سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌هه‌شتت له به‌رچاوبێت
ئه‌ندازیار عوسمان
١. (عبدالله كوڕى ئونةيس) لاوێک بوو، حه‌زره‌ت (ص) به‌کارێک ناردى ، که هاته‌وه هه‌ر له دوره‌وه حه‌زره‌ت (ص) فه‌رومووى : چیت کرد؟
وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئیشه‌که‌م جێبه‌جێ کرد؟
حه‌زره‌ت (ص) فه‌رمووى : به‌خوا به‌خشیشێکت ئه‌ده‌مێ...
عبدالله وه‌ستا ،حه‌زره‌ت (ص) چووه ماڵه‌وه و هاته ده‌ره‌وه پارچه دارێکى بچوکى دایه‌و فه‌رمووى: ئه‌م داره هه‌ڵگره با له قیامه‌تدا ئه‌مه له‌نێوانماندا بێت به‌وه ده‌تخه‌مه به‌هه‌شته‌وه... ئه‌ویش ووتى : به‌خوا ده‌بێت شه‌وو ڕۆژ پێم بێت و که مردیشم بخرێته قه‌بره‌که‌مه‌وه !
٢. کاتێک له شه‌ڕى مۆته دا سێ سه‌رکرده شه‌هید بوون ، زه‌یدى کوڕى حارپه و جعفر و عبدالله ى کوڕى ڕه‌واحه ، حه‌زره‌ت (ص) موسوڵمانانى کۆکرده‌وه له مه‌دینه‌و فه‌رمووى : ئه‌وا زه‌ید شه‌هید بوو ده‌یبینم له به‌هه‌شتدا، ئه‌وا جعفر شه‌هید بوو ده‌یبینم له به‌هه‌شتدا ئه‌وا عبدالله ى کوڕى ڕه‌واحه‌ش شه‌هید بوو ده‌یبینم له به‌هه‌شتدا ، ئه‌وا شمشێرێک له شمشێره‌کانى خوا بوو به سه‌رکرده‌یان و ...هتد...ئه‌مه‌ش بۆ خۆى په‌روه‌رده‌یه‌کى گرنگه له‌سه‌ر ژیان بۆ به‌هه‌شت...
٣. حه‌زره‌ت (ص) به هاوه‌لآنى فه‌رموو: ئوحود شاخێکى به‌هه‌شته و ئێمه‌ى خۆش ده‌وێ ئێمه‌ش خۆشمان ده‌وێت ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچه‌ند ئوحودیان بینى به‌هه‌شت بێته به‌رچاویان،
هه‌روه‌ها فه ر‌مووى : نێوان ماڵه‌که‌م و مینبه‌ره‌که‌م باخێکه له باخه‌کانى به‌هه‌شت ، بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر به‌هه‌شت له هه‌ست و هۆشیاندا بێت و کاتآ له‌و شوێنه‌دا دانیشتن زیاتر هه‌ست به به‌هه‌شت بکه‌ن ...
٤. ڕۆژی حه‌زره‌ت به‌لاوێکى فه‌رموو که ناوى حارپه بوو،( كيف أصبحت يا حارثه ؟!) ... له‌چى دایت ئه‌ى حارپه .. وتى:أصبحت مۆمنا حقا یا رسول الله.. بوومه‌ته بڕوادارێکى ته‌واو ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا..
ئه‌ویش فه‌مووى بزانه ده‌ڵآى چى؟ هه‌موو قسه‌یه‌ک به‌ڵگه‌ى ده‌وآ ، به‌ڵگه‌ى تۆ چییه له‌سه‌ر قسه‌که‌ت؟
وتى :وام لێهاتووه به ڕۆژ به ڕۆژووم و به شه‌ویش شه‌و نوێژ ده‌که‌م و هه‌روه‌ک عه‌رشى خوا به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه ببینم وایه، به‌هه‌شت له‌به‌ر چاومه که چاکه‌کاران له ناز و نیعمه‌تدان و دۆزه‌خیش له به‌ر چاومه که خراپه‌کاران سزا ده‌درێن تیایدا...حه‌زره‌تیش فه‌رمووى ( عرفت فالزم، عبد نَوَرَ الله الايمان فى قلبه) ڕێی خۆت دۆزیوه‌ته‌وه به‌رده‌وام به ، به ڕاستى عه‌بدێکیت خوا نورى خستۆته دڵته‌وه... جا ئه‌م حارپه یه له غه‌زادا شه‌هید بوو دایکى هاته لاى حه‌زره‌ت ووتى : حارپه جآو ڕێی چۆن ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر له به‌هه‌شتایه با دڵخۆش بم وئه‌گه‌ر واش نى یه با شیوه‌نى خۆمى بۆ بکه‌م ! حه‌زره‌ت (ص) فه‌رمووى: (أجنة هى ، بل هي جنان ، وإن ابنك أصاب الفردوس الأعلى) واته : هه‌ر به‌هه‌شت ، بگره چه‌نده‌ها به‌هه‌شت، کوڕه‌که‌ى تۆ به‌ڕاستى له فیرده‌وسى ئه‌علادایه، دایکه‌که‌ش ڕۆیشت و له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یوت : ( بخِ بخِ لك يا حارثه ) به‌ه به‌ه بۆ خۆت و جێت ئه‌ى حارپه...
٥. ڕۆژێک حه‌زره‌ت (ص) به هاوه‌لآنى فه‌رموو : کێ له ئێوه چوَته به‌هه‌شته‌وه؟ عبدالله ى کوڕى عومه‌ر ووتى: من !
( حةزرةتى عومةر كةلةويا بوو وةلآمةكةى عبدالله ى كوڕى لا سةير بوو)، ئنجا حه‌زره‌ت (ص) فه‌رمووى : کێ له ئاوى به‌هه‌شتى خواردۆته‌وه؟ عبدالله ووتى : من ! ئنجا فه‌رمووى :ئه‌ى کێ له خواردنى به‌هه‌شتى خواردووه؟ عبدالله ووتى: من؟! حه‌زره‌ت(ص) فه‌رمووى:ئاده‌ى بزانم چۆن؟! ئه‌ویش فه‌رمووى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا تۆ هه‌واڵت داوینێ که له ئیسرا‌و میعراجدا به‌هه‌شتت دیوه‌و له ئاوه‌که‌یت خواردۆته‌وه و له خواردنیت خواردووه ، جا که‌تۆ چوبیت له جیاتى ئێمه و هه‌واڵى تۆش گومانى تێدا نیه، هه‌روه‌ک من چووبم وایه ئه‌مه‌ش جێى سه‌رسوڕمانى هاوه‌لآن بوو..
٦. حه‌زره‌ت(ص) له‌گه‌ل هاوه‌لآندا بوو به‌رنامه‌یان داده‌نا بۆ چوونه ناو مه‌ککه‌وه ، له‌و کاته‌دا سیخوڕێک له کافره‌کان هاتبووه ناویان و که‌زانى هه‌ستیان پێ کردووه ، خێرا سوارى وولآخه‌که‌ى بوو بۆى ده‌رچوو، حه‌زره‌ت (ص) فه‌رمووى: هه‌رکه‌س بیگرێ و بیهێنێ ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه... له‌و کاته‌دا یه‌کێ له هاوه‌ڵه‌کان حوشتره‌که‌ى ئاماده بوو دواى که‌وت، یه‌کێکى تریش سوارى وولآخه‌که‌ى بوو دواى که‌وت..ئا له‌م کاته‌دا سه‌له‌مه‌ى کوڕى ئه‌کوه‌ع که وولآخ و حوشترى نه‌بوو ، هه‌ستاو له‌به‌ر ده‌ستکه‌وتنى به‌هه‌شت به‌ڕاکردن دواى که‌وت ، دیاره نه‌یده‌توانى هیچیان بگرێته‌وه خه‌ریک بوو بگه‌ڕێته‌وه ، غیره‌تى دایه به‌ر خۆى و به‌رده‌وام بوو، پاش ماوه‌یه‌ک که کافره‌که به ته‌واوى دوور که‌وته‌وه و له به‌ر چاو دیار نه‌ما، دوو هاوه‌ڵه‌که که به حوشترو وولآخ دواى که‌وتبوون گه‌ڕانه‌وه و ، کافره‌که‌ش که ته‌واو دوور که‌وته‌وه و دڵنیا بوو له ژێر دره‌ختێکدا پشووى دا،پاش ماوه‌یه‌ک سه‌له‌مه گه‌یشته سه‌رى و ووتى: وه‌ره تۆ به‌هه‌شته‌که‌ى منى و، هێنایه‌وه بۆ لاى حه‌زره‌ت(ص)...
حه‌زره‌ت (ص) له باره‌ى سه‌له‌مه‌وه ده‌فه‌رموێت( خير رجالاتنا سلمة بن الاكوع ) .
٧. (أم عمارة) ئه‌و ئافره‌ته پاڵه‌وانه‌یه که زۆر تێکۆشا بۆ ئیسلام، به‌تایبه‌ت له جه‌نگى ئوحودا له‌به‌رده‌م حه‌زره‌تدا(ص) هێرشى کافره‌کانى به‌رپه‌رچ ئه‌دایه‌وه و شه‌ڕى ده‌کرد، تا( إبن قميئة ) شمشێرێکى دا له‌شانی و به‌جۆرێک بریندارى کرد که یه‌ک له‌پى ده‌ستى پیا ده‌چوو، حه‌زره‌ت(ص) پێى فه‌رموو: [ مَنْ تُطيق ما تُطيقين يا أُم عُمارة ] کێ به‌رگه ده‌گرێ وه‌ک ئه‌وه‌ى که تۆ به‌رگه‌ت گرتووه ئه‌ى (ام عُمارة)، ئه‌ویش ووتى: [ أطيق وأطيق وأطيق ولكن أسألك مرافقتك فى الجنة] واته: به‌رگه‌ده‌گرم ، به‌رگه‌ده‌گرم ، به‌رگه‌ده‌گرم ، به‌ڵام داواى هاوه‌ڵى تۆ ده‌که‌م له به‌هه‌شتا...
حه‌زره‌تیش(ص) فه‌رمووى : به‌ته‌نها هاوه‌ڵم نابى، به‌ڵکو خاو‌و خێزانت هه‌موویان هاوه‌ڵم ده‌بن له‌به‌هه‌شتا....
له شه‌ڕى یه‌مامه‌دا، پاڵه‌وانانه جه‌نگاو هه‌قى کوڕه‌که‌ى کرده‌وه که‌موسه‌یله‌مه پارچه پارچه‌ى کرد، به‌وه‌ى که گه‌یشته سه‌ر موسه‌یله‌مه‌و شمشێرێکى لێدا، هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا قۆڵێکى په‌ڕى، که هاته‌وه مه‌دینه زۆر نه‌ده‌چووه ناو ژنانه‌وه....عومه‌ر که‌به‌مه‌ى زانى له‌مزگه‌وتدا بانگى لێکردو پێی وت: بیستوومه شه‌رم ده‌که‌ى له‌وه‌ى که‌قۆڵێکت بڕاوه له‌پێناوى خوادا !! تۆ چۆن شه‌رم ده‌که‌ى له‌پارچه‌یه‌کت که پێش تۆ چۆته به‌هه‌شته‌وه....
ئیتر ئه‌مه وه‌ک ڕاچڵه‌کاندنێک بوو بۆى و زۆر به‌ئاسایى وبه‌شانازیه‌وه ده‌چووه ناو ژنانه‌وه....

