سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چاک خوێندنه‌وه‌ى قورئان
نوسینى/م.عه‌لى باپیر
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
با ته‌ماشاى ئه‌م ئایه‌تانه بکه‌ین ده‌رباره‌ى چاک خوێندنه‌وه‌ى قورئان خوا سبحان وتعالى له سوره‌تى الاسراْ دا ده‌فه‌رموى (وَقُرْآَنًا فَرَقْنَاهُ لِتَقْرَأَهُ عَلَى النَّاسِ عَلَى مُكْثٍ وَنَزَّلْنَاهُ تَنْزِيلًا)واته وه ئه‌مه قورئانێکه به‌ش به‌شمان کردوه یانى هه‌موومان پێکه‌وه‌نه‌ناردوه و به‌ش به‌شمان کردوه ئایه‌ت ئایه‌ت و سوڕه‌ت سوڕه‌ت (لِتَقْرَأَهُ عَلَى النَّاسِ عَلَى مُكْثٍ)بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر خه‌ڵکى دا بیخوێنێته‌وه به شێنه‌یى (عَلَى مُكْثٍ)واته على تمهل به شێنه‌یى ورده ورده پله پله (وَنَزَّلْنَاهُ تَنْزِيلًا)وه پله پله‌ش ناردومانه‌ته خوارێ ئه‌ندازه ئه‌ندازه ناردوومانه‌ته خوار وه‌ک شاره‌زایانى زانستییه‌کانى قورئان ده‌ڵێن (انزل منجما) به‌ش به‌ش نێردراوه‌ته خوار نه‌ک هه‌موو لێ‌کرا. هه‌روه‌ها خوا سبحانه وتعالى له سوره‌تى الفرقان دا ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى خوێندنى قورئان ده‌فه‌رموێ (وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ الْقُرْآَنُ جُمْلَةً وَاحِدَةً كَذَلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِ فُؤَادَكَ وَرَتَّلْنَاهُ تَرْتِيلًا) واته وه ئه‌وانه‌ى بێ بڕوان گوتیان بۆچى قورئان به یه‌ک جار بۆ دانه‌به‌زێنراوه؟
خواش ده‌فه‌رموێ ئاوامان بۆ دابه‌زاندووى پله پله و له ماوه‌ى (23)ساڵدا بۆ ئه‌وه‌ى عه‌قڵ و دڵتى پێبچه‌سپێنین هه‌ر جاره‌ى سوڕه‌تێک هاتوه و پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم زیاتر دامه‌زراو بووه وه زۆر به جوانییش بۆمان خوێندوویه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌مووى لێکڕا دابه‌زیبوایه نه‌ده‌گونجا ئاوا بخوێندرێته‌وه وه به‌و شێوه‌یه‌ش له عه‌قڵ و دڵى پێغه‌مبه‌ر دا صى الله علیه وسلم نه‌ده‌چه‌سپى ئه‌وه له کوێ تۆ بێى هه‌ر ڕۆژه چه‌ند ئایه‌تێک له‌به‌ر بکه‌ى و له عه‌قڵ و دڵى خۆتیان دا بچه‌سپێنى ! وه ئه‌وه له کوێ که بێنى ئه‌ندازه‌یه‌کى زۆر له قورئان له‌به‌ر بکه‌ى به‌ڵام دوایى له بیرت بچێته‌وه هه‌روه‌ها هه‌ر ده‌رباره‌ى چاک خوێندنه‌وه‌ى قورئان خوا له سوڕه‌تى (المزمل)دا ده‌فه‌رموێ (وَرَتِّلِ الْقُرْآَنَ تَرْتِيلًا) واته وه قورئان بخوێنه وه به ڕێک و پێکى له زمانى عه‌ڕه‌بى دا ده‌گوترێ (ثغر مرتل), (ثغر) واته زار زارێکى ددان رێک و پێک که‌واته ته‌ڕتیل ئه‌وه‌یه که پیته‌کانى قورئان ووشه‌کانى قورئان و بڕگه‌کانى قورئان هه‌ر کامێکیان حه‌قى خۆى پێبده‌ى (ابن كثير)له ته‌فسیره‌که‌ى خۆیدا و له ته‌فسیرى ئه‌وه‌دا که ده‌فه‌رموێ (وَرَتِّلِ الْقُرْآَنَ تَرْتِيلًا)ده‌ڵێ (اي اقراه على تمهل فانه يكون عونا على فهم القرا‌ن وتدبره وكذلك كان يقرا صلوات الله وسلامه عليه) واته به‌شێنه‌یى بێخوێنه‌وه به‌کاوه‌خۆ په‌له‌ى لێمه‌که چونکه ئه‌وه زیاتر هاوکارت ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ى له قورئان تێبگه‌ى و لێى وردبیه‌وه وه پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم هه‌رواى ده‌خوێنده‌وه ئینجا با ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى خوێندنه‌وه‌ى قورئان و چاک خوێندنه‌وه‌ى و جوان خوێندنه‌وه‌ى که تا ئێستا زانیارییه‌کى سه‌ربه‌خۆ هه‌یه له‌و باره‌وه‌و پێى ده‌گوترێ (علم التجويد) واته زانیارى چاک خوێندنه‌وه‌و جوان خوێندنه‌وه‌ى قورئان با سه‌رنجى چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌کى پێغه‌مبه‌ریش بده‌ین: (سئل ان‌س كيف قراءة رسول الله صلى الله علية وسلم؟ قال" كانت مدا, ثم قرا: بسم الله الرحمن الرحيم, يمد بسم الله ويمد (الرحمن)ویمد الرحیم) رواه البخارى واته پرسیار له ئه‌نه‌س کوڕى مالیک کرا ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى قورئان خوێندنى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ئه‌ویش گوتى لێکى ده‌کێشایه‌وه دوایى ئه‌نه‌س بۆ فێرکردنى کابرا تابیخاته به‌رچاوى و بۆ به‌رجه‌سته بکا (بسم الله الرحمن الرحيم)ى خوێنده‌وه (بسم الله)ى درێژکرده‌وه (الرحمن)ى درێژکرده‌وه (الرحيم)ى درێژکرده‌وه واته په‌له‌ى نه‌کردوه.
٢- (عن ام سلمة انها سئلت عن قراء رسول الله صلى الله علية وسلم ؟ فقالت: كان يقطع قراءته اية اية: بسم الله الرحمن الرحيم )رواه احمد و ابو داود والترمژى واته پرسیار له ئومموسه‌له‌مه دایکى بڕواداران کراوه خواى لێ ڕ‌ازى بێ ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى قورئان خوێندنى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئه‌ویش گوتوویه‌تى پێغه‌مبه‌ر ئایه‌ت ئایه‌ت قورئان خوێندنه‌که‌ى خۆى لێک ده‌پچرَێ ()الفاتحه دیاره خواش سبحانه وتعالى به‌په‌له فه‌رمایشتى خۆى له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا نه فه‌رمووه به‌ڵکو به‌سێنه‌یى وه‌به‌ڕاستى فه‌رمایشتى خوا وه‌کو قسه‌ى خه‌ڵکى دیکه نیه هه‌ر ڕیزى بکه‌ى! بۆیه له صه‌حیحى بوخاریى دا هاتوه که یه‌کێ گوتى من به سێ شه‌و و ڕۆژان هه‌موو قورئانێ ده‌خوێنم (عبدالله)ى کوڕى (مسعود)یش فه‌رموى (هذا كه‌دا الشعر) واته وه‌ک خوێندنه‌وه‌ى شیعر به خێرایى ده‌یخوێنینه‌وه به‌ڵێ قورئان فه‌رمایشتى خوایه و ده‌بێ به‌ڕێزه‌وه و به‌ویقاره‌وه بخوێنرێ و ئه‌وه‌نده وه‌خته‌ت لێ وه‌چاو نه‌بێ که قورئانه‌که‌ى پێده‌خوێنێ.
٣- هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ (زينو القرا‌ن باصواتكم) رواه البخارى واته قورئان به‌ده‌نگه‌کانى خۆتان جوان بکه‌ن دیاره قورئان بۆ خۆى هه‌ر جوانه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ده‌نگى خۆش و به جوانیى و رێکیى له‌باریى بخوێندرێ دیاره جوانتر ده‌بێ
٤- هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى (ليس منا من لم يتغن بالقران) رواه البخارى واته هه‌ر که‌سێک ده‌نگى خۆى به‌قورئان نه‌لارێنێته‌وه له ئێمه نیه هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا که‌باسى چاک خوێندنه‌وه‌ى قورئان ده‌که‌ین مه‌به‌ست ئه‌وه‌نیه که هه‌موو وزه و توانا‌مان بخه‌ینه سه‌رئه‌وه‌ى چۆن پیت و وشه‌کان کۆ (تلفظ) بکه‌ین و له مه‌خره‌جى خۆیان ده‌ربچن! به‌ڵێ پێویسته به‌قه‌ده‌ر خۆى ئه‌و لایه‌نه گرنگى پێبدرێ به‌ڵام به ته‌ئکید خوێندنه‌وه‌ى قورئان بۆ لێ تێگه‌یشتنیه‌تى که‌واته نابێ خۆخه‌ریک کردن به چاک خوێندنه‌وه‌ى قورئانه‌وه له‌سه‌ر حیسابى لێ تێگه‌یشتنى و پاشان ئیش پێکردنى بێ به‌ڵکو ده‌بێ هه‌رشته به‌پێى خۆى گرنگی پێ بدرێ وه لێتێگه‌یشتنى و پاشان کارپێکردنى و پێوه‌پابه‌ندبوونى هه‌رکامێک له‌وانه ده‌بێ حه‌قى خۆى بدرێتى نه‌ک حه‌قى هه‌موو لایه‌نه‌کان بدرێ به‌لایه‌نێک!

