ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

‎* پێش ئەوەی تاوان بکەیت بیربکەرەوە لەوەی

‎ئامادةكردنى/سانا حمدامين

* پێش ئەوەی تاوان بکەیت بیربکەرەوە لەوەی:
خوای گەورە دەتبینێت، وە لە ئاشکرا و نهێنیش بە ئاگایە و دەیزانێت.
* پێش ئەوەی تاوان بکەیت بیربکەرەوە لەوەی:
فریشتەکان هەموو وتە و کردەوەکانت دەنوسن و هیچیان لە بیر ناچێت.
* پێش ئەوەی تاوان بکەیت بیربکەرەوە لە:
ساتی گیان کێشان و دەرچوونی ڕووحت ئەو کات خۆزگە دەخوازێت ساتێک مۆڵەت بدرێیت تا پەرستشی خودای تێدا ئەنجام بدەیت.
* پێش ئەوەی تاوان بکەیت بیربکەرەوە لە:
سزا و تاریکی ناو گۆڕ ئەو گۆڕەی کە بۆ چاکەکار دەبێتە باخچەیەک لە باخچەکانی بەهەشت، بۆ خراپەکاریش دەبێتە چاڵێک لە چاڵەکانی دۆزەخ ئەو کات نە باوکێکی دڵسۆز نە دایکێکی بەسۆز کەست لا نیە.
* پێش ئەوەی تاوان بکەیت بیربکەرەوە لەوەی کە:
خەڵکی بەپێی پەتی و ڕووتی کۆ دەکرێتەوە بۆ لێپرسینەوەی ڕۆژی دوایی.
* پێش ئەوەی تاوان بکەیت بیربکەرەوە لە:
ئەو کاتەی کە هەر کەس نامەی کردەوەی خۆی پێ‌ دەدرێت چاکەکار بە دەستی ڕاست و خراپەکاریش بە دەستی چەپ.

* پێش ئەوەی تاوان بکەیت بیربکەرەوە لە:
ئەو کاتەی کە خۆر بە ئەندازەی میلێک لە مرۆڤ نزیک دەبێتەوە خەڵکی هەندێک تا قولەپێ‌ و هەندێکی تا ناوک و هەندێکی تریش هەر ڕۆچوون لە عەرەقی خۆیاندا.
* پێش ئەوەی تاوان بکەیت بیربکەرەوە لە:
ئەو ڕۆژەی کە ئەندامەکانی لاشەت دەبنە شایەت بە سەرتەوە لە سەر ئەو چاکە و خراپانەی کە کردووتە.
* پێش ئەوەی تاوان بکەیت بیربکەرەوە لە:
ئەو ڕۆژەی کە خراپەکاران هاوار و واوەیلایانە لە دەست نامەی کردەوەکانیان کە ورد و درشتی تێدا نوسراوە و هیچ تاوانێکی تێدا لە بیرنەکراوە.
* پێش ئەوەی تاوان بکەیت بیربکەرەوە لە:
ئەو ڕۆژەی کە بەسەر پردی (صراط) دا تێپەڕ دەبیت و قولاپەکانی دۆزەخ شاڵاوت بۆ دەهێنن.
* پێش ئەوەی تاوان بکەیت بیربکەرەوە لە:
ئەو ڕۆژەی کە لەبەر دەستی خوای گەورەدا ڕادەوەستیت و ئەو تاوانانەت بیردەخاتەوە کە لە ژیانی دونیادا ئەنجامت داوە.
* پێش ئەوەی تاوان بکەیت بیربکەرەوە لە:
ئەو ڕۆژەی کە تاوانبار دەڵێ‌:
(ئاخ و داخ و پەشیمانی بۆ ئەو هەموو لادان و نادروستیانەی كە كردم).
* پێش ئەوەی تاوان بکەیت بیربکەرەوە لە:
ناڕەحەتی و گەرمی و سزای دۆزەخ.
* پێش ئەوەی تاوان بکەیت بیربکەرەوە لەوەی:
کە تاوان دەبێتە هۆی بێبەشبوون لە زانست و ڕزق و دەبێتە هۆی سنگ توندی و تەمەن کورتی و مردنی لەناکاو و نەمانی شەرم و غیرەت.
وە لە گەورەترین سزاکانی تاوان پەیوەندی نێوان بەندە و پەروەردگاری دەبڕێت ئەگەر ئەم پەیوەندیەش پچڕا ئەوا لە خێر و چاکە دوور دەبێت و شەڕو خراپەی تووش دەبێت.

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز