چونکه ئه‌گه‌ر خووڕه‌وشتێکى ئه‌وت پێ باش نه‌بێ ئه‌وا ڕه‌وشتێکى تر‌ى هه‌یه تۆ پێى ڕازیت که‌واته پێویسته له‌سه‌رمان کاره‌کان قه‌باره‌ى خۆیان زیاتر نه‌ده‌ینێ و شته‌کان ئاسان و نزیک بکه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ى تێبچێت. لێخۆشبوو‌ن و لێبوردنمان هه‌بێت خۆ له شتێکى زۆر بچوک تێ نه‌گه‌یه‌نین سه‌بورى خۆت به‌وکه‌سانه بده که له‌تۆ زیاتر تووشى ناخۆشى بوون.

