سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بانگخوازو پاڕانه‌وه له‌خوا
ئه‌گه‌ر سه‌یرى نزا‌و پاڕانه‌وه‌کانى حه‌زره‌ت بکه‌ین (ص)بۆمان ده‌رده‌که‌وێت کهگرنگى زۆرى داوه به‌نزاو پاڕانه‌وه , چونکه ئه‌وه‌ش جۆرێکه له‌عیباده‌ت .. پێغه‌مبه‌رى خوا هه‌میشه ده‌مى پیرۆزى پاراو بووه به‌نزاو پاڕانه‌وه و یادى خوا , ئه‌وه‌تا که شه‌و ده‌نووست ده‌یفه‌رموو : ( اللهم اسلمت نفسي إليك , وفوضت امري إليك , ووجهت وجهي إليك , وألجأت ظهري إليك , لاملجأ ولا منجا من‌ك إلا إليك , آمنت بكتابك الذي انزلت وبنبيك الذى ارسلت ).. جا داوامان لێده‌کات که‌ئه‌مه بخوێنین و , هه‌رکه‌سیش بیخوێنێت و بمرێت له‌سه‌ر فیتره‌ت ده‌مرێت ..
به‌هه‌مان شێوه سه‌یرى دوعاکانى به‌یانیان و ئێواران و شه‌ونوێژى بکه , لوتکه‌ى به‌ندایه‌تیت بۆ ده‌رده‌که‌وێت که‌حه‌زره‌ت (ص)گه‌یشتبوویه .. له‌ڕۆژى عه‌ره‌فه‌ى حه‌جى ماڵ ئاوایی‌دا به‌جۆرێک پاڕاوه‌ته‌وه‌و هه‌ژارى و بێ ده‌سه‌لآتى و ئاتاجى زۆرى خۆى بۆ خوا ده‌رده‌بڕێت که‌جێى تێڕامان و سه‌رنجه , که‌ده‌فه‌رموێت :
(اللهم اِنك تسمع كلامىِ , وترى مكانىِ , وتعلم سرىِ و علانيتىِ ,لايخفى عليكَ شىء من اَمرىِ ,انا البائِس ُالفقير ,المستغيث المستجِر ,والوجل المشفِق,المقِرُ المعترف بذنوبىِ ,اَسالك مسألة المسكين ,واَبتهل اليك اِبتهال المذنب الذليل ,واَدعوك دعاء الخائف الضرير,مَن خضعت لك رَقبَتُةُ وفاضت لك عيناه , وذل جسده, ورغِم اَنفه لك ,اللهم لا تجعلنىِ بدعائك رب شقيا, وكن لىِ رؤوفاً رحيماً, ياخير المسؤلين وياخيرالمعطين )
به‌ڕاستى هه‌رچه‌نده ئه‌م دوعایه ده‌خوێنم و بیرى لێ ده‌که‌مه‌وه , گه‌وره‌یى حه‌زره‌تم بۆ ده‌رده‌که‌وێ و وانازانم که‌س هه‌بێ وه‌ک ئه‌و پایه‌به‌رزه هه‌ژارى وبێ نازى و که‌ساسی و بێکه‌سى خۆى بۆ خوا به‌یان کردبێ و پاڕابێته‌وه .. ئه‌وه‌تا ده‌فه‌رموێ :خوایه لێت ده‌پاڕێمه‌وه هه‌روه‌ک پاڕانه‌وه‌ى کوێرێکى نابیناى ترسا‌و( وادعوك دعاء الخائف الضرير ) ، پاڕانه‌وه‌ى چ که‌سێک ؟! پاڕانه‌وه‌ى که‌سێک که گه‌ردنى بۆ خوا که‌چ کردبێ و چاوانى فرمێسک بڕێژێ و دان بنێ به که‌مته‌رخه‌مى و که‌م و کورتى و گوناههکانیا , ئه‌مه له‌کاتێکدا که‌خوا به ده‌قى ئایه‌ت پێى ڕاگه‌یاندووه له‌گوناهى بهرودواى خۆش بووه ! ( ليغفر لك الله ماتقدمَ مِن ذنبكَ و ماتاَخَر ويُتِمَ نعمتَةُ عليكَ و يهديكَ صراطامستقمِاََ , ويَنْصُرَكَ الله نصراََ عزيزاََ )الفتح٣ ٠٠
حه‌زره‌ت (ص)مه‌عسوم بووه ئاوا ده‌فه‌رموێ , ده‌ى ئێمه‌ى گوناهکارى داماوى بێده‌سه‌ڵات , که‌هه‌ر ڕۆژه‌ى شه‌یتان له لایه‌که‌وه زه‌فه‌رمان پێده‌بات ئه‌بێ چۆن بپاڕێینه‌وه و بڵێین چى ؟!
